پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خه‌‌‌باتمێدیا: ئێواره‌‌‌ى رۆژى سێ شه‌‌‌مه‌‌‌ ٥ى خه‌‌‌رمانانى ١٣٩٢ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر به‌‌‌ ٢٧ى ئاگۆستى ٢٠ ١٣ له‌‌‌ باره‌‌‌گاى ناوه‌‌‌ندى سازمانى خه‌‌‌بات به‌‌‌ ئاماده‌‌‌بووانى ئه‌‌‌ندامانى سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تى و به‌‌‌شێک له‌‌‌ دۆستان و لایه‌‌‌نگران و خانه‌‌‌واده‌‌‌ى پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کان سی و سێهه‌‌‌مین ساڵیادى دامه‌‌‌زراندنى سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى...

ئێران به‌‌‌رێوه‌‌‌ چوو. سه‌‌‌ره‌‌‌تاى رێوره‌‌‌سمه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ ده‌‌‌قیقه‌‌‌یێک وێستان و فاتیحایێک بۆ رێز گرتن له‌‌‌ روحى پاکى شه‌‌‌هیدانى کوردستان ده‌‌‌ستى پێکرد و پاشان سرودى کوردم ئه‌‌‌من پێش که‌‌‌ش کرا. پاشان په‌‌‌یامى به‌‌‌رێز کاک بابه‌‌‌شێخى حوسێنى سکرتێرى گشتى له‌‌‌ لایه‌‌‌ن کاک کامیل نورانى فه‌‌‌رد کارگیرى کومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى سازمانى خه‌‌‌بات پێش که‌‌‌ش کرا. له‌‌‌دوای ئه‌‌‌و په‌‌‌یامه‌‌‌ په‌‌‌یامى کومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى سازمانى خه‌‌‌بات له‌‌‌ لایه‌‌‌ن کاک عه‌‌‌لى به‌‌‌هرامى ئه‌‌‌ندامى کومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى سازمانى خه‌‌‌بات پێش که‌‌‌ش کرا. په‌‌‌یامى دواتر په‌‌‌یامى کومیته‌‌‌ى ئافره‌‌‌تانى سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران  به‌‌‌ بۆنه‌‌‌ى ٧ و ٥ى خه‌‌‌رمانان یازده‌‌‌یه‌‌‌مین ساڵرۆژى دامه‌‌‌زراندنى کومیته‌‌‌ى ئافره‌‌‌تان و سی و سێهه‌‌‌مین ساڵیادى دامه‌‌‌زراندنى سازمانى خه‌‌‌بات بوو که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن خاتوو شیلان محه‌‌‌مه‌‌‌دى به‌‌‌رپرسی کومیته‌‌‌ى ئافره‌‌‌تان و ئه‌‌‌ندامى کومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندیی پێش که‌‌‌ش کرا.  په‌‌‌یامى ناوه‌‌‌ندى لاوان خه‌‌‌بات ى کوردستانیش به‌‌‌و بۆنه‌‌‌وه‌‌‌ لایه‌‌‌ن کاک ئارام سلێمانى ئه‌‌‌ندامى ده‌‌‌سته‌‌‌ى به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رى ناوه‌‌‌ندى لاوانه‌‌‌وه‌‌‌ پێش که‌‌‌ش کرا. له‌‌‌ناو به‌‌‌رنامه‌‌‌کاندا چه‌‌‌ندین شیعر و په‌‌‌خشان له‌‌‌لایه‌‌‌ن به‌‌‌رێزان کاک بێهروزى ئه‌‌‌رده‌‌‌لان ئه‌‌‌ندامى کومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى سازمانى خه‌‌‌بات و کاک خه‌‌‌لیلى یۆسفى و کاک هه‌‌‌لۆى حوسێنى پێشکه‌‌‌ش کران و هه‌‌‌روه‌‌‌ها چه‌‌‌ندین پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ى ده‌‌‌نگخۆشی سازمان له‌‌‌ کۆرى هونه‌‌‌رى به‌‌‌ سرودى شۆر٠شگێرانه‌‌‌ رێوره‌‌‌سمه‌‌‌که‌‌‌یان خۆشتر کردبوو. دوایین بر٠گه‌‌‌ى رێورسمه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ شایی و هه‌‌‌لپه‌‌‌رکێ ده‌‌‌ستى پێکرد و  تا دره‌‌‌نگانێکى شه‌‌‌وى خایاند.

11 ساڵ و 2 مانگ و 24 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن