__ دوای روداوه‌که‌ی مه‌ریوان، سێ هاوڵاتی دیکه‌ی کورد سوکایه‌تییان پێ ده‌کرێت__ نوخبه‌کانى سووننى مه‌زه‌هه‌بی کوردستان له زیندانه‌کانى رژیمى ئاخوندى__ ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی هاووڵاتییه‌کی کورد له مه‌ریوان__ مانگرتن له‌خواردنى کارمه‌ندانى شیرکه‌ته‌کانى کرماشان__ چاک هیگڵ: بژارده‌ى نیزامى له‌راست رژیمى ئێران هه‌میشه وه‌ک بژارده‌یێک ده‌مێنیته‌وه__ سپا و به‌سیج له به‌رده‌م سندووقه‌کانى ده‌نگدان له پێناو وه‌دى هێنانى چاوه‌روانیه‌کانى رێبه‌ر هه‌نگاو ده‌نێ__ خوارترین ئاستى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى ئێران له‌ماوه‌ى ٢٧ ساڵى رابردوو__ دوو که‌س له ده‌ست و پێوه‌نده‌کانى رژیمى ئاخوندى به هۆى پیلانى ترۆریستى له تایله‌ند دادگایی ده‌کرێن__ موشه‌کێکی ترسناکی ئیسرائیل ههر٠هشه له ئێران ده‌کات__ ئه‌مجاره وێنه‌ى رێبه‌رانى رژیم له عێراق سووتێندران
دوای روداوه‌که‌ی مه‌ریوان، سێ هاوڵاتی دیکه‌ی کورد سوکایه‌تییان پێ ده‌کرێتدوابه‌دوای گهر٠اندنی هاوڵاتییه‌کی کورد له‌شاری مه‌ریوان به جلی کوردی ژنانه‌وه، سێ هاوڵاتی دیکه کورد له شاری مێهران له پارێزگای ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌وه له‌ناو شار و له‌شوێنه گشتییه‌کان پیشانی خه‌ڵکی دراون. ناوه‌ندی هه‌واڵی ئیلام بڵاویکردوه‌ته‌وه، که ئه‌و سێ هاوڵاتییه به بر٠یاری دادگا و له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و شاره‌وه به‌ناو شار و شوێنه گشتییه‌کاندا گێر٠دراون و نیشانی هاوڵاتیان دراون و ئه‌وه‌ش نار٠هزایهتی چالاکوانانی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌ی لێکه‌وتوه‌ته‌وه. هه‌فته‌ی رابردوش دادگای مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بر٠یاریدا وه‌ک سزا، پیاوێک به جلی ئافره‌تانه‌وه به بازار٠دا بگهر٠ێنرێت و ئه‌و بر٠یارهش کاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێکه‌وته‌وه و ژماره‌یه‌ک له پیاوانیش بۆ ئیدانه‌کردنی ئه‌و بر٠یاره وێنه‌ی خۆیانیان به جلوبه‌رگی ژنانه‌وه له تۆر٠ه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوکرده‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین که‌سی دیکه‌ش بۆ دهربر٠ینی ناره‌زایه‌تی به جلوبه‌رگی ژنانه‌وه له نێو شوێنه گشتییه‌کانی ئێران‌دا دهسور٠انهوه. شاری مێهران سه‌ر به پارێزگای ئیلامه و له‌گه‌ڵ عێراق سنوری هاوبه‌شیان هه‌یه، به‌شێک له‌و که‌سانه‌ی له ئێرانه‌وه سه‌ردانی عێراق ده‌که‌ن، به‌و سنوره‌دا تێدهپهر٠ن.نوخبه‌کانى سووننى مه‌زه‌هه‌بی کوردستان له زیندانه‌کانى رژیمى ئاخوندىبه پێا راپۆرتى سووننى نیوز ئێستا ژماره‌یێکى به‌رچاو له نوخبه‌کانى سووننى مه‌زهه‌بی کورد له زیندانه‌کانى رژیمى ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و ده‌تواندرێ ئاماژه به مامۆستایانى ئایینى و خوێندکاران ئاماژه بکرێت. ناوى ١٦ که‌س له‌و زیندانیانه بریتیه له: ئه‌یوب غولامى دوکتوراى میکانیک قروه، عوسمان رادبووى ئه‌رشه‌دى کشت و کاڵ پاوه، ئه‌یوب ئیبراهیم زاده ئه‌رشه‌دى ئه‌نداویارى برق سه‌رده‌شت، حه‌مید ره‌زازاده‌ئه‌رشه‌دى عومران سه‌رده‌شت، یۆسف ساڵحزاده لیسانسی حیسابدارى سه‌رده‌شت، مورته‌زا ئه‌مینى لیسانسی بێهداشت نه‌غده، مه‌عاز حه‌کمیى ئه‌رشه‌دى حقوق پاوه، عه‌باس عه‌بدى کاردانى کانزا‌کان تیکاب، مه‌هدى سه‌ییدى لیسانسی ئینگلیسى تیکاب، حوسێن هیدایه‌تى لیسانسی ئه‌ده‌بیاتى عه‌ره‌بی بۆکان، نیعمه‌ت ئازادیخواز لیسانسی ته‌ربیه‌ت موعلیم شنۆ، عه‌بدولواحید مه‌عروفى زاده لیسانسی فیزیک شنۆ، محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دى لیسانسی سه‌رژمێرى بۆکان ، کامران حوسێنى کاردانى ماتماتیک بۆکان، ئیسماعیا ئاته‌ش خیر لیسانسی سه‌رژمێرى بۆکان، ناسیح پیرخزرى کاردانى کومپیته‌ر پیرانشارده‌ستبه‌سه‌ر کرانی هاووڵاتییه‌کی کورد له مه‌ریوانهاووڵاتییه‌کی کوردی خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه له ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رۆژی پێنج‌شه‌ممه رێکه‌وتی ٥ی بانه‌مه‌ر٠ "هاووڵاتییه‌کی مه‌ریوانی به‌ناوی " باقی جاوید" ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، کور٠ی که‌ریم له‌لایه‌ن هیزه ئیتلاعاتییه‌کانه‌وه له ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌یان راگواستووه. باقی جاید خه‌ڵکی گوندی "چاوکانی"ی سه‌ربه شاری مه‌ریوان و دانیشتووی ئه‌و شاره و کارمه‌ندی ئیداره‌ی ئاگرکوژێنه‌وه بووه. هێزه ئیتلاعاتییه‌کان ماڵی ئه‌و هاووڵاتییه کورده‌یان پشکنیوه و هێندێک که‌ره‌سه‌ی شه‌خسیی ناوبراویشیان زه‌وت کردووه.مانگرتن له‌خواردنى کارمه‌ندانى شیرکه‌ته‌کانى کرماشانبه پێى راپۆرتى ماڵپه‌رى ئوستانى پێنجه‌م کارمه‌ندانى یه‌کێک له شیرکه‌ته‌کانى گرینگى پارێزگاى کرماشان حه‌وتووى رابردوو به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به نه‌دانى حه‌قده‌سته وه‌دواخراوه‌کانیان و هه‌وه‌رها لاوازى به‌رێوه‌به‌ریه‌تى و سه‌پاندنى جیاوازى و سووکایه‌تى هێندێک له به‌رێوه‌به‌رانى به کارمه‌نده‌کان مانیان له‌خواردن گرتووه. چاک هیگڵ: بژارده‌ى نیزامى له‌راست رژیمى ئێران هه‌میشه وه‌ک بژارده‌یێک ده‌مێنیته‌وه‌چاک هیگڵ وه‌زیرى دیفاعى ئه‌مریکا روونى کرده‌وه، هه‌ر کارێک ده‌که‌ین تا پێ به ده‌ستراگه‌یشتنى رژیمى ئێران به چه‌کى ناوکه‌یی بگرین. بژارده‌ى نیزامى له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا هه‌میشه وه‌ک بژارده‌یێک له سه‌ر مێز ده‌مێنێته‌وه و ده‌زانین که باراک ئۆباما له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که بژارده‌ى نیزامى ده‌بێ دوایین بژارده بێ. سپا و به‌سیج له به‌رده‌م سندووقه‌کانى ده‌نگدان له پێناو وه‌دى هێنانى چاوه‌روانیه‌کانى رێبه‌ر هه‌نگاو ده‌نێپاسدار جه‌عفه‌رى سه‌رکرده‌ى سپاى پاسدالرانى رژیمى ئاخوندى ، له‌سه‌ر پیویستى ئاماده‌یی پاسداران و به‌سیجیان له شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى رژیم پێى داگرت و ووتى: جۆرى چالاکى سپا و به‌سیج ده‌بێ له‌گه‌ڵ جۆرى ههر٠هشهکانى دژى نیزام هاوئاهه‌نگ بێ. له‌به‌رئه‌وه‌ى که مه‌ئموریه‌تى سه‌ره‌کى سپا و به‌سیج پاراستنى نیزامه. ناوبراو هه‌وه‌رها ووتى ده‌بێ به‌سیج و سپا له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له‌پێناو وه‌دى هێنانى چاوه‌روانیه‌کانى رێبه‌ر تێ‌بکۆشن. خوارترین ئاستى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى ئێران له‌ماوه‌ى ٢٧ ساڵى رابردووئیداره‌ى ئیتلاعاتى وزه‌ى ئه‌مریکا له نوێترین راپۆرتى خۆى دا رایگه‌یاند: ئاستى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى ئێران له‌ساڵى رابردووى زایینى گه‌یشتۆته خوارترین ئاست له‌ماوه‌ى ٢٧ ساڵى رابردوو دا. داهاتى رژیمى ئێران له شوێنى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت له‌ساڵى ٢٠ ١٢ى زایینى گه‌یشتۆته ٦٩ میلیارد دۆلار. له‌ساڵى پێش ئه‌و داهاته‌ش نه‌وتى رژیمى ئێران گه‌یشتبوویه ٩٥ میلیارد تمه‌ن. دوو که‌س له ده‌ست و پێوه‌نده‌کانى رژیمى ئاخوندى به هۆى پیلانى ترۆریستى له تایله‌ند دادگایی ده‌کرێن دوو که‌س له ده‌ست و پێوه‌نده‌کانى رژیمى ئاخوندى که به هۆى پیلانگیرى ترۆریستى له تایله‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون، ئه‌مرۆ له‌دادگاێکى بانکۆک ئاماده‌بوبون. س ئه‌و دوو که‌سه به ناوه‌کانى سه‌عید مورادى و محه‌ممه‌د خه‌زایی له‌و پێنج تاوانیاره‌ن که رۆژى ٢٥ى رێبه‌ندانى ٩٠ له‌دواى به‌شدارى له ته‌قینه‌وه‌یێکى ترۆریستى دا ده‌ستبه‌سه‌ر کران. ئه‌وان ئه‌مرۆ له‌دادگا ووتبوویان به هه‌ڵکه‌وت ماده ته‌قینه‌وه‌کانیان له‌ماڵه‌که‌ى خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه.به‌لام پۆلیس بۆى ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و ماده ته‌قینه‌وانه هاوشێوه‌ى ماده‌ته‌قینه‌وه‌کانى به‌کاربردووى رژیمى ئاخوندى له هیند و
گورجستان بووه. موشه‌کێکی ترسناکی ئیسرائیل ههر٠هشه له ئێران ده‌کاتبه پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی پسپۆرێکی ئه‌مریکی ده‌رکه‌وتووه، حکومه‌تی ئیسرائیل به جۆرێکی تازه‌ی موشه‌کی هایدرۆجینی ئێرانی خستۆته ژێر ههر٠هشهیهکی مه‌ترسیداره‌وه که توانایی ئه‌و موشه‌که له بۆمبی ئه‌تۆم زیاتره. ئهمر٠ۆ(شه‌ممه ٢٧ی ئابریل) رۆژنامه‌ی "مه‌عاریف"ی ئیسرائیلی بڵاویکردۆته‌وه، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئیسرائیل که له لایه‌ن پرۆفیسۆرێکی ئه‌مریکی به‌ناوی" ئه‌نتۆنی کوردسمان" لێکۆله‌ر له په‌یمانگای " لێکۆڵینه‌وه ستراتیژییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان" ئاشکرایکردووه، ئیسرائیل جۆره موشه‌کێکی به‌رهه‌م هێناوه که‌کڵاوه‌ی موشه‌کانن هایدرۆجینه به‌وه ئێرانی خستۆته ژێر ههر٠هشه و مه‌ترسیه‌وه چونکه له بۆمبی ئه‌تۆم به تواناتر و کاولکه‌ره. به پێی رۆژنامه‌که، ئیسرائیل له چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی خستۆته گر٠ تاوه‌کو مه‌ودای ئه‌و موشه‌که درێژ بکاته‌وه ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی فرۆکه‌وه یاخود ژێرئاوی"غه‌واسه" وه بێت. له درێژه‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یدا هاتووه ئیسرائیل ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی گه‌وره‌تر ههر٠هشه له ئێران بکات، ده‌توانێت ههر٠هشهکانی له‌وانه‌ی ئێران سه‌ختر بێـت که ده‌یکه‌نه سه‌ر ئیسرائیل.ئه‌مجاره وێنه‌ى رێبه‌رانى رژیم له عێراق سووتێندران له‌دواى ئاگردانى به‌رده‌وامى وێنه‌ى رێبه‌رى رژیمى ئێران له وه‌لاتانى ناوچه‌که و له‌وان سوریا و ئه‌فغانستان و فه‌له‌ستین ئه‌مجاره خه‌ڵکى شارى فه‌لوجه نزیک به‌غدا وێنه‌ى سه‌رۆک کۆمارى رژیمیان ئاگردا. سووننى مه‌زهه‌به‌کانى رژیم له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رن که پشتیوانى رژیمى ئێران له ده‌وڵه‌تى شیعه‌ى عێراق بۆته هۆى په‌ره‌سه‌ندنى کێشه مه‌زهه‌بیه‌کان.
11 ساڵ و 6 مانگ و 25 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش