__ یارسانییه‌کی دیکه له به‌ر ده‌م مه‌جلیسی ئێران ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا__ له‌مانگی پووشپه‌ردا ١٣٩ هاووڵاتیی له ئێران ئێعدام کران __ مالیکى له پیناو رژیمى ئێران هه‌وڵى فریوى ئه‌مریکا ده‌دات __ راگرتنى ناردنى که‌ل و په‌لى دروستکراوى رێنۆ بۆ رژێمى ئێران__ پشت‌راست کردنه‌وه‌ى حوکمى ئێعدامى ١١ که‌س له کرمان__ هێرشکردنه سه‌ر رێره‌وانى ئه‌هلى سوونه‌ت له لایه‌ن به‌سیجییه‌کانه‌وه __ ونبوونى زیندانیان له زیندانه‌کانى رژێمى ئاخوندى__ ده‌یان په‌رله‌مانتاری تونس له په‌رله‌مان کشانه‌وه
یارسانییه‌کی دیکه له به‌ر ده‌م مه‌جلیسی ئێران ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌رداهاووڵاتییه‌کی دیکه‌ی کوردی یارسانی و خه‌ڵکی قه‌زوێن له‌به‌ر ده‌م مه‌جلیسی ئێران‌دا ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو له ئه‌نجامدا بووه هۆی گیان دانی. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا و به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار، هاووڵاتییه‌کی کوردی یارسانی به‌ناوی "محه‌ممه‌د قه‌نبه‌ری" ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خه‌ڵکی قه‌زوێن به نیشانه‌ی نار٠هزایهتی دهربر٠ین به سووکایه‌تی کردن به ئایینی یارسان و که‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی حکوومه‌تی له‌مه‌ر٠ خۆسووتاندنی ٢ هاووڵاتیی کوردی یارسانی، ئهمر٠ۆ شه‌ممه رێکه‌وتی ٥ی گه‌لاوێژ له‌به‌ر ده‌م مه‌جلیسی ئێران‌دا ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و پاش گه‌یشتن به نه‌خۆشخانه گیانی دا. رێکه‌وتی ١٤ی جۆزه‌ردان "حه‌سه‌ن ره‌زه‌وی" له‌مه‌ر٠ سووکایه‌تی کردنی هێزه ئیتلاعاتییه‌کان به ئایینی یارسان، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو دواتریش له رێکه‌وتی ٢١ی جۆزه‌رداندا گیانی دا. هه‌روه‌ها رێکه‌وتی ١٥ی جۆزه‌ردان نیکمه‌رد تاهیری خه‌ڵکی شاری سه‌حنه‌ی کرماشان له شوێن هه‌مان رووداو و به ئاماده بوونی خه‌ڵک و فیلم هه‌ڵگر ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و ده‌ستبه‌جێ بووه هۆی گیان دانی. دوابه‌دوای ئه‌م رووداوانه رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی ١٩ی جۆزه‌ردان هاووڵاتییانی کورد له کرماشان سه‌باره‌ت به سووکایه‌تی کردنی هێزه ئیتلاعاتییه‌کان به پهیر٠هوانی کوردی یارسانی، خۆپیشاندانێکی به‌رینیان له‌به‌ر ده‌م ئوستانداریی کرماشان بهر٠ێوه برد.له‌مانگی پووشپه‌ردا ١٣٩ هاووڵاتیی له ئێران ئێعدام کران له‌ماوه‌ی مانگی پووشپهر٠ی ئه‌مساڵدا ١٣٩ هاووڵاتیی ئیرانی و ئه‌فغانی بهبر٠یاری ده‌زگای قه‌زایی حکوومه‌تی ئێران ئێعدام کران. به‌پێی ئاماری تۆمار کراو له ناوه‌ندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا کۆتایی مانگی پووشپه‌ر٠ ٢٤٥ که‌س ئێعدام کراون که‌له کۆی ئه‌و رێژه‌یه ١٣٩ که‌سیان ته‌نیا له‌مانگی پووشپهر٠دا له سێداره دراون. ئێعدام کرانی ١٣٩ هاووڵاتیی ئێرانی له مانگی پووشپه‌ر له حاڵێک دایه که له ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوودا ٣١ هاووڵاتیی له‌ئێــران ئێعدام کراون، که به‌پێی ئه‌و ئاماره رێژه‌ی ئێعدام کراوان له‌مانگی پووشپهر٠ی ئه‌مساڵدا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی پووشپهر٠ی ساڵی رابردوو ١٠ ٨ که‌س زیاتر بووه که ٥ که‌سیان ژن بوون. هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و ئاماره ته‌نیا له مانگی پووشپهر٠دا ٦٢ که‌س له زیندانه‌کانی قزلحه‌سار و ره‌جایی شاری که‌ره‌ج ئێعدام کراون و حوکمی ئێعدامی ٣ زیندایی دیکه له که‌ره‌ج و ئه‌هواز له به‌رچاوی خه‌ڵک به‌رێوه چووه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌و له‌کۆی ئه‌و ١٣٩ که‌سه‌ی که له‌مانگی پووشپهر٠ی ئه‌مساڵدا ئێعدام کراون، ١٢ که‌سیان هاووڵاتیی ئه‌فغانی بوون. هاوکات له ماوه‌ی مانگی پووشپهر٠ی ئه‌مساڵدا ١٠ هاووڵاتیی ئێرانی له‌لایه‌ن دادگاکانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه به تاوانی جۆراوجۆر حوکمی ئێعدام‌یان بۆ بر٠اوهتهوه.مالیکى له پیناو رژیمى ئێران هه‌وڵى فریوى ئه‌مریکا ده‌دات نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێر٠اق له‌م مانگه‌دا به ئیداره‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ئۆبامای ر٠اگهیاندووه که ئێران خوازیاری ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌کی ر٠استهوخۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بکات سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و ووڵاته. کاربه مالیکی ئاماده‌یی عێر٠اقیشی ر٠اگهیاندووه بۆ ئه‌نجامدانی کارئاسانی و ر٠هخساندنی باره‌که بۆ گفتوگۆی ئه‌م دوو لایه‌نه. له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئه‌مریکا له به‌غداد، مالیکی په‌یامه‌که‌ی به‌رپرسه ئێرانیه‌کانی به باڵوێزه‌که گه‌یاندووه و پێی وتووه که حه‌سه‌ن ر٠وحانی جدی ده‌بێت له گفتوگۆکاندا. به‌رپرسانی ئه‌مریکا ر٠هتیانکردهوه هیچ لێدوانێک له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن که ئایا هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا چی ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا گه‌ری سیمۆر که ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریکا بوو له ماوه‌ی ویلایه‌تی یه‌که‌می ئۆبامادا ر٠ایگهیاندبوو که ئه‌وان واچاوهر٠واندهکهن که ئێران په‌نا بباته به‌ر به‌کارهێنانی عێراق بۆ ده‌ستکردن به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا، سیمۆر ووتیشی "رژێمى ئێران به‌چاوی متمانه‌وه سه‌یری مالیکی ده‌که‌ن، به‌نیسبه‌ت مالیکیشه‌وه، ئه‌م ر٠ێگهخۆشکردنه چه‌ند مه‌به‌ستێکی هه‌یه، به‌وپێیه‌ی مالیکی نایه‌وێت له‌نێوان فشاری تاران و واشینگتۆن‌دا پانببێته‌وه.راگرتنى ناردنى که‌ل و په‌لى دروستکراوى رێنۆ بۆ رژێمى ئێران به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ری واڵ ئیستریت ژۆرناڵ ، به دواى به‌ربلاوو بوونى گه‌مارۆکانى سه‌ر رژێمى ئێران، شیرکه‌تى رێنۆى فه‌رانسه ناردنى که‌ل و په‌لى درووست کراوى رێنۆى بۆ ئێران راگرت. به پێى ئه‌م راپۆرته گه‌مارۆکانى ماشین سازى رژێم له لایه‌ن ئه‌مریکاوه له سه‌ره‌تاى مانگى میلادییه‌وه ده‌چێته بوارى جێ به جێکردن و به‌م پێیه‌یش دۆمێنیک نۆرمه‌ن سه‌رۆکى به‌شى ماڵى رێنۆ رایگه‌یاند، به هۆى گه‌مارۆ نوێه‌کانى ئه‌مریکاوه رنۆ ناتوانێت پاره‌ێک له رژێمى ئێران وه‌ر بگرێت.پشت‌راست کردنه‌وه‌ى حوکمى ئێعدامى ١١ که‌س له کرمانبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، بێدادگاى رژێمى ئاخوندى له کرمان رۆژى دووشه‌ممه ٣١ى پووشپه‌ر حوکمى ئێعدامى ١١ زیندانى پشت‌راست کرده‌وه، جێگه‌ى باسه که ئه‌م زیندانییانه ئێستا له زیندانى ناوه‌ندى کرمان ده‌ستبه‌سه‌رن و چاوه‌روانى به‌رێوه چوونى حوکمه‌که‌یانن. هێرشکردنه سه‌ر رێره‌وانى ئه‌هلى سوونه‌ت له لایه‌ن به‌سیجییه‌کانه‌وه به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، هێزه‌کانى به‌سیجى رژێمى ئاخوندى هێرشیان کرده سه‌ر رێوره‌سمێکى رێره‌وانى ئه‌هلى سونه‌ت له بلوارى خاقانى شارى مه‌شهه‌د و که‌وتنه ئه‌زیه‌ت و ئازار دانیان. جێگه‌ى باسه ئه‌م هێرشه که رۆژى یه‌کى گه‌لاوێژ له لایه‌ن یه‌گانى تایبه‌تى هێزه ئینتزامییه‌کانه‌وه رووى دا کۆمه‌ڵێک له رێره‌وانى ئه‌هلى سونه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.ونبوونى زیندانیان له زیندانه‌کانى رژێمى ئاخوندى به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، دواى کوشتنى په‌یمان ئیسلامى له لایه‌ن هێزه‌کانى وه‌زاره‌تى ئیتلاعات و گاردى سه‌رکوتگه‌رى زیندانى گه‌وهه‌رده‌شتى که‌ره‌ج، زیندانیان ده‌ڵێن له‌م زیندانه‌دا رۆژانه کۆمه‌ڵێک له زیندانییه‌کان بۆ شوێنى نادیار ده‌گوازرێنه‌وه و چاره‌نووسیان نادیاره و روون ناکرێته‌وه که چی‌یان به‌سه‌ر دێت.ده‌یان په‌رله‌مانتاری تونس له په‌رله‌مان کشانه‌وه‌وه‌ک نار٠هزایهتییهک له‌دژی تیرۆرکردنی محه‌مه‌د ئیبراهیمی که که‌سایه‌تییه‌کی چه‌پی ئۆپۆزسیۆن بو رۆژی هه‌ینی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا کوژرا، ٢٤ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی دامه‌زراندن (په‌رله‌مان) کشانه‌وه. ئه‌و هه‌نگاوه پێشبینی ده‌کرێت دواجار ببێته‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که‌و روخاندنی حکومه‌تی تونس که حیزبی نه‌هزه‌ی ئیسلامی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات. ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی که کشاونه‌ته‌وه سه‌ر به حیزبه‌کانی یه‌کێتی له‌پێناو تونس - ئیئتیلافی دیموکراتی‌و به‌ره‌ی میللی که نزیکه‌ی ١٠ حیزبی نه‌ته‌وه‌یی‌و چه‌پ له‌خۆده‌گرێت له‌نێویاندا (بزوتنه‌وه‌ی گه‌ل) ی ناسری به‌سه‌رۆکایه‌تی محه‌مه‌د ئیبراهیمی که رۆژی هه‌ینی تیرۆرکرا. به‌یانی ئهمر٠ۆش به‌ر لهبهر٠ێوهچونی مه‌راسیمی به‌خاکسیاردنی ئیبراهیمی، له‌خۆپیشاندانێکدا که دژ به تیرۆرکردنی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره چه‌په رێکخرا، له‌شاری قه‌فسه له ناوهر٠استی تونس خۆپیشانده‌رێک کوژرا. تیرۆرکردنی ئیبراهیمی جارێکی تر په‌رده‌ی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تیرۆرکردنه‌که‌ی شوکری به‌لعید هه‌ڵدایه‌وه که سیاسه‌تمه‌دارێکی تری چه‌پ بو له تونس له‌لایه‌ن ده‌ستێکی نادیاره‌وه تیرۆرکرا. لوتفی بن جه‌دۆ وه‌زیری ناوخۆی تونس رۆژی هه‌ینی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئیبراهیمی به ١٤ گوله کوژراوه‌و ئه‌و چه‌که‌ی که به‌کارهاتوه هه‌مان ئه‌و چه‌که‌بوه که شوکری به‌لعیدی پێ کوژراوه. وه‌زیری ناوخۆ که یه‌کێکه له‌وه‌زیری سه‌ربه‌خۆکانی حکومه‌تی تونس وتیشی، که‌سێک به‌ناوی ئه‌بوبه‌کر حه‌کیم (٣٠ ساڵ) که که‌سێکی سه‌له‌فی توندر٠هو و ته‌کفیرییه تێوه‌گلاوه له کوشتنی هه‌ریه‌که له ئیبراهیمی‌و به‌لعید.
11 ساڵ و 3 مانگ و 25 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش