رۆژانی ٢٦-٢٧ ،٤ ، ٢٠ ١٣ له که‌مپی دۆمێز، له‌ژێر دروشمی "له‌پێناو یه‌کگوتاری نه‌ته‌وه‌یی لاوانی کورد" سێیه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان به ئاماده بوونی ٢٥٠ ئه‌ندام که نوێنه‌رایه‌تی ٧٦ رێکخراوی لاوانی هه‌ر چوار پارجه‌ی کوردستانیان کرد به‌رێوه چوو. ده‌ستپێکی یه‌که‌م رۆژى کارى کۆنفرانس....
به سروودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ‌کرد. دواییش به خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن به‌رێز ئومێد خۆشناو سکرتێری یه‌کیه‌تیی لاوانی پارتی دێمۆکراتی کوردستان خوێندرایه‌وه. دواتریش په‌یامی لاوانی رۆژئاوای کوردستان ، لاوانی رۆژهه‌لات له‌لایه‌ن به‌رێز ئاوات قوره‌یشى و هه‌روه‌ها لاوانی باکووری کوردستان و لاوانی باشووری کوردستان و هه‌روه‌ها په‌یامی که‌مپی دۆمێز له‌لایه‌ن ره‌مه‌زان مسته‌فا خوێندرایه‌وه.له‌دواى چه‌ندین کارى هونه‌رى گروپی (کۆما ئازادی) و چه‌ند خوله‌ک پشوو، کۆنفرانسه‌که به فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شدار له‌و کۆنفرانسه ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کرد.له درێژه‌ی ئه‌و کۆنفرانسه و له رۆژی یه‌که‌م له‌لایه‌ن لێژنه‌ی دیوانی کۆنفرانسه‌که ٥ ته‌وه‌ری گرینگ سه‌باره‌ت به لاوان خرایه روو که بریتی بوون له: روانینی لاوان بۆ شۆر٠شی نه‌ته‌وه‌یی کورد و کاریگه‌رى شۆر٠شى رۆژئاواى کوردستان له‌سه‌ر به‌شه‌کانى تر‌ى کوردستان، هۆکاری درووست نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی له ره‌وانگه ی لاوانه‌وه، داخوازییه‌کانی لاوان و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ییان، و چى بکرێ بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کاریگه‌رى رژیمه داگیرکه‌ره‌کان له‌سه‌ر لاوان له کوردستان.قسه و دیالوگ له‌سه‌ر ئه‌و ٥ ته‌وه‌ره سه‌ره‌کیه کارى یه‌که‌م رۆژى کۆنفرانسه‌که بوو که به به‌شداری نیوه‌ی زیاتری ئه‌ندامانی ئه‌و کۆنفرانسه تاوتوێ کرا.له رۆژی دووهه‌م و کۆتاییشدا که سه‌عات ١٠ ى به‌یانى ده‌ستى پێ‌کرد، به له‌به‌رچاونگرتنى قسه‌کانى رۆژى یه‌که‌م کۆنفرانس ٢٦ خاڵ وه‌ک خاڵه‌کانى ئه‌نجامى کۆنفرانس دیارى کران که قسه و راگۆرینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و خالانه بوو به به‌رگه‌ى کۆتایی کارى دووهه‌م رۆژى کۆنفرانسدوای ووتووێژێکى تێر و ته‌سل و په‌سه‌ند کردنی ئه‌و خالانه که له‌لایه‌ن لێژه‌ی بالای کۆنفرانسه‌که و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی لاوانی هه‌ر چوار پارچه ئاماده کرابوو، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شداری کۆنفرانس په‌سه‌ند کرا و کۆنفرانس کۆتایی به کاره‌کانی کۆنفرانس هێنا.جێگه‌ى باسه هه‌یئه‌تێکى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران یه‌کێک له به‌شداربووانى ئه‌و کۆنفرانسه بوو که به شێوه‌یێکى چالاکانه به‌شداریى له بر٠گه وبه‌شه‌کانى کۆنفرانس هه‌بوو.له کۆتایی کاره‌کانى کۆنفرانس ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات ى کوردستان وه‌ک ئه‌رکێکى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى سه‌ردانى ئاواره‌کانى که‌مپى دۆمێزیان کرد و په‌یامى هاوخه‌مى و پشتیوانى خۆیانیان به خه‌ڵکى لێقه‌وماوى کوردستانى رۆژئاوا گه‌یاند.هه‌یئه‌تى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات بریتى بوون له : فوئاد جه‌عفه‌رى به‌رپرسی ناوه‌ندى لاوانکه‌ماڵ هادى ئه‌ندامى به‌رێوه‌به‌رى ناوه‌ندى لاوانسمکۆ قوربانى ئه‌ندامى ناوه‌ندى لاوانجه‌ماڵ عه‌لیپوور ئه‌ندامى ناوه‌ندى لاوانمانى مه‌لیک محه‌ممه‌دى ئه‌ندامى ناوه‌ندى لاوان
11 ساڵ و 6 مانگ و 24 ڕۆژ و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش