__ باوکی رۆژنامه‌نووسێکی کورد به‌هۆی فشاری هێزه ئیتلاعاتییه‌کانه‌وه خرایه ژێر چاوه‌دێری پزیشکی__ له کرماشان ده‌یان کامێرای چاوه‌دێری بۆ کۆنتر٠ۆڵ کردنی هاووڵاتییان دامه‌زرا__ عه‌ره‌بستان وته گێره‌وشوێنیه‌کانى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژێمى تارانى له مه‌ر٠ کاروبارى به‌حره‌ین مه‌حکوم کرد__ تێکهه‌ڵچوونى خوێندکارانى زانکۆى مۆباره‌که و په‌یام نوورى زه‌رین شار له‌گه‌ڵ هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان__ دانانى جۆرێکى نوێى سانتریفیوژى ئاى ئێر- ٥ له لایه‌ن رژێمه‌وه__ ئه‌گه‌رى داخستنى سنوره‌کان له ماوه‌ى رۆژانى هه‌ڵبژاردندا__ ئێران ٤ ملیار قه‌رز ده‌دات به سوریا__ ئه‌رمه‌نستان هاورده‌کردنى گازى له ئێران راگرت__ ئه‌وروپا گه‌مارۆی سه‌رچه‌کی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا لابرد
باوکی رۆژنامه‌نووسێکی کورد به‌هۆی فشاری هێزه ئیتلاعاتییه‌کانه‌وه خرایه ژێر چاوه‌دێری پزیشکیحه‌بیبوڵڵا گوڵکار، باوکی رۆژنامه‌نووسی کورد "شۆرش گوڵکار" به‌هۆی هه‌ره‌شه و فشاری هێزه ئه‌منیه‌کان سه‌باره‌ت به راده‌ست کردنه‌وه‌ی رۆڵه‌که‌ی و هه‌روه‌ها زه‌وت کرانی خانووه‌که‌ی، تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و به‌و هۆیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی "بێعسه‌ت" شاری سنه له‌ژێر چاوه‌دێریی پزیشکی دایه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، ماوه‌یه‌ک پیش ئێستا دادگای ئینقلابی شاری مه‌ریوان حوکمی زه‌وت کردنی خانووبه‌ره‌ی شه‌خسیی "حه‌بیبوڵلا گوڵکار" و بر٠یاری چۆڵکردنی ئه‌و خانووه‌ی به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو راگه‌یاندبوو، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا رۆژی پێنج‌شه‌ممه رێکه‌وتی ٢ی جۆزه‌ردان مه‌ئموورانی قه‌زایی ههر٠هشهیان له بنه‌ماڵه‌ی نابراو کردبوو که ده‌بێ خانووه‌که‌یان چۆڵ بکه‌ن، به‌و هۆیه‌وه "حه‌بیبوڵڵا گوڵکار" تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و هه‌تا ئێستا له دۆخێکی ناسه‌قامگیردا به‌سه‌ر ده‌بات. ناوه‌نده ئه‌منییه‌کان ههر٠هشهیان له بنه‌ماڵه‌ی گوڵکار کردووه، له میدیایی کردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه خۆ ببوێرن.له کرماشان ده‌یان کامێرای چاوه‌دێری بۆ کۆنتر٠ۆڵ کردنی هاووڵاتییان دامه‌زراهێزه ئه‌منیه‌کانی حکوومه‌تی ئێران بۆ زیاتر کۆنترۆڵ کردنی هاووڵاتییانی کرماشانی ده‌یان کامێرای چاوه‌دێرییان له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌کانی شاری کرماشان دامه‌زراند. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه هێزه ئه‌منییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌کانی شاری کرماشان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رین ده‌ستیان داوه‌ته دامه‌زراندنی کامێرای چاوه‌دێری و به‌و شێوه‌یه جموجۆڵی هاووڵاتیانی ئه‌و شاره چاوه‌دێری ده‌که‌ن. چاوه‌دێرانی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و باوهر٠هن، هێزه ئه‌منییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران به مه‌به‌ستی پێشگیری کردن له سه‌رهه‌ڵدان و نار٠هزایهتیی خه‌ڵکی ئێران له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، باری ئه‌منیی سه‌رجه‌م شاره‌کانی ئێران چر٠تر ده‌که‌نه‌وه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران به بیانووی ساڵڤهگهر٠ی شۆر٠شی ساڵی ٥٧، له شاره‌کانی "بانه، روانسه‌ر، سنه، مه‌ریوان، جوانر٠ۆ و کامیاران" له شوێنه گشتیی و خاڵه سه‌رکییه‌کانی ئه‌و شارانه ده‌یان کامێرای چاوه‌دێرییان دامه‌زراندبوو.عه‌ره‌بستان وته گێره‌وشوێنیه‌کانى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژێمى تارانى له مه‌ر٠ کاروبارى به‌حره‌ین مه‌حکوم کردبه پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعوودى رۆژى یه‌ک شه‌ممه وته‌کانى ئه‌میر عه‌بدۆلاهییان، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژێمى ئێران له مه‌ر٠ کاروبارى به‌حره‌ینى به توندى مه‌حکوم کرد. عه‌ره‌بستان ئه‌م وتانه‌ى ده‌ستێوه‌ردانى قبووڵ نه‌کراو له کاروبارى به‌حره‌ین ناوبرد و رایگه‌یاند، هه‌ره‌شه‌کانى رژێم و ده‌ستێوه‌ردان له کاروبارى سیاسى و ئایینى ولاتانى ناوچه‌که له لایه‌ن رژێمى تارانه‌وه ئاکامى مه‌ترسیدارى بۆ سه‌ر ئاشتى و ئارامى ناوچه‌که ده‌بێت و ئالۆزى ناوچه‌که زیاتر ده‌کات.تێکهه‌ڵچوونى خوێندکارانى زانکۆى مۆباره‌که و په‌یام نوورى زه‌رین شار له‌گه‌ڵ هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، کۆمه‌ڵێک له خوێندکارانى زانکۆى مۆباره‌که و په‌یام نوورى زه‌رین شار که له داخستنى سایته ئینترنێتییه‌کان و خاو بوونه‌وه‌ى خێرایى ئینترنێت توور٠ه بوون له به‌رانبه‌ر مۆخابراتى ئه‌و شاره کۆبوونه‌وه‌ێکى ناره‌زایه‌تییان ساز کرد و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان تێک گیران. جێگه‌ى باسه که هێزه ئینتزامییه‌کان به ته‌قاندنى گازى فرمێسک رێژ و لێدانى باتۆم هێرشیان کرده سه‌ر خوێندکاره‌کان و خوێندکارانیش به بهر٠د شیشه‌کانى ئه‌و ئیداره‌یان شکاند و درۆشمى دژه ئیستبدادیان به‌رزکرده‌وه. له ئاکامى ئه‌م تێکهه‌ڵچوونه‌دا ١٠ خوێندکار ده‌ستبه‌سه‌رکراون.دانانىجۆرێکى نوێى سانتریفیوژى ئاى ئێر- ٥ له لایه‌ن رژێمه‌وه‌به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، رژێمى ئاخوندى جۆرێکى نوێ له سانتریفیوژه‌کانى ئاى ئار ٥،ى له کارخانه‌ى نیوه پیشه‌یى پیتاندنى ئۆران‌یۆم داناوه که ده‌ورانى تاقیکردنه‌وه‌ى کۆتایى پێ هاتووه. یوکیا ئامانۆ، سکرتێرى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وه‌زى ناوه‌کى له راپۆرتێک‌دا که رۆژى یه‌که‌مى جۆزه‌ردان داویه به ٣٥ ئه‌ندامى شۆراى حۆکامى ئاژانس رایگه‌یاندووه که رژێمى تاران ئه‌م سانتریفیوژانه‌ى داناوه.ئه‌گه‌رى داخستنى سنوره‌کان له ماوه‌ى رۆژانى هه‌ڵبژاردندابه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، عه‌لى عه‌بدۆلاهى جێگرى ئه‌منییه‌تى وه‌زاره‌تى ولات له دانیشتنى ئه‌مرۆى وه‌زیرى ولات له‌گه‌ڵ پارێزگاران له کۆى هه‌واڵنێران رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى ولات به‌رپرسى ئه‌منییه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌کانه و له‌م پێناوه‌دا بۆ کۆنترۆلى سنوره‌کان پێش بینى پێویستمان کردووه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه که هێندێک له سنووره‌کان له کاتى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دابخرێت، هه‌روه‌ها هێزکانمان به پێداویستى کۆنترۆلى سنووره‌کان زیاد کردووه تاکوو هیچ کێشه‌ێک له کاتى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا روو نه‌دات.ئێران ٤ ملیار قه‌رز ده‌دات به سوریائێران دو هێڵی دڵنیایی بهبر٠ی ٤ ملیار دۆلار بۆ رژێمی سوریا کردوه‌ته‌وه. رۆژنامه‌ی تشرین-ی سوری رۆژى دوشه‌ممه له هه‌واڵێکدا له زاری ئه‌دیب مه‌یاله، بهر٠ێوهبهری بانکی ناوه‌ندی سوریا ئاشکرایکردوه، که ئێران به‌رده‌وامه له پاڵپشتیکردنی دیمه‌شق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێڵێکی دڵنیایی کردوه‌ته‌وه به بر٠ی ملیارێک دۆلار به مه‌به‌ستی کۆمه‌کی هاورده‌کردنی کاڵای به‌کاربه‌ر، هاوکات هێڵێکی دیکه‌ی کردوه‌ته‌وه به بر٠ی ٣ ملیار دۆلار بۆ کۆمه‌کی کر٠ینی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان. ئه‌دیب مه‌یاله له مانگی نیسانی رابوردو به رۆیته‌رز-ی وت: سوریا له‌گه‌ڵ روسیا‌و چه‌ند وڵاتێکی تر به ئێرانیشه‌وه گفتوگۆ ده‌کات بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز. به وته‌ی بهر٠ێوهبهری بانکی ناوه‌ندی سوریا، زیانه داراییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له ماوه‌ی ٢ ساڵدا ده‌وروبه‌ری ٢٥ ملیار یۆرۆ بوه.ئه‌رمه‌نستان هاورده‌کردنى گازى له ئێران راگرتبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئه‌رمه‌نستان به ئاماژه به گران بوونى نرخى گازى ئێران له چاو گازى رووسیا رایگه‌یاند، هاورده‌کردنى گازمان له ئێران راگرتووه. نیگران سرگیسیان له ولامى هه‌واڵنێرێکدا له‌مه‌ر ٠ گرانى گازى رووسیه وتى، ئه‌گه‌ر بتوانین گازى هه‌رزان له ئێران بکرین، سه‌ر له نوێ که‌ڵکى لێ وه‌ر ده‌گرین. جێگه‌ى باسه که له ساڵى ٢٠ ٠ ٤، ده‌وڵه‌تى ئه‌رمه‌نستان پرۆژه‌ى هێڵى لووله‌ى گواستنه‌وه‌ى گازى له ئێران بۆ ئه‌رمه‌نستان ده‌ست پێ‌کرد که له ١٥ى مه‌ى ٢٠ ٠ ٩ گواستنه‌وه‌ى گاز له‌م هێڵى لووله‌وه ده‌ستى پێکردووه و قه‌رار وابوو که ئێران له بریتى گاز ، کاره‌با له ئه‌رمه‌نستان هاورده بکات.ئه‌وروپا گه‌مارۆی سه‌رچه‌کی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا لابردوڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌وروپا رێککه‌وتن له‌سه‌ر لابردنی گه‌مارۆی سه‌ر چه‌ک بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا و هه‌مان ئه‌و گه‌مارۆیانه‌شیان هێشته‌وه که ماوه‌ی دووساڵه به‌سه‌ر رژێمی ئه‌و وڵاته سه‌پێنراوه. له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا که شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه له برۆکسل-ی پایته‌ختی به‌لجیکا بهر٠٠ێوهچوو، هه‌وڵه‌کانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا بۆ هه‌ڵگرتنی سزای چه‌ک له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سوریا سه‌ری گرت و له‌وباره‌یه‌وه ولیام هیگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا راگه‌یاند: ئه‌و بر٠یاره، بر٠یارێکی گونجاوه‌و په‌یامێکی به‌هێزی وڵاتانی ئه‌وروپایه بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
11 ساڵ و 5 مانگ و 24 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش