پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کامیل نورانى فه‌‌‌ردسازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستان یه‌‌‌ک له‌‌‌و حیزبه‌‌‌ تێکۆشه‌‌‌رانه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ٣٣ ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر له‌‌‌رێکه‌‌‌وتی ٥ی خه‌‌‌رمانانی ١٣٥٩ی کۆچی خۆری  له‌‌‌ناو خاکی کوردستانی ئێران و به‌‌‌ پێی چه‌‌‌ندین زه‌‌‌روره‌‌‌ت و بۆ وه‌‌‌لامدانه‌‌‌وه‌‌‌ی پێداویستیه‌‌‌کانی کۆمه‌‌‌ڵگای کوردی به‌‌‌ ره‌‌‌سمی بوونی خۆی راگه‌‌‌یاند و له‌‌‌و رێکه‌‌‌وته‌‌‌وه‌‌‌ تا ئێستا بێ ووچان له‌‌‌خزمه‌‌‌تی شۆر٠شی ره‌‌‌وای گه‌‌‌لی کورد دابووه‌‌‌ و خاوه‌‌‌نی مێژوویێکی پاک و ....

بێگه‌‌‌رد و پر٠ده‌‌‌سکه‌‌‌وت و شانازییه‌‌‌..... .. . له‌‌‌و کورته‌‌‌ نووسینه‌‌‌ دا هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌ده‌‌‌م مێژووی پێکهاتنی سازمانی خه‌‌‌بات هه‌‌‌ر له‌‌‌بیرۆکه‌‌‌ی دروست کردنی سازمانێکی له‌‌‌چه‌‌‌شنی سازمانی خه‌‌‌بات و قۆناغ و مێژووی ئێستاى شی بکه‌‌‌مه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌و مه‌‌‌به‌‌‌سته‌‌‌ش له‌‌‌ سێ قۆناغی جیاوازی (پێش پێکهاتنی ره‌‌‌سمی و دوای پێکهاتنی تا سه‌‌‌رده‌‌‌می گه‌‌‌رمه‌‌‌ی خه‌‌‌باتی چه‌‌‌کداری و له‌‌‌ده‌‌‌یه‌‌‌ی ٨٠ وه‌‌‌ هه‌‌‌تا ئێستا) خوێندنه‌‌‌وه‌‌‌ى بۆ ده‌‌‌که‌‌‌م و له‌‌‌و سۆنگه‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌ ئاسۆی دوارۆژی سازمانی خه‌‌‌بات وێنا ده‌‌‌که‌‌‌م. مێژووی پێش پێکهاتنی سازمانی خه‌‌‌بات:هه‌‌‌موو بیرۆکه‌‌‌یێک له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تاوه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن یه‌‌‌ک که‌‌‌سه‌‌‌وه‌‌‌ بیری لێده‌‌‌کرێته‌‌‌وه‌‌‌ و گه‌‌‌ڵاڵه‌‌‌ی سه‌‌‌ره‌‌‌تاییه‌‌‌که‌‌‌ی داده‌‌‌رێژرێ‌ و له‌‌‌پاشاندا پرۆسه‌‌‌ی راکێشانی هاوبیر و هه‌‌‌نگاوه‌‌‌کانی دواتر ده‌‌‌ست پێده‌‌‌کات. به‌‌‌ هه‌‌‌مان شێوه‌‌‌ بیرۆکه‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانیش سه‌‌‌ره‌‌‌تا له‌‌‌لایه‌‌‌ن جه‌‌‌نابی مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌ری سازمانی خه‌‌‌بات بیچمی گرت و وێرای چه‌‌‌ندین هاوبیری تێکۆشه‌‌‌ری دامه‌‌‌زراندنی سازمانی خه‌‌‌باتیان خسته‌‌‌ قۆناغی جێبه‌‌‌جێکردن و پراکتیکه‌‌‌وه‌‌‌. مێژووی خه‌‌‌بات و چالاکیه‌‌‌کانی مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لالی حوسێنی له‌‌‌ ساڵه‌‌‌کانی پێش به‌‌‌ فه‌‌‌رمی راگه‌‌‌یاندنی خه‌‌‌بات مێژوویێکی دابر٠او نین له‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات و له‌‌‌ حه‌‌‌قیقه‌‌‌ت دا به‌‌‌شێکی جیانه‌‌‌بۆوه‌‌‌ی مێژووی سه‌‌‌روه‌‌‌رییه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و ته‌‌‌شکیلاته‌‌‌ن . مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال  مێژووی رابه‌‌‌رایه‌‌‌تی کردنی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ده‌‌‌گه‌‌‌رێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ چه‌‌‌ندین ساڵ پێش سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی شۆر٠شی گه‌‌‌لانی ئێران و به‌‌‌ هۆی ئه‌‌‌و متمانه‌‌‌ و خۆشه‌‌‌ویستیه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی کوردستان بۆ مامۆستا به‌‌‌ حوکمی لێهاتووی ولێزانی و نیشتمانپه‌‌‌روه‌‌‌ریی به‌‌‌رێزیان ، ده‌‌‌وری رێبه‌‌‌رایه‌‌‌تی شۆر٠شی رزگاریخوازانه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی کوردستان دژی رژیمی پاشایه‌‌‌تی خرایه‌‌‌ ئه‌‌‌ستۆی مامۆستای نه‌‌‌مر و به‌‌‌و په‌‌‌ری لێهاتوویی و  ژیری ئه‌‌‌و ئه‌‌‌رکه‌‌‌ قورسه‌‌‌ی به‌‌‌ پێشنگایه‌‌‌تی و مانه‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌ ریزی یه‌‌‌که‌‌‌می خۆپیشاندانه‌‌‌کان و رێکخستنی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ر به‌‌‌سه‌‌‌رکه‌‌‌وتووی راپه‌‌‌ر٠اند. له‌‌‌دوای رووخانی رژیمی پاشایه‌‌‌تی و هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌رکاری رژیمی ئاخوندیش چالاکى و ئه‌‌‌رکى رێبه‌‌‌رایه‌‌‌تى جه‌‌‌نابی مامۆستا له‌‌‌ زۆربه‌‌‌ى ناوچه‌‌‌و شاره‌‌‌کانی کوردستان ده‌‌‌ست پێده‌‌‌کات و له‌‌‌ ژێرناوی ده‌‌‌فته‌‌‌ری مامۆستا شێخ عیزه‌‌‌دین سه‌‌‌ردانی زۆربه‌‌‌ی شاره‌‌‌کانی کوردستانی کرد و خه‌‌‌ڵکی بۆ شۆر٠ش و داوای ئازادی ئاماده‌‌‌ ده‌‌‌کرد و یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی هه‌‌‌یئه‌‌‌تی لوی جه‌‌‌رگه‌‌‌ی کورد بوو. هه‌‌‌ڵبه‌‌‌ت پێشتر مامۆستا له‌‌‌ رێگه‌‌‌ی وه‌‌‌رگرتنی چه‌‌‌ک له‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی بازرگان و دابه‌‌‌ش کردن به‌‌‌ سه‌‌‌ر خه‌‌‌ڵکی ناوچه‌‌‌ی بانه‌‌‌ هێزێکی رێکخراو و ئاماده‌‌‌ی هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ رووبه‌‌‌روو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ێکی پێکهێنابوو و ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ش له‌‌‌ ژێر فه‌‌‌رمانده‌‌‌یی و رێبه‌‌‌رایه‌‌‌تی مامۆستای نه‌‌‌مر دابوون. عه‌‌‌ملیاته‌‌‌ که‌‌‌م وێنه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ عه‌‌‌زیمه‌‌‌ له‌‌‌ شه‌‌‌ری جاده‌‌‌ی سه‌‌‌رده‌‌‌شت بانه‌‌‌ له‌‌‌کاتی له‌‌‌شکه‌‌‌رکێشی هێزه‌‌‌کانی خومه‌‌‌ینی بۆ کوردستان وانه‌‌‌یێکی یه‌‌‌کجار گه‌‌‌وره‌‌‌ین دا به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات و له‌‌‌وسه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌ دا بوو که‌‌‌ خومه‌‌‌ینی بانگه‌‌‌وازی ئاشتی و راگرتنی شه‌‌‌ر٠ی به‌‌‌رز کرده‌‌‌وه‌‌‌. مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لالی حوسه‌‌‌ینی به‌‌‌ هۆی هێندێک هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجی تایبه‌‌‌تی له‌‌‌ناو ده‌‌‌فته‌‌‌ری مامۆستا هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانی بۆ عه‌‌‌مه‌‌‌لی کردنی بیرۆکه‌‌‌ی پێکهێنانی رێکخراوێکی نوێ ده‌‌‌ست پێده‌‌‌کات و یه‌‌‌که‌‌‌م که‌‌‌سیش ئه‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مامۆستا شێخ عیزه‌‌‌دین و مامۆستا عه‌‌‌بدولره‌‌‌حمانی زه‌‌‌بیحی باس ده‌‌‌کات و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت خوالێخۆشبوو مامۆستا عه‌‌‌بدولره‌‌‌حمانی زه‌‌‌بیحی په‌‌‌یره‌‌‌و پرۆگرامی ته‌‌‌شکیلاته‌‌‌ نوێیه‌‌‌که‌‌‌ که‌‌‌ زۆر وێکچوونی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ بۆچوونی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی ژیانه‌‌‌وه‌‌‌ی کورد بوو ده‌‌‌نووسێ و سه‌‌‌ردانی مه‌‌‌رحوومی کاک ئه‌‌‌حمه‌‌‌دی موفتیزاده‌‌‌ش ده‌‌‌کرێ‌ و باسه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵی تاوتوێ ده‌‌‌کرێ‌ که‌‌‌ به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ هۆی هێندێک گێره‌‌‌شێوێنی ناگاته‌‌‌ ئاکام. که‌‌‌ندوکۆسپه کان رێگری ئه‌‌‌وه‌‌‌یان له‌‌‌ مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال نه‌‌‌کرد که‌‌‌ واز له‌‌‌ بیرۆکه‌‌‌که‌‌‌ی بێنێ‌ و له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدا دوای هه‌‌‌وڵ و ماندووبوونێکی زۆر له‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌رمانانی ١٣٥٩ له‌‌‌سه‌‌‌رده‌‌‌ستی مامۆستای نه‌‌‌مر مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال حوسێنی و مه‌‌‌رحوومی مامۆستا خدری عه‌‌‌بباسی و عه‌‌‌بدوڵلا ئارام و مامۆستا خه‌‌‌لیلی شه‌‌‌ریفیان و مامۆستا که‌‌‌ریمی سه‌‌‌یاددی و چه‌‌‌ندین که‌‌‌سایه‌‌‌تی تر سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران به‌‌‌ فه‌‌‌رمی بوونی خۆی راگه‌‌‌یاند. زه‌‌‌روره‌‌‌ته‌‌‌کانى پێکهاتنی سازمان: ئه‌‌‌و سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌بات پێی نایه‌‌‌ ناو مه‌‌‌یدانی کاری سیاسی و خه‌‌‌بات دژی رژیم، له‌‌‌باری ره‌‌‌وته‌‌‌ فکرییه‌‌‌کان ، ره‌‌‌وتی چه‌‌‌پ باڵی کشاندبوو به‌‌‌سه‌‌‌ر هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌کان  و نه‌‌‌بوونی هێزێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و ئیسلامی که‌‌‌ بتوانێ‌ هێز و پوتانسیله‌‌‌کانی تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ خۆی له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگا به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی رێگه‌‌‌خۆشکردن بۆ خه‌‌‌باتێکی هه‌‌‌مه‌‌‌لایه‌‌‌نه‌‌‌ وه‌‌‌ربگرێ‌ هه‌‌‌ستی پێده‌‌‌کرا و هه‌‌‌روه‌‌‌ها رژیمی خومه‌‌‌ینی به‌‌‌ که‌‌‌ڵک وه‌‌‌رگرتنی خه‌‌‌راپ له‌‌‌ زاڵ بوونی ئه‌‌‌و گووتاره‌‌‌ چه‌‌‌پیه‌‌‌ خه‌‌‌ڵکێکی زۆری شاره‌‌‌کانی ئێرانی به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی کوشتن و بۆ به‌‌‌شداری له‌‌‌ شه‌‌‌ری کۆتایی پێهێنانی به‌‌‌ کورد هاندا و له‌‌‌ فه‌‌‌رمانێکی قێزه‌‌‌ون دا بانگه‌‌‌وازی جیهاد دژی کافری به‌‌‌رز کرده‌‌‌وه‌‌‌,که‌‌‌ پێکهاتنی سازمان له‌‌‌و قۆناغه‌‌‌ وه‌‌‌لامێک بوو بۆ چه‌‌‌واشه‌‌‌کارییه‌‌‌کانی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ئاخوندی و پر٠ کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌و بۆشاییه‌‌‌ سیاسی و فکرییه‌‌‌ى له‌‌‌ کوردستان هه‌‌‌ستى پێده‌‌‌کرا. ده‌‌‌کرێ‌ بوترێ‌ ئه‌‌‌و دووهۆکاره‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کیترین هۆکاره‌‌‌کانی پێکهاتنی سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستان بوون. له‌‌‌و قۆناغه‌‌‌دا سازمان ٨ شه‌‌‌هیدی قاره‌‌‌مانی پێش که‌‌‌ش به‌‌‌ باره‌‌‌گای شه‌‌‌هیدانی کوردستان کرد و ده‌‌‌یان داستانی خۆراگری و قاره‌‌‌مانه‌‌‌تی که‌‌‌م وێنه‌‌‌ی له‌‌‌ مێژووی گه‌‌‌لی کورد دا تۆمار کرد. سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠ای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ کارئاکتیری جۆراوجۆر ده‌‌‌وریان هه‌‌‌بوو له‌‌‌و قۆناغه‌‌‌ دا به‌‌‌ڵام جه‌‌‌نابی مامۆستا سه‌‌‌ی٠Šد جه‌‌‌لالی حوسێنی ده‌‌‌ورگێر و کارئاکتیری سه‌‌‌ره‌‌‌کی ئه‌‌‌و قۆناغه‌‌‌ مێژووییه‌‌‌ بوو. قۆناغی دوای پێکهێنانی ره‌‌‌سمی سازمانی خه‌‌‌بات هه‌‌‌تا راوه‌‌‌ستانی خه‌‌‌باتی چه‌‌‌کداری:له‌‌‌دوای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ خه‌‌‌باتی ئاشتیانه‌‌‌ی گه‌‌‌لی کورد هه‌‌‌ر له‌‌‌دانانی هه‌‌‌یئه‌‌‌تی نوێنه‌‌‌رایه‌‌‌تی کورد و پێش که‌‌‌ش کردنی خاڵه‌‌‌ داواکارییه‌‌‌کانی کورد و دانیشتنه‌‌‌ یه‌‌‌ک له‌‌‌دوای یه‌‌‌که‌‌‌کان و شکست پێهێنانی ئه‌‌‌و هه‌‌‌وڵانه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ئاخوندی سه‌‌‌رده‌‌‌مێکی نوێ هاته‌‌‌ ئارا که‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌می خه‌‌‌باتی چه‌‌‌کداری ناو ده‌‌‌هێندرێ‌. گه‌‌‌لی کورد ناچار به‌‌‌وه‌‌‌ کرا بۆ پارێزگاری له‌‌‌ که‌‌‌رامه‌‌‌ت و مانه‌‌‌وه‌‌‌ی خۆی تاو بداته‌‌‌ چه‌‌‌ک و پارێزگاری له‌‌‌ خۆی بکات. یه‌‌‌کێک له‌‌‌ پر٠ شانازیی ترین ده‌‌‌ورانه‌‌‌کانی مێژووی خه‌‌‌باتی کورد له‌‌‌ کوردستانی ئێران له‌‌‌دوای هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌رکاری رژیمی ئاخوندی ئه‌‌‌و قۆناغه‌‌‌ بوو که‌‌‌ رۆڵه‌‌‌ ئازا و خۆنه‌‌‌ویسته‌‌‌کانی کورد له‌‌‌ پێناو خاک و گه‌‌‌لی سته‌‌‌ملێکراویان تاویان دایه‌‌‌ خه‌‌‌باتێکی سه‌‌‌ربه‌‌‌رزانه‌‌‌ و خۆنه‌‌‌ویستانه‌‌‌ و به‌‌‌ره‌‌‌وپیری مه‌‌‌رگ ده‌‌‌چوون . هه‌‌‌زاران رۆڵه‌‌‌ی ئه‌‌‌و خاکه‌‌‌ به‌‌‌ فیداکارییه‌‌‌وه‌‌‌ چشیان کرد له‌‌‌ گیانیان و له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر سه‌‌‌ره‌‌‌رۆیی و درنده‌‌‌یی و بێ مافیه‌‌‌کانی ده‌‌‌سه‌‌‌لات وێستانه‌‌‌وه‌‌‌ و وه‌‌‌ڵامی گولڵه‌‌‌ و باروتیان به‌‌‌ گولله‌‌‌ وبارووت دایه‌‌‌وه‌‌‌. سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانیش یه‌‌‌ک له‌‌‌و هێزه‌‌‌ تێکۆشه‌‌‌رانه‌‌‌ بوو که‌‌‌ له‌‌‌رێگه‌‌‌ی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ چاونه‌‌‌ترسه‌‌‌کانیه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌شداره‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و قۆناغه‌‌‌ بوو و ژماره‌‌‌ی شه‌‌‌هیدانی که‌‌‌ پتر له‌‌‌ ٤٥٠  شه‌‌‌هیدن به‌‌‌ڵگه‌‌‌ی حاشاهه‌‌‌ڵنه‌‌‌گرن بۆ ئه‌‌‌وراستیه‌‌‌. له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ش دا له‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات هه‌‌‌میشه‌‌‌ فه‌‌‌رمانده‌‌‌ و سه‌‌‌رکرده‌‌‌کان له‌‌‌ ریزی پێشه‌‌‌وه‌‌‌ بوون و تا دوا ساته‌‌‌کانی وه‌‌‌ستانی ئه‌‌‌و قۆناغه‌‌‌ له‌‌‌ریزی پێشه‌‌‌وه‌‌‌ی خه‌‌‌باتی چه‌‌‌کداری بوونه‌‌‌ و سینگیان قه‌‌‌ڵغانی گه‌‌‌ل و نیشتمان و برا پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانیان بووه‌‌‌. ئه‌‌‌و قۆناغه‌‌‌ به‌‌‌ خوێنی سه‌‌‌دان رۆڵه‌‌‌ی قاره‌‌‌مان و ده‌‌‌یان سه‌‌‌رکرده‌‌‌ و فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌جی وه‌‌‌ک شه‌‌‌هیدمامو٠Žستا سه‌‌‌ییدخه‌‌‌لیل، شه‌‌‌هیدماموستا عه‌‌‌بدوڵائارام،  شه‌‌‌هید سه‌‌‌یید عه‌‌‌بدولکریم حوسه‌‌‌ینی، شه‌‌‌هید خالید حه‌‌‌سه‌‌‌ن نیژاد ، شه‌‌‌هید ته‌‌‌ها روحی، شه‌‌‌هید عه‌‌‌بدوڵلا هه‌‌‌مزه‌‌‌، شه‌‌‌هید عه‌‌‌بباس شکاک ، شه‌‌‌هید تاهیر خوریاوایی، شه‌‌‌هید مه‌‌‌لا عه‌‌‌لی ره‌‌‌سوڵی و شه‌‌‌هید حوسه‌‌‌ین که‌‌‌ریمی و شه‌‌‌هید ره‌‌‌حمان قادرى و شه‌‌‌هید تۆفیق که‌‌‌ریمپوور و ده‌‌‌یان فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی قاره‌‌‌مانی تر تۆمار کرا. ئه‌‌‌و چاونه‌‌‌ترسی و موقاوه‌‌‌ته‌‌‌ که‌‌‌م وێنه‌‌‌یه‌‌‌ش نه‌‌‌ک ته‌‌‌نیا له‌‌‌مه‌‌‌یدانه‌‌‌کانی جه‌‌‌نگ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دژمنان دابووه‌‌‌ به‌‌‌ڵکو له‌‌‌ سیاچاڵه‌‌‌کانی رژیمیش ئه‌‌‌ندامانی سازمان نمونه‌‌‌ی قاره‌‌‌مانه‌‌‌تی و ئازایه‌‌‌تی بوون و ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی هاوبه‌‌‌ندی ئه‌‌‌و رۆڵه‌‌‌ بوێرانه‌‌‌ بوون شاهیدی بۆ ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌ ده‌‌‌ه‌‌‌ن، شه‌‌‌هیده‌‌‌ نه‌‌‌مره‌‌‌کانی وه‌‌‌ک شه‌‌‌هید عه‌‌‌تا سنه‌‌‌یی (قادری) شه‌‌‌هید عه‌‌‌بدوڵلا هه‌‌‌مزه‌‌‌، شه‌‌‌هید خه‌‌‌لیل ره‌‌‌شاش، شه‌‌‌هیدموزه‌‌‌فه‌‌‌ر ره‌‌‌حمانی، شه‌‌‌هید تالیب مورادی، شه‌‌‌هیدتاهیریاکوباوایی، شه‌‌‌هید حه‌‌‌سه‌‌‌ن سه‌‌‌لیمی و شه‌‌‌هید کاوه‌‌‌نانه‌‌‌وایی وچه‌‌‌ندین شه‌‌‌هیدی قاره‌‌‌مان دیکه‌‌‌، هه‌‌‌رگیز له‌‌‌ تۆماری مێژووی خۆراگری زیندانیانی سیاسی ناویان وون نابێ. له‌‌‌و قۆناغه‌‌‌ وێرای چه‌‌‌ندین فاکته‌‌‌ری گرینگ شه‌‌‌هیده‌‌‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌رزه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات کارئاکتێر و ده‌‌‌ورگێری سه‌‌‌ره‌‌‌کی بوون. قۆناغی ده‌‌‌سپێکی ده‌‌‌یه‌‌‌ی ٨٠  تا هه‌‌‌نووکه‌‌‌: ::ئه‌‌‌و قۆناغه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تای ده‌‌‌سپێکی ده‌‌‌یه‌‌‌ی ٨٠ ی کۆچی خۆریی و به‌‌‌وردتر له‌‌‌ساڵی ١٣٨٤ه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ست پێده‌‌‌کات و چه‌‌‌ندین ئاڵوگۆری بنچینه‌‌‌یی و گۆرانکاری له‌‌‌ پێکهاته‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌بات ده‌‌‌بنه‌‌‌ هه‌‌‌وێنی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن و گه‌‌‌شانه‌‌‌وه‌‌‌ی زیاتری سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران. ساڵی ١٣٨٤ سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران کۆنگره‌‌‌ی سێهه‌‌‌ی خۆی به‌‌‌ناوی کۆنگره‌‌‌ی پێش که‌‌‌وتن گرێدا و له‌‌‌ گۆرانکارییکی نه‌‌‌وعی دا ئه‌‌‌و په‌‌‌ری کرانه‌‌‌وه‌‌‌ و ئینعتاف و خۆ رێکخستنی ئه‌‌‌و ته‌‌‌شکیلاته‌‌‌ی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجی نوێ و باوه‌‌‌ر به‌‌‌ نوێبوونه‌‌‌وه‌‌‌ و هاوته‌‌‌ریب له‌‌‌گه‌‌‌ڵ گۆرانکارییه‌‌‌کانی سه‌‌‌رده‌‌‌م ده‌‌‌رخست. له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌ی سێهه‌‌‌م سازمانی خه‌‌‌بات ی نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تی و ئیسلام کوردستانی ئێران گۆرا به‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران و بیرۆکه‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی حکوومه‌‌‌تێکی ئیسلامی له‌‌‌ کوردستانیش کرا به‌‌‌ دامه‌‌‌زراندنی حکوومه‌‌‌تێکی دیموکراتیک و په‌‌‌رله‌‌‌مانی که‌‌‌ پارێزه‌‌‌ری مافی سه‌‌‌رجه‌‌‌م چین و توێژه‌‌‌کان و دین و ئایینه‌‌‌کانی کوردستانی بێ. سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌و گۆرانکارییه‌‌‌ سه‌‌‌لماندی که‌‌‌ حیزبێکی چه‌‌‌قبه‌‌‌ستووی دوگماتیزم نییه‌‌‌ و هێزی گۆرانکاری و خۆ نوێکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی تێدایه‌‌‌ و له‌‌‌ حه‌‌‌قیقه‌‌‌تیش دا بکه‌‌‌ری سه‌‌‌ره‌‌‌کی هه‌‌‌موو ئه‌‌‌و گۆرانکارییانه‌‌‌ هه‌‌‌ر له‌‌‌نووسین و دارشتنی په‌‌‌یره‌‌‌وی نوێی سازمان بۆ کۆنگره‌‌‌ی سێهه‌‌‌م و داکۆکی و شیکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئامانج و قازانج و زه‌‌‌روره‌‌‌ته‌‌‌کانی ئه‌‌‌و گۆرانکارییه‌‌‌ به‌‌‌رێز کاک بابه‌‌‌شێخی حوسێنی سکرتێری گشتی ئێستای سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران بوو. سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران ئه‌‌‌گه‌‌‌ر تا پێش کۆنگره‌‌‌ی سێهه‌‌‌م نوێنه‌‌‌رایه‌‌‌تی چینێکی تایبه‌‌‌تی کۆمه‌‌‌ڵگای کوردی ده‌‌‌کرد به‌‌‌ گۆرانکاریی له‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ و ئه‌‌‌ساسنامه‌‌‌ی هه‌‌‌نگاوی نا به‌‌‌ره‌‌‌و جه‌‌‌ماوه‌‌‌ریتر بوون  خۆی به‌‌‌ نوینه‌‌‌ر و تێکۆشه‌‌‌ر و به‌‌‌رپرسیار له‌‌‌ راست ماف و ویسته‌‌‌کانی سه‌‌‌رجه‌‌‌م کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان ده‌‌‌زانێ‌ و به‌‌‌ مانای راسته‌‌‌قینه‌‌‌ی خۆی ته‌‌‌شکیلاتێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی و نیشتمانیه‌‌‌. د٠Šاره له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ش دا باوه‌‌‌ری وایه‌‌‌ هه‌‌‌نووکه‌‌‌ش  ئایینی پیرۆزی ئیسلام ده‌‌‌بی وه‌‌‌ک یه‌‌‌کێک له‌‌‌سه‌‌‌رچاوه‌‌‌کانی قانوون دانان که‌‌‌لکی لێ وه‌‌‌رگیرێ و چه‌‌‌مکی جیایی دین له‌‌‌ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت ده‌‌‌توانێ‌ بۆ ئه‌‌‌و قۆناغه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵگای کوردستان وه‌‌‌ڵامده‌‌‌ر بێ به‌‌‌ڵام باس له‌‌‌ جیایی دین له‌‌‌ سیاسه‌‌‌ت به‌‌‌بو٠Žچوونێکی ناته‌‌‌واو ده‌‌‌زانێ. سازمانی خه‌‌‌بات باوه‌‌‌ری وایه‌‌‌ که‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م بۆچوون و هێڵه‌‌‌ فکرییه‌‌‌کان به‌‌‌شدار بن له‌‌‌ یاسادارێژی و خۆبه‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌ری له‌‌‌ حکوومه‌‌‌تی داهاتووی کوردستان و هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌شه‌‌‌ له‌‌‌خالێک له‌‌‌ ئامانجه‌‌‌ گشتیه‌‌‌کانی دا ده‌‌‌لێ هه‌‌‌روه‌‌‌ک چۆن که‌‌‌ڵک له‌‌‌ جارنامه‌‌‌ی گه‌‌‌ردوونی مافی مرۆڤ و میساقه‌‌‌ نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی و په‌‌‌یماننامه‌‌‌ کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تیه‌‌‌کان وه‌‌‌رده‌‌‌گیرێ‌، دینی ئیسلامیش وه‌‌‌ک دینی زۆرینه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵگای کوردستان وه‌‌‌ک یه‌‌‌کێک له‌‌‌سه‌‌‌رچاوه‌‌‌کانی یاسا دانان که‌‌‌ڵکی لێوه‌‌‌رده‌‌‌گیرێ‌ و له‌‌‌هه‌‌‌مان کاتیشدا رێز له‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م دین و ئه‌‌‌دیان ده‌‌‌گیردرێ‌ و هه‌‌‌وه‌‌‌رها رێگه‌‌‌ به‌‌‌ په‌‌‌ره‌‌‌سه‌‌‌ندنی بیرۆکه‌‌‌ی ده‌‌‌مارگیرانه‌‌‌ و توندره‌‌‌وانه‌‌‌ی ئایینی نادرێ‌. له‌‌‌هه‌‌‌مانکاتیشدا داوای حکوومه‌‌‌تێکی دیموکراتیک و پارله‌‌‌مانی به‌‌‌ واتای به‌‌‌شداری سه‌‌‌رجه‌‌‌م کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ حکوومه‌‌‌ت دا ده‌‌‌کا. گۆرینی هێڵی فکریی سازمان هه‌‌‌نگاوێکی گه‌‌‌وره‌‌‌ بوو له‌‌‌و قۆناغه‌‌‌دا و له‌‌‌دوای چه‌‌‌ندین ساڵ به‌‌‌ گه‌‌‌شه‌‌‌سه‌‌‌ندن و پێشکه‌‌‌وتنی زیاتری سازمان له‌‌‌ زۆربه‌‌‌ی مه‌‌‌یدانه‌‌‌کانی خه‌‌‌بات وه‌‌‌ڵامێکی ئه‌‌‌رێنی درایه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ دروستی ئه‌‌‌و گۆرانکارییه‌‌‌ پێویست وحه‌‌‌یاتیانه‌‌‌. وێرای فاکته‌‌‌ره‌‌‌کانی تری وه‌‌‌ک پشتیوانی رێبه‌‌‌ری هه‌‌‌رگیز نه‌‌‌مر مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال له‌‌‌هه‌‌‌موو گۆرانکارییه‌‌‌کان و کار کردن بۆ پێش خستنی ئه‌‌‌و هێڵه‌‌‌ فکریی و سیاسیه‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌رها بوونی سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تیه‌‌‌کی  گه‌‌‌نج و پر٠کار،  کارئاکتێری سه‌‌‌ره‌‌‌کی ئه‌‌‌و قۆناغه‌‌‌ به‌‌‌رێز کاک بابه‌‌‌شێخی حوسینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێرانه‌‌‌ که‌‌‌ سه‌‌‌لماندی نه‌‌‌ک له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی خه‌‌‌باتی چه‌‌‌کداری دا ئازا و بوێر و فه‌‌‌رمانده‌‌‌یێکی لێهاتووییه‌‌‌ به‌‌‌ڵکو له‌‌‌مه‌‌‌یدانی سیاسیش دوربین و ژیر و لێزان و لێهاتوویه‌‌‌. ئاسۆی دوارۆژی سازمانی خه‌‌‌بات!ئه‌‌‌مرۆ دوای سی و سێ ساڵ سازمانی خه‌‌‌بات ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م موعادیلاته‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی کوردستان و ئێران حیسابی تایبه‌‌‌تی بۆ ده‌‌‌کرێ‌ و خاوه‌‌‌نی قورسایی و پێگه‌‌‌ی خۆیه‌‌‌تی و رۆژ له‌‌‌دوای رۆژ پێگه‌‌‌ جه‌‌‌ماوه‌‌‌رییه‌‌‌کانی له‌‌‌گه‌‌‌شه‌‌‌ و په‌‌‌ره‌‌‌ دان و پێداگر مانه‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌سه‌‌‌ر ئوسوله‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی و خۆدورخستنه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ ناته‌‌‌بایێکی ناوخۆیی و راستگۆیی و تێکۆشانی به‌‌‌رده‌‌‌وام و به‌‌‌ روحێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییانه‌‌‌ خزمه‌‌‌ت کردنی شۆر٠شی رزگاریخوازانه‌‌‌ی گه‌‌‌لی کورد ، سیماێکی خۆشه‌‌‌ویست و پر٠ له‌‌‌متمانه‌‌‌ی له‌‌‌لای کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان دروست کردووه‌‌‌ و هه‌‌‌ر ئه‌‌‌و متمانه‌‌‌ زۆره‌‌‌ش وا له‌‌‌ رێبه‌‌‌رایه‌‌‌تی و تێکۆشه‌‌‌رانی رێبازی سازمانی خه‌‌‌بات ده‌‌‌کات به‌‌‌و په‌‌‌ری به‌‌‌رپرسیاره‌‌‌تی و توانا و وزه‌‌‌یانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وام بن له‌‌‌ بردنه‌‌‌ پێشه‌‌‌وه‌‌‌ی خه‌‌‌باتی حه‌‌‌قخوازانه‌‌‌ی گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌ کوردستانی ئێران هه‌‌‌تا سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی یه‌‌‌کجاری و گه‌‌‌یشتنی کورد به‌‌‌ مافه‌‌‌ ره‌‌‌واکانی و دامه‌‌‌زراندنی حکوومه‌‌‌تێکی دیموکراتیک و پارله‌‌‌مانی.

11 ساڵ و 2 مانگ و 23 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن