فوئاد جه‌عفه‌رىهه‌روه‌ک ئاگادارین له ئێران به گشتى و له کوردستان به تایبه‌تى دیارده‌ى خۆکوژى ئافره‌تان رۆژ به رۆژ په‌ره ده‌سێنێت و رۆژ نییه شاهێدى هه‌واڵێکى ناخۆشى خۆکوژى یان خۆسووتاندنى ژن یان کچێک له ئێران‌دا نه‌بین. به پێى دوایین ئاماره‌کان له سێ مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا زیاتر له ١٩ ژن ده‌ستیان داوه‌ته خۆکوژى که به‌و هۆیه‌وه گیانى خۆیان له ده‌ستداوه، به پێى...
ئه‌م ئاماره رێژه‌ى خۆکوژى ژنان له چاو ساڵى رابردوو سه‌د له سه‌د زیادى کردووه، ساڵى رابردوو له سێ مانگى سه‌ره‌تاى ساڵدا ٩ کچ یان ژن ده‌ستیان دابووه خۆکوژى. ئه‌و ئاماره ته‌نیا به‌شێک له‌و کاره‌ساتانه‌ن که له سه‌ر ژنان روویان داوه و هه‌واڵده‌رییه‌کان توانیویانه تۆمارى بکه‌ن.به‌راستى هۆکارى چییه که ژنان و کچان به‌و شێوه‌یه ده‌ست ده‌ده‌نه خۆکوژى و کۆتایى به ژیانى خۆیان دێنن؟ به پێى لێکۆڵینه‌وه‌کانى شاره‌زایانى کۆمه‌لایه‌تى له ئێران، هۆکارى خۆکوژى ژنان ده‌گێرنه‌وه بۆ نه‌دارى، خه‌مۆکى و ئیعتیاد و زۆربه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که ده‌ست ده‌ده‌ن خۆ کوشتن به جۆرێک کێشه‌ى خێزانیان هه‌یه و له بنه‌ماڵه‌کانیاندا له ژێر فشارى سه‌ختى جه‌سته‌یى و ده‌روونیدان و ئه‌و فشارانه‌ش واى کردووه که رێژه‌ێکى به‌رچاو له ئافره‌تان خۆیان بسوتێنن یان ده‌ست بده‌نه خوکوژى و ئه‌و کاره‌ش به ته‌نیا رێگه چاره بۆ خۆیان داده‌نێن. له حالێک‌دا ئه‌گه‌ر بۆ هۆکارى بنه‌ره‌تى ئه‌و کێشه‌یه بگه‌رێینه‌وه ئه‌توانین بڵێین کۆمه‌ڵگاى پیاوسالارى و داب و نه‌ریتى کۆن و دواکه‌وتووانه و سیاسه‌تى دژه ژنى رژێمى ئاخوندى سه‌ره‌کیترین هۆکارن بۆ ئه‌وه‌یکه کچان و ژنان ته‌نیا رێگه‌ێکه به فکریاندا دێت بۆ رزگار بوون له‌و هه‌موو کێشه و گرفتانه خۆسوتاندن یان خۆکوژى بێت، چوونکوو له وولاتى ئێران به گشتى هیچ ناوه‌ند یان دامه‌زراوه‌ێک بوونى نییه که له به‌رانبه‌ر ئه‌و داب و نه‌ریته دواکه‌وتووانه پاڵپشتى له ئافره‌تان بکات و به جۆرێک پاڵپشتیان بێت، هه‌ر بۆیه له وه‌ها حاڵه‌تێکدا ئه‌و ئافره‌تانه‌ى که پێیان وایه مافیان پێشێل کراوه ده‌ست ده‌ده‌نه خۆکوژى و کۆتایى به ژیانى خۆیان دێنن. به پێى ئاماره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان وولاتى ئێران پله‌ى سێهه‌مى هه‌یه له دواى وولاتانى چین و هێندوستان له خۆکوژى ژناندا و به پێى ئامارى فه‌رمى ئێران ، پارێزگاکانى ئیلام، کرماشان و کوردستان خاوه‌نى بانترین رێژه‌ى خۆکوژى ئافره‌تانه له ئێران‌دا که زۆربه‌یان ته‌منیان له نیوان ١٦ بۆ ٢٠ ساڵه. ده‌بێت بڵێین ئه‌و سێ پارێزگایه که زۆرینه‌ى حه‌شیمه‌ته‌که‌ى کوردن له بێ ئیمکاناتترین و پشت گوێ خراوترین پارێزگامانى ئێرانن و رێژه‌ى هه‌ژارى و بێکارى له‌و پارێزگایانه له چاو باقى پارێزگاکانى ئێران زۆرتره و بێ هیوایى و نائۆمێدى نه‌ته‌نیا باڵى به‌سه‌ر ژناندا کێشاوه به‌ڵکوو هه‌موو چین و توێژه‌کانى ئه‌و پارێزگایانه‌ى گرتووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌یش واى کردووه که رێژه‌ى خۆکوژى له‌و به‌شانه له ئێران‌دا زیاتر په‌ره بسێنێت. جا ئێستا ده‌بێت له خۆمان بپرسین که ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه یان ناوه‌ندێک هه‌بێت که ئافره‌تان بتوانن له مافه پێشێلکراوه‌کانى خۆیان به‌رگرى بکه‌ن هه‌رگیز ده‌ست ده‌ده‌نه خۆکوژى؟ باشه باروودۆخى وولاتى ئێران چى به‌سه‌ردا هاتووه که زۆربه‌ى لاوانى ئێمه و ئافره‌تانى وولاته‌که‌مان په‌نا ده‌به‌ن بۆ به‌کارهێنانى ماده سر٠کهرهکان و له‌و رێگایه‌یشه‌وه رۆژانه ده‌که‌ونه به‌ر توندترین شێوه‌ى توندووتێژى. توندووتیژى له ئێران نه ته‌نیا له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه دژ به ئافره‌تان ده‌کرێت به‌ڵکوو له لایه‌ن حکومه‌تیشه‌وه به توندترین شێوه رۆژانه سووکایه‌تى به ژنان ده‌کرێت. ده‌وڵه‌ت له کاروبارى رۆژانه و تایبه‌تى ژنانیش ده‌ستێوه‌ردان ده‌کات، کچان ناتوانن له ئێران به ئازادانه بخوێنن، مافى به‌رانبه‌ریان له‌گه‌ڵ پیاوو نییه و هه‌لى کاریان بۆ ناره‌خسێت و ئه‌گه‌ریش بتوانن کارێک له کۆمه‌ڵگا وه ده‌ست بخه‌ن به هه‌موو شێوه‌یک مافیان پێشێل ده‌کرێت. رۆژانه شاهێدى ئه‌وه‌ین که ئافره‌تانى رۆشنبیر و ئازادیخوازى ئێمه چۆن ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ى زیندان ده‌کرێن، ته‌نیا به تاوانى قبووڵ نه‌کردنى سیاسه‌تى دژه مرۆڤانه و دژه ژنى رژیمى ئاخوندى و له ناو زیندانه‌کان به شێوه‌ى جۆراوجۆر ده‌که‌ونه به‌ر توندوتیژى ده‌سه‌لاتدارانى رژێم و بینیومانه که دواى ئازاد بوونیان له زیندان تا کوو ئێستا چه‌ندین کچ و ژن کۆتایى به ژیانى خۆیان هێناوه و ئه‌وانه‌یش که توانیویانه له وولات برۆنه ده‌ره‌وه چۆن باس له ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانى ناو چاڵه ره‌شه‌کانى رژێمى ئاخوندى ده‌که‌ن. جا که وایه ناتوانین چاوه‌روانى ئه‌وه بین که به‌رپرسانى رژێم له فکرى رێگه چاره‌ێک بن بۆ باشتر بوونى ژیان و گۆزه‌رانى خه‌ڵکى ئێران به گشتى و ژنان به تایبه‌تى، ئه‌وه ئه‌رکى ناوه‌نده رۆشنبیره‌کان و روناکبیرانى ئێمه‌یه که له ئاست ئه‌و دیارده ناخۆشه که به‌رۆکى به ئافره‌تانى ئێمه گرتووه به‌رپرسیار بن و کارێک بکه‌ن که چیتر رووداوى وه‌ها تراژدیک له کۆمه‌ڵگا روو نه‌دات.
11 ساڵ و 4 مانگ و 27 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش