خه‌لیل یوسفى ئه‌م کوردستانه کوانووه و که‌ڵه پشکۆى قه‌د لێنابرێ. له مێژووى خه‌بات و به‌رخودانى میلله‌تى کورد دا نزیک به سه‌د و په‌نجا ساڵ له‌وه‌پێش له چوار پارچه‌ى کوردستاندا سه‌رکرده و که‌ڵه پیاوانێک له ناومیلله‌تى کوردا هه‌ل که‌وتوون. ئه‌م رێبه‌ره شۆرشگێرانه بۆ پارێزگارى له خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یان هه‌موو شتێکى خۆیان به‌قوربانى گه‌له‌که‌یان کردووه ، وه‌ک شێخ ره‌زایى ....
دێرسم – شێخ سعدی پیران – شێخ ئه‌حمه‌دى بارازان – شێخ محمودى نه‌مر – پێشه‌وا قازى محمه‌د – مه‌لا مسته‌فاى بارازانى و جه‌نابى مامۆستا شێخ جه‌لالى حسێنى. ئه‌م رێبه‌ره خۆشه‌ویست و شۆرشگێره له سه‌رده‌مێکدا که قه‌له‌م له نووسین و ده‌ستى چه‌پ له ده‌ستى راست و هه‌نگاو له رۆیشتن ده‌ترسا له کاتێکدا که هێندێک به ناوسه‌رکرده و که سایه‌تى ئایینى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ببون به کتکه‌کوێره‌ى به‌ر مه‌تبه‌خى سولتان وه هه‌ندێک جاش قه‌له‌م چۆکیان دادابوو و مه‌تحى دوژمنیان ده‌کرد ئه‌م رێبه‌ره گه‌وره و نیشتمان په‌ره‌وه‌ره بۆ رێنمایى و ده‌عوه‌تى خه‌لکى کوردستانى رۆژهه‌لات بۆ شۆر٠ش و یه‌ک ریزى گه‌ل له‌گه‌ڵ پۆلێک ئینسانى تێکۆشه‌رى ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا شار به‌شارى کوردستانى رۆژهه‌لات گهر٠ا و سیاسه‌ته‌کانى رژێمى کۆنه په‌رستى ئاخوندى بۆ خه‌لکى کوردستان شى کرده‌وه و ئه‌م خه‌ڵکه‌ى بۆ ر٠اپهرین و شۆرش هانده‌دا و له مینبه‌رى کوردایه‌تى و ئازادی‌دا بیلال ئاسا بانگى ره‌وابوونى شۆرش و مه‌زلومیه‌تى گه‌لى کوردى به‌گوێى خه‌لک و هه‌موو جیهان گه‌یاند. له‌و رێبازه پیرۆزه و موقه‌ده‌سه‌دا شۆرشگێرێکى مه‌زن و قاره‌مانێکى پێشکه‌ش به باره‌گاى کوردایه‌تى و ئازادى نه‌ته‌وه‌که‌ى کرد ، ئه‌ویش شه‌هیدى فه‌رمانده (کاک عه‌بدولکه‌ریمى حسیب٠Žنى ) کوره گه‌وره‌که‌ى خۆى بوو . به‌ڵێ ئازادى له خۆبردوویى و گیان بازى ده‌وێت رێگاى گه‌یشتن به ئازادى به‌ناو گه‌روى ئه‌ژدیها دا تێده‌په‌رێت. ئه‌و رێبه‌ره خۆشه‌ویسته سه‌لماندى که خۆشى ژیان ئازادى نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تى . دژمن به خه‌یاڵى خاوى خۆى ده‌یهه‌ویست هه‌رچه‌شنه جموجوولى ئازادیخوازى له کوردستان سه‌رکووت بکات و چۆک به خه‌لکى کوردستان و ئازادى خوازان دابدات، غافل له‌وه‌بوو که میلله‌تى کورد رێبه‌رێکى شۆرشگێرى وه‌کو ( مامۆستا شێخ جه‌لالى حسێنى ) هه‌یه. ئه‌گه‌ر روباره‌کان له خوور٠ه و هاژه که‌وتن، ئه‌گه‌ر شه‌مال له کێوه‌کان شنه‌ى نه‌ما ، ئه‌گه‌ر کانیاوه‌کان له تیونێتیدا خنکان و قه‌تیسمان ، ئه‌گه‌ر گوله گه‌نمه‌کان له برسێتیدا فه‌وتان، ئه‌وسا ئازادى خوازانى کوردستان وره‌یان داده‌به‌زێت. لێره‌دا به پێویستى ده‌زانم بلێم ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ژیان و خه‌باتى ئه‌م رێبه‌ره گه‌وره‌یه به‌ده‌یان کاتژمێر قسه‌بکرێت و به‌سه‌دان لاپه‌ره بنوسرێت و به‌برواى من هێشتا که‌م وتراوه و که‌م نوسراوه په‌یمان ده‌ده‌ین مامۆستا گیان هه‌تا مردن پێشمه‌رگه‌ى رێبازى پر٠لهشانازى تۆین ، تۆ مامۆستاى کوردایه‌تى و رابه‌رى شۆرشى ، ئه‌ى رابه‌رى شۆرشگێر و شۆرشوانم مامۆستاى نیشتمان په‌روه‌ر، دلسۆزى گه‌ل ونیشتمان ،وه‌کو باران وه‌ک ده‌خل و دان وه‌کو کانى، خۆشه‌ویستى، تۆ رابه‌رى گه‌لى کورد و داستانى پرسه‌روه‌رى سه‌ده‌ى بیستى، ئه‌ى ئاشنا به رازى بزه‌ى تیشکى به‌رله‌به‌یان، ماناى به‌رینى ژین، پێشه‌وایى مه‌زن و رابه‌رى شۆرشگێرم مامۆستا گیان میوانى خۆشه‌ویستى به‌زمى هه‌زاران شه‌هیدى کورد ، تۆ نامرى له‌ناو دڵمانى، هێزى هه‌ناوى به‌کۆلمانى ئامانجت ئامانجمانه، رێگات رێگامانه، ئه‌ى دلى پێشمه‌رگه و ئه‌ى رێبه‌رى کۆچ کردوومان ئێستا لێره له مه‌کته‌بى ئازایه‌تى و کوردایه‌تى تۆدا په‌یمان تازه ده‌که‌ینه‌وه له رێى ئه‌م رێبازه‌دا یان سه‌رداده‌نێین یان به‌سه‌ربه‌رزى ده‌گه‌رێنه‌وه. دژمن له کوردستان هه‌موو رۆژێک ئه‌ستێره‌یه‌ک کوێر ده‌کا له قوڵپه‌یدا ده‌یانى تر هه‌ڵدێ کانیاوێک وشک ده‌کات له بناریدا ده‌یانى تر هه‌لئه‌قوڵێ ، دره‌ختێک ده‌برێته‌وه له بێشه‌یدا ده‌ى تر ده‌روێت ، وه‌رن هه‌والان با له ده‌ورى ئه‌م رێبازه کۆبینه‌وه و ببین به هه‌زاران هه‌زار، ببینه له‌شکر و سوپاى بێ‌ژمار ، پووره ببه‌ستین هه‌ر وه‌ک پووره‌ى هه‌نگ ، ئاماده ببین بۆ میدانى جه‌نگ .دووباره به‌رز و به‌رێز بێت سالیادى کۆچى رێبه‌رى گه‌لى کوردى رۆژهه‌لات و دامه‌زرێنه‌رى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران جه‌نابى مامۆستاى به‌رێز و شۆرشگێر ( مامۆستا شێخ جه‌لالى حسێنى )
11 ساڵ و 3 مانگ و 28 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش