سێ‌شه‌مه 

13 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ر زیندانیانى زیندانى دێزڵئاواى کرماشان __ وه‌‌‌رگه‌‌‌ر٠انی ته‌‌‌راکتۆر گیانی وه‌‌‌رزێرێکی کامیارانی ستاند __ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر رۆحانى جیدى بووایه‌‌‌ پاسدارێکى نه‌‌‌ده‌‌‌کرد به‌‌‌ سه‌‌‌رۆکى شۆراى بالاى ئه‌‌‌منییه‌‌‌ت __ ئێعدامى شه‌‌‌ش زیندانى و له‌‌‌وان ژنێک له‌‌‌ زیندانى گه‌‌‌وهه‌‌‌رده‌‌‌شتى که‌‌‌ره‌‌‌ج __ نیگه‌‌‌رانى رژێم: مه‌‌‌رجى ئه‌‌‌مریکا بۆ لابردنى گه‌‌‌مارۆکان __ زێباری: ئێمه‌‌‌ فه‌‌‌رمان له‌‌‌ ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ وه‌‌‌رناگرین __ باشتره‌‌‌ لیمۆ به‌‌‌یانیان بخورێت __ ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا‌ و روسیا له‌‌‌سه‌‌‌ر له‌‌‌ناوبردنی‌ چه‌‌‌که‌‌‌ کیمیاوییه‌‌‌کانی‌ سوریا گه‌‌‌یشتنه‌‌‌ رێککه‌‌‌وتن

هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ر زیندانیانى زیندانى دێزڵئاواى کرماشانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، رۆژى چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ سێى ره‌‌‌زبه‌‌‌ر به‌‌‌کرێگیراوانى رژێمى ئاخوندى و یه‌‌‌گانه‌‌‌کانى حیفازه‌‌‌ت و دژه‌‌‌ شۆرش له‌‌‌ زیندانى دیزڵئاواى کرماشان هێرشیان کرده‌‌‌ سه‌‌‌ر زیندانیانى به‌‌‌ندى ٥ى ئه‌‌‌و زیندانه‌‌‌ و به‌‌‌ سوکایه‌‌‌تى و هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ هه‌‌‌موو زیندانییه‌‌‌کانیان کرده‌‌‌ هه‌‌‌واخۆرى و ته‌‌‌واوى که‌‌‌ل و په‌‌‌لى زیندانیانیان شێواند و زۆرێک له‌‌‌و که‌‌‌ل وپه‌‌‌لانه‌‌‌یان بردووه‌‌‌.     وه‌‌‌رگه‌‌‌ر٠انی ته‌‌‌راکتۆر گیانی وه‌‌‌رزێرێکی کامیارانی ستاندهاووڵاتییه‌‌‌کی خه‌‌‌ڵکی ناوچه‌‌‌ی کامیاران له‌‌‌ کاتێکدا سه‌‌‌رقاڵی جووت کردن بوو، به‌‌‌هۆی وه‌‌‌رگه‌‌‌ر٠انی ته‌‌‌راکتۆره‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌ گیانی دا. به‌‌‌پێی راپۆرتی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، ئه‌‌‌مر٠ۆ پێنج‌شه‌‌‌مه‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی ٤ی ره‌‌‌زبه‌‌‌ر هاووڵاتیه‌‌‌ک کورد به‌‌‌ ناوی "جه‌‌‌هانگیر ره‌‌‌حمانی" کوری محه‌‌‌ممه‌‌‌د له‌‌‌ کاتی جوت کردندا ته‌‌‌راکتۆره‌‌‌که‌‌‌ی وه‌‌‌رگه‌‌‌ر٠اوه‌‌‌ و له‌‌‌ئه‌‌‌نجامدا بۆته‌‌‌ هۆی گیان دانی. ئه‌‌‌و هاووڵاتییه‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٤٥ ساڵه‌‌‌یه‌‌‌، خێزاندار و خه‌‌‌ڵکی گوندی "لۆنی سادات"ی سه‌‌‌ربه‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی کامیاران بووه‌‌‌. هاووڵاتییانی کورد به‌‌‌هۆی نه‌‌‌بوونی زه‌‌‌وییه‌‌‌کی شیاو بۆ وه‌‌‌رزێر٠ی به‌‌‌ ناچاری روو له‌‌‌ کێڵانی شوێنه‌‌‌ هه‌‌‌ڵدێره‌‌‌کان ده‌‌‌که‌‌‌ن و زۆر جار به‌‌‌هۆی هه‌‌‌ڵدێرانی ته‌‌‌راکتۆره‌‌‌کانیانه‌‌‌وه‌‌‌ تووشی رووداو ده‌‌‌بن. به‌‌‌ وته‌‌‌ی هاووڵاتییانی گوندی لۆنی سادات، ئه‌‌‌و شوێنه‌‌‌ی که‌‌‌ جهانگیر تێیدا سه‌‌‌رقاڵی جووت کردن بووه‌‌‌، شوێنیکی هه‌‌‌ڵدێر بووه‌‌‌و ده‌‌‌گوترێ که‌‌‌ ئه‌‌‌و وه‌‌‌رزێر٠ه‌‌‌ بۆ دابین کردنی بژیویی ژیانی بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌ی سه‌‌‌رقاڵی کێڵانی ئه‌‌‌و زه‌‌‌وییه‌‌‌ هه‌‌‌ڵدێره‌‌‌ بووه‌‌‌.    ئه‌‌‌گه‌‌‌ر رۆحانى جیدى بووایه‌‌‌ پاسدارێکى نه‌‌‌ده‌‌‌کرد به‌‌‌ سه‌‌‌رۆکى شۆراى بالاى ئه‌‌‌منییه‌‌‌تبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان،پرۆفسۆر ریمۆند ته‌‌‌نتێر ئه‌‌‌ندامى پێشووى شۆراى ئه‌‌‌منییه‌‌‌تى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ وتووێژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ته‌‌‌له‌‌‌فزیۆنى فه‌‌‌رانسه‌‌‌ ٢٤ رایگه‌‌‌یاند، ئه‌‌‌گه‌‌‌ر حه‌‌‌سه‌‌‌ن رۆحانى جیدى و به‌‌‌ ته‌‌‌ماى چاره‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى کێشه‌‌‌کان بووایه‌‌‌ ئه‌‌‌وا پاسدارێکى وه‌‌‌ک سه‌‌‌رۆکى شۆراى بالاى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى هه‌‌‌ڵنه‌‌‌ده‌‌‌بژارد. پرۆفسۆر رێمۆند وتى، له‌‌‌ ناوخۆى نیزامى ئێران کێشه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ خامنه‌‌‌یى قسه‌‌‌ێک ده‌‌‌کات، سه‌‌‌رۆکى مه‌‌‌جلیس شتێک ده‌‌‌ڵێت و فه‌‌‌رمانده‌‌‌ى سپاى پاسداران هه‌‌‌ڵوێستێکی ترى هه‌‌‌یه‌‌‌.    ئێعدامى شه‌‌‌ش زیندانى و له‌‌‌وان ژنێک له‌‌‌ زیندانى گه‌‌‌وهه‌‌‌رده‌‌‌شتى که‌‌‌ره‌‌‌جبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، جینایه‌‌‌تکارانى رژێمى ئاخوندى شه‌‌‌ش زیندانی و له‌‌‌وان ژنێکیان له‌‌‌ زیندانى گه‌‌‌وهه‌‌‌رده‌‌‌شتى که‌‌‌ره‌‌‌ج له‌‌‌ سێداره‌‌‌ دا. ئه‌‌‌و ژنه‌‌‌ى که‌‌‌ له‌‌‌ سێداره‌‌‌ دراوه‌‌‌ له‌‌‌ زیندانى قه‌‌‌رچه‌‌‌کى وه‌‌‌رامینه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ زیندانى گه‌‌‌وهه‌‌‌رده‌‌‌شتى که‌‌‌رج گواستبویانه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ ئه‌‌‌و ژنه‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ١٠  ساڵه‌‌‌ له‌‌‌ زینداندایه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ رێژه‌‌‌ى ئێعدامکراوان له‌‌‌ ئێران هاوکات به‌‌‌ رۆیشتنى رۆحانى بۆ نیۆیۆرک زیادى کردووه‌‌‌.     نیگه‌‌‌رانى رژێم: مه‌‌‌رجى ئه‌‌‌مریکا بۆ لابردنى گه‌‌‌مارۆکانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا رایگه‌‌‌یاند، تا کاتێکه‌‌‌ رژێمى ئێران نه‌‌‌یسه‌‌‌لمێنیت که‌‌‌ به‌‌‌ دواى ده‌‌‌ستراگه‌‌‌یشتن به‌‌‌ چه‌‌‌کى ناوه‌‌‌کى نییه‌‌‌ گه‌‌‌مارۆکان که‌‌‌م ناکرێنه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ جان کێرى وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا وتى، یه‌‌‌کێک له‌‌‌و کارانه‌‌‌ى که‌‌‌ رژێمى ئێران ده‌‌‌توانیێت بۆ نیشان دادن ئیراده‌‌‌ى خۆى بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌ر کێشه‌‌‌کان ئه‌‌‌نجامى بدات ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌رگاى ناوه‌‌‌ندى پیتاندى ئۆرانیۆمى فردۆ به‌‌‌ روى لێکۆله‌‌‌وه‌‌‌راندا بکاته‌‌‌وه‌‌‌. وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا رایگه‌‌‌یاند، تا کاتێکه‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا دڵنیا نه‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ رژێمى ئێران به‌‌‌ دواى روون کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى به‌‌‌رنامه‌‌‌ ناوه‌‌‌کییه‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌تى و تاکوو کاتێک ئێمه‌‌‌ نه‌‌‌زانین که‌‌‌ رژێم خه‌‌‌ریکى چ کارێکه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ ناوه‌‌‌کییه‌‌‌که‌‌‌ى هیچ گه‌‌‌مارۆێک لانابرێت.    زێباری: ئێمه‌‌‌ فه‌‌‌رمان له‌‌‌ ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ وه‌‌‌رناگرینله‌‌‌ میانی چاوپێکه‌‌‌وتنێکدا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ که‌‌‌ناڵی CNN، هۆشیار زێباری وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی عیراق ر٠ایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ وڵاته‌‌‌که‌‌‌ی به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌ی ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ڵوێستێکی بێلایه‌‌‌نی هه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌ی قه‌‌‌یرانی سوریادا، زێباری ر٠ایشیگه‌‌‌یاند که‌‌‌ له‌‌‌ ر٠وانگه‌‌‌ی به‌‌‌غداوه‌‌‌، مانه‌‌‌وه‌‌‌ یاخود لاچوونی ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌سه‌‌‌ر کورسی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات په‌‌‌یوه‌‌‌ندی به‌‌‌ گه‌‌‌لی سوریاوه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌. هاوکات هۆشیار زێباری دانی به‌‌‌وه‌‌‌دا نا که‌‌‌ له‌‌‌ ئێستادا عیراق به‌‌‌ دۆخێکی دژواردا تێپه‌‌‌ر٠ده‌‌‌بێت. ناوبراو له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ قه‌‌‌یرانی سوریا، هۆشیار زێباری وتی: "ئێمه‌‌‌ هه‌‌‌ڵوێستێکی نه‌‌‌گۆر٠ و بێلایه‌‌‌نمان هه‌‌‌یه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ک گوێر٠ایه‌‌‌ڵی  فه‌‌‌رمانی ئێران و هیچ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تێکی دیکه‌‌‌ ناکه‌‌‌ین بۆ ئه‌‌‌و مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌یه‌‌‌، به‌‌‌ڵکو ئێمه‌‌‌ به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندی نیشتیمانیمان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سوریا هه‌‌‌یه‌‌‌، به‌‌‌ڵام ئێران به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندی سیاسی له‌‌‌ سوریادا هه‌‌‌یه‌‌‌ هه‌‌‌ربۆیه‌‌‌ پاڵپشتی ر٠ژێمه‌‌‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌سه‌‌‌د ده‌‌‌کات."     باشتره‌‌‌ لیمۆ به‌‌‌یانیان بخورێتدکتۆر پۆل فاسی پسپۆری بواری خۆراکی ته‌‌‌ندروستی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکی ئامۆژگاری ده‌‌‌کات که‌‌‌ پێویسته‌‌‌ به‌‌‌یانیان مرۆڤ په‌‌‌رداخێک ئاوی گه‌‌‌رم له‌‌‌گه‌‌‌ڵ شه‌‌‌ربه‌‌‌تی لیمۆ یان لیمۆی سه‌‌‌وزدا بخواته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ر له‌‌‌ نانخواردن و ئه‌‌‌وه‌‌‌ش ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی ئاسانکردنی هه‌‌‌رسکردنی خۆراک و لابردنی ئه‌‌‌و مادانه‌‌‌ی له‌‌‌ گه‌‌‌ده‌‌‌دا کۆده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌.  ئاوی لیمۆی گه‌‌‌رم هانی گه‌‌‌ده‌‌‌ و ریخۆڵه‌‌‌کان ده‌‌‌دات بۆ وه‌‌‌رگرتنی خۆراک و گورچیله‌‌‌کان خاوێن ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ و کارکردنی رێک ده‌‌‌خات و ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی ده‌‌‌ردانی ئه‌‌‌نزیمه‌‌‌کان. ماڵپه‌‌‌ری کیدیم گوتی شه‌‌‌ربه‌‌‌تی لیمۆ یان لیمۆی سه‌‌‌وز مه‌‌‌ترسییه‌‌‌ خراپه‌‌‌کانی خورادن به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی به‌‌‌رچاو دوور ده‌‌‌خاته‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌مه‌‌‌ جیا له‌‌‌وه‌‌‌ی ترشه‌‌‌مه‌‌‌نییه‌‌‌کان سوودی زۆریان هه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رئه‌‌‌وه‌‌‌ی پێکهاته‌‌‌ی کیمیایی و ڤیتامیناتی زۆره‌‌‌ که‌‌‌ سوودی زۆر به‌‌‌ ته‌‌‌ندروستی مرۆڤ ده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێت.     ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا‌ و روسیا له‌‌‌سه‌‌‌ر له‌‌‌ناوبردنی‌ چه‌‌‌که‌‌‌ کیمیاوییه‌‌‌کانی‌ سوریا گه‌‌‌یشتنه‌‌‌ رێککه‌‌‌وتندوای‌ چه‌‌‌ند سه‌‌‌عاتێک له‌‌‌ دانوستان له‌‌‌نێوان دیبلۆماتکارانی‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا‌و روسیا‌و گفتوگۆ له‌‌‌نێوان ئه‌‌‌ندامه‌‌‌ هه‌‌‌میشه‌‌‌ییه‌‌‌کانی‌ ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی‌ ئاسایش له‌‌‌شاری‌ نیویۆرک، ئه‌‌‌ندامانی‌ ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی‌ ئاسایش نزیکبونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ رێککه‌‌‌وتن له‌‌‌سه‌‌‌ر پرۆژه‌‌‌ یاسایه‌‌‌ک که‌‌‌ "سوریا ناچار ده‌‌‌کات ده‌‌‌ست له‌‌‌ چه‌‌‌که‌‌‌ کیمیاوییه‌‌‌کانی‌ هه‌‌‌ڵگرێت". جۆن کیری‌ وه‌‌‌زیری‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا رۆژی‌ پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ رایگه‌‌‌یاند: له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مۆسکۆدا گه‌‌‌یشتونه‌‌‌ته‌‌‌ رێککه‌‌‌وتن له‌‌‌سه‌‌‌ر پرۆژه‌‌‌ یاساییه‌‌‌ک بۆ داماڵینی‌ چه‌‌‌که‌‌‌ کیمیاوییه‌‌‌کانی‌ سوریا. به‌‌‌پێی‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ دیبلۆماسییه‌‌‌کان له‌‌‌ خۆرئاواوه‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ی‌ بۆده‌‌‌که‌‌‌ن، ئه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ له‌‌‌نێوان ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا‌و روسیادا کراوه‌‌‌ رێککه‌‌‌وتنێکی‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاییه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر پرۆژه‌‌‌ یاسایه‌‌‌ک بۆ له‌‌‌ناوبردنی‌ چه‌‌‌که‌‌‌ کیمیاوییه‌‌‌کانی‌ رژێمی‌ سوریا به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک که‌‌‌ بر٠یاری‌ له‌‌‌ناوبردنه‌‌‌که‌‌‌ راسته‌‌‌وخۆ ناچێته‌‌‌ ژێر به‌‌‌ندی‌ حه‌‌‌وتی‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌، که‌‌‌ به‌‌‌پێی‌ ئه‌‌‌م به‌‌‌نده‌‌‌ رێگه‌‌‌ ده‌‌‌درێت به‌‌‌ به‌‌‌کارهێنانی‌ هێزی‌ سه‌‌‌ربازی‌ له‌‌‌دژی‌ سوریا ئه‌‌‌گه‌‌‌ر په‌‌‌یوه‌‌‌ست نه‌‌‌بو به‌‌‌ بر٠یاره‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌. وه‌‌‌ک باسده‌‌‌کرێت، ئه‌‌‌و پرۆژه‌‌‌یه‌‌‌ی‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا‌و روسیا رێککه‌‌‌وتنیان له‌‌‌سه‌‌‌ر کردوه‌‌‌ ده‌‌‌ڵێت" ئه‌‌‌گه‌‌‌ر سوریا په‌‌‌یوه‌‌‌ست نه‌‌‌بو به‌‌‌ له‌‌‌ناوبردنی‌ چه‌‌‌که‌‌‌ کیمیاوییه‌‌‌کانی، ئه‌‌‌وا جارێکی‌ تر ده‌‌‌گه‌‌‌ر٠ێنه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی‌ ئاسایش‌و ئه‌‌‌مجاره‌‌‌ په‌‌‌نا ده‌‌‌به‌‌‌ن بۆ به‌‌‌کارهێنانی‌ به‌‌‌ندی‌ حه‌‌‌وت". ئه‌‌‌مه‌‌‌ش ئه‌‌‌و شێوازه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ روسیا جه‌‌‌ختی‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌کات، به‌‌‌ڵام له‌‌‌به‌‌‌رامبه‌‌‌ردا هه‌‌‌ریه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا‌و فه‌‌‌ره‌‌‌نساو به‌‌‌ریتانیا داوا ده‌‌‌کات به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ راسته‌‌‌وخۆ بر٠یاره‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ژێر به‌‌‌ندی‌ حه‌‌‌وتدا ده‌‌‌ربکرێت. بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنی‌ ئه‌‌‌و ناکۆکییانه‌‌‌ی‌ که‌‌‌ له‌‌‌ رێککه‌‌‌وتنه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاییه‌‌‌که‌‌‌یاندا هه‌‌‌یه‌‌‌، پاشنیوه‌‌‌ر٠ی‌ ئه‌‌‌مر٠ۆ هه‌‌‌ریه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ جۆن کیری‌ وه‌‌‌زیری‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ روسیا‌و سێرگی‌ لاڤرۆڤ وه‌‌‌زیری‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ روسیا جارێکی‌ تر کۆده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌. بر٠یاریشه‌‌‌ به‌‌‌ر له‌‌‌ کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ی‌ خۆیان، وه‌‌‌زیرانی‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا‌و روسیا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌ریه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ بان کی‌ مۆن، ئه‌‌‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان‌و ئه‌‌‌خزه‌‌‌ر ئیبراهیمی‌، نوێنه‌‌‌ری‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ قه‌‌‌یرانی‌ سوریا کۆببنه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی‌ تاوتوێکردنی‌ پرسی‌ سازدانی‌ کۆنگره‌‌‌ی‌ (ژنێڤ ٢) که‌‌‌ ده‌‌‌بێت له‌‌‌چه‌‌‌ند هه‌‌‌فته‌‌‌ی‌ ئاینده‌‌‌دا سازبدرێت‌و نوێنه‌‌‌رانی‌ حکومه‌‌‌ت‌و ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا به‌‌‌شداری‌ تێدا بکه‌‌‌ن.

11 ساڵ و 2 مانگ و 5 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن