__ ده‌رهێنه‌رێکى کورد له رووداوى پێکدادانى ماشین گیانى دا__ له ماوه‌ی ٥ رۆژدا ٢ هاووڵاتیی کورد له کرماشان به‌زه‌بری چه‌ک کوژران __ که‌نه‌دا سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه تیجارییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌پچرێنێ__ دادستانێکى ئارژانتین ئێرانى به دروست کردنى رایلکه‌ی تێکده‌رانه له ئه‌مریکا تاونبار کرد__ رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌بوونى مافى خۆکاندیدکردنى ژنانى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئێران مه‌حکووم کرد__ نیگه‌رانى ئاژانس له چالاکیه نه‌هێنیه‌کانى رژیم له سایتى پارچین __ دروشمى مردن بۆ کۆمارى ئیسلامى له ئه‌فغانستان__ عێراق، دوته‌قینه‌وه ٤٤ که‌س قوربانی لێکه‌وته‌وه__ ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌شداری کۆبونه‌وه‌ی جنێف ناکات
ده‌رهێنه‌رێکى کورد له رووداوى پێکدادانى ماشین گیانى دارۆژى چوارشه‌ممه ٨ى جۆزه‌ردانى ١٣٩٢ ته‌ها که‌ریمی، ده‌رهێنه‌ری ناسراوی کورد خه‌ڵکى شارى بانه ، له ئه‌نجامى پێکدادانی دوو ماشین له شه‌قامی "ئیبر٠اهیم پاشا"ی شاری سلێمانی کوردستانى عێراق گیانی دا. به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رییه‌کان، بنه‌ماڵه‌ی ته‌ها که‌ریمی، به‌نیازن ته‌رمی ناوبراو ببه‌نه‌وه کوردستانى ئێران تا له شوێنی له‌دایکبوونی به‌خاکی بسپێرن. ناوبراو له ساڵی ٢٠ ٠ ٤ی زایینی بر٠وانامهی کارناسیی سینه‌مای له زانکۆی تاران وه‌رگرتبوو و دواتر چه‌ندین کورته‌فیلمی وه‌ک "نان و نه‌وت"، "زریان"، "سه‌مای مروارییه‌کان"، "سنوری ژین"، "هه‌زار و یه‌ک شه‌و" و فیلمی درێژی وه‌ک "کوێستانی سپی" و "من به کرێگیراوی سپیم"ی به‌رهه‌م هێنا.له ماوه‌ی ٥ رۆژدا ٢ هاووڵاتیی کورد له کرماشان به‌زه‌بری چه‌ک کوژران هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ی کوردی خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی نۆدشه‌ی سه‌ربه ئوستانی کرماشان به زه‌بری گولـله کوژرا. به‌پێی هه‌واڵى هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی ٥ی جۆزه‌ردان هاووڵاتییه‌ک به‌ناوی "شۆرش نووری" ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ خه‌ڵکی نۆدشه له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌کی دیکه‌وه دراوه‌ته به‌ر دهستر٠ێژی گولـله‌و له ئه‌نجامدا بووه هۆی گیان دانی. ئه‌و هاووڵاتییه کوژراوه خێزاندار و خاوه‌نی منداڵێکی ته‌مه‌ن ٥ ساڵ بووه که به‌هۆیه‌کی نار٠وون له نێو بازار٠ی شاری نۆدشه به‌زه‌بری چه‌ک کوژراوه. هه‌روه‌ها رۆژی سێشه‌ممه رێکه‌وتی ٧ی جۆزه‌ردان مامۆستای یه‌کێک له قوتابخانه‌کانی شاری کرماشان به زه‌بری چه‌ک و به‌شێوه‌یه‌کی بێ‌به‌زه‌ییانه گیانی لێ ئه‌ستێندرابوو.که‌نه‌دا سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه تیجارییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌پچرێنێوه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کانادا جان به‌یرد، ئهمر٠ۆ (چوارشه‌ممه) رایگه‌یاند: وڵاته‌که‌ی هه‌موو هه‌نارده و هاورده‌کردنێکی که‌لوپه‌ل بۆ ئێران قه‌ده‌غه ده‌کا و پێداگریش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ٣٠ که‌س له کاربه‌ده‌ستان و ٨٢ دامه‌زراوه‌ی ئێرانی ده‌خاته ناو "لیستی ر٠هش"ه‌وه. ناوبراو ووتى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وڵاته‌که‌ی، په‌یوه‌ندیی به ده‌ست هه‌ڵنه‌گرتنى ئێرانه‌وه هه‌یه له ئامانجه ناووکییه‌کانی. ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که "ئێران له دانوستانه‌کانیدا له‌مه‌ر٠ پرۆژه ناووکییه‌که‌ی، به‌ڵێنه‌کانی به‌جێ نه‌هێناوه." به گوته‌ی ناوبراو، ئه‌گه‌ر پێویست بێ و له ئه‌گه‌ر پێداویستیی مرۆڤدۆستانه‌دا، وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه چاو به بر٠یاری هه‌نارده‌کردنی که‌لوپه‌لی پێویستدا بگێر٠ێتهوه.دادستانێکى ئارژانتین ئێرانى به دروست کردنى رایلکه‌ی تێکده‌رانه له ئه‌مریکا تاونبار کردئاڵبێرتۆ نیسمان ، دادستانێکى ئارژانتینى که به‌رپرسی به‌دواداچوون به په‌روه‌نده‌ى بۆمبدانانه‌وه له ناوه‌ندى هاوکارى یه‌هودیه‌کان(ئامیا) له بوینێس ئایرێسه، ٨ جۆزه‌ردان ئێرانى به دروست کردنى پایگاى شاراوه‌ى ئیتلاعاتى له ئه‌مریکاى لاتین بۆ گه‌لاڵه‌دارێژى و به‌رێوه‌بردنى عه‌ملیاتى ترۆریستى تاوانبار کرد. ناوبراو ووتى: بومبدانانه‌وه‌ى ئامیا عه‌ملیاتێکى کورت و به‌رته‌سک نه‌بوو به‌ڵکو ده‌بێ وه‌ک عه‌لیاتێکى به‌رده‌وام و زنجیره‌یی بیبینین. له ته‌قینه‌وه‌که‌ى ئامیا ٨٥ که‌س کوژران و ٣٠ ٠ که‌سیش بریندار بوون. سه‌باره‌ت به‌تاوانه نوێیه‌که هێشتا ئێران دژکرده‌وه‌ى نه‌بووه. رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌بوونى مافى خۆکاندیدکردنى ژنانى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئێران مه‌حکووم کردرێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رژیمى ئێرانى به هۆى لابردنى ژنان له کاندیداتۆرى سه‌رۆک کۆمارى مه‌حکووم کرد و به‌وه‌ى به پێشێلکردنى یاساى نێوده‌وڵه‌تى زانى. ئه‌حمه‌د شه‌هسد راپۆرتنێرى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کاروبارى مافى مرۆڤ له ئێران له راگه‌ێیندراوێکدا ، رایگه‌یاند: ئه‌و ره‌دى سه‌لاحیه‌ته به‌ربلاوانه‌ى که ژنانیشى گرتۆته‌وه سیاسه‌تێکى جیاوازیی دانه‌رانه و پێشێلکردنى مافى بنهر٠هتى به‌شدارى له کاروبارى سیاسیه. نیگه‌رانى ئاژانس له چالاکیه نه‌هێنیه‌کانى رژیم له سایتى پارچین له کۆبوونه‌وه‌ێک له ویه‌ن، هێرمان ناکارتس جێگرى به‌رێوه‌به‌رى ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى، کۆمه‌لێک وێنه‌ى ماهواره‌یی پیشان ئاماده‌بووان دا و ووتى: ئه‌و وێنانه ده‌ریده‌خه‌ن که رژیمى ئێران به‌شێک له‌و سایته‌یان پاکسازى کردووه و ته‌نانه‌ت ئاسفاتیشیان کردووه. هه‌واڵده‌رى رۆیته‌رز ووتى: ئه‌و وێنانه نوێترین به‌ڵگه‌ن که ده‌ریده‌خه‌ن رژیمى ئێران هه‌وڵ ده‌دا هه‌موو پێشێلکردنه یاساییه‌کان په‌رده‌پۆش بکات. دروشمى مردن بۆ کۆمارى ئیسلامى له ئه‌فغانستان نارازیانى ئه‌فغانى ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ى رژیمى ئێران له کابۆل خۆپیشاندانیان به‌رێوه‌برد و ئالاى رژیمیان سووتاند. به پێى راپۆرتى که‌مپه‌ینى ئاشتى چالاکانى تاراوگه، نارازییان وێراى هه‌ڵگرتنى کاریکاتۆرى خامنه‌یی و هێندێک له رێبه‌رانى جیهادى له ئه‌فغانستان دژى رژیمى ئێران دروشمیان دا. نارازییان که دروشمى ردن بۆ کۆمارى ئیسلایان به‌رز ده‌کرده‌وه ووتیان ئێران به به‌رده‌وامى ده‌ستێوه‌ردان له کاروبارى ناوخۆیی ئه‌فغانستان ده‌کات. عێراق،دوته‌قینه‌وه ٤٤ که‌س قوربانی لێکه‌وته‌وه‌دو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ته‌لعه‌فه‌ر و به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت و به‌هۆیه‌وه ٤٤ که‌س بونه قوربانی. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له پارێزگای موسل رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێلێکی بۆمبر٠ێژکراو له قه‌زای ته‌لعه‌فه‌ر چوار که‌س که دوانیان پۆلیس بون کوژران و ١٦ هاوڵاتی تریش برینداربون.هاوکات، له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی جه‌واد له پارێزگای به‌غدا ئۆتۆمۆبێلێکی بۆمبرێژکراو ته‌قیه‌وه و شه‌ش کوژراو ١٨ برینداری لێکه‌وته‌وه.ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌شداری کۆبونه‌وه‌ی جنێف ناکاتسه‌رۆکی ئیئتلافی نیشتمانی سوریا رایگه‌یاند، ئیئتیلافی نیشتیمانی به‌شداری کۆبونه‌وه‌ی ئاشتی جنێف ناکه‌ن، که بر٠یاره مانگی داهاتو به‌سه‌رپه‌رشتی ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و روسیا ببه‌سترێت . جۆرج سه‌برا، سه‌رۆکی ئیئتلافی نیشتمانی هێزه ئۆپۆزسیۆن و شۆر٠شگێر٠هکانی سوریا، له لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵی عه‌ره‌بیه رایگه‌یاند: کۆنفرانسی نیشتمانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسییه‌کانی سوریا، هیچ مانایه‌کی نیه له‌کاتێکدا رژێمی سوریا له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی به‌رده‌وام بێت و چه‌ندین هێزی بێگانه له‌سه‌ر ئه‌و خاکه هاوڵاتی سوری بکوژن". له لایێکى دیکه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د ئاماده‌ی خۆیشی پیشانداوه به‌شداری له‌کۆنگره‌ی (ژنێف ٢)ی بکات، به‌ڵام له‌و بر٠وایهدا نییه کۆبونه‌وه‌که ئه‌نجامێکی باش هه‌بێت، لهمر٠وهوه ره‌خنه‌ی له‌سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ده‌ره‌وه گرت.
11 ساڵ و 5 مانگ و 22 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش