سه‌عات ٥ و ٥٠ ده‌قیقه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ٩ى بانه‌مه‌رى ١٣٩٢ سه‌ر له‌نوێ هێرش کرایه سه‌ر لیبرتى شوێنى نیشته‌جێ بوونى ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدنى خه‌ڵقى ئێران. لانى که‌م ده‌نگى ٢٠ ته‌قینه‌وه‌ى پێکهاتوو له مووشه‌کى هاوێ٠Žژراو ، لیبرتى هه‌ژاندووه. تا ئێستا ژماره‌ى قوربانیان دیار نییه و به‌شێکى به‌رچاوى مووشه‌که‌کان له...
له که‌ناڵى ئاو له باشوورى که‌مپه‌که که‌وتوونه‌ته خوراه‌وه. له هێرشه‌که‌ى جارى پێشوو له ٢١ى رێبه‌ندانه‌وه تا ئه‌مرۆ ده‌وڵه‌تى عێراق و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌وکگرتووه‌کان هیچکام له داواکارییه‌کانى پاراستنى ئه‌منیه‌تى گیانى دانیشتووانیان دابین نه‌کردووه. خاتوو مه‌ریه‌مى ره‌جه‌وى سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراوى شۆراى میللى موقاوه‌مه‌تى ئێران داواى له به‌رێوه‌به‌رى گشتى و کومیسه‌رى به‌رزى په‌نابه‌رانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا کردووه به خێرایی دانیشتووانى لیبرتى بگوازنه‌وه بۆ ئه‌شره‌ف به ئامانجى پاراستنى گیانى ئه‌و په‌نابه‌رانه..
11 ساڵ و 6 مانگ و 24 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش