پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئه‌‌‌میر به‌‌‌هارىبۆچى کورده‌‌‌کان زمانیان پاراوه‌‌‌؟زمانى شیرینى کوردى ده‌‌‌رخه‌‌‌رى ئه‌‌‌ندێشه‌‌‌ و کرده‌‌‌ى کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى گه‌‌‌لى کورده‌‌‌. لێکۆلینه‌‌‌وه‌‌‌کان نیشانى ده‌‌‌ده‌‌‌ن تێنه‌‌‌گه‌‌‌یشتن و هه‌‌‌ڵه‌‌‌ له‌‌‌ نێوان قسه‌‌‌که‌‌‌رانى کورد که‌‌‌متره‌‌‌ له‌‌‌ قسه‌‌‌که‌‌‌رانى زمانه‌‌‌کانیتر که‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى خۆیان به‌‌‌ ره‌‌‌سته‌‌‌ى درێژ و...

 ووشه‌‌‌ى ناروون به‌‌‌یان ده‌‌‌که‌‌‌ن.زمانناسان و ده‌‌‌روونناسان باوه‌‌‌ریان وایه‌‌‌ که‌‌‌ زمان په‌‌‌یوه‌‌‌ندى راسته‌‌‌وخۆى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌ندێشه‌‌‌دا هه‌‌‌یه‌‌‌. به‌‌‌ شێوه‌‌‌ێکه‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵێک له‌‌‌ زانایان و پسپۆران،  زمان به‌‌‌ : تێفکرین به‌‌‌ ده‌‌‌نگى  به‌‌‌رز  و تێفکرین  به‌‌‌ قسه‌‌‌کردنى بێ ده‌‌‌نگ ناو ده‌‌‌به‌‌‌ن. په‌‌‌یوه‌‌‌ندى به‌‌‌رانبه‌‌‌ر یه‌‌‌کى زمان و کۆمه‌‌‌ڵگا و یان وردتر په‌‌‌یوه‌‌‌ندى زمان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کردارى کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى ئه‌‌‌و بابه‌‌‌تانه‌‌‌ن که‌‌‌ زمانناسان و کۆمه‌‌‌ڵ ناسانى زمانى به‌‌‌ خۆیه‌‌‌وه‌‌‌ خه‌‌‌ریک کردووه‌‌‌. به‌‌‌ ئاسانى ده‌‌‌توانین بڵێن که‌‌‌ شێوه‌‌‌ى ژیانى کۆمه‌‌‌ڵگا سه‌‌‌ره‌‌‌تاییه‌‌‌کان که‌‌‌ توانیویانه‌‌‌ ئه‌‌‌م ئامراز گرینگه‌‌‌ى پێوه‌‌‌ندیگرتن به‌‌‌ یه‌‌‌ک داهێنن ، کاریگه‌‌‌رى راسته‌‌‌وخۆى له‌‌‌سه‌‌‌ر پێکهاته‌‌‌ى زمان هه‌‌‌بووه‌‌‌. به‌‌‌ شێوه‌‌‌یێک که‌‌‌ به‌‌‌ چاوخشاندێکى خێرا ده‌‌‌توانین بزانین که‌‌‌ چ زمانێک له‌‌‌گه‌‌‌ڵ چ کۆمه‌‌‌ڵگاێک دێته‌‌‌وه‌‌‌ و هاوئاهه‌‌‌نگى هه‌‌‌یه‌‌‌. بۆ نمونه‌‌‌ دیسیپلین و جیدییه‌‌‌تى زمانى ئالمانى که‌‌‌ له‌‌‌ نێو زۆرینه‌‌‌ى خه‌‌‌ڵک وه‌‌‌ک زمانێکى توندوتیژ و تۆسن ناوى لێ ده‌‌‌برێت ده‌‌‌تواندرێت له‌‌‌ ناو هه‌‌‌موو بواره‌‌‌کانى کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى، کردارى، کاریى، هۆنه‌‌‌رى، پیشه‌‌‌یى و سیاسى کۆمه‌‌‌ڵگاى ئالمان ببینین. هه‌‌‌روه‌‌‌ها ده‌‌‌وڵه‌‌‌مه‌‌‌ندى زمانى و رێژه‌‌‌ى ئه‌‌‌و ووشانه‌‌‌ى که‌‌‌ له‌‌‌ زمانى رۆژانه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن قسه‌‌‌که‌‌‌رانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌کار ده‌‌‌هێندرێت له‌‌‌ به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانى ئه‌‌‌ندێشه‌‌‌ له‌‌‌ نێو زانایانى ئه‌‌‌و کۆمه‌‌‌ڵگایانه‌‌‌ کاریگه‌‌‌ره‌‌‌. بۆ ئه‌‌‌ندێشه‌‌‌ى گه‌‌‌وره‌‌‌، زمانێکى ده‌‌‌وڵه‌‌‌مه‌‌‌ند پێویسته‌‌‌ و زمان به‌‌‌ گه‌‌‌شه‌‌‌ى ئه‌‌‌ندێشه‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌مه‌‌‌ندتر ده‌‌‌بێت. جێگه‌‌‌ى سه‌‌‌رسورمان نییه‌‌‌ که‌‌‌ ولاتانى ئینگلیزى زمان بۆ په‌‌‌ره‌‌‌ پێدانى هه‌‌‌رچى زیاترى زانست و پێشه‌‌‌، له‌‌‌ زمانه‌‌‌کانیتر به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت زمانى مردووى لاتینى بۆ ده‌‌‌وڵه‌‌‌مه‌‌‌ندتر کردنى ئینگلیزى وه‌‌‌ک گه‌‌‌وره‌‌‌ترین زمانى زانستى سه‌‌‌ده‌‌‌ى ئێستا به‌‌‌ باشى که‌‌‌ڵکى لێ وه‌‌‌رده‌‌‌گرن. نه‌‌‌رم و نیانى ئه‌‌‌م زمانه‌‌‌ له‌‌‌ دروست بوونى سیاسه‌‌‌تى چه‌‌‌ند ره‌‌‌هه‌‌‌ندى ولاتانێک وه‌‌‌ک ئه‌‌‌مریکا و بریتانیایش ده‌‌‌بیندرێت.له‌‌‌م نێوه‌‌‌نده‌‌‌دا زمانى کوردیش وه‌‌‌ک باقى زمانه‌‌‌کانیتر به‌‌‌ باشى بلاوکه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌ندێشه‌‌‌و کردارى کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى کورده‌‌‌کانه‌‌‌. بوونى بکه‌‌‌رى جۆراوجۆر و ئیمکانى ووتنى ماناى درێژ به‌‌‌ ره‌‌‌سته‌‌‌ى کوورت، ئه‌‌‌م زمانه‌‌‌ى له‌‌‌ زمانه‌‌‌کانیترى دۆنیا جیاواز کردووه‌‌‌. به‌‌‌م شێوه‌‌‌یه‌‌‌ ئیمکانى به‌‌‌یانى خێرا و له‌‌‌ هه‌‌‌مانکاتدا روون بوونى ماناکانى واى کردووه‌‌‌ که‌‌‌ زمانى کوردى به‌‌‌ باشترین شێوه‌‌‌ ده‌‌‌ورى خۆى بگێرێت. زمانى کوردى به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌ى زمانه‌‌‌کانیتر له‌‌‌ ئێران که‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌یانى هه‌‌‌ستدا تایبه‌‌‌تمه‌‌‌ندییه‌‌‌کى ناسکیان هه‌‌‌یه‌‌‌، له‌‌‌ به‌‌‌یانى ئه‌‌‌ندێشه‌‌‌ و بیردا سه‌‌‌رکه‌‌‌وتووتره‌‌‌. له‌‌‌وانه‌‌‌یه‌‌‌ هه‌‌‌ر به‌‌‌م هۆکاره‌‌‌ش بێت که‌‌‌ له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگا کوردییه‌‌‌کاندا، ته‌‌‌عارووفى ناپێویست و که‌‌‌ڵک وه‌‌‌رگرتن له‌‌‌ ره‌‌‌سته‌‌‌ى درێژ که‌‌‌متر ده‌‌‌بیندرێت و په‌‌‌یوه‌‌‌ندى نێوان قسه‌‌‌که‌‌‌رانى ئه‌‌‌م زمانه‌‌‌، جوانیی و ساده‌‌‌یى، ره‌‌‌سه‌‌‌نیی و روونى و سه‌‌‌داقه‌‌‌تێکى تایبه‌‌‌تی هه‌‌‌یه‌‌‌. لێکۆلینه‌‌‌وه‌‌‌کان نیشانى ده‌‌‌ده‌‌‌ن تێنه‌‌‌گه‌‌‌یشتن و هه‌‌‌ڵه‌‌‌ له‌‌‌ نێوان قسه‌‌‌که‌‌‌رانى  کورد زۆر که‌‌‌متره‌‌‌ له‌‌‌ قسه‌‌‌که‌‌‌رانى زمانه‌‌‌کانیتر که‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى خۆیان به‌‌‌ ره‌‌‌سته‌‌‌ى درێژ و ووشه‌‌‌ى نا روون به‌‌‌یان ده‌‌‌که‌‌‌ن.

11 ساڵ و 5 مانگ و 24 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن