پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاماده‌‌‌ بووانی به‌‌‌رێزهاونیشتمانانی تێکۆشه‌‌‌ررێبورانی رێبازی سازمانی خه‌‌‌باتئه‌‌‌مرۆ لێره‌‌‌ کۆبووینه‌‌‌وه‌‌‌ تا یادی رێبه‌‌‌ری ئازیز، زانا و بلیمه‌‌‌ت، مۆسڵمانی پاک و نیشتمان په‌‌‌روه‌‌‌ری له‌‌‌ خۆ بردوو مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال حسینی بکه‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌.. .,.سێ ساڵ پێش ئێستا درووست له‌‌‌ رۆژێکی وه‌‌‌ک ئه‌‌‌مرۆدا، مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال حسینی، بیرمه‌‌‌ند و عه‌‌‌لامه‌‌‌ی ناوداری کورد و دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌ری سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران، له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ێکی ....

شاری هه‌‌‌ولێر وه‌‌‌ک هه‌‌‌ر هاونیشتمانێکی ئاسایی و به‌‌‌ که‌‌‌مترین ئیمکاناتی پزشکی کۆچی دوایی کرد.بیرهێنانه‌‌‌وه‌‌‌ی رووداوه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و رۆژه‌‌‌ سه‌‌‌خت و پر٠ ئازاره‌‌‌و،  که‌‌‌م و کۆرییه‌‌‌کانی که‌‌‌ له‌‌‌دوای وه‌‌‌فاتیشی له‌‌‌گه‌‌‌ڵی کران وله‌‌‌گه‌‌‌ڵمان کران، بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ بیر دێنمه‌‌‌وه‌‌‌، که‌‌‌ جارێکی دیکه‌‌‌ ئه‌‌‌و حه‌‌‌قیقه‌‌‌ته‌‌‌ دووپات بکه‌‌‌مه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ مامۆستای رێبه‌‌‌ر و تاجی سه‌‌‌ر و گه‌‌‌وره‌‌‌ و زانای گه‌‌‌لی کورد ، هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک چۆن شۆرشی به‌‌‌ دڵسۆزانه‌‌‌ کرد و خۆی له‌‌‌ خه‌‌‌ڵک و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ دوور نه‌‌‌خسته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌کاتی نه‌‌‌خو٠Žشیشدا،به‌‌‌ ده‌‌‌رمان و پزشکی سه‌‌‌ره‌‌‌تایی و به‌‌‌ بێ ناز،  سه‌‌‌ری به‌‌‌رزی به‌‌‌ مردوویی هه‌‌‌ر به‌‌‌رز راگرت و دڵی گه‌‌‌وره‌‌‌ی ئه‌‌‌گه‌‌‌ر له‌‌‌ لێدان که‌‌‌وت به‌‌‌لام بیره‌‌‌وه‌‌‌رییه‌‌‌کانی و هیمه‌‌‌ت و پایه‌‌‌داری و مه‌‌‌قاومه‌‌‌تی له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ زۆڵم و بێدادێک، چو٠Žن له‌‌‌سه‌‌‌رده‌‌‌می ٦٧ ساڵ تێکو٠Žشان له‌‌‌رێگه‌‌‌ی ئازادیدا، له‌‌‌ دڵ و ده‌‌‌روونی هاو رێبازه‌‌‌کانی چاند شێوه‌‌‌ کو٠Žچ کردنی ساده‌‌‌و ئاساییشی بو٠Ž هه‌‌‌تاهه‌‌‌تایه‌‌‌ وه‌‌‌ک شێوه‌‌‌ی خه‌‌‌باتی شو٠Žرشگێرانه‌‌‌ له‌‌‌دڵی هاورێبازانیدا ده‌‌‌مێنێ. مامۆستا سه‌‌‌ید جه‌‌‌لال حسینی گه‌‌‌وره‌‌‌یی و بایه‌‌‌خه‌‌‌که‌‌‌ی ته‌‌‌نیا له‌‌‌وه‌‌‌ دانیه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م یان ئه‌‌‌و لایه‌‌‌ن و که‌‌‌سایه‌‌‌تی سیاسی یادی ده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ڵکوو گه‌‌‌وره‌‌‌ییه‌‌‌که‌‌‌ی زیاتر له‌‌‌وه‌‌‌ دا ده‌‌‌ر ده‌‌‌که‌‌‌وێ که‌‌‌ له‌‌‌ کۆر و کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌دا و له‌‌‌ دڵی به‌‌‌شێکی زو٠Žر له‌‌‌ چین و توێژه‌‌‌کانی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ردا و له‌‌‌ ناو زو٠Žربه‌‌‌ی خاوه‌‌‌ن بیرو بۆچوونه‌‌‌کاندا یادی به‌‌‌ به‌‌‌رزی ده‌‌‌کرێته‌‌‌وه‌‌‌. مامۆستای نه‌‌‌مر ئه‌‌‌گه‌‌‌ر چی دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌ری سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران بوو، به‌‌‌لام بیر و ئه‌‌‌ندێشه‌‌‌ی بۆ خزمه‌‌‌تی تێکر٠ای دانیشتووانی کوردستان و تێکر٠ای بیرو باوه‌‌‌ره‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان بوو. ئه‌‌‌و هه‌‌‌ڵوێست وباوه‌‌‌ر٠ی شۆرشگێریه‌‌‌ی و به‌‌‌ خه‌‌‌مه‌‌‌وه‌‌‌ بوونه‌‌‌ی جاری وا هه‌‌‌بوو، وای ده‌‌‌کرد که‌‌‌ گیانی خۆی و داهاتووی سازمانی خه‌‌‌باتیش بکه‌‌‌وێته‌‌‌ مه‌‌‌ترسییه‌‌‌وه‌‌‌. مامۆستا سه‌‌‌ید جه‌‌‌لالی حسینی سیاسه‌‌‌تمه‌‌‌دارێکی زانا و وردبین بوو. ورد بینی و کارامه‌‌‌یی له‌‌‌ هه‌‌‌ڵوێسته‌‌‌ سیاسییه‌‌‌کاندا هه‌‌‌ر له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تای شۆرشی ئازادیخوازانه‌‌‌ی کوردستانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر به‌‌‌ رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی ده‌‌‌رکه‌‌‌وت. کاتێک خه‌‌‌ڵخالی قازی شه‌‌‌رعی خۆمه‌‌‌ینی نامه‌‌‌ی بۆ نووسی و له‌‌‌ نوێنه‌‌‌رایه‌‌‌تی خۆمه‌‌‌ینییه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ڵێنی پێ دا که‌‌‌ کوردستان بداته‌‌‌ ده‌‌‌ستی، مامۆستا زۆر هۆشیارانه‌‌‌ و به‌‌‌ شێوه‌‌‌ێکی سیاسی و به‌‌‌ بێ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی بکه‌‌‌وێته‌‌‌ داوی پیلانگێر٠ی رژێمی خۆمه‌‌‌ینی به‌‌‌ توندی به‌‌‌ر په‌‌‌رچی خۆمه‌‌‌ینی و خه‌‌‌ڵخالی دایه‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌ ولامی داوای خه‌‌‌ڵخاڵیدا پێی راگه‌‌‌یاند، که‌‌‌ هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکۆتگه‌‌‌ره‌‌‌کانیان له‌‌‌ کوردستان به‌‌‌رنه‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ و لێبگه‌‌‌رێن با خه‌‌‌ڵکی کوردستان دوور بێ له‌‌‌ کێشه‌‌‌.رێبه‌‌‌ری هه‌‌‌مێشه‌‌‌ به‌‌‌رز و زانا، له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی خۆیدا هیچ کات به‌‌‌ دڵی هیچ سته‌‌‌مکارێک و هیچ خو٠Žسه‌‌‌پێنێک و له‌‌‌ هیچ کۆرێکدا و له‌‌‌ ژێر هیچ فشارێک باوه‌‌‌ری خۆی وهه‌‌‌ڵوێستی نیشتمان په‌‌‌روه‌‌‌رانه‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌باتی نه‌‌‌گۆریه‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ی باوه‌‌‌ری پێ بوو، له‌‌‌ سه‌‌‌ری سوور بووه‌‌‌. هه‌‌‌ر ئه‌‌‌و هه‌‌‌ڵوێست و سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ ئۆسووڵیانه‌‌‌ی بوونه‌‌‌ هۆی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی زۆر جار بکه‌‌‌وێته‌‌‌ به‌‌‌ر فشار و کۆسپ بخرێته‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌م ئه‌‌‌رک و کاره‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران.سێ ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌و پێش و له‌‌‌ کاتی به‌‌‌ خاک سپاردنی ته‌‌‌رمی پیرۆزی و رۆژانی پرسه‌‌‌ی مامۆستادا وتوومه‌‌‌ و ئه‌‌‌مرۆش جارێکی دیکه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ دووپات ده‌‌‌که‌‌‌مه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌ر بێ لۆتفی و هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ به‌‌‌ که‌‌‌م گرتنی ره‌‌‌نج و فیداکاری سازمانی خه‌‌‌بات و مامۆستا سه‌‌‌ید جه‌‌‌لال حسینی، هیچ کات ناتوانی رێبازی سازمانی خه‌‌‌بات و مامۆستا سه‌‌‌ید جه‌‌‌لال حسینی که‌‌‌ رۆژ له‌‌‌ دوای رۆژ له‌‌‌ ناو جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری کوردستاندا چه‌‌‌که‌‌‌ره‌‌‌ی سه‌‌‌ندووه‌‌‌ و رو٠Žژ له‌‌‌ دوای رو٠Žژ زیاتر په‌‌‌ره‌‌‌ ده‌‌‌ستێنی رابگیرێ. رۆژێک دێ که‌‌‌ له‌‌‌ نیشتمانی ئازاد و رزگار کراودا، که‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتی ملهۆری ئاخوندان له‌‌‌ گۆر ده‌‌‌ندرێ وله‌‌‌ ناوده‌‌‌چێ، زیاتر گه‌‌‌وره‌‌‌یی و عه‌‌‌زه‌‌‌مه‌‌‌تی ئه‌‌‌و رێبه‌‌‌ره‌‌‌ به‌‌‌ نرخ و پایه‌‌‌ به‌‌‌رزه‌‌‌ ده‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێت. چوونکه‌‌‌ رێبه‌‌‌ری ئێمه‌‌‌ و رێبازی ئێمه‌‌‌ داری هه‌‌‌زار ریشه‌‌‌یه‌‌‌، ریشه‌‌‌ی له‌‌‌ سه‌‌‌رانسه‌‌‌ری کوردستاندا کوتاوه‌‌‌ و به‌‌‌ هیچ هێز و به‌‌‌ هیچ به‌‌‌په‌‌‌رچدانه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ بن نایه‌‌‌ت.له‌‌‌بو٠Žنه‌‌‌ پر٠ له‌‌‌ سو٠Žزه‌‌‌دا،  هه‌‌‌موو رێبوارانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خه‌‌‌بات و ئه‌‌‌ویندارانی رێگه‌‌‌ی ئازادی کوردستان، دڵنیا ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات چالاکتر له‌‌‌ رابردوو به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بێ له‌‌‌ ئه‌‌‌رکه‌‌‌ نیشتمان په‌‌‌روه‌‌‌رانه‌‌‌ و شۆرشگێرانه‌‌‌کانی.هه‌‌‌ر به‌‌‌م بۆنه‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ سێ هه‌‌‌مین ساڵیادی کۆچی دووایی مامۆستای هه‌‌‌میشه‌‌‌ زیندوو، دروود ده‌‌‌نێرم بۆ هاونیشتمانانی خه‌‌‌م خۆر و رێبوارانی رێبازی سازمانی خه‌‌‌بات و خانه‌‌‌واده‌‌‌ و که‌‌‌س وکاری شه‌‌‌هیدانی سه‌‌‌ر به‌‌‌رز، مه‌‌‌رگ و نه‌‌‌مان بۆ رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندیسه‌‌‌رکه‌‌‌وێ خه‌‌‌باتی رزگارێخوازانه‌‌‌ بۆ دابین کردنی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتی دیموکراتیک و ئازاد له‌‌‌ ئێران و کوردستاندا. سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران سکرتێرى گشتى بابه‌‌‌شێخ حوسه‌‌‌ینى ٣٠ ى پووشپه‌‌‌رى ١٣٩٢

11 ساڵ و 3 مانگ و 29 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن