پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ ٤  هاووڵاتیی کورد له‌‌‌ شاری سه‌‌‌وڵاوا ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کران__ هه‌‌‌وڵى رژێم بۆ په‌‌‌شیمان کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى کورده‌‌‌کان له‌‌‌ ئاشتى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ تورکییه‌‌‌__ بێکارى و ئیعتیاد گرنگترین هۆکارى زیاد بوونى ته‌‌‌لاقه‌‌‌ له‌‌‌ ئێران__ گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى ١٠  زیندانى سیاسى زیندانى ئه‌‌‌وین بۆ ژورى تاکه‌‌‌ که‌‌‌سى__ جان مه‌‌‌ک که‌‌‌ین: چه‌‌‌ک و چۆڵێکى زۆر له‌‌‌ رووسیا و ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌گات به‌‌‌ به‌‌‌شارئه‌‌‌سه‌‌‌د__ له‌‌‌ عێراق ده‌‌‌سته‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی سپای پاسداران ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کران__ مالیکی: له‌‌‌گه‌‌‌ڵ وه‌‌‌فدی هه‌‌‌رێم له‌‌‌سه‌‌‌ر یاسای نه‌‌‌وت و غاز رێکه‌‌‌وتوین__ سه‌‌‌رۆکی حکومه‌‌‌تی سوریا له‌‌‌هه‌‌‌وڵێکی کوشتن رزگاری بوو

٤  هاووڵاتیی کورد له‌‌‌ شاری سه‌‌‌وڵاوا ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرانهێزه‌‌‌ ئیتلاعاتییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌تی ئێران ٤ هاووڵاتی کوردیان له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی "شامیان"ی سه‌‌‌ربه‌‌‌ شاری سه‌‌‌وڵاوا ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرد. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، رۆژی پێنج‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی ٥ی بانه‌‌‌مه‌‌‌ر٠ چوار هاووڵاتیی خه‌‌‌ڵکی گوندی "ده‌‌‌گاگا"ی ناوچه‌‌‌ی شامیانی سه‌‌‌ربه‌‌‌ شاری سه‌‌‌وڵاوا، به‌‌‌ناوه‌‌‌کانی "رۆحوڵڵا حه‌‌‌یده‌‌‌ری، ئاوات حه‌‌‌یده‌‌‌ری، کاروان حه‌‌‌یده‌‌‌ری و ئه‌‌‌حمه‌‌‌د حه‌‌‌بیبی" له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزران. هێزه‌‌‌ ئیتلاعاتییه‌‌‌کان وێر٠ای بێ‌حورمرتی کردنی به‌‌‌ دانیشتوانی گوندی ده‌‌‌گاگا، ماڵی هاووڵاتییانی ئه‌‌‌و گونده‌‌‌شیان به‌‌‌ وردی پشکنیوه‌‌‌. هه‌‌‌تا کاتی بڵاو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌ هیچ زانیارییه‌‌‌ک له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ هۆکاری ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کردن و شوێنی راگیرانی ئه‌‌‌و ٤ هاووڵاتییه‌‌‌ کورده‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی گوندی ده‌‌‌گاگا، له‌‌‌به‌‌‌ر ده‌‌‌ستدا نییه‌‌‌.هه‌‌‌وڵى رژێم بۆ په‌‌‌شیمان کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى کورده‌‌‌کان له‌‌‌ ئاشتى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ تورکییه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى سایتى تابناک، هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کانى تۆرکیا، رژێمى ئاخووندى تاوانبار ده‌‌‌که‌‌‌ن به‌‌‌ هه‌‌‌وڵدان بۆ په‌‌‌شیمان کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى کورده‌‌‌کان له‌‌‌ ئاشتى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ تۆرکیا و له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ فه‌‌‌رمانده‌‌‌کانى هێزى تیرۆریستى قۆدس به‌‌‌ تاوانبار ده‌‌‌زانن. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ رژێم به‌‌‌ پێشنیار کردنى دانى چه‌‌‌کى قۆرس به‌‌‌ حیزبى کرێکارانى کوردستانى ترکیا هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌دات له‌‌‌ پرۆسه‌‌‌ى ئاشتى په‌‌‌شیمانیان بکاته‌‌‌وه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ رۆژنامه‌‌‌ى مللییه‌‌‌ت ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌ى له‌‌‌ زار به‌‌‌رپرسێکى بالاى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ترکیا و هه‌‌‌رێمى کوردستان بلاو کردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ پاسدار قاسم سلێمانى پێشنیارى به‌‌‌ مۆراد قه‌‌‌ره‌‌‌یلان کردووه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى به‌‌‌رده‌‌‌وام بوون له‌‌‌ شه‌‌‌ر٠ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى تۆرک له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ چه‌‌‌ک و چۆڵى قۆرس وه‌‌‌رده‌‌‌گرن که‌‌‌ قه‌‌‌ره‌‌‌یلان ئه‌‌‌و پێشنییاره‌‌‌ى ره‌‌‌د کردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.بێکارى و ئیعتیاد گرنگترین هۆکارى زیاد بوونى ته‌‌‌لاقه‌‌‌ له‌‌‌ ئێرانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، ئه‌‌‌ندامێکى کومیسیونى کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى مه‌‌‌جلیس، به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ تۆمار کردنى یه‌‌‌ک ته‌‌‌لاق له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر شه‌‌‌ش هاوسه‌‌‌رگیری له‌‌‌ ئێران رایگه‌‌‌یاند، کێشه‌‌‌ى ئابوورى و ئێعتیاد دوو هۆکارى سه‌‌‌ره‌‌‌کین بۆ ته‌‌‌لاق له‌‌‌ ئێران، سالار مۆرادى نوێنه‌‌‌رى خه‌‌‌ڵکى سنه‌‌‌و دیوانده‌‌‌ره‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌جلیس وتى، چاره‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى کێشه‌‌‌ى بێکارى و ئێعتیاد له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگا به‌‌‌رز کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ئاستى هۆشیارى خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌توانێت له‌‌‌ زیاد بوونى رێژه‌‌‌ى ته‌‌‌لاق به‌‌‌ر بگرێت.گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى ١٠  زیندانى سیاسى زیندانى ئه‌‌‌وین بۆ ژورى تاکه‌‌‌ که‌‌‌سىبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى هێرانا، ١٠  زیندانى سیاسى به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانى، سه‌‌‌عید مه‌‌‌ده‌‌‌نى، عه‌‌‌بدۆلا مۆئمنى، ئه‌‌‌بۆلفه‌‌‌زل عابدینى، سیامه‌‌‌ک قادرى، ئه‌‌‌میر خۆسره‌‌‌و دلێر سانى، مه‌‌‌حه‌‌‌مه‌‌‌د حه‌‌‌سه‌‌‌ن یۆسف پوور، سه‌‌‌عید عابدینى، کامران ئه‌‌‌یاز، مه‌‌‌حه‌‌‌مه‌‌‌د و پووریا ئیبراهیمى نێوه‌‌‌رۆى یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ گوازرانه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ژورى تاکه‌‌‌که‌‌‌سى. هۆکارى ئه‌‌‌م گواستنه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى زیندانییه‌‌‌کان بووه‌‌‌ به‌‌‌ لابردنى سه‌‌‌عید مه‌‌‌ده‌‌‌نى له‌‌‌ نوێنه‌‌‌رایه‌‌‌تى زیندانییه‌‌‌کان و ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى به‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ى نه‌‌‌شیاوى به‌‌‌رپرسانى زیندان و هه‌‌‌و٠Žى چاوپێکه‌‌‌وتن له‌‌‌گه‌‌‌ل ٠Žبنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ى زیندانییه‌‌‌کان، جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م ١٠  زیندانییه‌‌‌ له‌‌‌ چاوپێکه‌‌‌وتنى بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌کانیان قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌ کراون و رایانگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ درێژه‌‌‌ى باروودۆخى ئێستا مان له‌‌‌ خواردن ده‌‌‌گرن.جان مه‌‌‌ک که‌‌‌ین: چه‌‌‌ک و چۆڵێکى زۆر له‌‌‌ رووسیا و ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌گات به‌‌‌ به‌‌‌شارئه‌‌‌سه‌‌‌دبه‌‌‌ پێى راپۆرتى ته‌‌‌له‌‌‌فزیۆنى ئێن بى سى، سه‌‌‌ناتۆر جان مه‌‌‌ک که‌‌‌ین ئه‌‌‌ندامى بالاى سه‌‌‌ناى ئه‌‌‌مریکا وتى، ده‌‌‌ست و پێوه‌‌‌نده‌‌‌کانى رژێمى تاران له‌‌‌ سووریه‌‌‌ دان و شه‌‌‌ر٠ێکى نابه‌‌‌رانبه‌‌‌ر له‌‌‌ ئارادایه‌‌‌. ناوبراو ایگه‌‌‌یاند، ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌لێن ناوچه‌‌‌ێکى دژه‌‌‌ فرین له‌‌‌ سووریا دابنر٠Žێت بێ ئه‌‌‌وه‌‌‌یکه‌‌‌ له‌‌‌ فرۆکه‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکا که‌‌‌ڵک وه‌‌‌ر بگیرێت چوونکوو ده‌‌‌توانین له‌‌‌ مووشه‌‌‌که‌‌‌کانى پاتریۆت که‌‌‌ڵک وه‌‌‌ر بگرین، ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌بێت نه‌‌‌یارانى ئه‌‌‌سه‌‌‌د پر چه‌‌‌ک بکه‌‌‌ین چوونکوو چه‌‌‌ک و چۆڵێکى زۆر له‌‌‌ رووسییه‌‌‌ و ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌گات به‌‌‌ هێزه‌‌‌کانى به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د.له‌‌‌ عێراق ده‌‌‌سته‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی سپای پاسداران ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرانرێکخراوی ئه‌‌‌لقاعیده‌‌‌ له‌‌‌ گرته‌‌‌یه‌‌‌کی ڤیدیۆییه‌‌‌دا بڵاوی کرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ توانیویانه‌‌‌ رێژه‌‌‌یه‌‌‌کی به‌‌‌رچاو له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی سپای پاسدارانی حکوومه‌‌‌تی ئێران له‌‌‌ وڵاتی عێراق ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر بکه‌‌‌ن. ئه‌‌‌مر٠ۆ دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی ٩ی بانه‌‌‌مه‌‌‌ر٠ رێکخراوی تیرۆریستی ئه‌‌‌لقاعیده‌‌‌ له‌‌‌ گرته‌‌‌یه‌‌‌کی ڤیدیۆییدا هه‌‌‌واڵی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کردنی ده‌‌‌سته‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی سپای قودسی حکوومه‌‌‌تی ئێرانی له‌‌‌ وڵاتی عێراق بڵاو کرده‌‌‌وه‌‌‌. هه‌‌‌تا ئیستا ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌، له‌‌‌لایه‌‌‌ن هیچ‌کام له‌‌‌ ناوه‌‌‌نده‌‌‌کانی رژیمى  ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ پشت‌ر٠است نه‌‌‌کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و ماڵپه‌‌‌ر٠ه‌‌‌ حکوومه‌‌‌تییه‌‌‌کانی ئێران ئه‌‌‌و گرته‌‌‌ ڤیدیۆیه‌‌‌ی رێکخراوی ئه‌‌‌لقاعیده‌‌‌یان به‌‌‌ شه‌‌‌ر٠ی ده‌‌‌روونی وه‌‌‌سف کردووه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها مانگی گه‌‌‌لاوێژی ساڵی ٩١ی هه‌‌‌تاوی ئه‌‌‌رتشی ئازادی سووریه‌‌‌ گرته‌‌‌یه‌‌‌کی ڤیدیۆیی بڵاو کرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ تێدا ٤٨ ئه‌‌‌ندامی " سپای پاسداران،" ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرابوون و هاوکات حکوومه‌‌‌تی ئێران ئه‌‌‌و ٤٨ که‌‌‌سه‌‌‌ی به‌‌‌ " زیارتکه‌‌‌ر" له‌‌‌ قه‌‌‌ڵه‌‌‌م دابوو.مالیکی: له‌‌‌گه‌‌‌ڵ وه‌‌‌فدی هه‌‌‌رێم له‌‌‌سه‌‌‌ر یاسای نه‌‌‌وت و غاز رێکه‌‌‌وتویننوسینگه‌‌‌ی نوری مالیکی ئاشکرای ده‌‌‌کات که‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ وه‌‌‌فدی هه‌‌‌رێمی کوردستان رێکه‌‌‌وتون له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و یاسایانه‌‌‌ی که‌‌‌ گرنگن بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌ری کێشه‌‌‌ هه‌‌‌ڵپه‌‌‌سێردراوه‌‌‌کان و له‌‌‌ ناویاندا یاسای نه‌‌‌وت و غاز و دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی چاره‌‌‌سه‌‌‌ری گونجاو بۆ کێشه‌‌‌کان. نوسینگه‌‌‌ی سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرانی عێراق، له‌‌‌ به‌‌‌یاننامه‌‌‌یه‌‌‌کدا بڵاویکرده‌‌‌وه‌‌‌: ئه‌‌‌مر٠ۆ نوری مالیکی، پێشوازی له‌‌‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌‌‌رۆکی حکومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێم و وه‌‌‌فدێکی هاور٠ێی کردوه‌‌‌ بۆ گفتوگۆکردن له‌‌‌سه‌‌‌ر هاوکاری و هه‌‌‌ماهه‌‌‌نگی نێوان حکومه‌‌‌تی ناوه‌‌‌ندی و هه‌‌‌رێم. به‌‌‌پێی راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوه‌‌‌که‌‌‌، باس له‌‌‌ دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی رێگه‌‌‌چاره‌‌‌ی گونجاو بۆ کێشه‌‌‌ هه‌‌‌ڵپه‌‌‌سێردراوه‌‌‌کان کراوه‌‌‌ و رێکه‌‌‌وتون له‌‌‌سه‌‌‌ر چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنی سه‌‌‌رجه‌‌‌م کێشه‌‌‌کان به‌‌‌پێی ده‌‌‌ستور و لایه‌‌‌نی ئه‌‌‌منیشیان به‌‌‌ گرنگ زانیوه‌‌‌ و بر٠یاریانداوه‌‌‌ هه‌‌‌ماهه‌‌‌نگی زیاتر له‌‌‌وباره‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌ بکه‌‌‌ن. هه‌‌‌روه‌‌‌ک رێکه‌‌‌وتون له‌‌‌سه‌‌‌ر کارکردن بۆ په‌‌‌سه‌‌‌ندکردنی ئه‌‌‌و یاسایانه‌‌‌ی که‌‌‌ کاریگه‌‌‌ریان هه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر چاره‌‌‌سه‌‌‌ری کێشه‌‌‌ هه‌‌‌ڵه‌‌‌په‌‌‌سێردراوه‌‌‌کان وه‌‌‌کو یاسای نه‌‌‌وت و غاز و یاساکانی دیکه‌‌‌.سه‌‌‌رۆکی حکومه‌‌‌تی سوریا له‌‌‌هه‌‌‌وڵێکی کوشتن رزگاری بوسه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانی ئه‌‌‌مر٠ۆ دوشه‌‌‌ممه‌‌‌ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ک که‌‌‌ کاروانی ئۆتۆمبێله‌‌‌کانی سه‌‌‌رۆکی حکومه‌‌‌تی سوریای کردبوه‌‌‌ ئامانج، دیمه‌‌‌شقی پایته‌‌‌ختی هه‌‌‌ژاندو ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک کوژراو و برینداری لێکه‌‌‌وته‌‌‌وه‌‌‌. ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ناوچه‌‌‌ی (حه‌‌‌ی مه‌‌‌زه‌‌‌ی)ی دیمه‌‌‌شق رویداوه‌‌‌و کاروانی ئۆتۆمبێله‌‌‌کانی وه‌‌‌فدێکی ره‌‌‌سمی کردبوه‌‌‌ ئامانج که‌‌‌ له‌‌‌ناویاندا وائیل حه‌‌‌لقی سه‌‌‌رۆکی حکومه‌‌‌تی سوریای تێدا بوه‌‌‌. به‌‌‌پێی ئاژانسی سکای نیوز، له‌‌‌و ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌داو به‌‌‌پێی ئاماره‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاییه‌‌‌کان لانیکه‌‌‌م ١٠  که‌‌‌س کوژراون و ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک برینداریش هه‌‌‌یه‌‌‌، جگه‌‌‌له‌‌‌وه‌‌‌ش ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک ئۆتۆمبێلی پاسه‌‌‌وانی تایبه‌‌‌تی و ئۆتۆمبێلی وه‌‌‌فده‌‌‌ دبلۆماسییه‌‌‌که‌‌‌ سوتاون.

11 ساڵ و 6 مانگ و 23 ڕۆژ و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن