__ سەباح حوسین پەناهی بە بارمتەی ماڵی ئازاد کرا__ رێفراندۆمێک که هه‌رگیز دووباره نه‌کرایه‌وه (وێنه)__ رۆژانه ١٣٦٩ کیلۆ ماده‌ى هۆشبه‌ر له ئێران ده‌دۆزرێته‌وه__ گه‌مارۆکان، هه‌ڵئاوسانی ئابوری له ئێران بۆ %٣٠ به‌رز ده‌کاته‌وه__ سکالاى ٤ میلیارد دۆلارى رژیم له روسیه __ سپاى پاسداران له جلى گه‌شتیاریدا له وه‌لاتى میسر__ نیگه‌رانى کارناسانى ئه‌مریکایی له پێوه‌ندى کوره‌ى باکوور و رژیمى ئێران__ ٨ کۆمه‌ڵکوژى له‌لایه‌ن هێزه‌کانى به‌شار ئه‌سه‌د
سەباح حوسین پەناهی بە بارمتەی ماڵی ئازاد کرایەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی حوسێن پەناهی نزیک بە ١٠ مانگ، بە سپاردنی بارمتەی ماڵی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. بە گوێرەی هةوال٠Žى ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ "سەباح حوسێن پەناهی"، گیراوای سیاسی کورد، هەفتەی رابردوو بە سپاردنی بارمتەی ماڵی ئازاد کراوە. ئەندامێکی بنەماڵەی حوسین پەناهی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژی راگەیاند کە "سەباح حوسین پەناهی، رۆژی ٢٧ی جۆزەردانی ساڵی رابردوو لە لایەن ئیتلاعاتی شاری قوڕوەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لە لایەن دادگای شۆڕشی رذ٠Šم لة سنە بە شەش مانگ زیندان مەحکووم کرابوو".رێفراندۆمێک که هه‌رگیز دووباره نه‌کرایه‌وه (وێنه)رۆژى ١٢ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٥٨ ئه‌و رۆژه بوو که ده‌سه‌لاتدارانى ئاخوندى له فرت و فێل و چاوبه‌ستێک دا لهژی٠ر ناوى هه‌ڵبژاردن و رێفراندۆم ده‌سکه‌وت و به‌رهه‌مه‌کانى شۆر٠شى گه‌لانى ئێرانیان دزى و پایه‌کانى ده‌سه‌لاته دیکتاتۆرییه‌که‌یان له‌و رێگه‌یه‌وه قایم کرد. ئه‌و رێفرادۆمه و به‌و ناوه‌رۆکه هه‌رگیز له‌ماوه‌ى ٣٤ ساڵ ده‌سه‌لاتدارییه‌تى ئاخوندان دووباره نه‌کرایه‌وه.رۆژانه ١٣٦٩ کیلۆ ماده‌ى هۆشبه‌ر له ئێران ده‌دۆزرێته‌وه به پێى راگه‌یاندنى سه‌رژمێرى دۆزینه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر له ساڵى ٩١ رۆژانه به شێوه‌ى نێونجى ١٣٦٩ کیلۆ ماده‌ى هۆشبه‌ر له ئێران ده‌دۆزرێته‌وه. به پێى ووته‌ى پۆلیس ئه‌و مه‌واده له سنووره‌کانى رۆژهه‌لات و ده‌ریاوه دێته ناو ئێران و له‌رێگه‌ى سنووره‌کانى رۆژئاواوه بۆ ئورووپا ترانزیت ده‌کرێ. به پێى ئاماره‌کانى رژیم یه‌ک ملیۆن و ٣٢٥ هه‌زار تووش بوو به ماده‌ى هۆشبه‌ر له ئێران بوونى هه‌یه بێجگه له ٧٠ ٠ هه‌زار هاوه‌لاتى که بۆ خۆشی که‌ڵک له ماده‌ى هۆشبه‌ر وه‌رده‌گرن. هه‌وه‌رها به پێى ئامارى سازمانى پزیشکى یاسایی رۆژانه ١١ موعتاد به هۆى که‌ڵک وه‌رگرتنى خه‌راپ له ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌مرن. گه‌مارۆکان، هه‌ڵئاوسانی ئابوری له ئێران بۆ %٣٠ به‌رز ده‌کاته‌وه‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌کانی ئێران و پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونی پیتاندنی یۆرانیۆم، وایکردوە گه‌مارۆ ئابوریه‌کانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی توندتربێت، به شێوه‌یه‌ک رێژه‌ی هه‌ڵاوسان به‌رزترین ئاست تۆمار ده‌کات. ده‌زگای هه‌واڵی میهر، له راپۆرتێکیدا، سه‌باره‌ت به که‌رتی ئابوری له رژیمى ئێران‌دا، ئاشکرایکرد، گه‌مارۆ ئابوریه‌کانی ئه‌و وڵاته وایکردوه حکومه‌تی ئێران، به‌شه خۆراک و سوته‌مه‌نی نه‌دات به هاوڵاتیان و بی‌کاری له‌و وڵاته به ڕێژه‌یه‌کی به‌ر چاو به‌رز ببێته‌وه. هاوکات نرخی دراوی ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌کی دیار له چاو دراوی وڵاتانی تردا دابه‌زیوه، بە شێوەیەک به‌های خۆی له‌ده‌ستداوه، هه‌ڵئاوسان له‌و وڵاته به رێژه‌ی %٣٠ دابه‌زیوه.سکالاى ٤ میلیارد دۆلارى رژیم له روسیه لێپرسراوێکى رووسی رایگه‌یاند که روسیه سه‌دان میلیۆن دۆلارى به هۆى ته‌حویل نه‌دانى ئیس ٣٠ ٠ به ئێران له‌ده‌ست داوه. ئالکیاندێر فوومین به‌رێوه‌به‌رى رێکخراووى فیدراڵى هاوکارییه نیزامى و فه‌نیه‌کانى روسیه وتى: ئێران به هۆى ته‌حویل نه‌دانى مووشه‌کى ئێس ٣٠ ٠ سکلایێکى ٤ میلیاردى له‌رووسیا له‌دادگا تۆمار کردووه. رێکه‌وتنى فرۆشى سیسته‌مى ئێس ٣٠ ٠ له‌نێوان و ئێران و روسیه له مانگى دیسامبرى ٢٠ ٠ ٥ ئیمزا کرا، به‌لام رووسیه به هۆى بریارنامه‌ى ژماره ١٩٢٩ى شۆراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌دانى ئه‌و سیسته‌مه به ئێران خۆى پاراست. سپاى پاسداران له جلى گه‌شتیاریدا له وه‌لاتى میسرگرووپێکى ئیسلامى وه‌لاتى میسر هه‌ره‌شه‌ى کردووه که فرۆکه‌خانه‌ى قاهیره گه‌مارۆ ده‌ده‌ا و به‌ر به هاتنى گه‌شتیارانى ئێرانى ده‌گرێ و ده‌یانگه‌رێنێته‌وه بۆ تاران. وه‌لید ئیسماعیل رێکخه‌رى ئه‌و گروپه ئیسلامیه ده‌لێ: ئه‌ندامانى سپاى پاسداران له جلى گه‌شتیارى ئێرانى دێنه ناو خاکى میسره‌وه. ناوبراو زیادى کرد که ئێمه نامانهه‌وێ میسر تووشی بارودۆخى عێراق و سوریا و لوبنان ببێ. کێشه‌کانى ئه‌و وه‌لاتانه به هۆى پێوه‌ندییان به ئێرانه‌وه‌یه. نیگه‌رانى کارناسانى ئه‌مریکایی له پێوه‌ندى کوره‌ى باکوور و رژیمى ئێرانواشینگتۆن پۆست نووسی: کارناسانى ئه‌مریکایی به سه‌رنج دان به تاقیکردنه‌وه‌ى ئه‌تۆمى کوره‌ى باکوور و که‌ڵک وه‌رگرتن له ئۆرانیۆمى سروشتى و ته‌کنه‌لۆژى نوێى پالاوته‌کردن، له پێ,ه‌ندى ئه‌و وه‌لاته له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران نیگه‌رانن. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زیادى کرد: ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا له‌پێوه‌ند به رێکه‌وتنى ئه‌و دوو وه‌لاته سه‌باره‌ت به هاوکارى ته‌کنیکى و زانستى نیگه‌رانه. ئه‌و رێکه‌وتنه له مانگى دیسامبر به‌به‌شدارى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و فه‌ریدوون عه‌بباسی سه‌رۆکى سازمانى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێران ئیمزا کرا. ٨ کۆمه‌ڵکوژى له‌لایه‌ن هێزه‌کانى به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵده‌رى راده‌گه‌ێنن که هێزه‌کانى ئه‌سه‌د اه ٨ ناوچه‌ى ئه‌و وه‌لاته یه‌ک له‌وان دیمه‌شق ده‌ستیان بۆ کۆمه‌ڵکوژى بردووه و له‌ماوه‌ى ١٢ سه‌عات دا زیاتر له ٥٠ که‌س کوژراون. یه‌که‌م کوشتار له ناوچه‌ى که‌فربتله‌نا له نزیک دیمه‌شق رووى داوه که ١٥ هاوه‌لاتى و له‌وان ٨ منداڵ کوژراون. کوشتارى دووهه‌میش له ئوردووگاى یه‌رمووک روویداوه که ٧ که‌ش کوژراون و ٤٠ که‌سیش بریندارن. هه‌وه‌رها ٢ رووداو له ده‌مرى دیمه‌شق له لایێک ١٥ که‌سی کرده قوربانى که له ژێر شکه‌نجه دا کوژرابوون و هه‌وه‌رها هه‌ر له‌و ناوچه‌یه ٥ ئه‌ندامى خێزانێکیش کوژراون. له‌شارى حموریه ٥ هاوه‌لاتى گولله‌باران کراون و له‌باباعومه‌ریش ٤ ته‌رمى سووتاو دۆزراوه‌ته‌وه و هه‌وه‌رها ١٠ که‌سی تریش له ناوچه‌ى ئه‌لحوسن کوژراون.
11 ساڵ و 7 مانگ و 19 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش