پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ له‌‌‌ماوه‌‌‌ى ساڵى رابردوو ته‌‌‌نیا له‌‌‌ پارێزگاى کوردستان ٢٩ کرێکارى کورد گیانیان داوه‌‌‌  __ ژنێکى به‌‌‌ندکراوى سیاسی کورد له‌‌‌ زیندان ئازاد کرا__ نووسه‌‌‌رێکی مه‌‌‌هابادی سه‌‌‌رله‌‌‌ نوێ ره‌‌‌وانه‌‌‌ی زیندان کرایه‌‌‌وه‌‌‌__ فرۆکه‌‌‌ێکیترى شه‌‌‌ر٠ که‌‌‌رى رژێم له‌‌‌ ئه‌‌‌ندیمشک که‌‌‌وته‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌__ قه‌‌‌یرانى ناوه‌‌‌کى: ترسی رژیم له‌‌‌ وه‌‌‌لام نه‌‌‌دانه‌‌‌وه‌‌‌ى کاترین ئه‌‌‌شتۆن__ داهاتی نه‌‌‌وت و گازی ئێران دابه‌‌‌زیوه‌‌‌__ رژێمی‌ سوریا فه‌‌‌رمانی‌ به‌‌‌کارهێنانی‌ چه‌‌‌کی‌ کیمیایی دژی‌ نه‌‌‌یاره‌‌‌کانی‌ داوه‌‌‌"

له‌‌‌ماوه‌‌‌ى ساڵى رابردوو ته‌‌‌نیا له‌‌‌ پارێزگاى کوردستان ٢٩ کرێکارى کورد گیانیان داوه‌‌‌  له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تای ساڵی ١٣٩١ی هه‌‌‌تاوییه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌تا کۆتایی مانگی ره‌‌‌شه‌‌‌مه‌‌‌ی ئه‌‌‌و ساڵه‌‌‌، سه‌‌‌رجه‌‌‌م ٢٩ کرێکاری کورد ته‌‌‌نیا له‌‌‌ ئوستانی کوردستان له‌‌‌ رووداوی جۆراوجۆردا بوونه‌‌‌ته‌‌‌ قوربانی. به‌‌‌پێی ئاماری تۆمار کراو له‌‌‌ ناوه‌‌‌ندی ئاماری ئاژانسی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا ٥ که‌‌‌سیان له‌‌‌ رێگه‌‌‌ی هاتوچۆ کردن بۆسه‌‌‌ر کار یان گه‌‌‌ر٠انه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ماڵه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ رووداوی هاتووچۆدا بوونه‌‌‌ته‌‌‌ قوربانی و ٢٤ که‌‌‌سیش که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ش به‌‌‌هۆی روداوی کاره‌‌‌وه‌‌‌ گیانیان داوه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها رۆژی شه‌‌‌ممه‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی ٧ی بانه‌‌‌مه‌‌‌ر٠ به‌‌‌رپرسی ئیداره‌‌‌ی "ته‌‌‌عاون و ئاسایشی کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی"ی ئوستانی کوردستان له‌‌‌ لێدوانێکدا به‌‌‌ هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کاری ئێران "ئیرنا"ی راگه‌‌‌یاندووه‌‌‌، که‌‌‌له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ساڵی ١٣٩١ی هه‌‌‌تاویدا ٢٦ کرێکاری کورد به‌‌‌هۆی رووداوی کاره‌‌‌وه‌‌‌ گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌ که‌‌‌ ٦٠ %ی ئه‌‌‌و رووداوانه‌‌‌ له‌‌‌ پرۆژه‌‌‌کانی بنیاسازیدا هاتوونه‌‌‌ته‌‌‌ ئاراوه‌‌‌. مسته‌‌‌فا باغبان له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی ئه‌‌‌و لێدوانه‌‌‌دا رایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌، که‌‌‌له‌‌‌ ئوستانی کوردستاندا سه‌‌‌رجه‌‌‌م ٢٣٦ حاڵه‌‌‌ت رووداوی کار روویداوه‌‌‌ که‌‌‌له‌‌‌ کۆی ئه‌‌‌و رێژه‌‌‌یه‌‌‌ ١٤٩ حاڵه‌‌‌تیان له‌‌‌ به‌‌‌شی بیناسازی هاتوونه‌‌‌ته‌‌‌ ئاراوه‌‌‌ و ٢٦ حاڵه‌‌‌تیشیاان مردنی کرێکارانی لێکه‌‌‌وتۆته‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌و به‌‌‌رپرسه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌شی خستۆته‌‌‌روو که‌‌‌ ته‌‌‌نیا له‌‌‌ شاری سنه‌‌‌دا ١٣٠  که‌‌‌س تووشی رووداوی کار بوون. باغبان راشیگه‌‌‌یاندووه‌‌‌، به‌‌‌گشتی له‌‌‌ ئوستانی کوردستاندا به‌‌‌هۆی رووداوی کاره‌‌‌وه‌‌‌ ٢١ کرێکار تووشی نوقسانی هاتوون و ١٤ کرێکاری دیکه‌‌‌ش که‌‌‌مئه‌‌‌ندام بوون.ژنێکى به‌‌‌ندکراوى سیاسی کورد له‌‌‌ زیندان ئازاد کرافاتیمه په‌‌‌رویزی زیندانی سیاسی و دوورخراو بۆ گرتووخانه‌‌‌ی "نه‌‌‌وشار" دوای تێپه‌‌‌ر٠اندنی شه‌‌‌ش مانگ ئێش و ئازاری زیندان، به سه‌‌‌ربه‌‌‌رزییه‌‌‌وه‌‌‌ ئازادی له ئامێز گرت و له لایه‌‌‌ن دادگای شاری چالووس بر٠یاری ئازادبوونی ده‌‌‌رکرا. فاتیمه په‌‌‌رویزی له کاتێک‌دا قۆڵبه‌‌‌ست کرا که چوار رۆژ به سه‌‌‌ر عه‌‌‌مه‌‌‌لیاتی نه‌‌‌شته‌‌‌رگه‌‌‌ریه‌‌‌که‌‌‌ی‌دا تێپه‌‌‌ر٠یبوو، ئه‌‌‌م بار و دۆخه‌‌‌ ناسه‌‌‌قامگیری ته‌‌‌ندرووستیه‌‌‌ی به ته‌‌‌واوه‌‌‌تی بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی تووشی دڵه‌‌‌ر٠اوکێ و گرفت کرد بوو. به‌‌‌م حاڵه‌‌‌شه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات به ده‌‌‌ستانی رژیم له بار و دۆخێکی ئاڵۆز و نامرۆڤانه‌‌‌دا هێشتبوویانه‌‌‌وه‌‌‌. شایانه باسه‌‌‌ فاتیمه په‌‌‌رویزی به تۆمه‌‌‌تی هاریکاری کردنی کور٠ه‌‌‌که‌‌‌ی خۆی به ناوی سیروان که‌‌‌مانگه‌‌‌ر که چالاکێکی سیاسی و مه‌‌‌ده‌‌‌نیه و پێشتریش وه‌‌‌ک زیندانی سیاسی له لایه‌‌‌ن کۆماری ئیسلامییه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌س به سه‌‌‌ر کرابوو، راپێچی زیندان کرا بوو. هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌کانی رژیمى ئێران به فشارهێنان و ترساندنی فاتیمه په‌‌‌رویزی دایکی ئه‌‌‌م چالاکه، خوازیاری ئه‌‌‌وه‌‌‌ن که سیروان که‌‌‌مانگه‌‌‌ر خۆی ته‌‌‌سلیمی وه‌‌‌زاره‌‌‌تی ئیتلاعات بکاته‌‌‌وه‌‌‌.نووسه‌‌‌رێکی مه‌‌‌هابادی سه‌‌‌رله‌‌‌ نوێ ره‌‌‌وانه‌‌‌ی زیندان کرایه‌‌‌وه‌‌‌نووسه‌‌‌ر و شاعیرێکی مه‌‌‌هابادی بۆ تێپه‌‌‌ر٠اندنی ماوه‌‌‌ی حوکمه‌‌‌که‌‌‌ی بۆ زیندانی ناوه‌‌‌ندیی شاری مه‌‌‌هاباد گه‌‌‌رێندرایه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، یه‌‌‌عقووب خزری چالاکی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی و خوێندکاری که‌‌‌ جۆزه‌‌‌ردانی ساڵی ١٣٩١ی هه‌‌‌تاوی هاورێ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ چه‌‌‌ند له‌‌‌ رۆژنامه‌‌‌نووسان و چالاکانی خوێندکاریی شاری مه‌‌‌هاباد له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئیداره‌‌‌ی ئیتلاعاتی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کران بۆ تێپه‌‌‌ر٠اندنی ماوه‌‌‌ی ١ ساڵ و نیو زیندانی ته‌‌‌عزیری، ره‌‌‌وانه‌‌‌ی زیندانی ناوه‌‌‌ندیی شاری مه‌‌‌هاباد کرایه‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌و چالاکه‌‌‌ فه‌‌‌رهه‌‌‌نگییه‌‌‌ مانگی سه‌‌‌رماوه‌‌‌زی ساڵی رابردوو به‌‌‌ تاوانی "پێکهێنانی کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌دژی نیزام و هه‌‌‌وڵدان دژی ته‌‌‌ناهیی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی" له‌‌‌لایه‌‌‌ن دادگای ئینقلابی شاری مه‌‌‌هاباده‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ ٣ ساڵ و نیو زیندان مه‌‌‌حکوم کرا که‌‌‌ ٢ ساڵ له‌‌‌ حوکمه‌‌‌که‌‌‌ی بۆ ماوه‌‌‌ی ٥ ساڵ به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵپه‌‌‌سێراو بوو. ئه‌‌‌و وێبلاگنووسه‌‌‌ کورده‌‌‌ رۆژی چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی ٢٤ی جۆزه‌‌‌ردانی ساڵی رابردوو هاور٠ێ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ "ئومید قادری ئه‌‌‌قده‌‌‌م و جه‌‌‌ماڵ قادر نژاد" له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئیداره‌‌‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌‌‌هابده‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستبسه‌‌‌ر و دواتر به‌‌‌ دانانی بارمته‌‌‌ی ٨٠  میلیۆن تمه‌‌‌نی به‌‌‌شێوه‌‌‌ی کاتی له‌‌‌ زیندان ئازاد کرا.فرۆکه‌‌‌ێکیترى شه‌‌‌ر٠ که‌‌‌رى رژێم له‌‌‌ ئه‌‌‌ندیمشک که‌‌‌وته‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرته‌‌‌کان، سه‌‌‌ر له‌‌‌ به‌‌‌یانى ئه‌‌‌مرۆ فرۆکه‌‌‌ێکى شه‌‌‌ر٠که‌‌‌رى رژێم سه‌‌‌ر به‌‌‌ پایه‌‌‌گاى چواره‌‌‌مى شکارى دزفوول له‌‌‌ کاتژمێرى ١٠ ،٣٠  خۆله‌‌‌ک له‌‌‌ زه‌‌‌وییه‌‌‌ کشت و کاڵیه‌‌‌کانى ناوچه‌‌‌ى چه‌‌‌م گوڵک سه‌‌‌ر به‌‌‌ ئه‌‌‌ندیمشک که‌‌‌وته‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م رووداوه‌‌‌ هیچ زه‌‌‌ره‌‌‌رێکى گیانى لێ نه‌‌‌که‌‌‌وته‌‌‌وه‌‌‌ و فرۆکه‌‌‌وانى فرۆکه‌‌‌که‌‌‌ توانى خۆى رزگار بدات. پێشتریش فرۆکه‌‌‌ێکى نیزامى ئێف ٥ له‌‌‌ شارى ئابادانان که‌‌‌وته‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ دوو فرۆکه‌‌‌وانى ئه‌‌‌و فرۆکه‌‌‌یه‌‌‌ کوژران.قه‌‌‌یرانى ناوه‌‌‌کى: ترسی رژیم له‌‌‌ وه‌‌‌لام نه‌‌‌دانه‌‌‌وه‌‌‌ى کاترین ئه‌‌‌شتۆنبه‌‌‌ پێى راپۆرتى ده‌‌‌نگ و ره‌‌‌نگى رژێمى ئاخووندى، وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى رژێم وتى، کارکردى ٥ + ١ له‌‌‌ به‌‌‌رچاو قه‌‌‌زاوه‌‌‌تى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌ چوونکوو خانمى ئه‌‌‌شتۆن وتوویه‌‌‌، دواى راوێژکردن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌ندامانى ئاژانس له‌‌‌گه‌‌‌ڵ جه‌‌‌لیلى پێوه‌‌‌ندى ده‌‌‌گرم و ئاکامى راوێژکردنه‌‌‌که‌‌‌ى پێ راده‌‌‌گه‌‌‌ێنم. عه‌‌‌لى ئه‌‌‌کبه‌‌‌ر ساڵحى له‌‌‌ دانیشتنى هاوبه‌‌‌ش له‌‌‌گه‌‌‌ڵ وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى گینه‌‌‌ بیسائۆ رایگه‌‌‌یاند، ئه‌‌‌گه‌‌‌ر په‌‌‌یمانێک ده‌‌‌به‌‌‌سترێت ده‌‌‌بێت وه‌‌‌فاش بۆ به‌‌‌ جێ هێنانى هه‌‌‌بێت و به‌‌‌ شێوه‌‌‌ێک بێت که‌‌‌ قه‌‌‌زاوه‌‌‌تى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى له‌‌‌ مه‌‌‌ر٠ ٥ + ١ بێ هیوایى نه‌‌‌بێت.داهاتی نه‌‌‌وت و گازی ئێران دابه‌‌‌زیوه‌‌‌ئاژانسی هه‌‌‌واڵگری‌ وزه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا له‌‌‌ راپۆرتێکیدا رایگه‌‌‌یاند، ده‌‌‌رامه‌‌‌تی‌ که‌‌‌رتی‌ نه‌‌‌وت و گازی‌ ئێران له‌‌‌ ساڵ ٢٠ ١٢ دا گه‌‌‌یشتوه‌‌‌ته‌‌‌ ٦٩ ملیار دۆلار، ئه‌‌‌م داهاته‌‌‌ش به‌‌‌به‌‌‌راورد به‌‌‌ ساڵی‌ رابوردو ٢٨% که‌‌‌می‌ کردوه‌‌‌. رێژه‌‌‌ی‌ هه‌‌‌نارده‌‌‌ی‌ نه‌‌‌وت و به‌‌‌رهه‌‌‌کانی‌ گاز له‌‌‌ ساڵی‌ ٢٠ ١٢ دا ‌ ٣٩% که‌‌‌می‌ کردوه‌‌‌ و گه‌‌‌یشتوه‌‌‌ته‌‌‌ ١,٥ ملیۆن به‌‌‌رمیل له‌‌‌ ساڵێکدا، ئه‌‌‌م ژماره‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ ساڵی‌ ٢٠ ١١ دا ٢,٥ ملیۆن به‌‌‌رمیل بوه‌‌‌، به‌‌‌پێی‌ ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ هه‌‌‌نارده‌‌‌ی‌ به‌‌‌رهه‌‌‌مه‌‌‌ نه‌‌‌وتییه‌‌‌کان ٨٠ % ی‌ کۆی‌ هه‌‌‌نارده‌‌‌ی‌ ئێران پێکده‌‌‌هێنێت.  ئاژانسی هه‌‌‌واڵگری‌ وزه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا ده‌‌‌ڵێت: سزاکانی‌ سه‌‌‌ر که‌‌‌رتی‌ نه‌‌‌وت و گاز نه‌‌‌وه‌‌‌ک ته‌‌‌نها بوه‌‌‌ته‌‌‌ هۆی‌ دابه‌‌‌زاندنی‌ ئاستی‌ هه‌‌‌نارده‌‌‌کردنی‌ نه‌‌‌وتی‌ ئێران، به‌‌‌ڵکو ئه‌‌‌و پرۆژانه‌‌‌ی‌ ئێرانیشی خستۆته‌‌‌ ژێر کاریگه‌‌‌رییه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ بۆ په‌‌‌ره‌‌‌پێدانی‌ پێویستی‌ به‌‌‌ راکێشانی‌ سه‌‌‌رمایه‌‌‌ی‌ ده‌‌‌ره‌‌‌کی و سه‌‌‌رمایه‌‌‌گوزارییه‌‌‌. به‌‌‌ پێی‌ راپۆرته‌‌‌که،‌ ئێران تا نیوه‌‌‌ی‌ یه‌‌‌که‌‌‌می‌ ساڵی‌ ٢٠ ١٢ دوه‌‌‌مین به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنه‌‌‌ری‌ نه‌‌‌وتی‌ ئۆپیک بوه‌‌‌، به‌‌‌ڵام له‌‌‌ مانگی‌ ئابدا عێراق شوێنی‌ ئێرانی‌ گرتۆته‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌ پێی‌ زانیاری‌یه‌‌‌کان، ئێران رۆژانه‌‌‌ ٣٦٠  هه‌‌‌زار به‌‌‌رمیل گازی‌ شل به‌‌‌رهه‌‌‌م ده‌‌‌هێنێت، که‌‌‌ ٦٠ % ره‌‌‌وانه‌‌‌ی‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌کرێت، ئیماراتیش به‌‌‌ کر٠ینی ١٢٠  هه‌‌‌زار به‌‌‌رمیل، به‌‌‌گه‌‌‌وره‌‌‌تریت کر٠یاری‌ گازی‌ شلی‌ ئێران داده‌‌‌نرێت. له‌‌‌ لایه‌‌‌کی‌ دیکه‌‌‌وه‌‌‌ ئێران به‌‌‌ فه‌‌‌رمی‌ رایگه‌‌‌یاند، له‌‌‌ ساڵی‌ رابردودا ٤١ ملیار و ٣٣٤ ملیۆن دۆلار هه‌‌‌نارده‌‌‌ی‌ هه‌‌‌بوه‌‌‌ (جگه‌‌‌ له‌‌‌ نه‌‌‌وت) و ٥٣ ملیار و ٣٤٨ ملیۆن دۆلار کاڵای‌ له‌‌‌ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ هێناوه‌‌‌."رژێمی‌ سوریا فه‌‌‌رمانی‌ به‌‌‌کارهێنانی‌ چه‌‌‌کی‌ کیمیایی دژی‌ نه‌‌‌یاره‌‌‌کانی‌ داوه‌‌‌"به‌‌‌رپرسێکی‌ جیابووه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ سوپای‌ سوریا ئاشکرایکرد که‌‌‌له‌‌‌لایه‌‌‌ن رژێمی‌ ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌وه‌‌‌ فه‌‌‌رمانی‌ به‌‌‌کارهێنانی‌ چه‌‌‌کی‌ کیمیایی دژی‌ هێزه‌‌‌کانی‌ سوپای‌ ئازادی‌ سوریا دراوه‌‌‌. عه‌‌‌مید زاهیر ئه‌‌‌لساکت سه‌‌‌رۆکی‌ به‌‌‌شی‌ کیمیا له‌‌‌ فیرقه‌‌‌ی‌ پێنجه‌‌‌می‌ سوپای‌ سوریا که‌‌‌ ئێستا جیابووه‌‌‌وه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ لێدوانێکدا بۆ که‌‌‌ناڵی‌ عه‌‌‌ره‌‌‌بیه‌‌‌ وتی‌: "له‌‌‌یه‌‌‌کێک له‌‌‌ شه‌‌‌ر٠ه‌‌‌کاندا له‌‌‌ به‌‌‌سر ئه‌‌‌لحه‌‌‌ریر، فه‌‌‌رمانی‌ به‌‌‌کارهێنانی‌ چه‌‌‌کی‌ کیمیایی دژی‌ هێزه‌‌‌کانی‌ سوپای‌ ئازادی‌ سوریا درا". ئه‌‌‌و به‌‌‌رپرسه‌‌‌ی‌ پێشووی‌ سوپای‌ سوریا ده‌‌‌ڵێت: "من ماده‌‌‌ی‌ کیمیاییه‌‌‌که‌‌‌م گۆر٠ی‌ به‌‌‌ ئاوی‌ جافیل که‌‌‌ ماده‌‌‌یه‌‌‌کی‌ کیمیاییه‌‌‌ و بکوژ نییه‌‌‌". لێدوانی‌ ئه‌‌‌و به‌‌‌رپرسه‌‌‌ جیابووه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ سوپای‌ سوریا له‌‌‌ کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ئێستادا ده‌‌‌نگۆی‌ به‌‌‌کارهێنانی‌ چه‌‌‌کی‌ کیمیایی له‌‌‌لایه‌‌‌ن رژێمی‌ به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌ده‌‌‌وه‌‌‌ دژی‌ گه‌‌‌لی‌ سوریا له‌‌‌ میدیاکان و ناوه‌‌‌نده‌‌‌ سیاسییه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ زۆر باسی‌ لێوه‌‌‌ده‌‌‌کرێت، ته‌‌‌نانه‌‌‌ت نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کانیش لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ تێدا ده‌‌‌کات. لاى‌ خۆیه‌‌‌وه‌‌‌ عه‌‌‌بدوڵا گویل سه‌‌‌رۆکی‌ تورکیا رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ وڵاته‌‌‌که‌‌‌ی‌ له‌‌‌ به‌‌‌کارهێنانی‌ چه‌‌‌کی‌ کۆمه‌‌‌ڵکوژ له‌‌‌ سوریا خۆش نابێت.

11 ساڵ و 6 مانگ و 23 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن