پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى ٣٦ که‌‌‌س له‌‌‌ ورمێ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئیتلاعاتییه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌__ کوژرانی ٣ مه‌‌‌ئمووری هێزی ئینتزامی له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی بانه‌‌‌ و مه‌‌‌ریوان__ رژێمى ئێران ده‌‌‌بێت بارمته‌‌‌کان قه‌‌‌ربوو بکاته‌‌‌وه‌‌‌__ ٦ زیندانى له‌‌‌ ئه‌‌‌هواز له‌‌‌ ژێرحوکمى ئێعدامدان__ وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا هه‌‌‌واڵى که‌‌‌م کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى گه‌‌‌مارۆکانى به‌‌‌درۆ خسته‌‌‌وه‌‌‌__ کاربه‌‌‌ده‌‌‌ستانى گورجیستان حسێبى بانکى ١٥٠ ئێرانیان داخست __ سوریا: ئه‌‌‌سه‌‌‌د که‌‌‌مئه‌‌‌ندامان وه‌‌‌ک قه‌‌‌ڵغانی زیندوو به‌‌‌کارده‌‌‌هێنێت

ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى ٣٦ که‌‌‌س له‌‌‌ ورمێ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئیتلاعاتییه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ئیتلاعاتى ورمێ ٣٦ که‌‌‌س له‌‌‌ لایه‌‌‌نگرانى مافى مرۆڤى ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کردووه‌‌‌. ئه‌‌‌م گرووپه‌‌‌ که‌‌‌ ٨ که‌‌‌سیان ژنه‌‌‌، دیانویست مه‌‌‌راسمێک له‌‌‌ پاى کێوى سه‌‌‌هه‌‌‌ند به‌‌‌رێوه‌‌‌ ببه‌‌‌ن که‌‌‌ له‌‌‌ کاتى رۆیشتن له‌‌‌سه‌‌‌ر پردى گۆلى ورمێ ده‌‌‌ست به‌‌‌سه‌‌‌ر کران و که‌‌‌وتنه‌‌‌ به‌‌‌ر بێ رێزى و سووکایه‌‌‌تى هێزه‌‌‌ ئیتلاعاتییه‌‌‌کان که‌‌‌ باروودۆخى یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ژنه‌‌‌کان ناله‌‌‌بار راگه‌‌‌ێندراوه‌‌‌.کوژرانی ٣ مه‌‌‌ئمووری هێزی ئینتزامی له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی بانه‌‌‌ و مه‌‌‌ریوانله‌‌‌ چیاکانی ناوچه‌‌‌ی بانه‌‌‌ و مه‌‌‌ریوان پێکدادنێکی چه‌‌‌کداری له‌‌‌نێوان هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کان و چه‌‌‌ند چه‌‌‌کدارێکی نه‌‌‌ناسراودا هاته‌‌‌ ئاراوه‌‌‌. به‌‌‌پێی راپۆرتی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا و به‌‌‌وته‌‌‌ی سه‌‌‌رچاوه‌‌‌یه‌‌‌کی خۆجێی له‌‌‌ شاری بانه‌‌‌، چه‌‌‌ند رۆژ پێش ئێستا له‌‌‌ چیاکانی ناوچه‌‌‌ی بانه‌‌‌ و مه‌‌‌ریوان، ٣ مه‌‌‌ئمووری هێـزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌تی ئێران له‌‌‌ پێکدادنێکی چه‌‌‌کداری له‌‌‌گه‌‌‌ڵ که‌‌‌سانێکی نه‌‌‌ناسراودا کوژران. هه‌‌‌تا کاتی بڵاوبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌ هیچ که‌‌‌س و لایه‌‌‌نێک هه‌‌‌واڵی ئه‌‌‌و پێکدادانه‌‌‌ی رووماڵ نه‌‌‌کردووه‌‌‌و هه‌‌‌روه‌‌‌ها هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌ حکوومه‌‌‌تییه‌‌‌کانی ئێرانیش ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌یان پشت‌ر٠است نه‌‌‌کردۆته‌‌‌وه‌‌‌.رژێمى ئێران ده‌‌‌بێت بارمته‌‌‌کان قه‌‌‌ربوو بکاته‌‌‌وه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، کومیته‌‌‌ى په‌‌‌یوه‌‌‌ندى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى سه‌‌‌ناى ئه‌‌‌مریکا، بریارى دانى قه‌‌‌ربووى له‌‌‌ لایه‌‌‌ن رژێمى ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ بارمته‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکایى که‌‌‌ له‌‌‌ کاتى ده‌‌‌ست به‌‌‌سه‌‌‌ردا گرتنى بالوێزخانه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ ئێران له‌‌‌ ساڵى ١٩٧٩ به‌‌‌ بارمته‌‌‌ گیرابوون، په‌‌‌سه‌‌‌ند کرد. سه‌‌‌ناتۆر مه‌‌‌ندز سه‌‌‌رۆکى ئه‌‌‌و کومیته‌‌‌ رایگه‌‌‌یاند، کاتێکى زۆر له‌‌‌م ٥٢ ئه‌‌‌مریکاییه‌‌‌ بۆ وه‌‌‌رگرتنى قه‌‌‌ربوو به‌‌‌ هۆى باروودۆخى خراپیان له‌‌‌ کاتى ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر بوونیان تێپه‌‌‌راوه‌‌‌. هیچ شتێک ناتوانێت ئازاره‌‌‌کانیان که‌‌‌م بکاته‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌لام ئه‌‌‌م بریاره‌‌‌ تۆزێک له‌‌‌ ئێش و ئازاره‌‌‌کانیان که‌‌‌م ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ به‌‌‌ هه‌‌‌ر بارمته‌‌‌یێک ٤ میلیون و ٤٠ ٠  میلیون دۆلار له‌‌‌ پاره‌‌‌ى ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ى که‌‌‌ گه‌‌‌مارۆکانى سه‌‌‌ر رژێم پێشێل ده‌‌‌که‌‌‌ن ده‌‌‌درێت.٦ زیندانى له‌‌‌ ئه‌‌‌هواز له‌‌‌ ژێرحوکمى ئێعدامدانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، شه‌‌‌ش که‌‌‌س له‌‌‌ شارۆمه‌‌‌ندانى ئه‌‌‌هوازى به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانى ره‌‌‌حمان عه‌‌‌ساکره‌‌‌، مه‌‌‌حه‌‌‌مه‌‌‌د عه‌‌‌لى عه‌‌‌موورى، هادى راشدى، هاشم شه‌‌‌عبان، سه‌‌‌ید جابر ئالبووشووکه‌‌‌ و سه‌‌‌ید مۆختار ئالبووشووکه‌‌‌ له‌‌‌ زیندانه‌‌‌کانى ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ چاوه‌‌‌روانى به‌‌‌رێوه‌‌‌ چوونى حوکمى ئێعدامن.وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا هه‌‌‌واڵى که‌‌‌م کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى گه‌‌‌مارۆکانى به‌‌‌درۆ خسته‌‌‌وه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا ئیده‌‌‌عاى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کانى رژێمى ئاخووندى له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ که‌‌‌م کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى گه‌‌‌مارۆکان و ده‌‌‌ست پێکردنى فر٠ینى راسته‌‌‌وخۆى نێوان ئه‌‌‌مریکا و ئێرانى به‌‌‌ درۆخسته‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌و وه‌‌‌زاره‌‌‌تخانه‌‌‌یه‌‌‌ رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ئه‌‌‌و راپۆرتانه‌‌‌ بێ بنه‌‌‌مان و گه‌‌‌مارۆکانى سه‌‌‌ر ئێران رێگرن له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م فر٠ینى فرۆکه‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکا بۆ ئێران.کاربه‌‌‌ده‌‌‌ستانى گورجیستان حسێبى بانکى ١٥٠ ئێرانیان داخست وه‌‌‌لاتى گورجستان به‌‌‌ هه‌‌‌موو شێوازێک به‌‌‌رگرى ده‌‌‌که‌‌‌ن له‌‌‌ چوونه‌‌‌ ژووره‌‌‌وه‌‌‌ى سه‌‌‌رمایه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ولاته‌‌‌که‌‌‌یان و رێگا نادن بانکه‌‌‌ ئێرانیه‌‌‌کان نوێنه‌‌‌رایه‌‌‌تى له‌‌‌ تفلیس دانێن . ئه‌‌‌م بر٠یاره‌‌‌ هاوکاته‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دانیشتنى گورجیستان وئیسرائیل له‌‌‌سه‌‌‌ر بابه‌‌‌تى ئه‌‌‌منیه‌‌‌ت. به‌‌‌رپرسى بانکى ناوه‌‌‌ندى گورجیستان رۆژى  سێشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٤ى پووشپه‌‌‌رى ١٣٩٢ به‌‌‌ هه‌‌‌واڵنێرى ترێندى کۆمارى ئازه‌‌‌ربایجانى وت: به‌‌‌ دژوارتربوونى ته‌‌‌حریمه‌‌‌کان دژى بانکى ئێران ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى تفلیس بر٠Žیاره‌‌‌کانى توندتر ده‌‌‌کا بو٠Ž پێش گرتن له‌‌‌ هاتنى نیهاده‌‌‌ ته‌‌‌حریم کراوه‌‌‌کانى بانکى ئێرانى بو٠Ž ناو سیستمى بانکدارى ئه‌‌‌و ولاته‌‌‌.سوریا: ئه‌‌‌سه‌‌‌د که‌‌‌مئه‌‌‌ندامان وه‌‌‌ک قه‌‌‌ڵغانی زیندوو به‌‌‌کارده‌‌‌هێنێتبه‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵێکی تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ پێگه‌‌‌ی ئه‌‌‌نادۆڵ، ر٠ژێمه‌‌‌که‌‌‌ی به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تی به‌‌‌کارهێنانی که‌‌‌م ئه‌‌‌ندامانی نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌یه‌‌‌کی ده‌‌‌رونی سوریا (که‌‌‌ پێشتر شوێنی چاره‌‌‌سه‌‌‌ری نه‌‌‌خۆشییه‌‌‌ ده‌‌‌رونی و ده‌‌‌مارییه‌‌‌کان بوو) وه‌‌‌ک قه‌‌‌ڵغانی زیندوو له‌‌‌ دژی سوپای سوریای ئازاد، تاوانبار کراوه‌‌‌.  ئه‌‌‌مر٠ۆ (هه‌‌‌ینی ٢٨٧ى پووشپه‌‌‌ر) پێگه‌‌‌ی ئه‌‌‌نادۆڵی تورکیا بڵایکرده‌‌‌وه‌‌‌، په‌‌‌یامنێری (ئاژانسی ئه‌‌‌نادۆڵ) پێی ر٠اگه‌‌‌یاندوون، ر٠ژێمه‌‌‌کی ئه‌‌‌سه‌‌‌د هه‌‌‌ستاوه‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌کارهێنانی که‌‌‌م ئه‌‌‌ندامانی یه‌‌‌کێک له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشاخانه‌‌‌ ده‌‌‌روونیه‌‌‌کانی سوریا به‌‌‌ناوی (نه‌‌‌خۆشاخانه‌‌‌ی دوڤه‌‌‌یرینه‌‌‌) تا ببنه‌‌‌ قه‌‌‌ڵغانێکی زیندوو و له‌‌‌دژی سوپای سوریای ئازاد بجه‌‌‌نگن. له‌‌‌ هه‌‌‌واڵه‌‌‌که‌‌‌دا هاتووه‌‌‌، ئه‌‌‌م هه‌‌‌وڵه‌‌‌ی ر٠ژێمه‌‌‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌سه‌‌‌د پێنج مانگه‌‌‌ درێژه‌‌‌ی هه‌‌‌یه‌‌‌ و ته‌‌‌واوی کارگوزاران و دکتۆر  و په‌‌‌رستیارانی نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌که‌‌‌ش بۆ شوێنێکی نادیار ر٠فێندراون. په‌‌‌یامنێره‌‌‌که‌‌‌ی ئاژانسی ئه‌‌‌نادۆڵ (حه‌‌‌له‌‌‌بی) ر٠اشی گه‌‌‌یاندووه‌‌‌ " ر٠ژێمه‌‌‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌کارهێنانی ئه‌‌‌م نه‌‌‌خۆشه‌‌‌ ده‌‌‌رونییانه‌‌‌ وه‌‌‌ک قه‌‌‌ڵغان، پاش کۆتایی هاتنی کاره‌‌‌کانیان له‌‌‌سێداره‌‌‌یان ئه‌‌‌دات، هه‌‌‌روه‌‌‌ها ئه‌‌‌وانه‌‌‌شی که‌‌‌ به‌‌‌هۆی شه‌‌‌ر٠ه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌کوژرێن، ته‌‌‌رمه‌‌‌که‌‌‌یان فر٠ێ ده‌‌‌درێنه‌‌‌ ر٠وباری (کوڤه‌‌‌یک)ه‌‌‌وه‌‌‌". 

11 ساڵ و 4 مانگ و 24 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن