ک.نیه‌کێک له پر٠کێشتهترین بابه‌ته‌کانى ئێران باسی بارودۆخى ناله‌بارى ئابوورییه. پر٠کێشه به‌و هۆیه که بارودۆخى ئێران له بارى کانگا ژێر زه‌وییه‌کان و بارودۆخى ژیئۆکۆنۆمیکیى زۆر تایبه‌ته و باشترین فاکتۆرى هه‌یه بۆ دروست کردنى ئابوورێکى گه‌شاوه. به ماناێکى دیکه وه‌لاتى ئێران باشترین بارى بۆ دروست کردنى به‌هێزترین ئابوورى جیهانى هه‌یه و هه‌ر بۆیه ته‌نیا هۆى ئه‌و بارودۆخه کاره‌ساتاوییه ئابوورییه بوونى نیزامێکى دژى خه‌ڵکى و دیکتاتۆر و نابه‌رپرسیاره. ئێران سێهه‌مین کانزاى نه‌وتى جیهانه و دووهه‌مین وه‌لاته له بوارى گازى سروشتیه‌وه و هه‌وه‌رها یه‌که‌مین پله‌ى جیهانى له‌بارى....
روویی و دووهه‌مین پله‌ى جیهانى له‌بارى مس و نۆهه‌مین پله‌ى جیهانى له‌بوارى کانزاى ئاسن و ده‌یه‌مین پله‌ى جیهانى له‌بارى ئۆران‌یۆم و یازده‌هه‌مین پله‌ى جیهان له‌بارى کانزاى سورب هه‌یه. به واتایێکى دیکه ئێران به بوونى ١ له‌سه‌دى حه‌شیمه‌تى جیهان، زیاتر له ٧له‌سه‌دى کانزا ژێر زه‌وییه‌کانى جیهانى هه‌یه. به‌و شیکردنه‌وه‌یه زۆر روون و ئاشکرایه که هه‌ل و مه‌رجێکى زۆر له‌بار بۆ گه‌شه‌ى ئابوورى له وه‌لاتى ئێران بوونى هه‌یه و هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێ هۆکانى ئه‌و دارمانه ئابوورییه‌ى هه‌نووکه‌ى ئێران له‌شوێنى تر بدۆزینه‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه ته‌نیا بژارده‌یێک که ده‌توانین له‌رێگه‌ى ئه‌وه‌وه روونکردنه‌وه‌مان هه‌بێ، گه‌رانه‌وه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئابوورى و به‌رێوه‌به‌رانى نامه‌شروعى وه‌لاتى ئێرانه. ده‌سه‌لاتى ئاخوندى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى هاتنه سه‌رکارییه‌وه روانگه‌ى خۆى له‌زمان خومینیه‌وه سه‌باره‌ت به زانستى ئابوورى ده‌رخست و ئه‌و رسته به ناوبانگه‌ى ده‌لێ ( ئابوورى ئی که‌ره) بوو به بناغه‌ى بیرى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ووته‌یه نه‌ک به‌و مانایه بێ که ده‌سه‌لاتدارانى ئێران به مه‌به‌ستى بلاوکردنه‌وه‌ى بیره دواکه‌وتووانه‌که‌یان له هێزى گه‌وره‌ى ماڵى غافڵ بن و سه‌ره‌نجى پێ نه‌ده‌ن. به پاڵپشتى ئه‌و سه‌رچاوه مه‌زنه ژێرزه‌وییه و به دزینى دارایی و ماڵا گشتى به مه‌به‌ستى پر٠ چه‌ک کردنى خۆیان یه‌ک له‌وان هه‌وڵ دان بۆ ده‌ستخستنى چه‌کى ناوکه‌یی و په‌ره‌دان به ده‌ستێوه‌ردان و نفووزیان له وه‌لاتانى جیهان که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. سیاسه‌تى رژیمى ئاخوندى له‌و پێناوه‌دا به‌ره‌وپێش چووه و له‌ماوه‌ى ٣٥ ساڵى ده‌سه‌لاتداریه‌تى خۆیان ،داهاتى گشتیان بۆ په‌ره دان به بنکه‌کانى خۆیان له جیهان و به‌کرێگرتنى ترۆریست به مه‌به‌ستى دروست کردنى ئاژاوه و بشێوى و پێش خستنى سیاسه‌ته‌کانى ئاخوندان به فیرۆ داوه. یه‌کێک له بنه‌ره‌تى ترین هۆکانى ئابوورى کاره‌ساتاویی هه‌نووکه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و راستیانه‌ى ئاماژه‌مان پێدا. کاتێک که زۆرترین رێژه‌ى داهاتى وه‌لات خه‌رجى کاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌کرێ و پێویسته‌یێک بۆ سه‌رمایه‌دانانى ناوخۆیی و دابین کردنى پێداویستى و خوشگوزه‌رانى خه‌ڵک له لاى ده‌سه‌لات نه‌بیندرێ و هه‌ر بۆ وێنه یارمه‌تى ماڵى و نیزامى به به‌شار ئه‌سه‌د ده‌گه‌ێندرێ بۆ پێش‌گرتن له رووخانى رژیمى به‌عس و یارمه‌تى حیزبوڵلا و حه‌ماس و تاقم و گرووپه شیعه‌کانى دیکه‌ى به‌حریه‌ین و یه‌مه‌ن له‌سه‌رووى کاره‌کانى ده‌سه‌لات بێ، به دڵنیاییه‌وه خه‌ڵکى ئێران له‌گه‌ڵ کێشه‌ى به‌ربلاوى وه‌ک هه‌نووکه‌ى ئێران روروبه‌روو ده‌بنه‌وه. له‌کاتێکدا که سه‌رجه‌م وریاکردنه‌وه‌کانى کۆمه‌ڵگاى جیهانى بۆ راگرتنى به‌رنامه گوماناوییه ئه‌تۆمیه‌کانى له‌به‌رچاو نه‌گرێ و له کۆتایی دا توندترین ته‌حریمه‌کان به‌سه‌ر خه‌ڵکى ئێران بسه‌پێنێ، بێ گومان ئاکامه‌که‌ى ته‌نیا په‌ره‌دانى هه‌ژارى و کاره‌سات و بێکارى و گرانى و هه‌لاوسان و سه‌دان کێشه‌ى و مه‌ینه‌تى کۆمه‌لایه‌تى تر له ناوخۆ ده‌بێ. خاڵى جێگه‌ى سه‌رنج و تا راده‌یێک گاڵته‌جارانه‌ى بابه‌ته‌که لێره‌دایه که هه‌موو جارێک له‌کاتى هه‌ڵبژاردنه‌کان مۆره‌کانى خودى ده‌سه‌لات له‌هه‌وڵدان تا له ئامرازى ئابوورى بۆ کۆکردنه‌وه‌ى ده‌نگى خه‌ڵک که‌ڵک وه‌رگرن و هه‌ر که‌سه و رێگه‌چاره به‌مه‌به‌ستى رزگارى له‌و دۆخه حه‌سته‌مه ده‌خاته روو و خه‌تاکان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى یه‌کتر و له‌زۆربه‌ى کاته‌کانیش مۆره سووتاوه‌کانى نیزام زۆرترین خه‌تایان به‌ره‌وروو ده‌کرێته‌وه. بێ ئاگا له‌وه‌ى که خه‌ڵک زۆر ووشیارتر له رابردوو ئه‌و راستیانه ده‌زانن که هۆکارى ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه سه‌رجه‌م پێکهاته‌ى نیزامى ئاخوندى و هه‌ڵویست و سیاسه‌ته نه‌گۆره‌کانى وه‌لى فه‌قیه. ئه‌و ره‌وته له‌ماوه‌ى رۆژانى رابردوو به ده‌سپێکى ناره‌سمى هه‌ڵمه‌تى پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان به روونى ده‌بیندرێ. باڵه‌کانى ئوسولگه‌رانى نزیک له به‌یتى رێبه‌رى ، ده‌وڵه‌تى نۆهه‌م و ده‌یه‌م به هۆکارى سه‌ره‌کى دابه‌زینى گه‌شه‌ى ئابوورى وه‌لات ده‌ناسێنن و قامکى تاوان به‌ره‌و ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و تیمه‌که‌ى راده‌کێشن. له‌هه‌مان کاتدا ده‌وڵه‌ت و شه‌خسى ئه‌حمه‌دى نه‌ژادیش پێچه‌وانه‌ى راى ئه‌وانى تر و ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ى مه‌سلحه‌تى نیزام، به‌ئاشکرا کاریگه‌ریه‌کانى ته‌حریمى وه‌لاتانى ده‌ره‌وه به هۆکارى دۆخى هه‌نووکه‌ى ئابوورى ده‌زانێ و له‌قسه‌کانى دا ده‌لێ: کاتێک دژمن ته‌نیا سه‌رچاوه‌ى داهاتى نیزام ده‌کاته ئامانج به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ شه‌رێکى قورسی ئابوورى به‌ره‌وروو ده‌بین. له لایێکى دیکه‌وه لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش که به ئامانجى بازارگه‌رمى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان چالاکیان هه‌یه، له‌هه‌وڵدان به دانى ئامار و ژماره‌ى پێچه‌لاوپێچ و رێگه‌کارى ناواقعى و به‌ڵێنى پووچه‌ڵ ته‌ندوورى هه‌ڵبژاردنه‌کان داگیرسێنن و خه‌ڵک به گۆرینى هه‌ل و مه‌رج له‌ژێر ده‌سه‌لاتى ئاخوندان هیوادار بکه‌ن. ئه‌و گه‌مه گالته‌جارانه‌یه‌ى ده‌سه‌لات که هیچ ئاکامێکى خه‌راپى جگه له زه‌ره‌مه‌ندبوونى خه‌ڵکى ئێران بۆ ده‌سه‌لات نییه، ساڵیانێکى دوردرێژه به‌رده‌وامه و هه‌رجاره‌و به سه‌ره‌نج دان به هه‌ل و مه‌رج یه‌کێک له ئامرازه سیاسی و ئابوورى و کلتوورى و کۆمه‌لایه‌تیه‌کان به کار ده‌هێندرێن. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى هیوا و خوشحالیه ووشیارى نه‌ته‌وه‌کانى ئێران له راستى گه‌مه و شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئاخونده‌کانه و ساڵیانێکى زۆره ده‌سه‌لات مه‌شروعیه‌تى له لای زۆرینه‌ى نزیک به ته‌واوى خه‌ڵک نه‌ماوه و هیواێک بۆ گۆرێنى بارودۆخ و باشترکردنى له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه نییه. پێویسته ئه‌مجاره‌ش خه‌ڵک به به‌شدارى نه‌کردن له شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى یازده‌یه‌مین خوولى سه‌رۆک کۆمارى وه‌لامێکى تێکشکێنه‌ر به هه‌موو سووکایه‌تى و پیلانه‌کاى ده‌سه‌لات بده‌نه‌وه و و مه‌یدانى هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌نه ده‌رفه‌تێک بۆ دهربر٠ینى بیزارى گشتى له ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌کان .
11 ساڵ و 6 مانگ و 26 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش