پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لاوانی خۆراگر و وشیاری کوردستان!ئەندامان و دۆستانی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران!5ی خەرمانان ئەو رۆژە پیرۆزەیە لە مێژووی رزگاریخوازانەی گەلی کورد، کە تێیدا سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران هاتە ناوو گۆرەپانی ئەو خەباتەوە و بوو بە جێگای ئۆمێد و هیوای لاوان و خەڵکی کوردستان و لە کەمترین ماوەدا توانی جێگای خۆی لە ناوو دڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکاتەوە و لە بەرانبەر رژێمی داگیرکەری کوردستان و هێزە دواکەوتووەکەی رژێمی ئاخوندی بوەستێتەوە و بە سەدان لاپەرە ....

لە مێژووی قارەمانییەتی خەباتی رزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان بۆ خۆی تۆمار بکات. سازمانی خەبات وەک پێویستیێکی هەنوکەی و بۆ پر کردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە ناو خەباتی رزگاریخوازانەی گەلی کورد هاتبوە ئاراوە پێی نایە ناو ریزی خەبات و تێکۆشان دژبە دەسەڵاتدارانی زاڵ بەسەر ئێران و کوردستاندا و بە سیاسەتێکی سەردەمیانە و بوێرانە توانی ببێت بە جێگای متمانەی خەڵکی کوردستان. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە ماوەی 33 ساڵ تەمەنی پر لە شانازی خۆی توانیویە بە لەبەر چاوو گرتنی پێویستی کۆمەڵگا و بە هەست کردن بە ئاڵوکۆرەکانی جیهان، ناوچەکەو کوردستان گۆرانکاری و بیری نوێگەری لە ناو سیاسەتەکانی خۆیدا بهێنێتە ئاراوە و لەگەڵ رووداوەکانی رۆژ هەنگاو هەڵبگرێت. بۆ ئێمە جێگای شانازییە کە لە سازمانێکدا درێژە بە خەبات و تێکۆشانی خۆمان دەدەین کە هەمیشە لەگەڵ گۆرانکارییەکاندا خۆی رێک خستووە و بایەخ و گرنگی بە توێژی لاوان لە هەموو بوارەکاندا داوە و لاوان توانیویانە لە ناو ریزەکانی سازمانی خەباتدا جێگای خۆیان بکەنەوە، بۆئێمەی لاو جێگای خۆشحالییە کە دامەزرێنەری سازمانەکەمان ئەو مامۆستا ئایینیە بووە کە بەرژەوەندی نەتەوەکەی و رزگاری میللەتەکەی لە پێش هەموو بەرژەوەندییەکانەوە بووە و تاکوو دوا ساتەکانی ژیانی پر لە شانازی خۆی لەسەر ئەو رێبازە سوور بووە ئەویش مامۆستا سید جەلال حوسێنی بوو.لاوانی خۆشەویست! ئێمە لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە کە ناوچەکە بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بە کەش و هەواێکی ئالۆزدا تێدەپەرێت براو خۆشکەکانمان لە کوردستانی رۆژئاوا کەوتونەتە بەر دڕندانەترین و بێرەحمانەترین هێرش لە لایەن تیرۆریستانەوە و لە ژێر ناوی جیهاد گەورەترین کۆمەڵکوژی دژبە خەڵکی ئەو بەشە لە کوردستان بەرێوە دەچێت و رۆژانە بە هەزاران کەس ماڵ و خاکی خۆیان بە جێ دەهێڵن و ئاوارەی سنوورەکان دەبن. گەلی کورد لە کوردستانی ئێرانیش هەر لە سەرەتای بە دەستەوە گرتنی دەسەڵات لە لایەن رژێمە دیکتاتۆرەکەی خۆمەینییەوە کەوتونەتە بەر شاڵاوی سەرکوت و داگیرکاری و تا بە ئەمرۆیش ئەو جینایەتانەی رژێمی ئاخوندی دەرحەق بە گەلی کورد درێژەی هەیە. ئەمرۆ فشاری ئابووری، بێکاری و ئێعتیاد بە مادە هۆشبەرەکان کە رۆژ بە رۆژ لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەو رژێمەوە لە ئێران بە گشتی و لە کوردستان بە تایبەتی پەرە دەستێنێت، بەرۆکی بە خەڵک گرتووە و ژیانی خەڵکی خستووەتە ئەو پەڕی هەژاری و نەدارییەوە و هەوڵ دەدرێت بە هەموو شێوەێک دەنگی نارەزایەتی بە تایبەت لە ناوو توێژی لاواندا کپ بکرێت. رژێم لە هەر کات زیاتر هەست بە کەترسی دەکات و بە ترساندن و تۆقاندن هەوڵ دەدات بە هەر شێوەێک بێت درێژە بە دەسەڵاتە توتالیترەکەی خۆی بدات و بۆ ئەو مەبەستەش لە هیچ جینایەتێک سڵ ناکات. بۆیە لەم قۆناغە هەستیارەدا مەسئولییەت و ئەرکی لاوان لە هەموو کات قۆرسترەو  لاوان دەبێت لە رێگای خۆ تەیار کردن بە زانیاری و هۆشیاری کۆمەڵایەتی و رێکخستنی ریزەکانی خۆیان هەوڵ بدەن بۆ رووخانی ئەو رژێمی دیکتاتۆرە و بە دیهێنانی مافە رەواکانی نەتەوەکەمان. لێرەشەوە داوا لە هەموو ئەندامان و دۆستانی ناوەندی لاوانی خەبات دەکەین کە زیاتر لە رابردوو هەست بە بەرپرسیارەتی نەتەوەیی بکەن و لە ئاست هۆشیاری کۆمەڵگا و دۆستایەتی لەگەڵ باقی لاوانی شۆرشگێری نەتەوەکەمان تێبکۆشن و هەوڵ بدەن بە یەکریزی و تەبایی بەرەوو لۆتکەی هیوا و ئاواتەکانمان هەنگاوو بنێن . جارێکیتر رۆژی 5ی خەرمانان ساڵرۆژی دامەزراندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە هەموو خەڵکی کوردستان، ئەندامان و لاوان و پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات پێرۆز دەکەین و لێرەشەوە پیمان نوێ دەکەینەوە تاکوو گەیشتن بە مافەکانمان درێژەدەری خەباتی رزگاریخوازانەێ‌ گەڵی کورد و رێبازی سازمانی خەبات بێن.سەرکەوێت شۆرشی ئازادیخوازی گەلی کوردمەرگ و نەمان بۆ دوژمنانی داگیرکەری کورد و کوردستانناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێراندەستەی بەرێوەبەری 5ی خەرمانانی 1392

11 ساڵ و 2 مانگ و 25 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن