__ له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه نۆیه‌مین کۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌کان بریندار کرا__ ناره‌زایه‌تى زیندانیێکى سیاسى کورد له‌مه‌ر له‌به‌ر کردنى لیباسى زۆره‌ملێ__ که‌م بوونى نان له سنه__ کرێکارێکی دیکه‌ی کورد له سنه به‌هۆی برق گرتوویه‌وه گیانی دا__ نیگه‌رانى دهربر٠ینى لۆران فابیۆس له ده‌ستێوه‌ردانه‌کانى رژێمى ئێران له سووریا__ سعودفه‌یسه‌ڵ: هه‌ره‌شه‌کانى رژێمى ئێران ئالۆزى ناوچه‌که زۆرتر ده‌کات__ رژیمى ئیران له‌پله‌ى کۆتایى، راپرسیه‌کى سالانه‌ى بى بى سى __ دهربر٠ینى ناره‌زایه‌تى ریکخراوه‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان سه‌باره‌ت به جیاوازى به‌ربلاو له‌راست به‌هاییه‌کان __ قۆڵبه‌ست‌کرانی ٩ له‌شفرۆشی ئێرانی له تورکیه به تاوانی سیخور٠ی بۆ سپای پاسداران__ سوریاØ› به هێرشی به چه‌کی کیمیایی ده‌یان که‌س بونه قوربانی
له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه نۆیه‌مین کۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌کان بریندار کرابه برینداربوونی کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ی کورد له خاڵی سنووریی ورمێ بۆ تورکیه، رێژه‌ی کۆڵبه‌رانی کوژراو و بریندار له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا گه‌یشته ١٧ که‌س. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٤ی جۆزه‌ردان کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ی کورد به‌ناوی "نادر" کوری حه‌سه‌ن خه‌ڵکی گوندی "بالۆلان"ی ناوچه‌ی تهرگهوهر٠ی ورمێ به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران بریندار کرا. ئه‌و کۆڵبه‌ره کورده پاش بریندار بوون ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ کراوه و هه‌تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له ژێر چاوه‌دێریی پزیشکی دایه.ناره‌زایه‌تى زیندانیێکى سیاسى کورد له‌مه‌ر له‌به‌ر کردنى لیباسى زۆره‌ملێبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، زیندانى سیاسى کورد، ناسیح یۆسفى له ناره‌زایه‌تى به له‌به‌ر کردنى جلى زۆره مڵى به که‌له‌بچه و پابه‌نده‌وه له رۆیشتن بۆ نه‌خۆشخانه خۆى بوارد. ناوبراو که ئێسقانى لووتى شکاوه ئه‌بێت زۆر زووتر له‌مه چاره‌سه‌ر بکرایه. جێگه‌ى باسه که ناسێح یۆسفى به تۆمه‌تى هاوکارى له‌گه‌ڵ گرووپه موعانده‌کان به ٨ ساڵ زیندان مه‌حکوم کراوه.که‌م بوونى نان له سنه‌به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، کۆمه‌ڵێکى زۆر له خه‌ڵکى سنه دواى ته‌واو بوونى نان له به‌رده‌م نانه‌واخانه‌ێکدا له گه‌ره‌کى ته‌کیه و چه‌مه‌ن، ده‌ستیان دایه ناره‌زایه‌تى و نانه‌واییه‌کان هۆکارى که‌م بوونى نانیان بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى به‌شی ئارد گێرایه‌وه. جێگه‌ى باسه ماوه‌ێکه که‌م بوونى نان له شاره‌کانى ئێران و به تایبه‌ت کوردستان بووه به هۆى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵک، به دواى که‌م بوونى نان له شارى نه‌جه‌ف ئاوا خه‌ڵکى ئه‌و شاره‌ش ده‌ستیان داوه‌ته ناره‌زایه‌تى، ئه‌مه له کاتێکدایه که عه‌باس قۆبادى جێگرى وه‌زیرى پێشه‌و کانگاکان ده‌ڵێت، ئێمه ئارد بلاو ده‌که‌ینه‌وه و هیچ کێشه‌ێک له ئێران نییه.کرێکارێکی دیکه‌ی کورد له سنه به‌هۆی برق گرتوویه‌وه گیانی دابه مردنی کرێکارێکی دیکه‌ی کوردی خه‌ڵکی شاری سنه له کارگه‌ی چه‌رم سازیی ئه‌و شاره، ئاماری مردنی کرێکارانی کورد به‌هۆی روداوی کاره‌وه گه‌یشته ٩ که‌س. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی ٣ی جۆزه‌ردان کرێکارێکی کوردی کارگه‌ی "چه‌رم سازیی" شاری سنه به ناوی "فه‌ره‌یدون شه‌هبازی" له کاتی کار کردندا و تووشی رووداوی برق گرتووی هاتبوو که پاش راگواستن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی شاری سنه گیانی دا. ئه‌و کرێکاره کورده ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵ و خێزاندار و هه‌روه‌ها مندالێکیشی هه‌بووه که ماوه‌ی نزیک به ١ ساڵ پێش ئێستاوه له‌و کارگه‌یه سه‌رقالی کار کردن بووه. یه‌کێک له کرێکارانی ئه‌و کارگه‌یه به ماڵپهر٠ی "یه‌کیه‌تیی ئازادی کرێکارانی ئێران"ی راگه‌یاندووه: کارگه‌ی چه‌رم سازیی شاری سنه ٢٠ کرێکاری کوردی هه‌یه و ماوه‌ی ٦ مانگه هیچ کام له کرێکارانه مووچه‌یان پێنه‌دراوه.نیگه‌رانى دهربر٠ینى لۆران فابیۆس له ده‌ستێوه‌ردانه‌کانى رژێمى ئێران له سووریابه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، لۆران فابیۆس، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه وتى، فه‌رانسه میواندارى فشارێکى سێ لایه‌نه‌یه بۆ به‌رێوه‌بردنى کۆنفه‌رانسى ئاشتى نێونه‌ته‌وه‌یى به مه‌به‌ستى کۆتایى هێنان به ناره‌زایه‌تییه‌کانى سووریا. ناوبراو قه‌رار وایه له‌گه‌ڵ جان کێرى و سێرگه‌ى لاڤرۆف وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا و رووسیا له پاریس چاوپێکه‌وتن بکات. لۆران فابیۆس وتى، به‌داخه‌وه ده‌بینین رۆژ به رۆژ هێزه‌کانى رژێمى ئێران به شێوه‌ى به‌رچاو پاڵپشتى له رژێمى ئه‌سه‌د ده‌که‌ن و ئه‌مه رێگاى پێشکه‌وتنى ئاشتى نییه.سعودفه‌یسه‌ڵ: هه‌ره‌شه‌کانى رژێمى ئێران ئالۆزى ناوچه‌که زۆرتر ده‌کاتبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، سعودفه‌یسه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستان رایگه‌یاند، له داهاتووى سوریا، هیچ جێگاێک بۆ به‌شار ئه‌سه‌د، رژێمه‌که‌ى و که‌سانێکه ده‌ستیان به خوێنى خه‌ڵکى سوریا سوور بووه نییه. هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستان وتى، هه‌ره‌شه‌کانى رژێمى ئێران ئالۆزى ناوچه‌که زیاتر ده‌کات.رژیمى ئیران له‌پله‌ى کۆتایى، راپرسیه‌کى سالانه‌ى بى بى سى به پیى راپرسى سالانه ى دوو دامه‌زراوه‌ى ( گلو باسکه‌ن و پى ئاى بى ئا) له باره‌ى خۆشه‌ویست ترین وه‌لات ، رژیمى ئیران له پله‌ى کۆتایى جیى گرتووه. له‌و راپرسیدا که زیاتر له ٢٦ هه‌زار که‌س له سه‌رانسه‌رى جیهان راپرسیان له‌گه‌ڵ کراوه ، ١٦ وه‌لات پله به‌ندى کراون . له‌و راپرسیدا ئالمان به ریژه‌ى ٥٩ له سه‌د ده‌نگه‌کان له سه‌ره‌ووى هه‌موویانه و هه‌روه‌ها رژیمى ئیران به ١٥ له سه‌دى ده‌نگه‌گان پله‌ى کۆتایی وه‌ده‌ست هێناوه.دهربر٠ینى ناره‌زایه‌تى ریکخراوه‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان سه‌باره‌ت به جیاوازى به‌ربلاو له‌راست به‌هاییه‌کان کومیته‌ى مافى ئابوورى ، کۆمه‌لایه‌تى ، فه‌رهه‌نگى ریکخراوه‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له هه‌والێکدا رایگه‌یاند ، به‌هاییه‌کان هه‌روا له جیاوازى به‌ربلاو ئازار ده‌بینن . ئه‌و ریکخراوه داواى له رژیمى ئێران کرد تا ریز له مافى په‌یروانى به‌هاییه‌ت بگرێت .قۆڵبه‌ست‌کرانی ٩ له‌شفرۆشی ئێرانی له تورکیه به تاوانی سیخور٠ی بۆ سپای پاسدارانرۆژنامه‌ی حور٠یهت چاپی تورکیه ده‌لێ گروپێک له ژنانی له‌شفرۆشی بهر٠هگهز ئێرانی به تۆمه‌تی سیخور٠ی بۆ کۆماری ئیسلامی قۆڵبه‌ست کراون. به پێی راپۆرتی ئه‌و رۆژنامه‌یه کۆمه‌ڵێک ژنی ئێرانی له‌ژێر ده‌مامکی له‌شفرۆشی‌و ژیانی هاوبه‌شیی خۆیان له به‌رپرسانی نیزامی، ئه‌منیه‌تی‌و ده‌وڵه‌تیی تورکیه نیزیک کردۆته‌وه‌و له ژێره‌وه‌ش کاریان بۆ سپای پاسداران کردوه. له‌و راپۆرته دا هاتووه که ٩ مانگ له‌مه‌وبه‌ر پۆلیسی تورکیه گروپێکی ٢٤ که‌سییان قۆڵبه‌ست کردوه که له‌ژێر ناوی فرۆشی به‌ردی جوانکاری خه‌ریکی سیخۆر٠یو کۆکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاری بۆ ئێران بوون‌و، له نێو ئه گروپه‌دا ١٠ ژنی تێدایه‌و بر٠یاره له ر٠ۆژانی داهاتوودا راده‌ستی ئێران بکرێنه‌وه. به پێی ئه‌و راپۆرته، ناوه‌ندی هه‌واڵگریی تورکیه، توانیویه‌تی رۆژی ٨ ی مانگی مه‌ی ئه‌و ژنانه قۆلبه‌ست بکا. ئه‌و ژنانه به قاچاغ چوونه تورکیه‌و خۆیان له کاربه‌ده‌ستانی نیزامی، ئه‌منیه‌تی‌و ده‌وڵه‌تی نیزیک کردۆته‌وه‌و کاری سیخۆر٠یو کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری‌یان بۆ سپای پاسداران کردوه. ئه‌و ژنانه دانیان به‌وه داناوه که سپای پاسداران ناچاری کردوون خۆیان له کاربه‌دستانی ئه‌منیه‌تی‌و نیزامی ئه‌و وڵاته نزیک که‌نه‌وه‌و به‌م جۆره کاری سیخور٠یان پێ کردوون. به‌پێی ئه‌و ر٠اپۆرته له ماڵی دوو که‌س له‌و ژنانه که ناوه‌کانیان زارا. ی و ئه‌لوینا راگه‌یه‌ندراوه، ده‌ست به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی‌و گرینگ‌و کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی ر٠ووت له‌گه‌ڵ کاربه‌دستانی ئه‌و وڵاته داگیراوه‌سوریاØ› به هێرشی به چه‌کی کیمیایی ده‌یان که‌س بونه قوربانیناوه‌ندی راگه‌یاندنی سوریا ئاشکرایکردØ› به‌هۆی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له هێرشێکی رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی ده‌روبه‌ری دیمه‌شق ده‌یان که‌س بونه قوربانی و گازێکی خنکێنه‌ریش له‌ناوچه‌که بڵاوبوه‌ته‌وه. ناوه‌نده راشیگه‌یاندوه: له هێرشه‌که‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵک خنکاون و زیاتر له (٧٠ ) که‌سیش برینداربون و جۆره چه‌کێک له‌و هێرشه‌دا به‌کارهاتوه که بۆ یه‌که‌مجاره به‌کاربهێنرێت له‌ناوچه‌کانی حه‌رستا و قابون و جوبر له ریفی دیمه‌شق. به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌ر به‌هۆی کاریگه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی گازه‌که‌وه ده‌یان حاڵه‌تی خنکان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه مه‌یدانیه‌کان کراون و به هه‌مان چه‌کی کیمیایی هێرشکراوه‌ته سه‌ر یه‌که‌کانی سوپای ئازادی سوریا له ده‌روبه‌ری دیمه‌شق. هه‌وره‌ها چالاکوانانی سوریا رایده‌گه‌یه‌نن، که زیانه گیانییه‌کانی چه‌کدارانی حیزبوڵا له سوریا (١٤٠ ) که‌سی تێپهر٠اندوه و له‌و رێژه کوژراوه‌ش، (٧٩)یان ته‌نها له‌ماوه‌ی که‌متر له هه‌فته‌یه‌کدا بوه.
11 ساڵ و 5 مانگ و 25 ڕۆژ و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش