پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خه‌‌‌باتمێدیا:   مێژووى گه‌‌‌لى کورد لێوانلێوه‌‌‌ له‌‌‌ ئازار و مه‌‌‌رگه‌‌‌سات و رووداوى دڵته‌‌‌زێنى ده‌‌‌ستى نه‌‌‌یاران به‌‌‌ سه‌‌‌ر گه‌‌‌لى کورد دا و لاپه‌‌‌ره‌‌‌یێک له‌‌‌ دیرۆکى ئه‌‌‌و گه‌‌‌له‌‌‌ بێ مافه‌‌‌ نییه‌‌‌ ئازار و زامێکى قوڵ و بێ به‌‌‌زییانه‌‌‌ى له‌‌‌دژ تێدا تۆمار نه‌‌‌کرابێ. یه‌‌‌ک له‌‌‌و ئازار و رووداوه‌‌‌ دڵته‌‌‌زێنانه‌‌‌ى له‌‌‌ لایه‌‌‌ن رژیمى به‌‌‌عسی رووخاو به‌‌‌سه‌‌‌ر گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌ماندا هات شیمیایی باران کردنى شارى سه‌‌‌رده‌‌‌شت ....

و کوشتن و بریندار بوونى هه‌‌‌زاران مرۆڤى بێ تاوانى کورد بوو. ٧ی پووشپه‌‌‌ری ساڵی ١٣٦٦ کۆچى خۆرى رژیمى به‌‌‌عسی سه‌‌‌دام حوسێن،  له‌‌‌کرده‌‌‌وه‌‌‌ێکی دڵره‌‌‌قانه‌‌‌ و پێچه‌‌‌وانه‌‌‌ی یاسا نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی و مرۆڤایه‌‌‌تیه‌‌‌کان خه‌‌‌ڵکی مه‌‌‌ده‌‌‌نی شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شت و دیهاته‌‌‌کانی ده‌‌‌وروبه‌‌‌ری کرده‌‌‌ ئامانجی بۆمبه‌‌‌ مه‌‌‌رگهێنه‌‌‌ره‌‌‌کانی و  له‌‌‌ماوه‌‌‌ێکی که‌‌‌م دا ژماره‌‌‌یێکی زۆر له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی بێتاوانی شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شتی شه‌‌‌هید و ژهراوی کرد. له‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌ جینایه‌‌‌تکارانه‌‌‌یه‌‌‌ دا نزیک به‌‌‌ ١١٠  که‌‌‌س له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی سه‌‌‌رده‌‌‌شت شه‌‌‌هید و سه‌‌‌رووی ٨٠ ٠ ٠  که‌‌‌س ژهراوی و زامدار بوون. ئه‌‌‌م تاوانه‌‌‌ به‌‌‌ڵگه‌‌‌یێکی دیکه‌‌‌ بوو بۆ سه‌‌‌ر تاوانه‌‌‌کانی دژمنانی کوردستان که‌‌‌ ده‌‌‌یانهه‌‌‌وێ ئه‌‌‌م نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ قر٠ بکه‌‌‌ن و ئاسه‌‌‌واری نه‌‌‌هێڵن. ئه‌‌‌م شێوه‌‌‌ سه‌‌‌رکوت و هێرشه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یێکی زیندووی وه‌‌‌ک کورد، ده‌‌‌چێته‌‌‌ خانه‌‌‌ی جینۆسایدکردنی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یێک و پێویسته‌‌‌ کار بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ بکرێت که‌‌‌ ئه‌‌‌م پرس وکاره‌‌‌ساتانه‌‌‌ی که‌‌‌ مێژووی کوردی له‌‌‌سه‌‌‌ر بونیاد نراوه‌‌‌،بکرێته‌‌‌ بابه‌‌‌تێکی گشتی و له‌‌‌ کۆر و کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌کاندا به‌‌‌ جینۆساید وپاکتاوکردنی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کورد ئه‌‌‌ژماربکرێت. به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌  چه‌‌‌نده‌‌‌ ئاستی ئه‌‌‌و جینایه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌نج دان به‌‌‌ پێوه‌‌‌ره‌‌‌ ئینسانی و حقوقی و هه‌‌‌ورها کاتی روودانی ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ پانتایێکی گشتگیر و به‌‌‌رفراوانی هه‌‌‌یه‌‌‌، ئه‌‌‌وه‌‌‌نده‌‌‌ش که‌‌‌مته‌‌‌رخه‌‌‌میه‌‌‌کانی رژیمی ئێران له‌‌‌ماوه‌‌‌ی ٢٦ ساڵ تێپه‌‌‌رین به‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ساته‌‌‌ جێگه‌‌‌ی داخ و نیگه‌‌‌رانیه‌‌‌. ئه‌‌‌مرۆ له‌‌‌ پاش ٢٦ ساڵ به‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و رووداوه‌‌‌ دڵته‌‌‌زێنه‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شت ئێستاش به‌‌‌ ده‌‌‌ست شوێنه‌‌‌واری گازی ژهراوی خه‌‌‌رده‌‌‌ل ده‌‌‌ناڵێنن و سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠ای ئازاری قورسی مه‌‌‌عنه‌‌‌وی له‌‌‌کیس دانی خزم و که‌‌‌س و کار، ئازاره‌‌‌ جه‌‌‌سته‌‌‌ییه‌‌‌کان به‌‌‌رۆکی زامدارانی چه‌‌‌کی شیمیایی شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شتی به‌‌‌رنه‌‌‌داوه‌‌‌ و له‌‌‌به‌‌‌ر بێ خزمه‌‌‌تی و گوێنه‌‌‌دانی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارنی گه‌‌‌نده‌‌‌ڵتر و بێ به‌‌‌زه‌‌‌یی تر له‌‌‌سه‌‌‌دامی ئێران، له‌‌‌ هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجێکی ناله‌‌‌بار دان. سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠ای به‌‌‌ڵینه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌کانی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانی رژیم  نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌یێکی تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ زامدارانی شیمیایی به‌‌‌ بوونی دوکتۆری پسپۆر له‌‌‌بواره‌‌‌کانی چاو و پێست و سی، له‌‌‌شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شت نه‌‌‌کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و خه‌‌‌ڵکی به‌‌‌ش مه‌‌‌ینه‌‌‌ت ده‌‌‌بێ بۆ دابین کردنی داوده‌‌‌رمان و چاره‌‌‌سه‌‌‌ر، ئه‌‌‌ویش به‌‌‌ نرخێکی گران، سه‌‌‌ردانی شاری ورمێ و ته‌‌‌ورێز و تاران بکه‌‌‌ن. سیاسه‌‌‌تی دژمنکارانه‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانی رژیم له‌‌‌راستی خه‌‌‌ڵکی کورد به‌‌‌ گشتی و به‌‌‌ تایبه‌‌‌تی خه‌‌‌ڵکی زامداری سه‌‌‌رده‌‌‌شت روون و ئاشکرایه‌‌‌ و ئه‌‌‌گه‌‌‌ر هێندێک کات باسی له‌‌‌و خه‌‌‌ڵکه‌‌‌ زامداره‌‌‌ کردبێ ته‌‌‌نیا بۆ بردنه‌‌‌ پێشی مه‌‌‌به‌‌‌ست و به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندییه‌‌‌ گڵاوه‌‌‌کانی خۆی بووه‌‌‌. بۆ به‌‌‌رپه‌‌‌رچدانه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌م سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ی ر٠ژیم،پێویسته‌‌‌ هه‌‌‌موو ئازادیخوازان وبه‌‌‌تایبه‌‌‌ت هێزه‌‌‌ خه‌‌‌باتکاره‌‌‌کانی کوردستان ،گرینگی زیاتر به‌‌‌م کاره‌‌‌ساتانه‌‌‌ بده‌‌‌ن وبه‌‌‌کۆکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ڵگه‌‌‌ و دیکو٠Žمێنت ،هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانی خۆیان بۆ زیاتر ناساندنی ئه‌‌‌م تاوانانه‌‌‌ به‌‌‌ دنیایی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ زیاتر چر٠ بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌. پێویسته‌‌‌ چه‌‌‌نده‌‌‌ بۆ به‌‌‌جینۆسایدکردنی شیمیاباران کردنی هه‌‌‌ڵه‌‌‌بجه‌‌‌ی شه‌‌‌هید هه‌‌‌وڵدرا،ئه‌‌‌وه‌‌‌نده‌‌‌ش بۆ سه‌‌‌رده‌‌‌شت هه‌‌‌وڵ بدرێ، چونکه‌‌‌ ئه‌‌‌م دووکاره‌‌‌ساته‌‌‌ ر٠ه‌‌‌مز و هێمای قر٠کردنی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یێکی ژێرده‌‌‌ست وچه‌‌‌وساوه‌‌‌ن که‌‌‌ به‌‌‌ درێژایی مێژوو به‌‌‌م شێوه‌‌‌ غه‌‌‌دریان لێکراوه‌‌‌ و هه‌‌‌تا ئێستاش ناتوانن پر ٠به‌‌‌ گه‌‌‌روی خۆیان هاواری ئازادیخوازی سه‌‌‌ربده‌‌‌ن٠Ž.

11 ساڵ و 4 مانگ و 24 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن