سینه‌ماکاری لاوی بانه‌یی ته‌ها که‌ریمی ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "کوێستانی قه‌ندیل"، کورته فیلمه‌کانی "زریان"، "سنووری ژیان"، "کوێستانی سپی"، "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌که‌م"، فیلمی دیکۆمێنتی "به‌کرێگیراوی سپی" و فیلمی دیکۆمێنتی سینه‌مایی بڵندی "هه‌زار و یه‌ک سێ‌و"، سەعات هەشتی ئێوارەی دوێنێ چوارشه‌مه ....
29ی ماى 2013 به هۆی روداوێکی هاتوچۆ له شاری سلێمانی له هه‌رێمی کوردستان ماڵئاوایی له ژیان و هونه‌ری سینه‌ما کرد.ئه‌م سینه‌ماکاره کورده به دوایین به‌رهه‌می بڵندی دیکۆمێنتی خۆی به ناوی "هه‌زار و یه‌ک سێ‌و" له به‌رهه‌مێهنانی کۆمپانیای "ئاوا میدیا" و سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی ئه‌نفال، له یه‌که‌مین دیداری جینۆسایدی کورد بۆ کورته فیلمی دیکۆمێنتاری به‌شداری کرد و له رێوڕه‌سمی کۆتایی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا له هۆڵی ته‌وار له شاری سلێمانی نمایشکرا.ته‌ها که‌ریمی چه‌ند رۆژ پێش ئێستا به فیلمی دیکۆمێنتی سینه‌مایی بڵندی "هه‌زار و یه‌ک سێ‌و" له به‌شی ئه‌نفال له فیستیڤاڵی فیلمی دیکۆمێنتاری ئامێد له شاری ئامێد له باکوری کوردستان به‌شداری کرد.ئه‌م فیلمه دیکۆمێنتارییه ناوه‌رۆکه‌که‌ی بابه‌تێکی گرینگ ده‌خاته‌ڕو و چیرۆکی رزگاربونی 5 ده‌ربازبوی پێکراو و برینداری ناو گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کانی ئه‌نفال بۆ بینه‌ر ده‌گێڕێته‌وه، له ته‌واوی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نفال که 182000 مرۆڤی کورد له لایه‌ن حیزبی به‌عسی عێراق له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی بیابانه‌کانی عێراقدا خرانه ژێرخاکه‌وه، ته‌نیا 13 که‌س توانیان به برینداری له کاتێکدا شاهیدی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بون، خۆیان رزگار بکه‌ن. سێ که‌س له‌م 13 شاهیده ئێستا له ژیاندا نه‌ماون و ته‌نیا 10 شاهید زیندون، که ئه‌م شاهیدانه که‌سایه‌تییه‌کانی دوایین فیلمی ته‌ها که‌ریمی پێکدێنن.ته‌ها که‌ریمی خه‌ڵکی شاری بانه له کوردستانی ئێرانه و ده‌رچوی به‌کالۆریۆسی ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایه له کۆلێژی سینه‌ما، قوتابی به‌شی توێژینه‌وه‌ی هونه‌ر بوه له زانکۆی په‌یامی نوری شاری تاران و له ماوه‌ی ژیانیدا فیلمی سینه‌مایی "کوێستانی قه‌ندیل"، کورته فیلمه‌کانی "زریان"، "سنووری ژیان"، "کوێستانی سپی"، "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌که‌م"، فیلمی دیکۆمێنتی "به‌کرێگیراوی سپی" و فیلمی دیکۆمێنتی سینه‌مایی بڵندی "هه‌زار و یه‌ک سێ‌و" ساز کردوه."کوێستانی قه‌ندیل" یه‌که‌مین به‌رهه‌می بڵندی سینه‌مایی ته‌ها که‌ریمییه که له چه‌ند ساڵی رابردودا له کۆمه‌ڵێک فیستیڤاڵ له ئاستی جیهاندا نمایشکرا، له‌وانه: ٤١مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "گوا" له وڵاتی هێندستان، نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "چاوی سێیه‌م" له شاری به‌مبای له وڵاتی هێندستان، حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دوبه‌ی" له وڵاتی ئیمارات، نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تیرانا" له وڵاتی ئاڵبانی، ده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئیستانبوول" له وڵاتی تورکیا، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی عه‌ره‌بی له شاری ئەمستردام له وڵاتی هۆڵه‌ندا، حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌ن له وڵاتی به‌ریتانیا و چه‌ندین فیستیڤاڵی دیکه.فیلمی سینه‌مایی "کوێستانی قه‌ندیل" دو خه‌ڵاتی گرینگیشی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه:ـ خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی 15مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئۆرێنس" له وڵاتی ئیسپانیا له ساڵی 2010.ـ خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی باشترین فیلمی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی دیجیتاڵی هێندستان له ساڵی 2012.هه‌روه‌ها فیلمی دیکۆمێنتی "به‌کرێگیراوی سپی" له ده‌رهێنانی ته‌ها که‌ریمی له چه‌ندین فیستیڤاڵ له ئاستی دنیادا نمایشکراوه، له‌وانه:ـ له به‌شی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کوریتیبا"ی Curitiba له وڵاتی بەڕازیل له ساڵی 2012.ـ له به‌شی پێشبڕکێی "پانۆڕاما: ره‌نگدانه‌وه‌ی وێنه‌کان" له میانه‌ی 25مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی دیکۆمێنتی ئامستێردام "ئیدفا" IDFA له وڵاتی هۆڵه‌ندا له ساڵی 2012.ئه‌م فیلمه 60 خوله‌کییه چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگیشی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه:ـ خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی باشترین فیلمی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "گۆڵف" له وڵاتی ئیمارات له ساڵی 2012.ـ خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌شی نێوده‌وڵه‌تی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت" له وڵاتی ئێران له ساڵی 2012.ته‌ها که‌ریمی له ساڵانی رابردودا کورته فیلمی چیرۆکی "کوێستانی سپی" و کورته فیلمی دیکۆمێنتی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌که‌م"ی ساز کردوه و به‌م دو کورته فیلمه له کۆمه‌ڵێک فیستیڤاڵی جۆراوجۆر له ئاستی دنیادا به‌شداری کردوه، له‌وانه:ـ شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌ن له وڵاتی به‌ریتانیا له ساڵی 2009 به کورته فیلمی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌که‌م".ـ 17مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی "ئێسجاردی" Sguardi له وڵاتی ئیتالیا له ساڵی 2010 به کورته فیلمی "کوێستانی سپی".ـ 25مین خولی فیستیڤاڵی کورته فیلمی "بلاک" واته "ره‌ش" له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2010 به کورته فیلمی "کوێستانی سپی".ـ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "گۆڵف" له ئیمارات له ساڵی 2010 به کورته فیلمی "کوێستانی سپی".ـ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سین" له ئیتاڵیا له ساڵی 2010 به کورته فیلمی "کوێستانی سپی".که‌ریمی به ئاماده‌بون له‌م فیستیڤاڵانه چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگشی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه:ـ خه‌ڵاتی یه‌که‌می به‌شی ده‌رهێنه‌ری کورته فیلمه چیرۆکییه‌کان له 23مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران له ساڵی 2006 به کورته فیلمی "کوێستانی سپی".ـ کاندیدی سیمورغی بلورین له به‌شی "چاوی واقعییه‌ت" له 24مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر له تاران له ساڵی 2005 به کورته فیلمی "کوێستانی سپی".ـ خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی ده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئاڵتێرناتیو" له رۆمانیا له ساڵی 2009 به کورته فیلمی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌که‌م". ـ خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی دوه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "جیپوور" له وڵاتی هێندستان له ساڵی 2010 به کورته فیلمی "کوێستانی سپی". ـ خه‌ڵاتی دوه‌می به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵی فیلمی "یونیسپار" UNCIPAR له وڵاتی ئه‌رژه‌نتین له ساڵی 2010 به کورته فیلمی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌که‌م".ته‌ها که‌ریمی هه‌روه‌ها ئه‌ندامی لێژنه‌ی دادوه‌رانی یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیه له شاری رانیه له هه‌رێمی کوردستان، حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی "ژیار" له شاری بیجاڕ له پارێزگای کوردستان له کوردستانی ئێران و چه‌ندین فیستیڤاڵی دیکه‌ی کوردستانی له ئه‌ستۆدا بوه.لە ماڵپەری سبەی وەرگیراوە
11 ساڵ و 5 مانگ و 22 ڕۆژ و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش