__ خۆکوژیی کچێک له شاری دێلور٠ان به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌کی بێ عیلاج__ له کوره‌خانه‌یه‌کی پیرانشار ٣ کرێکاری کورد بوونه قوربانی__ ئه‌و ئێرانیه‌ی هه‌وڵی کوشتنی باڵیۆزی سعودیه‌ی دا، ٢٥ ساڵ زیندانی بۆ بر٠ایهوه__ نیگه‌رانى ئاژانس له چالاکییه نهێنییه‌کان له سایتى پارچین__ راوێژکارى بالاى خامنه‌یى له ناو لیستى ئه‌مریکا__ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رژێمى ئێرانى له له سه‌ره‌وه‌ى رژێمه‌کانى پاڵپشتى تیرۆریسم دانا__ بچرانى په‌یوه‌ندى بازرگانى که‌نه‌دا له‌گه‌ڵ رژێمى تاران__ هه‌سارۆچکه‌یه‌ک له زه‌وی نزیک ده‌بێته‌وه
خۆکوژیی کچێک له شاری دێلور٠ان به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌کی بێ عیلاجبه خۆکوژیکچێکی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له شاری "دێلور٠ان"ی سه‌ربه ئوستانی ئیلام، ئاماری خۆکوژیی ژنان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا له ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران گه‌یشته ١٥ که‌س. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی ٨ی جۆزه‌ردان کچێک به ناسناوی "جادری" ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و دانیشتووی شاری دێلور٠ان به‌هۆی هه‌ژاری و تووشبوون به نه‌خۆشییه‌کی بێ عیلاج خۆی هه‌ڵواسی و کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. ئه‌و کچه هه‌تا قۆناخی دیپلۆم درێژه‌ی به خوێندن دابوو که به‌هۆی هه‌ژاری و سه‌ختیی باری گوزه‌ران و هه‌روه‌ها تووشبوون به نه‌خۆشێیه‌کی بێ ده‌رمان، ده‌ستی دابوویه خۆکوژی و گیانی له‌ده‌ست داوه.له کوره‌خانه‌یه‌کی پیرانشار ٣ کرێکاری کورد بوونه قوربانیبه هۆی پچرانی تاسمه له کوره‌خانه‌ی گوندی خورینجی سه‌ربه شاری پیرانشار کرێکارێک گیانی دا و ٢ کرێکاری دیکه‌ش بریندار بوون. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی ٨ی جۆزه‌ردان کرێکارێک به‌ناوی "ئه‌بووبه‌کر" خه‌ڵکی گوندی خورینج"ی سه‌ربه‌ر پیرانشار له کاتی کار کردندا به‌هۆی پچر٠انی تاسمه له کوره‌خانه‌ی گونده‌که‌یان، گیانی دا. یه‌کێک له هاووڵاتییانی ئه‌و گونده به هه‌واڵنێری کوردپای راگه‌یاند: ئه‌و کرێکاره کورده کور٠ی عه‌لی ره‌حمانی حاجی" و هه‌روه‌ها خێزاندار و خاوه‌نی منداڵیش بووه. ئه‌و هاووڵاتییه راشیگه‌یاند: هاوکات له‌و رووداوه‌دا ٢ کرێکاری دیکه‌ی خه‌ڵکی گوندی خورینج به‌ناوه‌کانی "مه‌سعوود مورادی" کور٠ی جه‌عفه‌ر و "عه‌لی موراد ره‌سووڵی" کور٠ی ئیسماعیل بریندار بوون.ئه‌و ئێرانیه‌ی هه‌وڵی کوشتنی باڵیۆزی سعودیه‌ی دا، ٢٥ ساڵ زیندانی بۆ بر٠ایهوهئهو که‌سه ئه‌مه‌ریکییه به ره‌گه‌ز ئێرانیه‌ی که تۆمه‌تبارکرا به هه‌وڵدان بۆ کوشتنی عادل جوبه‌یر، باڵیۆزی سعودیه له ئه‌مه‌ریکا، ئهمر٠ۆ حوکمی ٢٥ ساڵ زیندانی بۆ بر٠ایهوه. دادوه‌ری دادگای تاوانه‌کان له مانهاتن ئه‌و حوکمه‌ی به‌سه‌ر مه‌نسور ئه‌رباب سه‌یار-دا سه‌پاندوه.له مانگی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠ ١٢، سه‌یار دانی به‌وه‌دا نا که هه‌وڵیداوه له‌گه‌ڵ یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی ئێرانی ژماره‌یه‌ک قاچاخچی مه‌کسیکی ماده هۆشبه‌ره‌کان به‌کرێ بگرێت بۆ کوشتنی باڵیۆزی سعودیه. له کاتی خۆشی‌دا ئێران ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ره‌تکرده‌وه.نیگه‌رانى ئاژانس له چالاکییه نهێنییه‌کان له سایتى پارچینبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیترز، له کۆبۆنه‌وه‌ێک له پشتى ده‌رگاى داخراو له وییه‌ن، هێرمان ناکارتس جێگرى سکرتێرى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ئه‌تۆمى، وێنه‌ى ماهواره‌یى له سایتى پارچینى به به‌شداربووان پیشان دا و وتى ئه‌م وێنانه ده‌ریده‌خه‌ن که رژێمى ئێران به‌شێک له سایتى پارچینى پاکسازى و قیره‌تاو کردووه. به پێى ئه‌م راپۆرته، ئه‌م وێنانه نیشانى ده‌ده‌ن که رژێم هه‌ر چه‌شنه چالاکى ناوه‌کى له‌و سایته ده‌شارێته‌وه.راوێژکارى بالاى خامنه‌یى له ناو لیستى ئه‌مریکابه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاسۆشه‌یتدپرێس، ئه‌مریکا رۆژى پێنج شه‌ممه گه‌مارۆى دژبه جێگرى ده‌فته‌رى خامنه‌یى و زیاتر له ٦٠ که‌س له به‌رپرسانى ئێرانى په‌سه‌ند کرد. جین پساکى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا وتى، گه‌مارۆکانى رۆژى پێنج شه‌ممه، به‌شى ئیتلاعاتى رژێمى تاران که به‌رپرسى داخستنى زانیارییه‌کانن و ئه‌سغه‌ر میر حجازى، راوێژکارى بالاى خامنه‌یى که له سه‌رکووتى نارازییان له ئێران تاوانبارن، ده‌گرێته‌وه. ناوبراو وتى لانیکه‌م ٦٠ به‌رپرسیتریش که له پێشێلکارى مافى مرۆڤ تاوانبارن به‌م لیسته زیاد کراون.وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رژێمى ئێرانى له له سه‌ره‌وه‌ى رژێمه‌کانى پاڵپشتى تیرۆریسم دانابه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له راپۆرتى سالانه‌ى خۆى رژێمى ئێرانى له سه‌ره‌وه‌ى رژێمه‌کانى پاڵپشتى تیرۆریسم دانا. له‌م راپۆرته‌دا هاتووه: رژێمى تاران له‌چوارچێوه‌یه‌ک که له ماوه‌ى چه‌ند ده‌یه‌ى رابردوو که‌م وێنه بووه پشتیوانى له تیرۆریسم ده‌کات. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند پاڵپشتى ده‌وڵه‌تى ئێران له تیرۆریسم له ساڵى ٢٠ ١٢ زیاد بوونێکى به‌رچاوى به خۆیه‌وه دیوه وه‌ک پاڵپشتى له حیزبۆلاى لۆبنان. به پێى ئه‌م راپۆرتى ناو لێنانى تیرۆریستى رژێمى تاران گه‌مارۆى نوێى به شوێنه‌وه هه‌یه.بچرانى په‌یوه‌ندى بازرگانى که‌نه‌دا له‌گه‌ڵ رژێمى تارانبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، که‌نه‌دا ته‌واوى بازرگانى خۆى له‌گه‌ڵ رژێمى ئێران بچراند، جان بێرد وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى که‌نه‌دا رایگه‌یاند، که‌نه‌دا له ناره‌زایه‌تى به چالاکی ناوه‌کى رژێم و پێشینه‌ى پێشێلکارى مافى مرۆڤ، ته‌واوى بازرگانى خۆمان له‌گه‌ڵ رژێمى ئێران راده‌گرین. ناوبراو وتى، نه‌بوونى پێشکه‌وتن له وتووێژ له‌گه‌ڵ ٥ + ١ و ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ناوه‌کى، بوو به هۆکارى ئه‌وه‌ى که کانه‌دا هه‌موو هاورده و هه‌نارده‌کردنى خۆى به خێرایى رابگرێت. جێگه‌ى باسه که کانه‌دا رۆژى چوارشه‌ممه ناوى ٣٠ به‌رپرس و ناوه‌ند و شیرکه‌تى به پێى ( یاساى کرده‌وه‌ى ئابوورى تایبه‌ت) و به هۆکارى هاوکارى له‌مه‌ر٠ به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ى رژێم خسته ناو‌و لیستى قه‌ده‌غه‌وه.هه‌سارۆچکه‌یه‌ک له زه‌وی نزیک ده‌بێته‌وه‌ئاژانسی فه‌زای ئه‌مریکا(ناسا) رایگه‌یاند: ئهمر٠ۆ هه‌ینی هه‌سارۆچکه‌یه‌ک که چێوه‌که‌ی ٢.٧ کیلۆمه‌تره، به نزیکه‌ی ٦ ملیۆن کیلۆ مه‌تر له زه‌وی نزیک ده‌بێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی به‌ریه‌ک که‌وتن روو بدات. ئه‌م هه‌سارۆچکه گه‌وره‌یه ناوی (١٩٩٨ کیو ئه‌ی ٢)ه هیچ گرنگییه‌کی لای ئه‌وانه نییه که سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م جۆره هه‌سارۆچکانه، به‌ڵام چاودێرییه‌کی ورد ده‌کرێت تا بزانرێت ئه‌م جۆره هه‌سارۆچکانه چین و بۆچی له زه‌وی نزیک ده‌بنه‌وه. ئاژانسی ناسا ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه، ئه‌و هه‌سارۆچکه‌یه که نزیک ده‌بێته‌وه، دوورییه‌که‌ی ١٥ جار زیاتره له دووری نێوان مانگ و زه‌وی. ناسا ئاماده‌کاریی ئه‌وه ده‌کات که ته‌لسکۆبه‌کانی کالیفۆرنیا و پۆرتۆ ریکۆ بخاته ئاماده‌باشییه‌وه تا وێنه‌یه‌کی جوانی ئه‌و هه‌سارۆچکه‌یه بگرن و ورده‌کاری سه‌ر رووه‌که‌ی ده‌ر بخه‌ن. ئه‌م هه‌سارۆچکه‌یه ساڵی ١٩٩٨ له ١٩ی مانگی ئابدا ئاشکرا کراوه، که زانایانی به‌شی هه‌سارۆچکه‌کان له ناسا دۆوزییانه‌وه.
11 ساڵ و 5 مانگ و 22 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش