جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ری کوردستان!ئه‌ندامان و دۆستانی سازمانی خه‌بات ی کوردستان!٣٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وله پاش سه‌رکه‌وتنی شۆر٠شی گه‌لانی ئێران به‌سه‌ر رژیمی پاشایه‌تیدا خومه‌ینی وئاخوندانی هاوکاریی که تازه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، شه‌رێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان ده‌ست پێ کرد. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا و بو٠Ž به‌رپه‌رچ دانه‌وی هێزی داگیرکه‌ر رێکخراوێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له‌سه‌رده‌ستی کۆمه‌لێک مامۆستای ئایینی و که‌سایه‌تی...
رووناکبیری گه‌له‌که‌مان و له‌سه‌رووشیانه‌وه‌ی مامۆستای نه‌مر مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حوسێنی دامه‌زرا و شۆر٠شی ماف خوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان ره‌وتێکی خێراتر و گشتگیرتری پێ درا. هه‌ل و مه‌رج و چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کوردستان له‌لایه‌ک و در٠ندهیی و بنه‌ما فکرییه‌کانی رژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو له‌لایه‌کی دیکه، پێکهاتنی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێرانی کرده ئه‌مرێکی واقیع و زه‌روره‌تێکی مێژوویی و له‌ئه‌نجامی هه‌ست کردن به‌و حه‌قیقه‌تانه سازمانی خه‌بات سه‌ری هه‌ڵدا و بوو به جێگه‌ی هیوا و ئاواتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان. سازمانی خه‌بات له رێگه‌ی که‌سایه‌تی به‌رز و لێوه‌شاوانه‌ی رێبه‌رییه‌که‌ی و گیانفیدایی و قاره‌مانه‌تیه که‌م وێنه‌کانی پێشمه‌رگه ئازاکان زۆر زوو په‌لی هاویشته سه‌رانسه‌ری کوردستان و پێگه جه‌ماوه‌رییه‌کانی رۆژ له‌دوای رۆژ په‌ره‌ی ئه‌ستاند و به‌رده‌وامیش له گه‌شه و پێش که‌وتنی زیاتر دابوو. وێرای ده‌یان کێشه و له‌مپه‌ری حه‌سته‌م و دژوار، کاروانی خه‌بات هه‌روا به‌رێوه‌یه.دیاره ئه‌گه‌ر رێبه‌ریێکی لێزان و خۆنه‌ویست و ئێراده‌ی پێشمه‌رگه نه‌به‌رده‌کان و پێگه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی و خوێنی سه‌دان رۆڵه‌ی قاره‌مانی ئه‌و ئاو و خاکه نه‌بووایه بێگومان زاڵ بوون و تێپه‌رین به‌و قۆناغه سه‌خت و ناخۆشانه مه‌حاڵ بوو. خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان!حیزب و لاینه تێکۆشه‌ره‌انی کوردستان و ئێران!له‌کاتێکدا یادی سی و سێهه‌مین ساڵیادی سازمانی خه‌بات ده‌که‌ینه‌وه که جیهان و ناوچه و ئێران و کوردستان به هه‌ڵ ومه‌رجێکی تایبه‌ت و که‌م وێنه دا تێپه‌ر ده‌بن و ئاڵوگۆره خێراکان سه‌رده‌مێکی نوێیان وه‌دی هێناوه که له‌هه‌ناوی ئه‌و گۆرانکارییانه موژده‌ی رزگاری و ده‌سته‌به‌ر بوونی مافه‌کان و ئاسۆی روونمان نیشان ده‌دا. سه‌رده‌مێک که دیکتاتۆران تێیدا جێگه‌یان نابێـته‌وه و کوت و به‌ندى دیلی تێک ده‌شکێندرێ و هه‌ڵوه‌دایانی ئازادی مل بۆ سته‌م و حه‌زی تێرنه‌بووی جینایه‌ت و سه‌رکووتی ده‌سه‌ڵاتداره سته‌مکاره‌کان ناده‌ن. راپه‌رینه‌کانی چه‌ند ساڵی رابردوو له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و به‌شێکی له وه‌ڵاتانی باکووری ئه‌فریقا ئه‌و راستیه‌ی خستینه به‌رچاو که سه‌رده‌می دیکتاتۆرانی خوێنرێژ به‌سه‌ر چووه و گه‌لان به هۆی پێشکه‌وتنه خێراکانی جیهان و قۆناغی به جیهانی بوون به ماف زه‌وت کراوی نامێنه‌وه و رێگه به مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناخه‌ڵکی ناده‌ن. له لایێکی دیکه‌وه سیاسه‌ته زێده‌خوازی و شه‌ره‌ئه‌نگیزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی و لاسارییه‌کانی له‌راست جیهان وای کردووه کێشه‌ی گه‌لانی ئێران و له‌وان کێشه‌ی گه‌لی کورد قه‌له‌مبازی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێ. ئه‌گه‌ر ره‌وایی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان ته‌نیا له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه باسی لێوه‌ده‌کرا ئه‌مرۆ ئیتر جیهان ئاگاداری حاستی دره‌نده‌یی نیزامی ئاخوندیی و ره‌وایی خه‌باتی گه‌له‌که‌مانه. ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه نوێیه یاره‌مه‌تیده‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی جیهان به بیروهۆشێکی کراوه‌تر بر٠وانه بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران و پشتیوانی مه‌عنه‌ویی بیرورای گشتی جیهان به‌ره‌و لای خۆی راکێشێ. ئه‌مرۆ زیاتر له هه‌ر کاتێکی تر سیاسه‌ته ئوسولیه‌کانی سازمانی خه‌بات پێی له‌سه‌ر داده‌گیرێته‌وه و حه‌قیقه‌ت بوونی خۆی ده‌رده‌خات. ئه‌مرۆ زو٠Žر لایه‌ن پێی له‌سه‌ر ئه‌و داده‌گرنه‌وه که ئه‌و نیزامه هیچ ئاڵوگۆرێکی به‌ره‌ولایه‌نی باشی به‌سه‌ر دا نایه و ته‌نیا چاره‌سه‌ری کۆتایی هێنان به‌و غوده سه‌ره‌تانیه له‌ریشه ده‌رهێنان و فریدانی به‌ره‌و زبڵدانی مێژوویه . بێ شک به رووخانی ئه‌و رژیمه,سێبه‌ری ههر٠هشه و مه‌ترسیه‌کانی ده‌سه‌لاتێکی تاسه‌ر ئیسقان سه‌رکووتگه‌ر و ترۆریست په‌روه‌ر و دیکتاتۆر و نه‌گۆر له‌سه‌ر ناوچه‌که‌و له‌سه‌ر جیهانیان دهر٠هوێتهوه. ئه‌ندامان و دۆستانی سازمانی خه‌بات!ماوه‌ی ٣٣ ساڵه کاروانی حیزبه تێکۆشه‌ره‌که‌تان له سه‌ر رێبازی راسته‌قینه‌ی کوردایه‌تی به‌که‌مترین هه‌ڵه‌ی سیاسی و به بێ بوونی په‌ڵه‌یێکی ر٠هش و به هه‌زاران لاپه‌ره‌ی سه‌روه‌ری و داستانی خۆراگری و خۆنه‌ویستی و پێش که‌ش کردنی سه‌دان شه‌هیدی قاره‌مان و به بوونی پاڵپشتی مه‌کته‌ب و رێچکه‌ی فکریی مامۆستا سه‌ید جه‌لال رێبه‌ری هه‌میشه زیندووی گه‌له‌که‌مان و پاڵپشتی و پشتیوانی هه‌میشه‌یی خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌رێوه‌یه و مۆمی ته‌مه‌نی ئه‌و ته‌شکیلاته به پره‌نسیپ و نه‌وته‌یی و نیشتمانیه به ههڵکر٠اوی هێشتراوه‌ته‌وه. ئه‌مرۆ سازمانی خه‌بات له زۆربه‌ی مه‌یدانه‌کانی تێکۆشانی گه‌له‌که‌مان بوونی هه‌یه و خاوه‌نی قورسایی سیاسی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و به رۆحێکی نه‌ته‌وه‌ییانه و واقیعبینانه خزمه‌ت به دۆزی ره‌وای گه‌لی کورد ده‌کات. بێ گومان مانه‌وه‌ی سازمانی خه‌بات له مه‌یدانی خه‌بات و کوردایه‌تی به بێ بوونی پاڵپشتی و هێزی لهبر٠انههاتووی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و دۆستان و لایه‌نگرانی وه‌دی نه‌ده‌هات و هه‌ر بۆیه بۆ پێش که‌وتن و گه‌شه‌ی زیاتری ئه‌و سازمانه تێکۆشه‌رو ماندوویی نه‌ناس و خزمه‌تگوزاره‌ی خه‌ڵک پێویستیمان به پاڵپشتی زیاتری کۆمه‌لانی خه‌ڵک و هاتنه مه‌یدانی به‌رچاوتری رێبوارانی رێگه‌ی سازمانی خه‌بات ده‌بێ. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستیه‌یه که هه‌ل و مه‌رجی نوێ و ئاڵوگۆره خێراکان، چاوه‌روانیه‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان و ئه‌رکه‌کانی سازمانی خه‌باتی وه‌ک هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی به‌ره‌وسه‌ر بردووه.. سه‌رده‌می ئێستا وا ده‌خوازێ هه‌موو لایێک به‌و پهر٠ی توانا و به یه‌کگرتوویی و ته‌بایی بۆ ده‌ستبه‌ر کردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران تێ‌بکۆشێ و گووتاری نه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتووخوازانه ببێته گووتاری به هێزی هیز و لایه‌نه سیاسیه‌کان و به هه‌مان شێوه‌ش ره‌وته فکرییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای کوردستان.کومیته‌ی ناوه‌ندی له سی و سێهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران سلاو و درود ده‌نێرێ بۆ روحی پاکی رێبه‌ری هه‌میشه زیندوومان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات و کورد‌و کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و زیندانیه سیاسیه خۆراگره‌کان و تێکۆشه‌ران و ئازادیخوازانی کورد له ده‌ره‌وه و ناوخۆی کوردستان و سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی کوردستان و پیرۆزبایی ئه‌و رۆژه له گه‌لی کورد و پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و دۆستانی سازمانی خه‌باتی کوردستان ده‌کات.سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانکومیته‌ى ناوه‌ندى ٥ى خه‌رمانانى ١٣٩٢
11 ساڵ و 2 مانگ و 25 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش