__ ئه‌گه‌رى ئێعدام کردنى ٦ زیندانى سیاسى کورد و مانگرتنى ئه‌و زیندانیانه__ ئێعدامى ١٢ زیندانى له زیندانه‌کانى کرمان مه‌شهه‌د و ورمێ__ کرێکارێکی کورد به‌هۆی پاره‌که‌یه‌وه کوژرا__ مامۆستایه‌کی کورد پله‌ی یه‌که‌می زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی له‌ئاستی ئێران‌دا به‌ده‌ست هێنا__ رووداوی کاری جارێکی‌تر دوو کرێکاری سنه‌یی کرده قوربانی__ ئێد رۆیس: ئابورى رژێمى ئێران ده‌ته‌قێنینه‌وه__ پێداگرى له‌سه‌ر پیتاندنى ئۆران‌یۆم__ کاریگه‌رى گه‌مارۆکان و هه‌ولى رژێم بۆ وتووێژ__ ئه‌و خووانه‌ی زیان به مێشک ده‌گه‌یه‌نن
ئه‌گه‌رى ئێعدام کردنى ٦ زیندانى سیاسى کورد و مانگرتنى ئه‌و زیندانیانه‌به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، جینایه‌تکارانى رژێم له زیندانى قه‌زه‌لحه‌سارى که‌ره‌ج ده‌یانه‌وێت شه‌ش زیندانى سیاسى کورد به ناوه‌کانى حامد ئه‌حمه‌دى، سدیق مه‌حه‌مه‌دى، جه‌مشید دێهقانى، جه‌هانگیر دێهقانى، که‌ماڵ مه‌ولایى و هادى حسینى له‌و زیندانه ئێعدام بکات. به پێى ئه‌م راپۆرته یه‌کێک له‌و زیندانیانه رایگه‌یاندووه، ئێمه شه‌ش که‌سى مانمان له خواردن گرتووه و بنه‌ماڵه‌کانیشمان ده‌یانه‌وێت له مرۆوه له به‌رانبه‌ر زیندانى قه‌زه‌لحه‌سار ده‌ست بده‌نه مانگرتن. جێگه‌ى باسه که لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یى له‌مه‌ر٠ ئێعدام کردنى ئه‌و شه‌ش زیندانییه سیاسیه به تاوانى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا و مۆقسد له‌سه‌ر عه‌رز وریایى داوه.ئێعدامى ١٢ زیندانى له زیندانه‌کانى کرمان مه‌شهه‌د و ورمێبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، رژێمى دژه مرۆڤى ئاخوندى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ٨ زیندانى له زیندانى ورمێ له سێداره داوه و هه‌روه‌ها زیندانیێکى ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵى له زیندانى مه‌شهه‌د ئێعدام کردووه. جێگه‌ى باسه که هه‌ر له درێژه‌ى ئێعدامکردن له ئێران سێ زیندانى سه‌ر له به‌یانى ئه‌مرۆ له زیندانى کرمان له سێداره دراون.کرێکارێکی کورد به‌هۆی پاره‌که‌یه‌وه کوژراهاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی ناوچه‌ی پاوه که له‌شاری تاران سه‌رقاڵی کار کردن بوو، به‌ده‌ستی که‌سانێکی نه‌ناسراو کوژرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رۆژی سێ‌شه‌ممه رێکه‌وتی ٢ی ره‌زبه‌ر هاووڵاتییه‌کی کورد به‌ناوی "قوباد غه‌فووری" خه‌ڵکی گوندی "نسمه"ی سه‌ربه شاری پاوه که له‌شاری تاران سه‌رقاڵی کرێکاری بوو، له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه رفێندراوه و به زه‌بری چه‌قۆ کوژرا. قوباد غه‌فووری پاش ئه‌وه‌ی پاره‌ی کار کردنه‌وه‌که‌ی له بانک ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌و ویستوویه‌تی به‌ره‌و شاری پاوه بگهر٠ێتهوه، له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه رفێندراوه‌و دواتر له ده‌ره‌وه‌ی شاری تاران ته‌رمه‌که‌ی دۆزراوه‌ته‌وه که شوێنی چه‌قۆی به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه. چه‌ند رۆژ پێش ئێستاش لاوێکی دیکه‌ی خه‌ڵکی شاری پاوه به‌ناوی فازڵ فه‌تاحی له شاری تاران له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه به زه‌بری باتۆم کوژرا.مامۆستایه‌کی کورد پله‌ی یه‌که‌می زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی له‌ئاستی ئێران‌دا به‌ده‌ست هێنامامۆستایه‌کی کوردی خه‌ڵکی شاری بۆکان له‌بواری وتنه‌وه‌ی وانه‌ی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان توانی له‌ئاستی ئێران‌دا پله‌ی یه‌که‌م بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات. که‌ماڵ غوڵامعه‌لی مامۆستای وانه‌ی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌قوتابخانه‌ی "رازی"ی شاری بۆکان، له‌نێو سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئه‌و وانه‌یه‌دا توانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌و مامۆستا کورده ماوه‌ی ٢٤ ساڵه له‌قوتابخانه‌کانی شاری بۆکان وانه‌ی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌ڵێته‌وه‌و زۆرترین ماوه له قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی "رازی"دا سه‌رقاڵی وانه وتنه‌وه بووه. ماڵپهر٠ی زمانحاڵی ئیداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنانی شاری بۆکان بڵاوی کرده‌وه، ئه‌و مامۆستایه بر٠وانامهی کارناسیی باڵای رشته‌ی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی هه‌یه.رووداوی کاری جارێکی‌تر دوو کرێکاری سنه‌یی کرده قوربانیدوو کرێکاری کوردی سنه‌یی بوونه قوربانیی روودای کار و یه‌کێکیان گیانی دا‌و ئه‌وی دیکه‌شیان به توندی بریندا بوو. چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر کرێکارێکی کورد به‌ناوی جه‌مشید محه‌ممه‌دیان ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و خه‌ڵکی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه به هۆی به‌ربوونه‌وه له‌به‌رزایی گیانی داوه. جه‌مشید محه‌ممه‌دیان سه‌رقاڵی پیشه‌ی جۆشکاری بووه و له‌کاتی کارکردن‌دا له نهۆمی شه‌شه‌می بینایه‌ک هه‌ڵکه‌وتوو له "ویلا شار"ی سنه که‌وتۆته خوارێ‌و گیانی داوه. ماڵپهر٠ی کۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بڵاوی کردۆته‌وه که جه‌مشید خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووه و سه‌رچاوه‌که هۆکاری گیان له‌ده‌ست دانیشی بۆ نه‌بوونی ئیمه‌نی کار گهر٠اندۆتهوه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه و له‌درێژه‌ی قوربانیانی رووداوی کاردا کرێکارێکی دیکه‌ی کوردی سنه‌یی به‌ناوی "ئه‌نوه‌ر گویلی" ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ له‌کاتی کارکردن به ده‌زگای چیمه‌ن بر٠ی تووشی رووداوی کار بووه و له ئه‌نجامدا قامکێکی له‌ده‌ست داوه. به‌پێی ئاماری تۆمار کراو له‌ناوه‌ندی ئاماری ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، له‌ماوه‌ی وه‌رزی هاوین ( پووشپه‌ر٠، گه‌لاوێژ، خه‌رمانان) ٢٥ کرێکاری کورد له‌ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران ته‌نیا به هۆی رووداوی کاره‌وه بوونه‌ته قوربانیی. له‌کۆی گشتیی ئه‌و رێژه‌یه ١٧ کرێکار گیانیان داوه و ٨‌ی دیکه‌ش بریندار و که‌مئه‌ندام بوون.ئێد رۆیس: ئابورى رژێمى ئێران ده‌ته‌قێنینه‌وه‌به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، ئێد رۆیس سه‌رۆکى کومیته‌ى په‌یوه‌ندى ده‌ره‌کى مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا له وتوێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنى فاکس نیوز رایگه‌یاند، ته‌نیا هۆکارێکه که رژێمى تاران ده‌یه‌وێت وتووێژ بکات ئه‌وه‌یه که نیگه‌رانه که ئێمه ئابورى ئه‌و ولاته له ناو خۆوه بته‌قێنینه‌وه. به‌لام ئێمه ده‌بێت به ئاخونده‌کان بڵێین یان ده‌بێت پیتاندنى ئۆران‌یۆم رابگرن یان ئابورییه‌که‌یان له ناوه‌وه ده‌ته‌قێنینه‌وه.پێداگرى له‌سه‌ر پیتاندنى ئۆرانیۆمبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، سادق لاریجانى سه‌رۆکى ده‌زگاى قه‌زاییه‌ى رژێم رایگه‌یاند، له پیتاندنى ئۆران‌یۆم و که‌ڵک وه‌ر گرتن له وزه‌ى ناوه‌کى ناکشێینه دواوه. ئامانجى ئێمه نه‌گۆراوه، گه‌رچى له‌وانه‌یه تاکتیکه‌کانمان گۆرابێت. به‌لام هیچ که‌س ناتوانێت و مافى ئه‌وه‌ى نییه که له مافى ناوه‌کى رژێمى ئێران پاشه‌کشه بکات.کاریگه‌رى گه‌مارۆکان و هه‌ولى رژێم بۆ وتووێژبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، حه‌سه‌ن رۆحانى له وتووێژ له‌گه‌ڵ واشه‌نگتۆن پۆست رایگه‌یاند، کارى سه‌ره‌کى رژێمى ئێمه ئه‌وه‌یه که به به‌رێوه بردنى وتووێژى دوا به دواى یه‌ک له ماوه‌ى سێ مانگى داهاتوودا قه‌یرانى ناوه‌کییه‌که‌مان چاره‌سه‌ر بکه‌ین به پێى وته‌ى رۆحانى ئه‌وه گرنگترین کارى ده‌وڵه‌ته‌که‌ى ئه‌وه. جێگه‌ى باسه که رۆحانى له وتووێژ له‌گه‌ڵ رادیۆ ئالمان دووپاتى کرده‌وه که کێشه ناوه‌کییه‌که‌ى رژێم ده‌بێت له ماوه‌ى چه‌ند مانگى داهاتوودا چاره‌سه‌ر بکرێت و نابێت درێژه بکێشێت بۆ ساڵێکی‌تر. به پێى ئه‌و راپۆرته واشه‌نگتۆن پۆست رایگه‌یاندووه که هه‌ول و په‌له‌ى ئاخونده‌کان بۆ وتووێژ نیشانه‌ى کاریگه‌رى گه‌مارۆکانه.ئه‌و خووانه‌ی زیان به مێشک ده‌گه‌یه‌ننبایه‌خدان به ته‌ندروستی له‌ش زۆر گرنگه، تا له‌شێکی ساغ و ته‌ندوستمان هه‌بێت و به‌خته‌وه‌ربین، مێشکیش یه‌کێکه له ئه‌ندامه زۆر گرنگه‌کانی له‌ش، بایه‌خدان به ته‌ندروستی مێشک رۆڵی گه‌وره ده‌بینێت له له‌ش ساغیدا. له‌م بابه‌ته‌دا گرنگترین ١٠ خووی رۆژانه باس ده‌که‌ین که زیان به مێشک ده‌گه‌یه‌نن و چالاکی که‌مده‌که‌نه‌وه. - نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی - زیاده خۆری –جگه‌ره‌کێشان - به‌کارهێنانی بر٠ێکی زۆر له شه‌کر - پیسبوونی هه‌وا – که‌مخه‌ویی - داپۆشینی سه‌ر له‌کاتی خه‌ودا - هیلاککردنی مێشک له‌کاتی نه‌خۆشیدا - که‌م قسه‌کردن- نه‌جوڵاندنی مێشک
11 ساڵ و 1 مانگ و 26 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش