پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رۆژى یه‌‌‌کشه‌‌‌مه‌‌‌ ٧ى ره‌‌‌زبه‌‌‌رى ١٣٩٢ له‌‌‌شارى هه‌‌‌ولێر له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م چه‌‌‌ندین دام و ده‌‌‌زگاى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى 5 ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن کۆمه‌‌‌لێک ترۆریستى خۆکوژ به‌‌‌رێوه‌‌‌ چوو که‌‌‌ به‌‌‌ داخه‌‌‌وه‌‌‌ تێیدا ٦ که‌‌‌س شه‌‌‌هید بوون و سه‌‌‌رووى ٦٠  که‌‌‌سیش به‌‌‌ سه‌‌‌ختى بریندار بوونه‌‌‌.له‌‌‌ کاتێکدا که‌‌‌ چه‌‌‌ند رۆژ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵبژاردنى په‌‌‌رله‌‌‌مان له‌‌‌ کوردستان به‌‌‌رێوه‌‌‌ چوو و هێشتا ئه‌‌‌نجامى کۆتایی رانه‌‌‌گه‌‌‌ێندرابوو و خه‌‌‌ڵک به‌‌‌ هۆى به‌‌‌رێوه‌‌‌ چوونى سه‌‌‌رکوتووانه‌‌‌ى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان شادییان ده‌‌‌رده‌‌‌بر٠ى، ناحه‌‌‌زانى...

سه‌‌‌قامگیریی و ئاشتى و دیموکراسی و سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنى کورد به‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ى خۆکوژى و خۆته‌‌‌قاندنه‌‌‌وه‌‌‌ شارى هه‌‌‌ولێریان زامدار کرد و ماته‌‌‌میان خسته‌‌‌ ناو ماڵى هه‌‌‌موو تاکێکى کوردستان.هه‌‌‌ر چه‌‌‌ند له‌‌‌دواى به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى کرده‌‌‌وه‌‌‌ ترۆریستیه‌‌‌که‌‌‌ گرووپى، رێکخراوه‌‌‌کانى ئیسلامیى عێراق وشام به‌‌‌رپرسیاره‌‌‌تى ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌ قێزه‌‌‌ونه‌‌‌ى گرته‌‌‌ ئه‌‌‌ستۆ و ئه‌‌‌لقاعیده‌‌‌ش پاڵپشتى خۆى راگه‌‌‌یاند، به‌‌‌لام به‌‌‌ پێى چه‌‌‌ند نیشانه‌‌‌یێک شوێنه‌‌‌ پێى رژیمى ئێران له‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى ئه‌‌‌وکرده‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ ده‌‌‌بیندرێ و پێویسته‌‌‌ له‌‌‌ لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌دواداچوونى ز٠Šاتر بۆ زانینى بکه‌‌‌ران و پاڵپشتیکه‌‌‌رانى ئه‌‌‌و رووداوه‌‌‌ ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رچاو بگیردرێ. ئه‌‌‌وه‌‌‌ى جێگه‌‌‌ى خۆشیه‌‌‌ بوونى رۆڵه‌‌‌ گیان له‌‌‌سه‌‌‌رده‌‌‌ست و بوێره‌‌‌کانى کورده‌‌‌ که‌‌‌هه‌‌‌میشه‌‌‌ له‌‌‌پێناو پاراستنى گیان و ده‌‌‌سکه‌‌‌وته‌‌‌کانى کورد ئاماده‌‌‌ى خۆبه‌‌‌ختکردنن و به‌‌‌مجۆره‌‌‌ش کۆمه‌‌‌لێک له‌‌‌ رۆڵه‌‌‌کانى کوردستان به‌‌‌ گیانى خۆیان له‌‌‌ رووداوه‌‌‌دا پێشگیرییان کرد له‌‌‌ به‌‌‌رب٠Žلاوتر بوونى کاره‌‌‌ساته‌‌‌که‌‌‌ و تێکه‌‌‌ڵ به‌‌‌کاروانى شه‌‌‌هیدان بوون. سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران وێراى مه‌‌‌حکووم کردنى ئه‌‌‌وکرده‌‌‌وه‌‌‌ قێزه‌‌‌ون و دژه‌‌‌ مرۆڤانه‌‌‌یه‌‌‌ى ترۆریستان و پاڵپشتى کارانیان، پرسه‌‌‌ و سه‌‌‌ره‌‌‌خۆشی خۆى له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکى کوردستان به‌‌‌ گشتى و به‌‌‌ تایبه‌‌‌تى بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ى قوربانیان راده‌‌‌گه‌‌‌ێنێ و خۆى به‌‌‌ هاوخه‌‌‌م و هاده‌‌‌ردیان ده‌‌‌زانێ و له‌‌‌ خواى گه‌‌‌وره‌‌‌ داواکاره‌‌‌ به‌‌‌ زووترین کات برینداران ته‌‌‌ندورستیان بۆ بگه‌‌‌رێته‌‌‌وه‌‌‌ و رێگه‌‌‌ى دووباره‌‌‌ بوونه‌‌‌وه‌‌‌ى کرده‌‌‌وه‌‌‌ى له‌‌‌م جۆره‌‌‌ بگیردرێ.سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران کومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى ٨ى خه‌‌‌رمانانى ١٣٩٢

11 ساڵ و 1 مانگ و 22 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن