__ ٩ هاوه‌لاتى دیکه‌ى سه‌رده‌شتى ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و کۆنترۆڵى سنووره‌کانیش به‌رده‌وامه (نوێکراوه)__ خوسره‌و کوردپوور ١١ رۆژه مانى له خواردن گرتووه__ بانگهێشت و داگادیی کردنی کرێکارانى کورد و ده‌رکرانیان له‌سه‌ر کار__ زیاد بوونى شهر٠ى گۆرگه‌کان له سه‌ره‌تاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى__ قاچاخى که‌ل و په‌لى گرنگى ئه‌تۆمى له ئالمانه‌وه بۆ ئێران__ قه‌یرانى سووریا: ده‌توانێت ببێته هۆى شه‌ر٠ له‌گه‌ڵ رژێمى ئێران__ پله‌ى چواره‌مى هه‌لاوسانى جیهان به‌ر رژێمى ئاخووندى که‌وت__ ٤٠ ئیعدام له‌ماوه‌ى ١٨ رۆژدا __ ناتانیاهۆ: ئێران هێشتا هێڵی سوری تێنهپهر٠اندوه__ دیمه‌شق: ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز کوژران و برینداربوونی ٨٥ که‌سی لێده‌که‌وێته‌وه__ باخچه‌لی، جارێکی تر دژایه‌تی پرۆسه‌ی ئاشتی تورکیا و په‌که‌که ده‌کات
٩ هاوه‌لاتى دیکه‌ى سه‌رده‌شتى ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و کۆنترۆڵى سنووره‌کانیش به‌رده‌وامه (نوێکراوه)له‌دواى ئه‌وه‌ى که له‌چه‌ند رۆژى رابردوو خه‌ڵکێکى زۆر له‌شارى سه‌رده‌شته‌وه هاتبوونه ناو هه‌ریمى کوردستان و شارى قه‌لادزێ، ئێستا به هۆى ترس٠Š گرتن و زیندانى کردنیان و توندى چاودێرى و کونترۆڵى مه‌رزه‌کان رێگه‌ى چوونه‌وه‌یان پێنادرێ و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا شه‌وى دووشه‌ممه له کاتى گهر٠انهوهى پۆلێک له‌و که‌سانه، ٩ که‌س له لایه‌ن مه‌ئمورانى سنوورى رژیمى ئاخوندییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. به پێى راپۆرته‌کانى گه‌یشتوو به ماڵپه‌رى خه‌باتمێدیا مه‌رزه‌کانى قندۆڵ و هه‌رزنێ به مه‌ئمورێکى زۆر ته‌ندراوه و شه‌وى رابردووش ٩ که‌س له‌و هاوه‌لاتیانه که‌وتوونه‌ته ناو که‌مینه‌کانى رژیم و ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. به گوێره‌ى قسه‌ى خه‌ڵک ده‌وترێ ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن وه‌ک سزا یارانه‌کانیان لێ دهبر٠ن و بر٠ى ٢٠ ٠ تا ٥٠ ٠ هه‌زار ته‌مه‌نیش سزاى نه‌قدى ده‌درێن. راپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه به‌شێکى به‌رچاو له جاش و پاسداره‌کانیش ئاودیوى سنووره‌کان بوونه و یارمه‌تى رژیمیان داوه بۆ ناسین و ئاشکرا کردنى پێناسه‌ى ئه‌و کوردانه‌ى هاتبوونه شارى قه‌لادزێ. پێشتریش ١٧٦ هاوه‌لاتى که ویستبوویان بێنه ناو هه‌رێمى کوردستان له لایه‌ن رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون. به گویره‌ى زانیارییه‌کان به‌شێکیان به دانانى بارمته‌ى ٥٠ ٠ هه‌زار تمه‌ن ئازاد کراون و به‌شێکیان هێشتا له گرتووخانه‌کانى رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر ماون.خوسره‌و کوردپوور ١١ رۆژه مانى له خواردن گرتووه‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی برایانی کوردپوور له‌لایه‌ن داداگای شاری مه‌هاباده‌وه بۆ ١ مانگی دیکه درێژ کرایه‌وه و هاوکات خوسره‌و کوردپوور رۆژنامه‌نووسی کورد و به‌رپرسی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان به نیشانه‌ی نار٠هزایهتی دهربر٠ین به نار٠وونیی په‌روه‌نده‌که‌ی ماوه‌ی ١١ رۆژه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن.که‌ماڵ حوسێنی هه‌واڵنێری ئاژانسی موکریان به هه‌واڵده‌رى کوردپاى راگه‌یاندووه که خوسره‌و کورد پوور که له چاوپێکه‌وتنی چه‌ند رۆژ پێش ئێستای که له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی بوویه‌تی، پێی راگه‌یاندوون،که له رۆژی ٣١ی خاکه‌ڵیوه‌وه مانی له خواردن گرتووه. رێکه‌وتی ١٧ و ١٩ی ره‌شه‌مه‌ی ١٣٩١ی هه‌تاوی خوسره‌و و مه‌سعوود کوردپوور له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی حکوومه‌تی ئێرانه‌وه له شاری مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر کران. هه‌تا ئێستاش سهرهر٠ای به‌دواداچوونی پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌که‌یان، هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی ئه‌و ٢ رۆژنامه‌نووسه کورده‌یان رانه‌گه‌یاندووه.بانگهێشت و داگادیی کردنی کرێکارانى کورد و ده‌رکرانیان له‌سه‌ر کارئه‌ندامێکی یه‌کیه‌تیی ئازادی کرێکارانی ئێران پاش بانگهیشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه، ره‌وانه‌ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره کرا. خه‌لیل که‌ریمی" یه‌کێک له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی بهر٠ێوهبهرایهتیی یه‌کیه‌تیی ئازادی کرێکاران، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی که رۆژانی٧ و ٨ی بانه‌مه‌ر٠ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات شاری سنه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ‌کرا، رۆژی ٩ی بانه‌مه‌ر٠ له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌و ئیداره‌یه ره‌وانه‌ی لقی ٤ی دادگای ئینقلابی شاری سنه کرا. ماڵپهر٠ی یه‌کیه‌تیی ئازادی کرێکارانی ئێران بڵاوی کرده‌وه ئه‌و چالاکه کرێکارییه سه‌باره‌ت به به‌رێوه بردنی رێور٠هسمی رۆژی جیهانیی کرێکاران، له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه دادگایی کراوه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی ٩ی بانه‌مه‌ر٠، ٧ کرێکاری کورد له کارگه‌ی قه‌ند سازیی شارۆچکه‌ی پیشه‌یی ژماره ١ی شاری سنه له‌سه‌ر کار ده‌رکران. ئه‌و کارگه‌یه ٩ کرێکاری کورد تێدا سه‌رقاڵی کار کردن بوون، که بهبر٠یاری کارفه‌رما ٧ که‌سیان که ٤ هه‌تا ١٤ ساڵ پێشینه‌ی کار کردنیان بووه، له‌سه‌ر کار ده‌کراون و کارفه‌رما هۆکاری ده‌رکرانی ئه‌و کرێکارانه‌ی گرانیی مادده‌ی خاو راگه‌یاندووه.زیاد بوونى شهر٠ى گۆرگه‌کان له سه‌ره‌تاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارىبه پێى راپۆرتى سایتى بازتاب، ئه‌حمه‌دى نژاد ده‌ڵێت، نه‌وارێکم له ده‌ست دایه که ده‌ریده‌خات ده‌نگى راسته‌قینه‌ى من له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ساڵى ٨٨ نزیک به ١٦ میلیون ده‌نگه و به‌رپرسانى نیزام ٨ میلیون ده‌نگیان بۆ من ساخته کردووه، به پێى ئه‌م راپۆرته له کاتێکدا ته‌نیا ١٠ رۆژ به ده‌ستپێکى ناو نووسینى پاڵێوراوه‌کان کات ماوه قسه و باس له سه‌ر هه‌ڵوێستى ئه‌حمه‌دى نژاد به ره‌د کردنه‌وه‌ى مه‌شایى گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستى خۆى، جێگه‌ى باسه که ره‌فسه‌نجانیش نه‌وارێکى له‌به‌ر ده‌ست دایه که ده‌ڵێت پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانى ساڵى ٨٨ ته‌واوى رووداوه‌کانى ئه‌و کات و داهاتووم بۆ نوێنه‌رانى مه‌جلیسى خۆبره‌گان باس کردبوو وتبووم که من ئه‌حمه‌دى نژاد باش ده‌ناسم ئه‌گه‌ر به گوی منیان بکرداێت هیچکام له‌م رووداوانه‌ى پێشوو روویان نه‌ده‌دا.قاچاخى که‌ل و په‌لى گرنگى ئه‌تۆمى له ئالمانه‌وه بۆ ئێرانبه پێى راپۆرتى رادیو ئالمان، دادستانى فیدراڵى ئالمان دژ به سێ ئێرانى و که‌سێکى ئالمانى به ناوه‌کانى، غۆلامعه‌لى ک، کیانزاد ک، حه‌مید خ و رۆدۆلف م، به تاوانى پێشێلکردنى یاساى گه‌مارۆکانى ناردنى که‌ل و په‌لى گرنگ بۆ ئێران ئیعلانى تاوانى کرد. ئه‌و که‌ل و په‌لانه‌ى که نێردراون بۆ ئێران له دامه‌زراوه‌ى ئاوى قۆرسى ئه‌راک که‌ڵکیان لێ وه‌ر گیراوه. جێگه‌ى باسه که ئه‌و چوار که‌سه له ئووتى ساڵى ٢٠ ١٢ له ئالمان ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.قه‌یرانى سووریا: ده‌توانێت ببێته هۆى شه‌ر٠ له‌گه‌ڵ رژێمى ئێرانبه پێى راپۆرتى رادیو فه‌رانسه، سه‌ناتۆرێکى کۆماریخوازى کۆنگرێسى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، بێ چالاکى واشه‌نگتۆن له مه‌ر٠ به‌کار هێنانى چه‌کى کیمیاوى له سووریا ده‌توانێت ببێته هۆى شهر٠ى نێوان ئه‌مریکا و رژێمى تاران و دابه‌ش کردنى سووریا. لیندسى گراهام وتى، ئه‌گه‌ر ئێمه له راستاى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى سووریا هه‌نگاوو نه‌نێن ده‌که‌وینه ناو شه‌ر٠ له‌گه‌ڵ ئێران، چوونکوو تاران ئه‌م بێ چالاکییانه به نیشانه‌ى بێ هه‌ڵویستى ئه‌مریکا له‌مه‌ر٠ به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ى ئه‌و ولاته ده‌زانێت و ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا سیاسه‌تى خۆى له مه‌ر٠ تێکهه‌ڵچوون نێوان نه‌یاران و ده‌وڵه‌تى سووریا نه‌گۆرێت، سووریا تاکوو کۆتایى ئه‌مساڵ دابه‌ش ده‌بێت و ده‌بێته به‌هه‌شتێکى ئه‌من بۆ تیرۆریسته‌کان.پله‌ى چواره‌مى هه‌لاوسانى جیهان به‌ر رژێمى ئاخووندى که‌وتبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، ئێران پله‌ى چواره‌مى هه‌لاوسانى جیهانى به ده‌ست هێنا و پێ ده‌چێت ئابوورى ئێران بتوانێت پله‌ى یه‌که‌میش به ده‌ست بێنێت. به پێى ئه‌م راپۆرته سندۆقى نێونه‌ته‌وه‌یى پووڵ، ئه‌مرۆ رایگه‌یاند ئێران به هه‌لاوسانى زیاتر له ٣٠ له‌سه‌د پله‌ى چواره‌مى جیهانى به ده‌ست هێناوه، و بلارووس به هه‌لاوسانى ٥٩ له‌سه‌د پله‌ى یه‌که‌مى هه‌یه. ٤٠ ئیعدام له‌ماوه‌ى ١٨ رۆژدا له ماوه‌ى رۆژه‌کانى ٢٢ خاکه‌لێوه تا ٨ى بانه‌مه‌ر٠ ٤٠ حوکمى ئیعدام له شره جوراوجۆره‌کانى ئێران له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندییه‌وه به‌رێوه چووه که له‌ناویاندا ٢ که‌سیان ژن بوونه. ئه‌و حوکمانه له زیندانه‌کانى خورین و وه‌رامین ٢ که‌س و زیندانى زاهیدان١ که‌س و زیندانى کرمان ٤ که‌س و زیندانى مه‌شهه‌د ٢ که‌س و زیندانى دیزڵئابادى کرماشان ٤ که‌س و زیندانى بیرجه‌ند ٣٦ که‌س و زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شتى که‌ره‌ج١ که‌س له سێداره‌دراون. رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له نوێترین راپۆرتی خوی‌دا رایگه‌یاندووه، که وڵاتی ئێران به نیسبه‌ت بهر٠ێوهبردنی سزای حوکمی ئێعدام، له جیهاندا پله‌ی دووه‌م و له رۆژهه‌ڵاتی ناڤینیشدا پله‌ی یه‌که‌می هه‌یه.ناتانیاهۆ: ئێران هێشتا هێڵی سوری تێنهپهر٠اندوهبنیامین ناتانیاهۆ باس له‌وه ده‌کات که ئێران له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌یدا هێشتا "هێڵی سور"ی تێنهپهر٠اندوه. بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی ئهمر٠ۆ دوشه‌ممه له کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی پارتی لیکۆد ته‌ئکیدی له‌وه‌کردوه‌ته‌وه که ئێران نه‌گه‌شتوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که خۆی دایناوه. ئه‌و لێدوانه‌ی ناتانیاهۆ، به گۆر٠انێک له تێر٠وانینی ئه‌و وڵاته بۆ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئێران داده‌نرێت، به‌وپێیه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه رایده‌گه‌یه‌نێت که ئێران زۆری نه‌ماوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی پێویست بۆ دروستکردنی موشه‌کی ئه‌تۆم.دیمه‌شق: ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز کوژران و برینداربوونی ٨٥ که‌سی لێده‌که‌وێته‌وه‌ئۆتۆمبیلێکی بۆمرێژکراو له ناوهر٠استی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه ٨٥ که‌س کوژران و برینداربوون. ئاژانسی سکای نیوز بڵاویکرده‌وه: ئۆتۆمبیله بۆمبر٠ێژکراوهکه، به ئۆتۆمبیلێکی سه‌ربازیی سه‌ربه هێزه‌کانی سوپای سوریا ته‌قیووه‌ته‌وه و له‌ئاکامدا ١٥ که‌س کوژراون و ٧٠ ی دیکه‌ش برینداربوون که چوار له کوژراوه‌کان سه‌ربه هێزه‌کانی ئاسایشی رژێمی سوریان. ئه‌مه‌ش یه‌که‌مجارنییه که ته‌قینه‌وه و کاری چه‌کداری له ناوجه‌رگه‌ی دیمه‌شقی پایته‌ختدا رووده‌دات، دوێنێ دووشه‌ممه (٢٩ی ئابریلى٢٠ ١٣)، سه‌رۆک وه‌زیرانی رژێمی سوریا له هه‌وڵێکی کوشتن رزگاری بوو، کاتێک ته‌قینه‌وه‌یه‌ک کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی له ناوهر٠استی دیمه‌شق کرده ئامانج و لانی که‌م ١٠ که‌س بوونه قوربانی. ته‌قینه‌وه‌که له‌کاتی تێپهر٠بوونی کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی (وائل حه‌لقی)، سه‌رۆک وه‌زیرانی سوریا به ناوچه‌ی (حه‌ی ئه‌لمه‌ززه)ی ناوهر٠استی دیمه‌شق بووه، له‌و کاته‌شدا سه‌رۆک وه‌زیرانی رژێمی ئه‌سه‌د یاوه‌ریی وه‌فدێکی ره‌سمیی کردووه. له ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێشدا چه‌ند ئۆتۆمبیلێکی دیپلۆماسی و یه‌کێکی دیکه‌ی سه‌ربه هێزی پاسه‌وانیی تایبه‌تی سه‌رۆک وه‌زیران سووتاون.باخچه‌لی، جارێکی تر دژایه‌تی پرۆسه‌ی ئاشتی تورکیا و په‌که‌که ده‌کاتسه‌رۆکی پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رستی تورکیا MHP، جارێکی دیکه دژایه‌تی پارته‌که‌ی که یه‌کێکه له پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کانی تورکیا بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی راگه‌یاند. ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، "سه‌رۆکی MHP" له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌ی فراکسیۆنه‌که‌ی له پارله‌مانی تورکیا، کۆمه‌ڵێک پرسیاری وروژاند و رایگه‌یاندØ› ئایا حکومه‌ت بر٠یاری ئاگربه‌ستی داوه له‌گه‌ڵ تیرۆرستان (مه‌به‌ست لێی په‌که‌که‌یه)، ئه‌گه‌ر بر٠یارێکی واهه‌بێت ئه‌وا له دژی یاسایه. ناوبراو پێیوایه، ئه‌گه‌ر بریاری له‌و شێوه‌یه هه‌بێت ئه‌وا تاوانێکی گه‌وره‌یه. له ئێستادا په‌که‌که ئاگربه‌ستی راگه‌یاندوه و بر٠یاره گه‌ریلاکانیشی له خاکی باکوری کوردستان بکێشێته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێکی نه‌ژادپه‌رستی تورک دژی ئه‌و پرۆسیه ئاشته‌واییانه‌ی نێوان په‌که‌که و تورکیان، که دیارترینیان پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رستی ئه‌و وڵاته‌یه.
11 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش