__ گۆلى ورمێ دوایین هه‌ناسه‌کانى خۆى ده‌کێشێت__ هێزه ئینتزامییه‌کان رێگرییان له کوژاندنه‌وه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه له مه‌ریوان کرد__ که‌م کردنه‌وه‌ى کرینى نه‌وتى ئێران له لایه‌ن کوریاى باشوور__ رابێرت گیتس: رێفۆرم خوازیى له نێو رژێمى ئێران بوونى نییه__ رژێمى ئاخووندى هه‌ره‌شه‌ێکه دژبه ئاشتى و ئه‌منیه‌تى جیهان__ له‌سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد دا (٩) میلیارد دۆلار ئیختیلاس کراوه__ نرخى گشتى هه‌لاوسان له ئێران ٣٢ له‌سه‌د ونرخى هه‌لاوسانى خواردمه‌نى ٥٢له‌سه‌د__ حوکمى ئیعدامى ١١ زیندانى له پاریزگاى شیراز __ پیداگرى کردنى خامه‌نه‌یى سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوه‌که‌ى __ یوکیا ئامانۆ: رژێمى تاران سه‌رقاڵى په‌ره‌پێدان به پیتاندنى ئۆرانیومه__ کوشتنى ٢ زیندانى به ئازاره‌وه__ په‌رله‌مانی کۆریای باشور جینۆسایدی گه‌لی کوردستانی ناساند
گۆلى ورمێ دوایین هه‌ناسه‌کانى خۆى ده‌کێشێتبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، نادر قازى پوور نوێنه‌رى ورمێ له مه‌جلیس رایگه‌یاند، ئاوى گۆلى ورمێ ٣٥ سانتیمه‌تر له چاو ساڵى رابردوو که‌مى کردووه و ئه‌م گۆله دواییه هه‌ناسه‌کانى خۆى ده‌کێشێت، ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ى ئاوى ئه‌ره‌س له که‌مترین ماوه‌دا به‌رێوه نه‌چێت، هیچ ده‌رمانێکیتر چاره‌ساز نابێت و مردنى سۆراب روو ده‌دات. نوێنه‌رى ورمێ وتى، به وشک بوونى ئاوى گۆلى ورمێ تاکوو ئێستا ٣٤ کارخانه داخراون و زۆرینه‌ى زه‌وییه‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه بوون به ده‌شتى خوێ. ناوبراو وتى کاریگه‌رى وشک بوونى ئه‌و گۆله له درێژ ماوه‌دا پارێزگاکانى دراوسێش به تایبه‌ت پارێزگاى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا ده‌گرێته‌وه.هێزه ئینتزامییه‌کان رێگرییان له کوژاندنه‌وه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه له مه‌ریوان کردهێزه ئینتزامییه‌کانی رژیمى ئێران رێگرییان له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا کرد که ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی دارستان و لهوهر٠گهکانی ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان کۆنتر٠ۆڵ بکه‌ن. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی ٥ی پووشپه‌ر٠ هێزه ئینتزامییه‌کانی پاسگای "پیران" له نزیک گوندی سه‌ردۆشی، رێگرییان له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان کرد که ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی لهوهر٠گهو دارستانه‌کانی گوندی "سه‌ردۆشی" و "دۆڵه‌بی" کۆنترۆڵ بکه‌ن. یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان وێر٠ای پشتر٠یاست کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به‌و هه‌واڵده‌رییه‌ى راگه‌یاند، مه‌ئموورانی پاسگای پیران رایانگه‌یاند که بۆخۆیان ئه‌و ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه کۆنترۆڵ ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش له حاڵێکدابوو که مه‌ئموورانی ئه‌و پاسگایه خۆیان له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که نه‌دا و ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که هه‌تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان ١٤ که‌س بوون که له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌و پاسگایه‌وه رێگرییان لێ‌کرا. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان رۆژی رابردوو ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌کانی گوندی "ترخان ئاوا" و ده‌ره تفێ"ی شاری مه‌ریوانیان کۆنتر٠ۆڵ کرد.که‌م کردنه‌وه‌ى کرینى نه‌وتى ئێران له لایه‌ن کوریاى باشووربه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، کوریاى باشوور به‌ڵێنى به ئه‌مریکا داوه که له ماوه‌ى شه‌ش مانگى داهاتوودا هاورده‌کردنى نه‌وتى خۆى له ئێران ١٥ له‌سه‌د که‌م بکاته‌وه. جێگه‌ى باسه که ئه‌مریکا به مه‌به‌ستى ده‌سترانه‌گه‌یشتنى رژێمى تاران به چه‌کى ناوه‌کى فشارى خستووه‌ته سه‌ر شه‌ریکه بازرگانییه‌کانى خۆى تاکوو له رژێمى تاران نه‌وت نه‌کرن.رابێرت گیتس: رێفۆرم خوازیى له نێو رژێمى ئێران بوونى نییه‌به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، رابێرت گیتس وه‌زیرى پێشووى به‌رگرى ئه‌مریکا له وتووێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونى سی ئێن ئێن، رایگه‌یاند، من له کاتى یه‌که‌مین چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ رژێمى ئێران دواى شۆرشى ١٩٧٩ کاتب بووم، له‌و کاته‌دا برژنسکى له‌گه‌ڵ رێبه‌رى ئه‌وان چاوپێکه‌وتنى کرد و له‌و کاته‌وه من باوه‌رم وایه که له نێوان رژێمى ئاخووندى رێفۆرم خه‌یاڵێکه. له‌مه‌ر٠ به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ى رژێم نابێت له‌و راستییه دوور بکه‌وینه‌وه که هه‌موو سیاسه‌ته‌کان خامنه‌یى دیارى ده‌کات.رژێمى ئاخووندى هه‌ره‌شه‌ێکه دژبه ئاشتى و ئه‌منیه‌تى جیهانبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، به پێى دوایین راپرسییه‌کانى ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یى پیۆ، زۆرینه‌ى خه‌ڵکى رۆژئاوا به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ى رژێمى تاران به هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر وولاته‌که‌ى خۆیان ده‌زانن. به پێى ئه‌م راپرسییه له نێو وولاتانى رۆژئاوایى، ئیتالیا به ٧٠ له‌سه‌د دژایه‌تى له‌گه‌ڵ به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ى رژێم له‌سه‌ره‌وه‌ى ئه‌و لیسته‌دایه و خه‌ڵکى ئه‌مریکا به ٥٤ له‌سه‌د ئه‌و رژێمه به هه‌ره‌شه بۆ خۆیان ده‌زانن له رۆژهه‌لاتى ناوین ٥١ له‌سه‌دى خه‌ڵکى لۆبنان دژى به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ى رژێمى تارانن.له‌سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد دا (٩) میلیارد دۆلار ئیختیلاس کراوه‌به‌پێی راپۆرتێکی ئیداره‌ى سه‌رژمێرى رژیمى ئێران، له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا که سه‌رۆک کۆماری ئێران بووه، ٩ میلیارد دۆلار ئیختیلاس کراوه و دزراوه. ئیداره‌ى سه‌رژمێرى رژیمى ئێران ، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که بر٠ی (١١.٦) ملیار دۆلاری له داهاتی نه‌وت و غاز له‌رێی چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی نار٠ون و بر٠یار لێنه‌دراوه‌وه به نایاسایی خه‌رجکردوه.به‌پێی به‌شێکی تری راپۆرتی ئه‌و دامه‌زراوه چاودێریه، حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بر٠ی (٣) ملیار تومانی ئێرانی بۆ پرۆژه‌ی به‌هێزکردنی ژێرخانی سه‌ربازی داناوه، به‌ڵام (١٥٠ ) ملیۆن تومان له‌و پاره‌یه بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه خه‌رجنه‌کراوه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه له‌سه‌ر چۆنێتی خه‌جکردنی ئه‌و بر٠هیان. هه‌روه‌ک بر٠ی (٨٠ ٠ ) ملیار تومان بۆ که‌رتی ته‌ندروستی ته‌رخانکراوه، به‌ڵام حکومه‌ت له بواره‌کانی نیشته‌جێبون و رێگا‌و بان خه‌رجیکردوه و پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه و بر٠ی (١٥) ملیار تومانی که‌رتی ته‌ندروستیشی بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شوێنه پیرۆزه‌کان خه‌رجکردوه که که‌سانی نزیک له خۆی سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌که‌یان کردوه.نرخى گشتى هه‌لاوسان له ئێران ٣٢ له‌سه‌د ونرخى هه‌لاوسانى خواردمه‌نى ٥٢له‌سه‌دبه پێی راپو٠Žرتى ئیداره‌ى سه‌رژمێرى ئێران نه‌رخى هه‌لاوسان له ١٢مانگى ر٠ابردوو٣٢,٦ له سه‌د زیاى کردووه و ئه‌و ره‌وتى به‌ره‌وسه‌ر چوونه‌ش مانگ به مانگ زیاد ده‌کات. مه‌حموود به‌همه‌نى به‌رپرسی بانکى ناوه‌ندى رژیم ده‌لێ، زۆرمان هه‌وڵ دا ئه‌و نرکه دابه‌زێنین به‌لا تواناییمان هه‌ر ئه‌وه‌نده و چیمان له‌ده‌ست نایه. جێگه‌ى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که ناوه‌ندى لێکۆلینه‌وه‌ى پارله‌مان رایگه‌یاندووه که ئێران شه‌شه‌م ولاتى جیهانه له بابه‌ت هه‌لاوسانى به‌رزه‌وه.حوکمى ئیعدامى ١١ زیندانى له پاریزگاى شیراز روژى یه‌ک شه‌ممه ٢ى پوشپه‌ر رژیمى ئیران حوکمى ئیعدامى ١١ زیندانى له زیندانى پیر بنا‌و سه‌ر به پاریزگاى شیراز ( فارس ) له نیزیک مروده‌شت په‌سند کرد .پیداگرى کردنى خامه‌نه‌یى سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوه‌که‌ى خامه‌نه‌یى ووتى سه‌بارت به بابه‌تى ناوه‌که‌ى له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیش باسم کردووه که به‌ره‌ى نه‌یارانى رژیمى ئیران که له چه‌ند وه‌لاتێکى که‌م پیک هاتووه و ناوى خۆیان ناوه کۆمه‌ڵگاى جیهانى و وه‌لاتانى زوردارو زیده خوازن و سه‌ر به ولاتى ئه‌مریکان و هانده‌ری سه‌ره‌کیشیان سه‌هیونیسته‌کانن . کێشه‌ى ئه‌وان ئه‌وه‌یه که نایان هه‌ویت کیشه‌ى ناوه‌کى چاره سه‌ر بکرێت و ئه‌گه‌ر لاسارى ئه‌وان نه‌بوایه کیشه‌ى ناوه‌که‌ى چاره سه‌ر کرابوو . زور جار تا کاتى چارسه‌رى به‌ره‌و پێش چوین ، واژویان کرد ، ئاژانسى ناوه‌کى واژوى کرد که ئه‌و کیشانه‌ى هه‌بوو چاره‌سه‌ر کرا ، به‌لام ده‌ست به‌جى ئه‌مریکا شتێکى تازه‌ى هێناوه‌ته ئاراوه. خامنه‌یی ووتى: ئه‌گه‌ر بابه‌تى ناوکه‌یش نه‌بووایه بابه‌تێکى تریان دینا به‌ر باس به ئامانجى فشار خستنه سه‌ر ئێران و ئامانجیان ههر٠هشه و ماندوو کردنى ئێرانه .یوکیا ئامانۆ: رژێمى تاران سه‌رقاڵى په‌ره‌پێدان به پیتاندنى ئۆرانیومه‌به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، یوکیا ئامانۆ سکرتێرى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ئه‌تۆمى رایگه‌یاند، رژێمى ئێران سه‌ر قاڵى په‌ره‌پێدانى پیتاندنى ئۆرانیۆمه، ناوبراو که له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى ئیسپانیایى قسه‌ى ده‌کرد وتى، راپۆرت گه‌لێکمان به ده‌ست گه‌یشتووه که بووه به هۆى نیگه‌رانیمان. چاودێرییه‌کانى ئاژانس ته‌نیا وێزگه‌ى بووشێهر ده‌گرێته‌وه و رژێمى ئێران ئیزنى چاوپێکه‌وتنى لێکۆله‌وه‌رانى ئاژانس له باقى دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌کان نادات.کوشتنى ٢ زیندانى به ئازاره‌وه‌به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، دوو زیندانى له زیندانى ناوه‌ندى به‌نده‌رعه‌بباس به هۆى پێر٠انهگهیشتنى پزیشکى و له حاڵێکدا بۆ ماوه‌ى چه‌ند کاتژمێر ئازاریان ئه‌کێشا گیانیان دا. ئه‌م دوو زیندانییه به ناوه‌کانى عه‌بباس عه‌لیزاده و حه‌سه‌ن یۆسفى دواى ئه‌وه‌ى که له ناو به‌نده‌کانیاندا مردن لاشه‌کانیان بۆ ماوه‌ى چه‌ند کاتژمێر له زیندان مایه‌وه و نه‌یان بردبوونه ساردخانه‌ى زیندان.په‌رله‌مانی کۆریای باشور جینۆسایدی گه‌لی کوردستانی ناساندباڵیۆزی کۆریاى باشور له‌هه‌رێمی کوردستان ئه‌مرۆ رایگه‌یاند،له دوای ئه‌وه‌ی وه‌فدی په‌رله‌مانی کوریا به‌شداری له‌یادی ٢٥ ساڵه‌ی جینۆسایدی گه‌ڵی کوردستان کرد له‌به‌هاری ئه‌مساڵ، به‌هۆی کاریگه‌ری ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی که به‌سه‌ر کوردا هاتوه له‌رابردودا په‌رله‌مانی کۆریای باشور وێرای ده‌ربرینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ گه‌لی کوردستان له‌رۆژی ٢٠ ١٣/٦/٢٥ ئه‌و تاوانانه‌ی به‌سه‌ر کوردا هاتوه به جینوساید ناساند و داوای له‌کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد هه‌نگاو بنێ بۆئه‌وه‌ی جارێکی تر ئه‌م تاوانانه‌ی به‌سه‌ر کوردا دوباره‌نه‌بێته‌وه‌و کار بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی قوربانیان بکرێت". له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری شه‌هیدان، "سوپاسگوزاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌و که‌سوکاری شه‌هیدان به‌حکومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و گه‌لی کۆریا راگه‌یاند‌و هه‌نگاوی ناساندنی جینۆسایدی له‌په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌هه‌نگاوێکی گرنگ وه‌سفکرد بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی که حکومه‌ت‌و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان کاری بۆ ده‌کات".
11 ساڵ و 4 مانگ و 25 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش