پاشنیوهر٠ۆی ئهمر٠ۆ، چوارشه‌ممه ٩ى گه‌لاوێژى ١٣٩٢، فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی، رۆشنبیری ناسراوی کورد، له‌ته‌مه‌نی ٧٠ ساڵیدا به‌شێوه‌یه‌کی کتوپر٠ کۆچی دوایی کرد. بە پێی هەواڵەکان کاکه‌یی ته‌ندروستی زۆر باش بوه و ....
ئهمر٠ۆ خه‌ریکی کاره‌کانی خۆی بوه، به‌ڵام له‌دوای نیوهر٠ۆدا له‌ناکاو کۆچی دوایی کردوه.به‌و بۆنه‌وه ، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌ین له خزم که‌س و کارى خوالێخۆشبوو و سه‌رجه‌م رووناکبیران و خه‌ڵکى کوردستان و له‌خواى گه‌وه‌ره داواکارین روحى به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بکات.انا لله و انا الیه راجعونژیاننامه‌ی فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی:* فه‌له‌که‌دین سابیر کاکه‌یی ناسراو" به فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی" له ساڵی ١٩٤٣ له دایک بووه.* نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه.* له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٥٧ ـ ١٩٥٩ ده‌ستی به چالاکی قوتابی و لاوان کردووه.* له ساڵی ١٩٦٥ تێکه‌ڵ به بزووتنه‌وه‌ی دیموکراسی کوردی و عه‌ره‌بی بووه، سه‌رباری نووسینی وتاری ئه‌ده‌بی و وتاریشی له زمانی کوردی وهرگێر٠اوهته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و به پێچه‌وانشه‌وه.* ١٩٦٢ یه‌که‌مین چیرۆکی کوردی نووسیوه و بڵویشی کردۆته‌وه.* له ساڵی ١٩٦٤ ده‌ستی کردووه به نووسینی رۆژنامه‌نووسی به زمانی عه‌ره‌بی.* له ساڵی ١٩٦٧ له به‌غدا، رۆمانی" بیتاقه‌ی یانسیب" ی چاپکردووه.* تا ساڵی ناوبراو چه‌ندین چیرۆکی به زمانی کوردی و عه‌ره‌بی نووسیوه، سه‌رباری وتارگه‌لێکی ئه‌ده‌بی و وهرگێر٠ان له کوردی بۆ عه‌ره‌بی و به پێچه‌وانه‌وه...* له نیسانی ١٩٦٧ له ژیانی نووسینیدا گۆر٠انکارییهکی له ژیانی نووسینیدا به‌سه‌ر دا دێت و ده‌چێته ریز په‌یامنێران و نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی" ته‌ئاخی"، که رۆژانه به زمانی عه‌ره‌بی له به‌غدا ده‌رده‌چوو، که تا ئهمر٠ۆش به‌رده‌وامه.* وه‌ک په‌یامنێر و نووسه‌ر له ته‌ئاخی کاری کردووه، ئه‌وجا بۆته نووسه‌رێکی جێگیر و نووسه‌ری لاپهر٠هکان و بهر٠ێوهبهری نووسین له ساڵی ١٩٧٣. له ٢٠ ٠ ٣ بۆته سه‌رنووسه‌ر و ئێستاش خاوه‌ن ئیمتیازیه‌تی.* هه‌روه‌ک سه‌رنووسه‌ری چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤاری دیکه‌ی به کوردی و عه‌ره‌بی بووه، جا چ له شار، یان شاخ له کاتی به‌رگریدا.* له ساڵی ١٩٧٤ بۆته بهر٠ێوهبهری راگه‌یاندن له ناو شۆر٠ش و به پر٠اکتیک بۆته سه‌رنووسه‌ری ئێزگه‌ی ده‌نگی کوردستان، واته له ساڵی ١٩٧٤ ه‌وه تا ١٩٩٤ به به‌رده‌وامی سه‌رپه‌رشتی کردووه، واته به درێژایی بیست ساڵ بێ پچر٠انهوه مه‌گه‌ر به هۆی وه‌ستانی ئێزگه‌وه به هۆی سیاسیی، که هه‌ندێک جار راده‌وه‌ستا.* رۆژانه وتاری به هه‌ردوو زمانی کوردی و عه‌ره‌بی ده‌نووسی.* له ١٩٨٠ ـ ١٩٩١ به پر٠اکتیک سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی" خه‌بات" بوو، که به نهێنی له شاخ ده‌رده‌چوو.* له ساڵی ١٩٩٣ ـ ٢٠ ٠ ١ به سه‌رنووسه‌ری" خه‌بات" ، که دامه‌زرا و هه‌فتانه ژماره‌یه‌کی لێ ده‌رده‌چوو.* به درێژایی ساڵانی ١٩٦٠ ـ ١٩٧٤ رۆڵی هه‌بووه له چالاکییه‌کانی سه‌ندیکا، جه‌ماوه‌ری و جوتیارییه‌کان و کرێکارییه‌کاندا.* له ساڵی ١٩٧٩ به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ئه‌وجا بۆته ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی له هه‌مان ساڵدا و تا ئێستاش له ناو سه‌رکردایه‌تی حزبدا ماوه.* له ١٩٩٢ له یه‌که‌مین خولی په‌رله‌مانی کوردستان" ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی کوردستان" هه‌ڵبژێردراوه.* له ١٩٩٦ بوو به وه‌زیری رۆشنبیری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا له ساڵی ٢٠ ٠ ٠ ده‌ستی له کار کێشایه‌وه، جا بووه به وه‌زیری هه‌رێم.* له ٢٠ ٠ ٦ دووباره هه‌ڵبژێردرایه‌وه به وه‌زیری رۆشنبیری.* له ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠ ٠ ٥ ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه.* تا ئێستا ئه‌ندامی چه‌ندین یه‌کێتی و رێکخراوی رۆشنبیرینووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان بووه.* ئێستا ئه‌ندامی یه‌کێتی په‌رله‌مانتارانی کوردستان و سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی کورد و توکه.* به‌شداری له ژماره‌یه‌کی زۆری کۆنگره‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی کردووه به تایبه‌تی په‌یوه‌ست به ئۆپۆزسیۆنی عێراقی له ساڵی ١٩٨٥ ه‌وه تا گۆر٠انی ره‌وشی عێراق.* سه‌رقاڵبوونی نه‌یهێشتووه کتێب ده‌ربکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی داوه هه‌ندێک کتێب ده‌بکات، له‌وانه:١ ـ رۆمانی یانسیب ساڵی ١٩٦٧، به‌غدا به زمانی عه‌ره‌بی.٢ ـ کورته‌یه‌ک له شانۆی کوردی، موقهر٠ات جه‌به‌لی له کوردستان له ساڵی ١٩٨٤ به عه‌ره‌بی.٣ ـ له باری خوێندن له کوردستان، هه‌روه‌ها له شاخ ١٩٨٥.٤ ـ کاروانی کاری به‌ره‌یی ١٩٨٥، له شاخ، ده‌رباره‌ی پاکتاوی هزری سیاسیی عێراقی بۆ ئۆپۆزسیۆن تا ئه‌و ماوه‌یه.٥ ـ گه‌لێک بێ رۆژنامه‌ی رۆژانه، ١٩٨٨، له شاخ، ده‌رباره‌ی مێژووی رۆژنامه‌نووسی کوردی" ١٨٩٨ ـ ١٩٨٨".٦ ـ قه‌زافی و کێشه‌ی کورد، به‌شی یه‌که‌م، له شاخ ١٩٨٩.٧ ـ رۆمانی" کیف علمونا الحقد" نووسه‌ری سۆڤیه‌تی چۆلۆخۆف له فارسی کردووه به کوردی و له ١٩٨٥ بڵاوبۆته‌وه.٨ ـ کورته‌یه‌کی بۆ لاوان نووسیوه، له شاخ، به زمانی کوردی و عه‌ره‌بی.٩ ـ له ٢٠ ٠ ٨ بیتاقه‌ی یانسیبی بۆ دووه‌مین جار چاپکردۆته‌وه له‌گه‌ڵ بۆ سێیه‌مین جار" قه‌زافی و کێشه‌ی کورد" ی چاپکردۆته‌وه.١٠ ـ ٢٠ ٠ ٧ ئه‌لزه‌میر و ئهلحور٠یه به‌شی یه‌که‌م.١١ ـ کتێبێکی به ناونیشانی" فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی دوور له سیاسه‌ت ٢٠ ٠ ٦" له لایه‌ن شێرزاد عهبدولر٠هحمان له‌سه‌ر نووسراوه.١٢ ـ ئه‌لزه‌میر و ئهلحور٠یه، به‌شی دووه‌م ٢٠ ٠ ٨، هه‌ولێر.١٣ ـ سێ به‌شی دیکه له کتێبی" ئه‌لزه‌میر و ئهلحور٠یه" له یه‌ک کتابدا، ده‌زگه‌ی ئاراس له ٢٠ ٠ ٩ بۆی چاپکردووه.١٤ ـ رۆناهی زه‌رده‌شت، به کوردی" لاتینی" له تورکیای ده‌رچوواندوووه، کۆمه‌ڵه وتارێکه له‌باره‌ی کو‌لتوور و ته‌سه‌وف و فه‌لسه‌فه‌وه.١٥ ـ روناهی زه‌رده‌شت به کوردی هه‌ولێر ٢٠ ٠ ٩.١٦ ـ مۆتمر عربی فی رحاب کوردی، هه‌ولێر، ٢٠ ٠ ٨، به زمانی عه‌ره‌بی.١٧ ـ دفاتر کاف هه‌ولێر، به زمانی کوردی.١٨ ـ قه‌زافی و قه‌زیه‌ی کورد، چاپی دووه‌م، ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس هه‌ولێر ٢٠ ٠ ٨.١٩ ـ موگن نور/ به عه‌ره‌بی/ ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس/ هه‌ولێر ٢٠ ١٠ ، ده‌رباره‌ی ته‌سه‌وف و عیرفان.٢٠ ـ حه‌لاجیات، به ئاگاییه‌کی پر٠شنگدار له حزوری حه‌لاجدا/ ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس/ هه‌ولێر ٢٠ ١٠ ، ده‌رباره‌ی ژیان و نه‌هامه‌تییه‌کانی حه‌لاج و ئه‌وه‌ی تا ئهمر٠ۆ له‌سه‌ری نووسراوه.٢١ ـ احتفالا الوجود، ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠ ١٠ ، ده‌رباره‌ی به ئاگایی مرۆڤ له غه‌فڵه‌تگیر بوون له هه‌بوون.٢٢ ـ البیت الزجاجی للشرق الاوسگ، به عه‌ره‌بی، کتێبێکه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی کورد به جیهانی عه‌ره‌بی، ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠ ١٠ .٢٣ ـ لمن تتفتح الزهور، به عه‌ره‌بی، له ژێر چاپه.٢٤ ـ ایام راژان، یان razhan به کوردی له ژێر چاپه.٢٥ ـ العلویون، ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠ ١٠ ، نووسینی ئیبراهیم داقوقی و فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی پێشه‌کی بۆ نووسیوه.٢٦ ـ دووباره چاپکردنه‌وه‌ی" الاکراد فی لبنان و سوریا" ی نووسه‌ری گه‌وره ئه‌دیب معه‌وه‌ز، فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی پێشه‌کی و په‌راوێزی بۆ نووسیوه و دووباره به چاپی گه‌یاندۆته‌وه، له ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠ ١٠ .چه‌ندین کتێبی دیکه‌ی به زمانی کوردی و عه‌ره‌بی ئاماده‌ی چاپه.
11 ساڵ و 3 مانگ و 21 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش