شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ب. رۆژینیه‌‌‌کێک له‌‌‌ گرینگترین رووداوه‌‌‌کانى ماوه‌‌‌ێک له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر پێمل بوونى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ترکیا بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى کێشه‌‌‌ى کورد له‌‌‌ کوردستانى ترکیا له‌‌‌رێگه‌‌‌ى ئاشتیه‌‌‌وه‌‌‌ بوو. له‌‌‌دواى ساڵیانێکى زۆر حاشا کردن له‌‌‌ بوونى کورد و به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى پرۆسه‌‌‌ى ئاسمیلاسیۆن و قر٠کردنى کورد و هه‌‌‌روه‌‌‌ها شه‌‌‌ر٠ و کوشتار ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى ترکیا له‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ره‌‌‌جه‌‌‌ب ته‌‌‌یب ئوردۆغان بانگه‌‌‌شه‌‌‌ى پێمل بوونى به‌‌‌ پرۆسه‌‌‌ى ئاشتى بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى کێشه‌‌‌ى دێرینى کورد له‌‌‌و به‌‌‌شه‌‌‌ى کوردستان ....

کرد. به‌‌‌ خێرایی ئه‌‌‌و وه‌‌‌رچه‌‌‌رخانه‌‌‌ له‌‌‌ئاستى ناوچه‌‌‌یی و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تیش ده‌‌‌نگدانه‌‌‌وه‌‌‌ێکى به‌‌‌رچاوى پێک هێنا و گه‌‌‌ش بینیه‌‌‌کى فراوانى بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى یه‌‌‌کێک له‌‌‌ قه‌‌‌یرانه‌‌‌کانى ناوچه‌‌‌ى رۆژهه‌‌‌لاتى ناوین دروست کرد. ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌کاتێک دابوو که‌‌‌ کێشه‌‌‌ى کورد هه‌‌‌تا ئه‌‌‌و ساته‌‌‌ش به‌‌‌ کێشه‌‌‌ى ترۆر له‌‌‌لایه‌‌‌ن ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌وه‌‌‌ ناوزد ده‌‌‌کرا و هیچ  ویستێک بۆ دانیشتن و گفتگۆ له‌‌‌ئارادانه‌‌‌بوو و ماوه‌‌‌ى ٣٠  ساڵه‌‌‌ شه‌‌‌ر٠ و کوشتن له‌‌‌ئارادایه‌‌‌. به‌‌‌لام گه‌‌‌لى به‌‌‌ش مه‌‌‌ینه‌‌‌تى کورد له‌‌‌هه‌‌‌ر چوار به‌‌‌شی کوردستان هه‌‌‌رگیز خوازیارى شه‌‌‌ر و چه‌‌‌ک نه‌‌‌بوونه‌‌‌ و ئه‌‌‌وه‌‌‌ سیاسه‌‌‌تى وه‌‌‌لاتانى زاڵ به‌‌‌سه‌‌‌ر کوردستان بووه‌‌‌ که‌‌‌ کوردى ناچار به‌‌‌ تاو دانه‌‌‌ چه‌‌‌ک و شه‌‌‌رى ره‌‌‌وا کردووه‌‌‌. له‌‌‌هه‌‌‌مانکاتیشدا پارتى کرێکارانى کوردستان وه‌‌‌ک ته‌‌‌نیا حیزبی چه‌‌‌کدارى کوردستانى باکوور چه‌‌‌ندین جار تاک لایه‌‌‌نه‌‌‌ ئاگر٠ بر٠ى راگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ و هه‌‌‌میشه‌‌‌ش خوازیارى چاره‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى ئاشتیانه‌‌‌ى کێشه‌‌‌کان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌سه‌‌‌لات بووه‌‌‌ و چینێکى نوخبه‌‌‌ش له‌‌‌ رێگه‌‌‌ى چالاکى مه‌‌‌ده‌‌‌ن و یاساییه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌میشه‌‌‌ زمانى ئاشتى و دیاڵۆگى کورد له‌‌‌و به‌‌‌شه‌‌‌ى کوردستان بوونه‌‌‌.ده‌‌‌سپێکى پرۆسه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ گه‌‌‌ر٠انه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ لاى به‌‌‌رێز عه‌‌‌بدوڵلا ئۆجه‌‌‌لان وه‌‌‌ک کلیلى چاره‌‌‌سه‌‌‌رى کێشه‌‌‌که‌‌‌ هه‌‌‌نگاوێکى ژیرانه‌‌‌ و دڵخۆشکه‌‌‌ر بوو. پێشوازى به‌‌‌رێز ئۆجه‌‌‌لان له‌‌‌ پرۆسه‌‌‌ى ئاشتى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانى ترک چاوه‌‌‌روانکراو بوو و هه‌‌‌رواش ده‌‌‌رچوو. له‌‌‌پاشان دا چه‌‌‌ندین دانیشتنى ئاست بالا له‌‌‌نیو٠Žان نوێنه‌‌‌رانى کورد له‌‌‌ پارله‌‌‌مانى ترکیا و رێبه‌‌‌رانى پارتى کرێکارانى کوردستان به‌‌‌رێوه‌‌‌ چوو. پارتى کرێکارانى کوردستان له‌‌‌ وه‌‌‌لام دانه‌‌‌وه‌‌‌ێک به‌‌‌ داواى رێبه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌یان ده‌‌‌ستیان کرد به‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌ بردنى قۆناغى پاشه‌‌‌کشه‌‌‌ى هێزه‌‌‌کانیان له‌‌‌ ترکیا بۆ هه‌‌‌رێمى کوردستانى عێراق و ئه‌‌‌و قۆناغه‌‌‌ هه‌‌‌روا به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌. سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ پرۆسه‌‌‌ى ئاشتى و ده‌‌‌رئه‌‌‌نجامه‌‌‌کانى هه‌‌‌م له‌‌‌ره‌‌‌هه‌‌‌ندى نه‌‌‌گه‌‌‌تیڤ و هه‌‌‌م له‌‌‌ ره‌‌‌هه‌‌‌ندى پۆزه‌‌‌تیڤ  بیرو بۆچوونى جیا جیا هه‌‌‌یه‌‌‌ و که‌‌‌سانێک له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌ باوه‌‌‌ر٠ن ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ترکیا تا کۆتایی پرۆسه‌‌‌که‌‌‌ درێژه‌‌‌ به‌‌‌ ره‌‌‌وتى چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنى ئاشتیانه‌‌‌ى کێشه‌‌‌کان نادا و ئه‌‌‌و هه‌‌‌وڵه‌‌‌ش به‌‌‌ نزۆکى ده‌‌‌مێنێته‌‌‌وه‌‌‌ و ووته‌‌‌کانى ئه‌‌‌مدواییانه‌‌‌ى موراد قه‌‌‌ره‌‌‌یلان سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ خۆ ئاماده‌‌‌ کردنى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ترکیا بۆ هێرشێکى به‌‌‌رین بۆسه‌‌‌ر هێزه‌‌‌کانى PKK ئه‌‌‌و بۆچوونه‌‌‌ى به‌‌‌ هێزتر کردووه‌‌‌. قه‌‌‌ره‌‌‌یلان سه‌‌‌رۆکى کۆنسه‌‌‌ى به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رى کۆما چڤاکێن کوردستان له‌‌‌قسه‌‌‌کانى ماوه‌‌‌ێک له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌رى دا ووتى: ده‌‌‌بووایه‌‌‌ هاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کشانه‌‌‌وه‌‌‌ى هێزه‌‌‌کانى ئێمه‌‌‌ جم و جووله‌‌‌ سه‌‌‌ربازییه‌‌‌کانى حکوومه‌‌‌تیش که‌‌‌م بکرایه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌لام به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌ دامه‌‌‌زرانى سه‌‌‌ربازگه‌‌‌ و به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ربرنى ژماره‌‌‌ى هێزه‌‌‌ سه‌‌‌ربازییه‌‌‌کان زیادى کردووه‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها دۆخى ئۆجه‌‌‌لان له‌‌‌چوارچیوه‌‌‌ى مانه‌‌‌وه‌‌‌ى له‌‌‌ گۆشه‌‌‌گێریدا هه‌‌‌روه‌‌‌ک خۆى ماوه‌‌‌. له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ش دا له‌‌‌کاتێکدا پێویست بوو له‌‌‌دواى هه‌‌‌نگاوه‌‌‌که‌‌‌ى پارتى کرێکاران ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ترکیاش هه‌‌‌نگاوێک بۆ دڵنیا بوون له‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌بردن و پابه‌‌‌ند بوون به‌‌‌ پرۆسه‌‌‌که‌‌‌ هه‌‌‌ڵگرێ، مه‌‌‌یدانى ته‌‌‌قسیمى ئیستانبولى ترکیا بوو به‌‌‌ شوێنى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌که‌‌‌ى به‌‌‌ربلاوى جه‌‌‌ماوه‌‌‌رى نارازى به‌‌‌ سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانى ترکیا و هه‌‌‌لس و که‌‌‌وتى خه‌‌‌راپى پولیس رێگه‌‌‌ى بۆ به‌‌‌رده‌‌‌وام بوونى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کان خۆش کرد و پرۆسه‌‌‌که‌‌‌ى به‌‌‌هه‌‌‌ڵپه‌‌‌سێردراوى هێشتۆته‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ئه‌‌‌و بۆچوونه‌‌‌ش دا ژماره‌‌‌یێکى به‌‌‌رچاوى چاودێرانى سیاسی و لێکۆڵه‌‌‌ره‌‌‌وان له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و باوه‌‌‌رن که‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ خالێکى موسبه‌‌‌ت له‌‌‌ وه‌‌‌رچه‌‌‌رخانى سیاسه‌‌‌تى ترک له‌‌‌هه‌‌‌مبه‌‌‌ر کورده‌‌‌ و ده‌‌‌رفه‌‌‌تێکى نایابه‌‌‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌‌‌ کێشه‌‌‌کان و ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ترک ئامانجى به‌‌‌رقه‌‌‌رار کردنى ئاشتى و ته‌‌‌بایی له‌‌‌وه‌‌‌لاتى ترکیا هه‌‌‌یه‌‌‌.  بۆ پشت راست کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌و بۆچوونه‌‌‌ش ده‌‌‌وترێ ره‌‌‌وتى رووداوه‌‌‌کانى ناوچه‌‌‌که‌‌‌ و پێگه‌‌‌ و ویسته‌‌‌کانى ترکیا بۆگه‌‌‌شه‌‌‌ى زیاتر له‌‌‌ ئاستى نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى و ناوچه‌‌‌یی وه‌‌‌ک په‌‌‌یوه‌‌‌ست بوون به‌‌‌ یه‌‌‌کێتى ئورووپا و گێرانه‌‌‌وه‌‌‌ى ده‌‌‌ور و کاریگه‌‌‌رى ترک له‌‌‌سه‌‌‌رده‌‌‌مى عوسمانیه‌‌‌کان و کۆڵنه‌‌‌دانى کورد ، ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانى ئێستاى ترکیاى ناچار به‌‌‌وه‌‌‌ کرد پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌ێک به‌‌‌سه‌‌‌ر سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانى رابردوویان بخشێننه‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ئه‌‌‌نجامیش دا ئاماده‌‌‌یی خۆیان بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌رى ئاشتیانه‌‌‌ رابگه‌‌‌ێنن.ئه‌‌‌وه‌‌‌ى له‌‌‌ گومان و لێلى دا ماوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ جووڵه‌‌‌ى دواترى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ترکیا له‌‌‌راست پرۆسه‌‌‌ى ئاشتیه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌رخه‌‌‌رى ئاستى پێبه‌‌‌ندی ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت به‌‌‌ پرۆسه‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌رده‌‌‌خات. پێویسته‌‌‌ چاوه‌‌‌روان بین و بزانین که‌‌‌ ئایا ئه‌‌‌و وه‌‌‌رچه‌‌‌رخانه‌‌‌ى له‌‌‌سیاسه‌‌‌تى ترکیا هاته‌‌‌ ئارا رووکه‌‌‌شی و ره‌‌‌واڵه‌‌‌ته‌‌‌ یان خود وه‌‌‌رچه‌‌‌رخانێکى جیدییه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌رئه‌‌‌نجامه‌‌‌که‌‌‌ى چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنى ئاشتیانه‌‌‌ى کێشه‌‌‌کانى کورد له‌‌‌ کوردستانى ترکیا و ئاڵوگۆرى یاساى بنه‌‌‌ره‌‌‌تى وه‌‌‌لاتى ترکیاى لێده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌وه‌‌‌. 

11 ساڵ و 4 مانگ و 28 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن