هه‌ڵبژاردنه‌کانی یازده‌یه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رۆک کۆماری و شۆراکانی شار و دێ له‌٢٤ی مانگی جۆزه‌ردانی داهاتوو به‌رێوه ده‌چێ، به مه‌به‌ستی تیشک خستنه سه‌ر ره‌هه‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردن له سیسته‌می ئاخوندی و چۆنیه‌تی و کاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کان و هه‌لوێستی خه‌ڵک و هه‌وه‌رها هه‌ڵوێستی سازمانی خه‌بات له‌و پێوه‌ندییه‌دا رۆژنامه‌ی تێکۆشان ووتووێژێکی له‌گه‌ڵ به‌رێز کاک بابه‌شێخی حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات ....
پێک هێناوه که له‌م ژماره‌یه‌ی تێکۆشان ده‌خرێته به‌ر سه‌ره‌نجی خوێنه‌ران. ١ـ هه‌ڵبژاردن کۆڵه‌که‌یێکی سه‌ره‌کی دیموکراسیه و یه‌کێک له ئامرازه‌کانی وه‌دی هێنانی سه‌روه‌ری خه‌ڵک و مه‌شروعیه‌ت وه‌رگرتنی حکوومه‌ته‌کان له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌یه. ئایا به بروای به‌رێزتان هه‌ڵبژاردن له وه‌ڵاتی ئێران ده‌چێته ناو خانه‌ی ئه‌و پێناسه‌یه و به گشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له وه‌ڵاتی ئێران چۆن به‌رێوه ده‌چێ؟پێشتر پێم باشه‌له‌سه‌رپێکهاته‌ی رژیمی ئاخوندی به‌کورتی بدوێم. وه‌ک ئاشکرایه رژیمی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ئێران روانگه و بو٠Žچونێکی دواکه‌وتوانه و ویشکی مه‌زه‌هه‌بی هه‌یه، که بێجگه له که‌سانی سه‌ره‌وه ده‌سه‌ڵات و که‌سانی ده‌وری ده‌سه‌ڵات و ژماره‌ییکی ده‌گمه‌ن، هاونه‌زه‌ری ئه‌و فکره دواکه‌توانه‌یه نین. ئه‌و که‌سانه‌ی خو٠Žیان گرێ داوه به‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌وه‌ی کرده‌وه‌ی دژی ئینسانی و دژ به دیموکراسیه بو٠Ž پاراستنی خو٠Žیان و قازانجه‌کانیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر که‌سێک سه‌باره‌ت به چه‌وسێنه‌ری و پێشیلکارییه به‌رده‌وامه‌کانی مافه‌کانی خه‌ڵک له‌لایه‌ن رژیمه‌وه گومانێکی هه‌بێ، پێویسته تو٠Žزێک زه‌حمه‌ت به‌خو٠Žی بدا و چاوێکی خێرا به‌کار و هه‌ڵویستی دژی ئازادی و دژ به دیموکراسی ده‌سه‌ڵاتدا بگێر٠ێ، ئه‌وکات ده‌یان به‌ڵگه و ده‌یان مه‌حکوم کرانی رژیم له‌لایه‌ن ناوه‌نده جیهانیه متمانه‌پێکراوه‌کان وه‌به‌رچاو ده‌که‌وێ. دیاره رژیمێکی له‌و شێوه دواکه‌وتوو و دژ به سه‌ره‌تاییترین بنه‌ماکانی ئازادی ودیموکراسی، کاتێک باس له‌هه‌ڵبژاردن و به‌شداری خه‌ڵک له‌ده‌نگدان ده‌کا، بیجگه له‌گالته کردن به دیموکراسی شتێکی دیکه‌ی لێ نابیندرێ. سه‌یره‌که له‌وه‌دایه، ئاخونده‌کان که باس له‌دیموکراسی و هه‌ڵبژاردن به‌مه‌به‌ستی دریژه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن، نازانن و ناتوانن به‌شێوه‌ییک باسی بکه‌ن، که بتوانن سه‌رنجى خه‌ڵکى ر٠ابکێشن وبه فرت وفێل خه‌ڵک ر٠اپێچى ده‌نگدان ده‌که‌ن.ئاشکرایه که ته‌نانه‌ت له‌و ووڵاتانه‌ی نیمچه دیموکراسیان تێدا په‌یره‌و ده‌کرێ، هه‌م خو٠Ž پاڵاوتن و هه‌م مافی ده‌نگدان، سه‌ره‌تایی ترین ئه‌رکه، که ده‌سه‌ڵات ده‌ستی تێ وه‌رنادات. بێگومان له ووڵاتانی ته‌واو دیموکراتیک و ئازاد، دیموکراسی و مافی خو٠Žپاڵاوتن و ده‌نگدان زو٠Žر به‌ده‌گمه‌ن پێ شێل ده‌کرێ. به‌و پێیه، هه‌ڵبژاردن له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی نه‌ک دیموکراسی نیه به‌ڵکو بێرێزی کردن به دیموکراسی و هه‌ستی مرڤایه‌تی وتێکرای دانیشتوانی ئێرانه....٢ـ به‌م پێناسه‌یه‌ی به‌رێزتان له‌سه‌رده‌سه‌ڵات وهه‌ڵبژاردنه‌کان، نادیموکراتیک بوونی هه‌ڵیژاردن ده‌رده‌که‌وێ. به‌ڵام پرسیارێکی دیکه که گرینگی تایبه‌ت به خو٠Žی هه‌یه، ئه‌وه‌یه، که ئێستا له‌ناو باڵه‌کانی رژیم ناکو٠Žکی ده‌بیندرێ، ئه‌وناکو٠Žکیه بۆ چی ده‌گه‌رێته‌وه، به باوه‌ری به‌رێزتان ئه‌و شه‌ره واقعیه، یان له ئه‌ساس دا بۆ چاوبه‌ست و چه‌واشه‌کردنی بیرورای گشتیه و هه‌موو له‌سه‌ر یه‌ک هێڵی گشتین؟گومان له‌وه دا نییه که له نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و بانده‌کانی ده‌سه‌ڵات، ناکو٠Žکی هه‌یه له‌سه‌ر به‌ده‌سته‌وه گرتنی پله و پایه، به‌ڵام بوونی کیشه و ناکو٠Žکی نێوان بانده‌کانی ده‌سه‌ڵات ومو٠Žره‌کانی، به‌و مه‌عنایه نیه که ئه‌م باند، یا ئه‌و مو٠Žره‌ی ده‌سه‌ڵات، مه‌به‌ستی بێ و ته‌نانه‌ت بتوانێ گو٠Žرانێکی سه‌ره‌تاییش به‌قازانجی جه‌ماوه‌ر و کو٠Žتایی هێنان به‌سه‌رکوت، له‌شێوه‌ی به‌رێوه‌به‌ری پێک بێنێ. له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و ناکو٠Žکیانه‌ی بانده‌کان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، روونه که به تێکرایان له‌سه‌ر درێژه پێ دانی سیاسه‌تی سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه سوورن.٣ ـ هێندێک که‌س له‌سه‌ر ئه‌و بروایه‌ن که پێویسته له ناو بژارده‌ی خه‌راپ و خه‌راپتر، خه‌راپ هه‌ڵبژێردرێ و هه‌وڵ بۆ وه‌دیهێنانی ده‌سکه‌وتی بچووک و باشتر کردنی دۆخه‌که بدرێ؟ رای جه‌نابتان چییه؟ئه‌وبو٠Žچونه‌کاتێک دروسته و ده‌کرێ بایه‌خی پێ بدرێ، که بو٠Ž جارێک شاهیدی جو٠Žرێک له گو٠Žران له‌سیاسه‌تی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی رژیم به‌رانبه‌ر به جه‌ماوه‌ر و ماف و ئازادییه‌کان بو٠Ž خه‌ڵک بووبین. ئاخونده‌کان له‌یه‌که‌م رو٠Žژ و ساڵی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیان سه‌رکوتی خه‌ڵکیان کردوه، ئێستاش له‌دوای ٣٤ ساڵ بێ به‌زییانه‌تر سه‌رکووتی خه‌ڵک ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌ناو کو٠Žر٠ی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ر خراپتر هه‌یه. ئه‌گه‌ر جارجاره به‌تایبه‌ت له کاتی شانو٠Žی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا گو٠Žیمان له دروشمی زریقه و بریقه‌دار بووبێ، ده‌رکه‌وتوه ئه‌و دروشمانه ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی راکێشانی خه‌ڵکه بو٠Ž سه‌رسندوقه‌کانی ده‌نگدان. ٤ـ ئایا سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ئێران ده‌توانێ سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یرانه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیانه‌ی ئێستای نیزام چاره‌سه‌ر بکات و چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشانه په‌یوه‌ست به چییه؟رژیمی ئێران خوڵقێنه‌ری قه‌یران وکێشه‌یه، به‌واتاییکی دیکه ئه‌و رژیمه مانه‌وه‌ی خو٠Žی به‌دروست کردن و به‌رده‌وام بوونی ئاڵوزی به‌ستو٠Žته‌وه..... بونمونه کیشه‌ی ناوکه‌یی که یه‌کێکه له کێشه هه‌ره گه‌وره‌کانی کو٠Žمه‌ڵگای جیهانی و هه‌روها یه‌کێکه له‌هو٠Žکانی خراپ بوونی زیاتری وه‌زعی ئابووری ئێران و کیشه‌ییکی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ئێرانیشه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکاو ووڵاتانی خاوه‌ن هێز چه‌ندین ئیمتیازیان داوه به‌رژیم، به‌ڵام ئاخونده‌کان له‌ژێر ناوی پیشه‌سازی ئه‌تو٠Žمی مه‌سه‌له‌ییکی نه‌ته‌وه‌ییه، سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی، که گومان و ئه‌گه‌ره‌کان زیاتر ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن، رژیم به‌رنامه‌ی دروست کردنی بومبی ئه‌تومیه..... له‌گه‌ڵ ئه و راستیه‌ی که زو٠Žر قورسه ده‌سه‌ڵات کو٠Žتایی به سیاسه‌ته هه‌میشه‌ییه‌کانی بێنێ، پێویسته ئه‌وه‌ش بیر بێنینه‌وه، که سه‌روک کو٠Žماریی له‌پێک هاته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئاخوندی هه‌میشه له‌ژێر فه‌رمانی رێبه‌ری رژیم بووه، بویه چاوه‌رێ ناکری له‌دوای شانو٠Žی هه‌ڵبژاردن شاهیدی کو٠Žتایی ئاڵوزی وکێشه‌کان بین.٥ـ کاک بابه‌شێخ هه‌روه‌ک ده‌زانن هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژاردنی شۆراکانی شار و دێش به‌رێوه ده‌چێ؟ بۆچوونێک هه‌یه ده‌لێ ئه‌و دوو هه‌ڵبژاردنه جیاوازی هه‌یه و پێویسته له هه‌ڵبژاردنه‌کانی شۆراکانی شار و دێ به‌شداری بکرێ؟ئه‌گه‌ربه‌راده‌ییکی که‌میش هه‌ست به‌وه بکرێ که ئه‌و که‌سانه‌ی خو٠Žیان ده‌پاڵێون بو٠Ž ئه‌ندامه‌تی شو٠Žرای شار و دێ کان، ده‌توانن ئازادانه و به بێ ده‌خاله‌تی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و سه‌رکوتگه‌ره‌کان ئه‌رکه‌کانی خو٠Žیان به‌ریوه‌به‌رن، هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌دانان و دیاری کردنی پاڵێوراوه‌کاندا، ده‌خاله‌ت نه‌که‌ن، ده‌کرا هو٠Žمێدێک هه‌بێ و ئه‌و بو٠Žچوونه، به‌دروست بزانین که جیاوازی هه‌یه له‌نیوان هه‌ڵبژاردنی سه‌رو٠Žک کو٠Žماری وهه‌ڵبژاردنی شوراکانی شار و دێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه رژیم و ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌قازانجی خۆیان، که‌ڵک له‌هه‌ڵبژاردنی شوراکان وه‌رده‌گرن. هه‌ر بۆیه هومیدواربوون به‌هه‌رجو٠Žره هه‌ڵبژاردنێک له‌ژێرسیبه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا، له قازانجی ئاخونداندا ده‌بێ.٦ـ به‌رێز کاک بابه‌شێخ وه‌ک ئاماژه‌ت پێ کرد، هه‌ڵبژاردن فریوکاری وشانو٠Žگه‌ریه و هه‌روه‌ها به پێى رووداوه‌کانی ساڵی ٨٨ و ئه‌وه‌ی که گووترا له‌ده‌نگه‌کانی پالوێراوه‌کان فریوکاری کراوه و هتد.. ئه‌گه‌ر ده‌نگی خه‌ڵک له دیاری کردنی پالوێراوه‌کان ده‌وری نییه ئامانج له‌به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن چیه و ده‌سه‌لات بۆ چ ئامانجێک که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێ؟وه‌ک ئاشکرایه، ئه‌م سه‌رده‌مه جیاوازی به‌رچاوی هه‌یه له‌چاو رابردوو، ئه‌گه‌ر له رابردوودا ده‌سه‌ڵات باسی له هه‌ڵبژاردن وده‌نگی خه‌ڵک نه‌کردایه ئه‌و کات به‌ئاسایی حیساب ده‌کرا، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌سه‌ڵاته دیکتاتو٠Žره‌کانیش هه‌ر ده‌بێ به‌ناچاری جو٠Žرێک هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی ره‌وایی دان به‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان و به‌خه‌یاڵ به‌شێوه قانونیه‌که‌ی. هه‌روه‌ک چو٠Žن سه‌دام حسین و به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌ڵبژاردنیان وهر٠ێ ده‌خست و تا٩٩%ده‌نگی خه‌ڵکیان وه‌ده‌ست ده‌هێنا. ئه‌وی رژیم ئاخوندی ئیستا به ناوی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی ده‌دا، به‌خه‌یاڵ پێ به‌ند بوونیه‌تی به نیزام وسیستمی کو٠Žماری. جگه له‌وه‌ش ئامانجێکى تر بۆ به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌کان ره‌وایی به‌خشین به ده‌سه‌لاته‌که‌ى له لایه‌ن بیروراى گشتى جیهانیان و ده‌وڵه‌تانى جیهانه. ٧ـ هه‌ڵوێستی سازمانی خه‌بات له‌مه‌ر٠ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو چی ده‌بێ٠؟سازمانی خه‌بات باوه‌ری وایه هه‌ڵبژاردن له‌ژێرسیبه‌ری ده‌سه‌ڵات وحوکمرانیه‌کی دژی ئینسانی ودژبه تێکرای بنه‌ماکانی ئازادیی، ته‌نیا ده‌سه‌ڵات به‌مه‌به‌ستی ره‌واییدان و بازارگه‌رمی بو٠Žخو٠Žی که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرێ. به‌پێ ئه‌و بنه‌ما و بو٠Žچونه دروستانه، سازمانی خه‌بات شانو٠Žی هه‌ڵبژاردن له‌وچوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی و به ته‌واوی ته‌حریم ده‌کا.٨ ـ کاک بابه‌شێخ روانگه‌یێک ره‌خنه له بژارده‌ی ته‌حریم ده‌گرێ و به هه‌ڵوێستێکی پاسیڤ و بێ سودی ده‌زانێ و ده‌لێ چه‌ند ساڵه بژارده‌ی ته‌حریم ده‌گیرێ و هیچ گۆرانکاریێکی وه‌دی نه‌هێناوه. بۆچوونتان له‌وباره‌وه چییه؟ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ته‌حریم نه‌کرێ، رژیم گو٠Žر٠ان به‌قازانجی خه‌ڵک له‌خو٠Žی‌دا دروست ده‌کا؟، مه‌گه‌رئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ته‌حریم نه‌کردوه، چ موسبه‌تکاریه‌کیان له‌رژیمدا دیوه؟ بیگومان ئه‌رکی هێزی شورشگێر ،بریارو هه‌ڵویستی دروست و پێشره‌وی کردنی جه‌ماوه‌ره، نه‌ک دڵخو٠Žش کردن به‌به‌ڵێن و هومێدواربوون به‌خه‌یاڵ. ئه‌رکی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌ڵویستی سیاسی وبریاری ئه‌وتو٠Žمان هه‌بێ که له‌گه‌ڵ ئامانجه ره‌واکان بیته‌وه و له‌خزمه‌تی دیموکراسی وئازادیدا بێ.٩ـ باشه ئه‌دی، بۆ ئه‌و فشارانه‌ی ده‌سه‌لات به ئامانجی هاندانی خه‌ڵک بۆ به‌شداری له هه‌لبژاردنه‌کان به‌کاری دێنێ پێویسته خه‌ڵک چی بکه‌ن، به بروای جه‌نابتان چ نه‌وعه ته‌حریمێک کاریگه‌ری ده‌بێ؟دیاره رژیم ده‌زگای راگه‌یاندن وئیمکاناتێکی زو٠Žری له‌به‌رده‌ستدایه بو پروپاگه‌نده‌کردن وگه‌رم داهێنانی هه‌ڵبژاردن، له هه‌مانکاتیشدا هێزی سه‌رکوت وناوه‌ند و ئیداره ئه‌منیه‌تیه‌کانی له‌لاییکی دیکه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ترساندن، ژماره‌ییک له‌خه‌ڵک ناچاربکه‌ن بچنه‌سه‌رسندوقه‌کانی ده‌نگدان. بو٠Žیه باشترین وبه‌که‌ڵک ترین کار له‌ئێستادا به‌شداری نه‌کردنی به‌رین و یه‌کگرتووانه‌ى جه‌ماوه‌ر له شانو٠Žی هه‌ڵبژاردنه، ته‌حریم کردن کاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه، ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی رژیم هه‌وڵی سه‌ره‌کی به‌شداری کردنی زو٠Žرترین خه‌ڵکه. ١٠ ـ کاک بابه‌شێخ، رای خۆتمان له‌سه‌ر ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆک کۆماری بۆ باس بکه؟ئه‌گه‌ره‌کانی چاوه‌روانکراو کامانه‌ن و ئایا ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانێک سه‌ر هه‌ڵده‌دا؟دیاره ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر له رژیم به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری که‌مه، له‌دوای ئه‌م شانو٠Žگه‌ریه شاهیدی ناره‌زایه‌تی به‌رینی جه‌ماوه‌ری بین. سه‌باره‌ت به پاڵێوراوه‌کانیش بۆ ده‌ست نیشان کردنیان به‌سه‌رو٠Žک کو٠Žماری رژیم، زیاتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که‌سانی نزیک له‌خامنه‌یی ده‌ست نیشان بکرێ وسه‌ر له‌سندوقه‌کانی ده‌نگدان بینیته ده‌ر.
11 ساڵ و 5 مانگ و 26 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش