خه‌باتمێدیا: رۆژی پێنج شه‌مه ٥ی بانهمهر٠ی ١٣٩٢ی کۆچى خۆرى کۆبوونه‌وه‌ێکى به‌ریز بۆ پروتیستۆ کردنى بریارى دادگاى مه‌ریوان به ناوه‌رۆکى سووکایه‌تى به ژنانى کورد له پارکى ئازادى شارى سلێمانى به‌رێوه‌چوو. هه‌یئه‌تێکى کومیته‌ى ئافرتانى سازمانى خه‌بات له‌شارى سلێمانى وێراى نوێنه‌رانى رێکخراوه‌کانى چالاکى ژنان و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداریان کرد. له‌سه‌ره‌تاى رێورسه‌مه‌که په‌یامی ....
که‌مپه‌ینی پشتیوانی له‌ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌لایه‌ن "هه‌ڵاڵه محه‌ممه‌دی" چالاکی ژنانه‌وه خوێندرایه‌وه و پاشان چه‌ندین چالاکوانى بوارى ژنان چه‌ند ووته‌ێکیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێش که‌ش کرد و له‌پاشان هه‌رکام له رێکخراوه‌کانى ئافره‌تانى کوردستان په‌یامى خۆیان پێش که‌ش کرد.یه‌کێک له‌و په‌یامانه په‌یامى کومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران بوو که له‌لایه‌ن خاتوو زێنه‌ب حوسه‌ینى ئه‌ندامى به‌رێوه‌به‌رى کومیته پێش که‌ش کرا. له‌په‌یامه‌که‌ى کومیته‌ى ئافره‌تاندا هاتبوو:مێژووى ٣٤ ساڵ ده‌سه‌لاتدارى رژیمى ئێران له‌هه‌مبه‌ر بایه‌خ و به‌ها مرۆیی و پێوانه دیموکراتیه‌که‌کان مێژووێکى یه‌کجار ره‌ش و تاریکه. له‌ماوه‌ى ئه‌و مه‌ودا زه‌مه‌نیه دا رۆژانه مافه‌کانى مرۆڤ له لایه‌ن سیسته‌مى دیکتاتۆرى ئاخوندى پێشێل کراوه و هیچ چین و توێژێک جگه له ده‌سته‌یێکى بچووکى هاوبیر و لایه‌نگرانیان له‌و بی به‌شی و پێشێلکارییانه به‌رى نه‌بوونه و به جۆرێک به هۆى ئه‌ندیشه دواکه‌وتووانه‌که‌ى ده‌سه‌لاتدارانى ئێران بریندار بوونه و تووشی سووکایه‌تى و بێ مافى و ناعه‌داڵه‌تى بوونه‌ته‌وه. هه‌وه‌رهاله په‌یامه‌که‌یاندا وێراى ئاماژه به چۆنیه‌تى سه‌رهه‌ڵدانى ناره‌زایه‌تیه‌کان و دژکرده‌وه‌کانى چالاکى مه‌ده‌نى و ژنان خوێندنه‌وه‌ى خۆیان له ٤ خاڵ دا خسته به‌رچاو که ئه‌و خالانه بریتى بوون له:١ـ گهر٠انی هه‌ر تاکێک بۆ ناساندنى وه‌ک تاوانبار به‌به‌رچاوی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کارێکی پێچه‌وانه‌ی یاسای کردبێت، وه‌ک پێشێلکاریێکی زه‌قی مافه‌کانی مرۆڤ دێته ئه‌ژمار و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ده‌سه‌لات به تاوانباری سه‌ره‌کی ده‌زانین له‌به‌رئه‌وه‌ی که هیچ ده‌رفه‌تێکی گه‌شه‌ی لاوانی کوردی نه‌ره‌خساندوه و به سیاسه‌ته جیاوازیی دانه‌ره‌کانی خه‌ساره‌ته کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی له کۆمه‌لگای کوردستان به‌ره‌وسه‌ر بردووه. ٢ـ بیرۆکه‌ی پۆشینی جل و به‌رگی ژنان به به‌ری هه‌ر که‌سێک بۆ به سزا گه‌یاندنی ئه‌و که‌سه به قێزه‌ونترین و دواکه‌وتووانه‌ترین کرده‌وه‌ێک ده‌زانین که ده‌تواندرێ له‌لایه‌ن سیسته‌مێکی سیاسی روو بدات. ئه‌و کرده‌وه‌یه بناغه فکرییه‌کانی ده‌سه‌لات بۆ نزم بینینی که‌سایه‌تی ژن له کۆمه‌ڵگا بۆ جارێکى دیکه ده‌سه‌ڵمێنیته‌وه.٣ـ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شه‌دا که ئه‌و بروایه هه‌یه نابێ ئه‌و رووداوه ره‌هه‌ندى تر‌ى پێ ببه‌خشرێ و ته‌نیا وه‌ک کێشه‌یێکى ژنان ده‌بێ ته‌ماشاى بکرێ، به‌لام نابێ فه‌رامۆشی بکه‌ین که له‌ناو سه‌رجه‌م پێکهاته‌ى وه‌لاتى ئێران نه‌ته‌وه‌ى کورد زۆرترین پشکى بێ مافى و سووکایه‌تیه‌کانى ده‌سه‌لاتى رووبه‌روو بۆته‌وه و هه‌موو ساز و کاره‌کانى ده‌سه‌لات له یاساى بنه‌ره‌تى رژیمه‌وه بگره هه‌تا کرده‌وه و به‌رێوه‌به‌رى و سیاسه‌ت و هه‌ڵویستى به‌رێوه‌به‌رانى نیزامى ئێران ته‌نیا هه‌ڵگرى یه‌ک په‌یام بووه بۆ کورد و ئه‌ویش نزم بینین و بێ به‌شى و مه‌ینه‌تى بۆ تاکى کورد بووه. هه‌روه‌ها سیاسه‌تى نه‌خوێندنه‌وه‌ى ژن و مافه‌کانى له سیاسه‌ته نه‌گۆره‌کانى ئه‌و ده‌سه‌لاته له ئاستى گشتى دا دێته ئه‌ژمار و ئافره‌تانى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانى ئێران ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه و مافه‌کانیان پێشیلده‌کرێ. به‌لام به دڵنیاییه‌وه ره‌وشی ئافره‌تانى کورد زۆر قه‌یراناویی تره له‌چاو باقى نه‌ته‌وه‌کانى تر‌ى پێکهیب٠Žنه‌رى وه‌لاتى ئێران. ٤ـ هه‌رچه‌ند ئه‌و دیارده‌یه دیارده‌ێک نییه که ته‌نیا به ده‌سه‌لاتى سیاسی ببه‌سترێته‌وه، به‌ڵکو زۆر به‌داخه‌وه ریشه‌ى له بنچ و بناوانى کۆمه‌ڵگاش داکوتاوه، به‌لام دژکرده‌وه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو به‌و کرده‌وه نامرۆڤانه‌یه‌ى ده‌سه‌لات هه‌م له‌ناوخۆ و هه‌م له‌ده‌روه ئه‌و گه‌شبینیه‌مان پێ ده‌بخشێ که پوتانسیل و ووشیارێکى به‌رچاو بۆ وه‌دى هێنانى سه‌رده‌مێکى بێ چه‌وسانه‌وه‌ى ئافره‌ت و نزیک بوونه‌وه له کۆمه‌ڵگایێکى به‌رانبه‌ر و عادلانه له کوردستان بوونى هه‌یه. له ناوئاخن و کۆتایی به‌رنامه‌که‌دا چه‌ند شاعیرێک به‌م بۆنه‌یه‌وه شێعریان پێشکه‌ش کرد و هه‌روه‌ها په‌یامی رێکخراوی ئه‌مریکایی CPT به زمانی ئینگلیزی په‌یامی شاجوانی کوردستان" شێنێ عه‌زیز و مینا ئه‌حه‌دى چالاکى ژنان پێشکه‌ش کرا.
11 ساڵ و 6 مانگ و 27 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش