__ ته‌قینه‌وه له کارگه‌یێکى به‌رهه‌مهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌شارى سه‌رده‌شت __ کوژرانی گوماناوی مامۆستایه‌کی کورد له کرماشان__ پرۆژه‌ى جیهانى پاڵپشتى له زیندانیانى سیاسى له ئێران__ چه‌خماخه‌ى گۆرانى رژێمى تاران له چوار ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه __ دنیس رایس: ته‌مه‌نى متمانه‌دروست کردن له وتووێژه ناوه‌کییه‌کان کۆتایى پێ هاتووه__ وریایی ده‌وڵه‌تى یه‌مه‌ن به رژێمى ئاخوندى__ ناردنى به‌کرێگیراو له عێراقه‌وه بۆ سوریا له لایه‌ن رژێمى تارانه‌وه__ ده‌میرتاش له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیه‌وه: حکومه‌تی تورکیا هیچ هه‌نگاوێکی جدی نه‌ناوه__ نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان: دۆخی مرۆیی سوریا له کۆنترۆڵ ده‌رچووه
ته‌قینه‌وه له کارگه‌یێکى به‌رهه‌مهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌شارى سه‌رده‌شت خه‌باتمێدیا: به پیى هه‌والى گه‌ێشتوو به خه‌باتمێدیا تاقیگاێکى ماده‌ى هوشبه‌ر ( شیشه ) له‌شارى سه‌رده‌شت به هۆى ته‌قینه‌وه له‌ناو کارگه‌که‌دا ئاشکرا بوو. به پێى هه‌واڵه‌کان چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ره‌کى فه‌رهه‌نگیانى شارى سه‌رده‌شت دواى ته‌قینه‌وه‌ى کارگه‌یێکى به‌هه‌مهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌رى شیشه، هێزه ئینتزامیه‌کان ده‌ستیان به سه‌ر ئه‌و کارگه‌یه‌دا گرتووه و هه‌وه‌رها دوو که‌سیش که له‌و کارگه‌یه‌دا بوونه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و بۆ لێکۆڵینه‌وه راپێچى گرتووخانه کراون.سه‌رچاوه‌ێکى باوه‌رپێکراو به ماڵپه‌رى خه‌باتمێدیاى راگه‌یاند، خاوه‌نى ئه‌و ماڵه که کارگه‌که‌ى تێدابووه که‌سێک بووه به‌ناوى (ته‌یموور م) خه‌ڵکى سڵکتانى شارى سه‌رده‌شت. ته‌یمور کورى حاج ئه‌حمه‌دئاغاى مه‌لاشێخ سه‌ر به سپاى پاسدارانه و له‌چه‌کداره خۆفرۆشه‌کانى رژیمه و ماوه‌ێکیش به‌رپرسی سنوورى کێڵێ بووه.. .ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه ئه‌و کارگه‌یه له ژێر چاودێرى ناوبراو دا به‌رێوه چووبێ.کوژرانی گوماناوی مامۆستایه‌کی کورد له کرماشانیه‌کێک له مامۆستایانی کوردی قوتابخانه‌کانی ئوستانی کرماشان به‌ده‌ستی که‌س یان که‌سانێکی نه‌ناسراو به‌شێوه‌یه‌کی بێ‌به‌زه‌ییانه گیانی لێ ئه‌ستێندرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رۆژی سێشه‌ممه رێکه‌وتی ٧ی جۆزه‌ردان یه‌کێک له مامۆستای قوتابخانه‌کانی کرماشان به‌ناوی "ئیلخانی" له‌لایه‌ن که‌س یان که‌سانێکی نه‌ناسراوه‌وه به زه‌بری گولـله کوژرا. ته‌رمی ئه‌و مامۆستایه له‌لایه‌ن بکوژه یان بکوژه‌کانییه‌وه به چه‌قۆ له‌ت له‌ت کرابوو. هه‌تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ که‌سێک له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوژرانی ئه‌و مامۆستا کورده‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌کراوه. ئێوارێی رۆژی سێشه‌ممه له کاتێکدا هاووڵاتییانی کرماشان ویستیان به‌نیشانه‌ی نار٠هزایهتی دهربر٠ین به‌و رووداوه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نار٠هزایهتی پێک‌بێنن، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه بهرهور٠ووی ههر٠هشهی ده‌ستبه‌سه‌ر کران بوونه‌وه.پرۆژه‌ى جیهانى پاڵپشتى له زیندانیانى سیاسى له ئێرانبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، ١٠ که‌س له سه‌ناتۆر و سیاسه‌تمه‌دارانى که‌نه‌دایى به مه‌به‌ستى راکێشانى بیروراى جیهانى له‌مه‌ر٠ پێشێلکردنى به‌رچاوى مافى مرۆڤ له ئێران له هه‌ر سێ حیزبى سیاسى ده‌وڵه‌تى فیدراڵ( پرۆژه‌ى جیهانى پاڵپشتى له زیندانیانى سیاسى له ئێران ) یان ده‌ست پێ کردووه. به‌و پێیه هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێک بۆ پاڵپشتى و ئازادى زیندانیێکى سیاسى دیارى کراوه که له رێگاى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، و باقى ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئاڵوگۆرى بیر‌ورا ده‌کات و له‌گه‌ڵ زیندانیی وبنه‌ماڵه و پارێزه‌رى زیندانیه‌که په‌یوه‌ندى ده‌گرێت.چه‌خماخه‌ى گۆرانى رژێمى تاران له چوار ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه به پێى نوسراوه‌ى سه‌روتارى رۆژنامه‌ى واشه‌نگتۆن پۆست، گۆرانى رژێمى تاران له چوار ساڵ پێشه‌وه یه‌که‌م چه‌خماخه‌ى لێدراوه و ئێستا چیتر نابێت چاوه‌روانى ئاکامى هه‌ڵبژاردنه‌کان ببین، به‌ڵکوو ده‌بێت هه‌نگاوى دوایى بنێین. به پێى نوسراوه‌ى ئه‌م رۆژنامه‌یه، ئه‌وه روونه که خامنه‌یى نایه‌وێت ده‌سه‌لات له‌گه‌ڵ که‌س دابه‌ش بکات و ئامانجیشى راگرتنى ده‌سه‌لاتى به‌شارئه‌سه‌د له سوریا و په‌ره‌پێدانى چالاکییه ناوه‌کییه‌که‌یه‌تى و ئه‌و چالاکییانه له هێلى سوورى دیاریکراو له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه نزیک بووه‌ته‌وه.دنیس رایس: ته‌مه‌نى متمانه‌دروست کردن له وتووێژه ناوه‌کییه‌کان کۆتایى پێ هاتووه‌به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، دنیس رایس راوێژکارى پێشووى ئۆباما له کاروبارى ئێران رایگه‌یاند، درێژه پێدان به وتووێژه ناوه‌کییه‌کان بێ مانایه و ده‌وڵه‌تى ئۆباما ده‌بێت هه‌ره‌شه‌ى نیزامى خۆى به‌رچاوتر بکات، جگه له‌مه رژێم به به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ى خۆى په‌ره ده‌دات. راوێژکارى پێشووى ئۆباما وتى، ته‌مه‌نى دیپلۆماسى له وتووێژه ناوه‌کییه‌کان ته‌واو بووه و ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانى ده‌بێت مه‌سیرى خۆیان بگۆرن و باشتر وایه که پێش له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ١٤ى ژۆئه‌ن په‌یامى کۆتایى هاتنى یارییه ناوه‌کییه‌که به رژێمى تاران بده‌ن.وریایی ده‌وڵه‌تى یه‌مه‌ن به رژێمى ئاخوندىبه پێى راپۆرتى رۆنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، ده‌وله‌تى یه‌من له‌مه‌ر٠ قاچاخى چه‌ک و چۆل و که‌ل و په‌لى سیخۆرى له لایه‌ن رژیمى تارانه‌وه بۆ ئه‌و ولاته وریایی دا. به پێى ئه‌م راپۆرته ، وه‌زیرى ده‌ره‌وى یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، گروپى لێکۆڵینه‌وه‌ى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پشتر٠استى کردووه‌ته‌وه که رژێمى تاران چه‌ک و چۆڵ بۆ یه‌مه‌ن قاچاخ ده‌کات. ناوبراو وتى، راگه‌ێندراوه‌کانى ده‌وڵه‌تى یه‌مه‌ن بۆ رژێمى تاران به مه‌به‌ستى راگرتنى قاچاخى چه‌ک بۆ ئه‌و ولاته بێ ئاکام بووه و رژێم به ناردنى چه‌ک و بۆمب بریارى داوه به ده‌ستێوه‌ردانه‌کانى خۆى له‌م ولاته درێژه بدات.ناردنى به‌کرێگیراو له عێراقه‌وه بۆ سوریا له لایه‌ن رژێمى تارانه‌وه‌به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى واشه‌نگتۆن پۆست له عێراق، رژێمى تاران له ناوه‌ندى به‌سیجى هێز له عێراقه‌وه بۆ سوریا به مه‌به‌ستى پاڵپشتى له رژێمى به‌شارئه‌سه‌د دایه، لێکۆڵه‌وه‌ران و به‌رپرسانى ئیتلاعاتى ده‌ڵێن، رژێمى ئێران به دانانى شه‌به‌که‌ێکى پشتیوانى و دابین کردنى ماڵى، پێداویستى و چه‌ک و چۆڵ له عێراق، یاره‌تى رژێمى به‌شارئه‌سه‌د ده‌دات. جگه له هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کانى رژێمى تاران و حیزبۆلاى لۆبنان، ئێستا هێزى عێراقییه‌کانى سه‌ر به رژێمى تاران ده‌نێردرێنه سوریا. به پێى وته‌ى هه‌واڵنێرێک له نجه‌ف هه‌ر رۆژه ٢ یان ٣ ته‌رم له‌و که‌سانه‌ى که له سوریا کوژراون ده‌گه‌رێندرێنه‌وه بۆ عێراق. ده‌میرتاش له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیه‌وه: حکومه‌تی تورکیا هیچ هه‌نگاوێکی جدی نه‌ناوه‌سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی (به‌ده‌په)، له دیدارێکی ته‌له‌فزیۆنیدا، باس له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی کورد ده‌کات له تورکیا و پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که پرۆسه‌که له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که‌وه ده‌ستپێکراوه و رونیده‌کاته‌وه که پرۆسه‌که له سێ قۆناغی سه‌ره‌کی پێکدێت و قۆناغی یه‌که‌می سه‌رکه‌وتوبوه. له‌باره‌ی هه‌نگاونانی هه‌ردولاوه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌که که کاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی لێکه‌وتوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای کشانه‌وه‌ی به‌شێک له گه‌ریلاکانی په‌که‌که له خاکی تورکیادا، ده‌میرتاش وتی:"له‌م قۆناغه‌دا (KCK) و (HPG) به‌رپرسیارێتی خۆیانیان جێبه‌جێ کردوه و لایه‌نی کوردی به دیسپلین و جدییه‌تێکی گه‌وره‌وه قۆناغه‌که‌ی بهر٠ێوهبردوه، به‌ڵام تائێستا حکومه‌تی تورکیا هیچ هه‌نگاوێکی جدی نه‌ناوه هه‌رچه‌نده شتێکی زۆر گوماناوی و نه‌رێنیش به‌دی ناکرێت". وتیشی "له قۆناغی یه‌که‌مدا ئه‌که‌په لێدوان و کاری زیانبه‌خشیان ئه‌نجامداوه، بۆیه پێویسته حکومه‌تی تورکیا به زمان و هه‌ڵوێستی ئاشتییانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و راوه‌ستاندنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان کاریگه‌رییه‌کی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر قۆناغی کشانه‌وه‌ی گه‌ریلا و به‌رده‌وامی کاروباری کۆمیسیۆنی په‌رله‌مان و دانایانیش، ئه‌رێنی و گرنگه".نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان: دۆخی مرۆیی سوریا له کۆنترۆڵ ده‌رچووه‌به‌رپرسی کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤ له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یکگرتوه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌کات، که دۆخی مرۆیی له سوریا له کۆنتر٠ۆڵ ده‌رچوه. .نافی بیلای، به‌رپرسی کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یکگرتوه‌کان، له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی نێده‌وڵه‌تیدا رایگه‌یاندوه، که دۆخی مرۆیی سوریا له کۆنتر٠ۆڵ ده‌رچوه و داواش ده‌کات، لایه‌نه به‌رپرسه‌کان ده‌روازی مرۆیی به‌روی هاوڵاتیانی شارۆچکه‌ی قه‌سیردا بکه‌نه‌وه، که به‌هۆی پێکدادانی به‌رده‌وامی نێوان چه‌کداره‌کانی حیزبوڵای لوبنانی له‌گه‌ڵ رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د، دژ به ئۆپۆزسیۆنی چه‌کدار. ناوبراو وتیشی، چه‌ندین لایه‌نی بیانی تێوه‌گلاون له کۆمه‌ککردنی چه‌ک بۆ ئه‌و وڵاته و ئه‌وه‌ش وایکردوه دۆخی ئه‌منی ئه‌و وڵاته زیاتر بێت. به‌رپرسی کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یکگرتوه‌کان ته‌ئکیدی کرده‌وه، که دۆزینه‌وه‌ی پرۆژه بر٠یارێک له کۆنگره‌ی جونێفی٢، هه‌نگاوێکی ئیجابی ده‌بێت بۆ دورخستنه‌وه‌ی سوریا له لێواری کاره‌سات.
11 ساڵ و 5 مانگ و 23 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش