ک. نله‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو چه‌ندین گۆر٠انى رواڵه‌تى و زۆر بچووک له سیاسه‌تى ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تى و هێندێک ووته‌ى لێڵ و ناروونى به‌رپرسانى رژیمى ئاخوندى هه‌مدیسان وه‌همى گۆر٠ین و چاکسازى نیزامى به‌ره‌وسه‌ر بردووه و ئه‌و فیگۆره هه‌میشه‌یی و بیزارکه‌رانه وه‌ک ئاڵوگۆر له پێکهاته و سیاسه‌ته گشتیه‌کانى رژیى ئاخوندى لێک ده‌درێته‌وه. له‌م نێوه‌دا میدیاکانى رۆژئاوا له وه‌رسوورانێکى هه‌ست پێکراودا له هه‌وڵ دان که ئه‌و گۆر٠ینه بچووکانه به رێژه‌یێکى به‌رچاو بخه‌نه ژێر زووم و ووته دژ به یه‌ک و لێڵه‌کانى به‌رپرسانى رژیم به هاتنى...
سه‌رده‌مێکى تر له ئێرانى ئاخوندى و به گرینگ پیشان بده‌ن. ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌وته لار٠ێیه و گۆرینى سیاسه‌تى راگه‌یاندنى یه‌کلایه‌نه‌ى له‌سه‌ر بناغه‌ى سیاسه‌تى شکست خواردووى ووتوێژ بێ، ده‌بێ بوترێ کلاوێکى گه‌وره چاوه‌رێى جیهانى رۆژئاوا ده‌کات. زۆر جێگه‌ى سهرسور٠مانه که هێشتاش که‌سانێک هه‌ن، وه‌همى گۆر٠انکارى له سیاسه‌تى نیزامى ئاخوندیان له‌سه‌ر دایه و هه‌موو جارێ به یه‌ک دوو پیلانى ناسراوى شووم ده‌بنه بلیندگۆى ئه‌و نیزامه و باس له گۆرانکارى و چاکسازى ده‌که‌ن. وه‌ک ئه‌وه‌ى جیهان له خه‌وى که‌روێشکى دابێ و ئه‌زموونى ٨ ساڵ حکوومه‌تدارى محه‌مه‌دى خاته‌مى له بیر کردبێ که به‌دڵنیاییه‌وه خاته‌مى باشترین مۆره‌یێک بوو که ده‌یتوانى باس له ئیسلاحات بکات و ئیدعاى رێفۆرم بکات و هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر بیویستایه و رێگه‌ى تێچووبا ئه‌و ره‌وته به‌ره‌وپێش ببات، به‌لام راستیه‌که‌ى ئه‌وه بوو که خاته‌مى باشترین نوێنه‌رى رژیم بۆ ئیدعاى رێفۆرم و چاکسازى به پێى وته‌ى خۆى له‌ماوه‌ى ئه‌و ٨ ساڵه ته‌نیا ره‌وڵى ئابدارچیه‌کى گیرا و هه‌موو هیواکانى به کرانه‌وه و چاکسازى له‌نیزامى دیکتاتۆرى ئاخوندى به ئاوابوونى ده‌وڵه‌ته‌که‌ى به خاک سپارد. هه‌وو لایه‌ک به باشی ئه‌و راستیه ده‌زانن که له‌و کاتیش له ئاستى ناوخۆدا هێندێک ئازادى درا، هه‌ر چه‌ند زۆر که‌م بوون به‌لام به هۆى ئه‌و که‌شه ترس و توقان و سه‌رکووته‌دا به‌رچاو ده‌که‌وتن و وه‌ک کرانه‌وه‌ێک ده‌هاتنه ئه‌ژمار. له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش له ژێر ناوى وتووێژى شارستانیه‌ته‌کان قورسایی سیاسی رژیمى ئێرانى تا رێژه‌یێک به‌ره‌و سه‌ر برد. به‌لام کاتى خه‌رمان ناوه‌رۆکى راسته‌قینه‌ى خاته‌مى و ده‌وڵه‌ته ئیسلاحاته‌که‌ى به باشی ده‌رکه‌وت و له ئاستى ناوخۆیی شه‌پۆلێکى به‌رینى سه‌رکووتى جیابیران و چین و توێژه جۆراوجۆره‌کان ده‌ستى پێ‌کرد و هه‌روه‌ها جینایه‌تى بێ پێشوونه‌ى وه‌ک قه‌تڵه زنجیره‌ییه‌کان به‌رێوه چوو. له ئاستى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ش به حوکمى ژێسته ریفۆرمیستیه‌کان و ووته جیهان په‌سه‌نده‌کانى ساڵیانى ساڵ به نه‌هێنى و دوور له چاوى ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى به‌رنامه مه‌ترسیداره ئه‌تۆمیه‌کانى به‌ره‌وپێشه‌وه برد و له هه‌مان کاتیش‌دا سیاسه‌تى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى شۆر٠شى رژیمى ئێران له رێگه‌ى به هێز کردنى تاقمه ترۆریستیه‌کان و ده‌ستێوه‌ردان له کاروبارى وه‌لاتانى ده‌ره‌کى پێوشوێن گیرا. ئه‌و ٨ ساڵه کاتێکى ته‌واو بوو بۆ سه‌لماندنى ئیدعاى درۆینى ئیسلاحات له نیزامى ئاخوندى، به‌لام له کۆتاییدا هێزى بێ رکابه‌رى ویلایه‌تى فه‌قیه دیسان خۆى سه‌لمانده‌وه و هه‌روه‌ها نه‌گۆرینى سیاسه‌ت و به‌رنامه و هه‌ڵوێسته‌کانى رژیم بۆ هه‌موو لایێک ئاشکرا بوو. بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که واقعبینى سیاسیان هه‌یه، دوکانى ئیسلاحات و گۆرینى سیاسه‌تى کۆمارى ئیسلامى بۆ هه‌میشه داخراوه. پێشوازى وه‌لاتانى رۆژئاوایی له ووتووێژ و دانووستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى رژیم به سه‌رنج دان به بالابوونى به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کان و چاره‌سه‌رى کێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان به که‌مترین تێچوو و پێش‌گرتن له قووڵتربوونى قه‌یرانه‌کان که له‌سیاسه‌ته نهگۆر٠هکانى رۆژئاوان، بابه‌تێکى نوێ و جێگه‌ى سه‌رسوورمان نییه، به‌لام چۆنیه‌تى هه‌ڵس و که‌وتى رۆژئاوا له‌گه‌ڵ پیلانه‌کانى رژیم جێگه‌ى بایه‌خ و بیر لێکردنه‌وه‌یه. هه‌ر چه‌ند پێش بینى سناریۆکان و داهاتوى ئه‌و ره‌وته له‌وانه‌یه دژوار بێ و نه‌تواندرێ بوترێ سه‌د له‌سه‌د رۆژئاوا ده‌که‌وێته ناو داوى رژیم و له کۆتایی دا سناریۆى کۆره‌ى باکوور دوباره ده‌بێته‌وه و یان ئه‌وه‌ى که به‌راستى رژیم له هه‌وڵى چارسه‌ر کردنى کێشه‌کانى خۆى له‌گه‌ڵ رۆژئاوا دایه و له کۆتایی دا ناچار به پاشه‌کشه له به‌رزه فرییه ئه‌تۆمیه‌کانى ده‌بێ. به‌لام به پێى به‌ڵگه و ئه‌زموونى رابردوو رژیمى ئێران ته‌نیا ئامانجى سه‌ره‌کى له باس کردنى ووتووێژى ناوکه‌یی کرینى کاتى زیاتر و پێویست بۆ بردنه پێشه‌وه و کۆتایی هێنان به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌کانیه‌تى و له لایێکى دیکه‌وه به له‌به‌رچاو گرتنى هه‌موو مه‌ترسیه‌کانى ئێرانێکى ئه‌تۆمى له ژێر حوکمى رژیمى ئاخوندان، رۆژئاوا هه‌موو تێچووێک بۆ پێش گرتن له‌و ئه‌گه‌ره ده‌دا و ئیرانێکى ئه‌تۆمى به هێڵى سوور ده‌زانێ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى که به‌و کات کوشتنانه رێگه بۆ درێژه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌کانى رژیمى ئێران خۆش بکات. به‌و هۆیه‌ش خاڵى زۆر هه‌ستیار و حه‌یاتى له پێوه‌ند به ووتووێژه ئه‌تۆمیه‌کان ئه‌و راستیه ده‌بێ که ئایا رۆژئاوا سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ى وتووێژه‌کان مه‌رجدار ده‌کاته‌وه به راگرتنى به‌رنامه ناوکه‌ییه‌کان و ئیزنى پشکنینى سایته ئه‌تۆمیه‌کانى ئێران یان رێگه بۆ رژیم ده‌کرێته‌وه تا له‌کاتى ووتووێژه‌کان درێژه به به‌رنامه ئه‌تۆیه‌کانى بدات. ته‌نیا قازانجى ١٠ ساڵ ووتووێژى بێ ئاکامى رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌وه بووه که ئێستا کۆمه‌ڵگاى جیهانى ئاگادارى زۆربه‌ى پیلان و نیه‌ته‌کانى رژیم بووه و به هێنانه ناو باسی ئه‌و پێش مه‌رجانه وه‌ک راگرتنى به‌رنامه‌کانى ئه‌تۆمى له کاتى ووتووێژه‌کان رێگه‌ى له سیاسه‌تى کرینى کات گرتووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ره‌نگه له‌م خووله‌ى ووتووێژه ئه‌تۆمیه‌کان ئه‌و پێش مه‌رجانه باسی لێوه بکرێ که ده‌بێ چاوه‌رێى دژکرده‌وه‌ى رژیى ئێران له‌و پێوه‌ندییه‌دا بین. له کۆتایی دا پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که نیزامى ئێران به سه‌ره‌نجدان به ناوه‌رۆکى ئیدئۆڵۆژییه‌که‌ى و سیسته‌مى به‌رێوه‌به‌ریێه‌که‌ى و له‌هه‌مان کاتدا به له‌به‌رچاو گرتنى گۆرانکارییه بنهر٠هتیهکانى ناوچه‌که و سه‌رده‌مى ئێستا ناتوانێ هیچ جۆره کرانه‌وه‌ێک نه له‌ئاستى ناوخۆیی و نه له ئاستى ده‌ره‌کى له خۆى دا پێک بێنێ و هه‌ر جۆره گۆرانێکى ئه‌ساسی به‌رانبه‌ر ده‌بێ به کۆتایی هاتنى سه‌رجه‌م نیزام. که‌وایه روون و ئاشکرایه بۆ مانه‌وه‌ى خۆى له راست دهستر٠اگهیشتن به چه‌کى ناوکه‌یی به‌رده‌وام ده‌بێ و له ئاستى ناوخۆیش ره‌وتى سه‌رکووت و به‌ربه‌سته‌کان درێژه‌ى ده‌بێ. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش کۆمه‌ڵگاى جیهانى و خه‌ڵکى ئێران ده‌بێ ئاگادارى ئه‌و راستیانه بن و تێکه‌ڵ به‌و شه‌پۆڵه درۆینه‌ى وه‌همى هه‌ڵقوڵاوى ناو ه‌سه‌لات نه‌بن و ووریا و ئاگادار له پێناو بردنه پێشه‌وه‌ى هێڵى رووخان درێژه به خه‌باتى خۆیان بده‌ن.
11 ساڵ و 1 مانگ و 22 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش