__ ئه‌گه‌رى ئیعدامى ٦ گیراویی سیاسی له زیندانى ورمێ __ لێبوردنى نێو نه‌ته‌وه‌یى: نیگه‌رانى له ئه‌گه‌رى ئیعدامى ٢ زیندانى سیاسى کورد__ مه‌ریه‌م ره‌جه‌وی داوای کرد کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئیعدامی کورده‌کان و بلووچه‌کان مه‌حکووم بکا __ حاڵه‌تى ئاماده‌بوونى هێزه‌کانى ئه‌منیه‌تى و ئینتزامى رژیم له سنه__ وتووێژى ئۆباما و نه‌تانیاهۆ له باره‌ى رژیمى ئێران __ ئیعدام کردنى زیندانیه‌کى سیاسى تر له خۆره‌م ئاوا __ رێژه‌ی بێ‌کاری له ئێران گه‌یشتووه‌ته قۆناخی قه‌یران __ کورد به په‌رته‌وازه‌یی به‌شداری کۆنگره‌ی (ژنێڤ ٢) ده‌کات __ ترێ ئێسک به‌هێز ده‌کاتی و برسێتی که‌مده‌کاته‌وه
ئه‌گه‌رى ئیعدامى ٦ گیراویی سیاسی له زیندانى ورمێئه‌مرۆ سێ شه‌ممه ٧ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٩٢ سه‌عاتی چوار به بنه‌ماله‌ی(٦) گیراوی سیاسی له زیندانی ورمی راگه‌یه‌ندراوه که ئه‌مشه‌و کوره‌کانیان له سیداره ده‌درێن. بنه‌ماله‌ی "لزگین خانی" یه‌کێک له گیراوه‌کان، به "که‌مپینی داکۆکی له زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی" ووتوه:"ئه‌مرۆ سه‌عات چوار پییان راگه‌یه‌ندراوه که ئه‌مشه‌و (٦) زیندانی له سیداره ده‌درێن که "لزگین" یه‌کێک له‌و که‌سانه‌یه. له‌و شه‌ش زیندانیه ته‌نیا ناوی هه‌ر یه‌که له "لزگین خانی" و "کامیل بوتی" زانراوه‌و ناوی چواره‌که‌ی تر ئاشکرا نه‌کراون. لێبوردنى نێو نه‌ته‌وه‌یى: نیگه‌رانى له ئه‌گه‌رى ئیعدامى ٢ زیندانى سیاسى کورد لێبوردنى نێونه‌ته‌ویى سه‌باره‌ت به به‌ره‌وسه‌ر چوونى رێژه‌ى ئیعدامه‌کان له ئێران وریایى دا و ده‌ڵێ: گیانى ٢ زیندانى سیاسى کورد ، زانیار و لوقمان مورادى له مه‌ترسیدایه ، لێبوردنى نێونه‌ته‌ویى پێداگرى کرد ته‌نیا له چه‌ند حه‌وتووى رابردودا دا ٢٠ که‌س له ئێران ئیعدام کراون. جێگرى لێبوردنى نێونه‌ته‌ویى له کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوهر٠است و باشوورى ئه‌فریقا ووتى : ئیعدامه‌کان له ئێران ده‌رى ده‌خا له پشت قسه و به‌ڵێنه‌کانى به‌رپرسانى ئێران هه‌وا پشت به کوشتنى ده‌وڵه‌تى ده‌بستى . نیگه‌رانى ئه‌وه هه‌یه که ئه‌و دو زیندانى سیاسى کورده له ریزى دوایى ئیعدامه کانى رژیمى ئێران بن. ئه‌و رێکخراوه ئاماژه‌ى کرد ئیعدامى ئه‌و ٢ زیندانیه و سه‌رجه‌م ئیعدامه‌کان پێویسته به په‌له رابگیرێت ، هه‌روه‌ها ووتى سزاى ئیعدام هیچ کات نابێ که‌ڵکى لێوه‌ر بگیرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که ئه‌و شێوه‌یه ئه‌و په‌ره‌ى در٠ندانه و نامرۆڤانه‌یه . مه‌ریه‌م ره‌جه‌وی داوای کرد کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئیعدامی کورده‌کان و بلووچه‌کان مه‌حکووم بکابه پێی لێدوانێکی ده‌بیرخانه‌ی شۆرای میللی موقاومه‌ت، مه‌ریه‌م ره‌جه‌وی داوای له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردوه له به‌رامبه‌ر ئیعدامی کورده‌کان و بلووچه‌کان ده‌نگ ههڵبر٠ێ. وه‌ک له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه "خانمی مه‌ریه‌م ره‌جه‌وی داوای له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کردوه ئه‌و ئیعدامانه مه‌حکووم بکا و گوتویه‌تی بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی له به‌رامبه‌ر شه‌پۆلی ئیعدامه‌کان که دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری نوێی مه‌لاکان له ٢٧٠ که‌س تێپهر٠یوه، یارمه‌تیده‌ری ئه‌و رژێمه‌ی چاخی ناوین ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر په‌ره به تاوانه‌کانی بدا." ره‌جه‌وی هه‌روه‌ها داوای کردوه دۆسیه‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له ئێران راده‌ستی شۆر٠ای ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکرێ و به‌رپرسانی رژێم دادگایی بکرێن. ناوبراو هه‌روه‌ها هاوخه‌میی خۆی له گه‌ڵ خه‌ڵکی سیستان و بلوچێستان و کوردستان دهربر٠یوه. حاڵه‌تى ئاماده‌بوونى هێزه‌کانى ئه‌منیه‌تى و ئینتزامى رژیم له سنه رۆژى یه‌ک شه‌ممه ٥ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر هێزه‌کانى ئه‌منیه‌تى و ئینتزامى ئێران له ترسی ناره‌زایه‌تى خه‌ڵک به هۆى ئیعدامى زیندانى سیاسى حه‌بیبوڵلا گوڵپه‌رى پوور و ره‌زا ئیسماعیلى له زۆربه‌ى ناوچه‌کانى سنه حاڵه‌تى ئاماده بونیان به خۆوه گرتووه و له شه‌قامه‌کانى سه‌ره‌کى ئه‌و شاره دامه‌زراوه‌ن. به پێى ئه‌و هه‌واڵه جل مه‌دنیه‌کانیش له ناو ماشینه‌کان به شێوی شاراوه هاتوچۆى خه‌ڵکى سنه‌یان خستۆته ژێر چاودێرییه‌وه . وتووێژى ئۆباما و نه‌تانیاهۆ له باره‌ى رژیمى ئێران سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا و سه‌رۆک وه‌زیرى ئیسرائیل دوانیوه‌رۆى رۆژى دووشه‌ممه له په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فوونیدا سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ى ناوکه‌یى ئێران ووتووێژیان کرد . به پێى هه‌واڵده‌رى فرانسه ، کۆشکى سپى رایگه‌یاند باراک ئوباما و بێنیامین نه‌تانیاهۆ دوانیوه‌رۆى رۆژى دووشه‌ممه له باره‌ى هێندێک بابه‌ت و به‌تایبه‌ت په‌روه‌نده ناوکه‌یى ئێران قسه‌یان کردووه . کۆشکى سپى رایگه‌یاند ، هه‌ردوو لایه‌ن سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆره‌کانى ئه‌و دواییه له باره‌ى په‌یوه‌ندى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران و ووتووێژى ئیسرائیل و فه‌لستین و هێندێک بابه‌تى دیکه‌ى ناوچه‌یى راوێژیان کردوه . ئه‌وه له حاڵێکدایه که نه‌تانیاهۆ رۆژى یه‌ک شه‌ممه جارێکى تر خوازیارى په‌ره‌دان به فشاره‌کان بۆ سه‌ر ئێران بوو . ئیعدام کردنى زیندانیه‌کى سیاسى تر له خۆره‌م ئاوا رژیمى ئێران زیندانیه‌کى سیاسى له پارێزگاى خۆر٠رهم ئاوا له سێداره دا . هه‌واڵده‌رى ئیتلاعاتى رژیم به ناوى مێهر نووسى ، که‌سێک له شارى خۆر٠رهم ئاواى لۆر٠ستان به تۆمه‌تى هاوکارى له‌گه‌ڵ عه‌بدولمالیک ریگى ، هه‌ڵگرتنى جلیقه‌ى ته‌قه‌مه‌نى و چۆنه‌ده‌ره‌وه‌ى نایاسایى له سێداره دا . جێى ئاماژه‌یه که هه‌واڵده‌رى رژیمى ئێران ناوى ئه‌و زیندانیه‌ى رانه‌گه‌یاند . رێژه‌ی بێ‌کاری له ئێران گه‌یشتووه‌ته قۆناخی قه‌یرانعادل ئازه‌ر، سه‌رۆکی ناوه‌ندی ئاماری ئێران، رایگه‌یاند: "رێژه‌ی بێ‌کاری له ئێران گه‌یشتووه‌ته قۆناخی قه‌یران". به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی ئازه‌ر له باره‌ی بێکارییه‌وه خستییهر٠وو: "رێژه‌ی بێ‌کاری گه‌نجان گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا ٢٦ ، ئه‌و رێژه‌یه‌ش دوو به‌رامبه‌ری رێژه‌ی گشتی بێکارییه له ئێران و ئه‌و وڵاته رووبه‌رووی قه‌یرانی بێ‌کاری بووه‌ته‌وه. عه‌لی ته‌یب نیا، وه‌زیری ئابووری ئێرانیش بێ‌کاری به گه‌وره‌ترین کێشه له‌به‌رده‌م حکومه‌تی رووحانی ناو برد و رایگه‌یاند: "رێژه‌ی بێ‌کاری له ئێران ته‌نانه‌ت به‌رزتریش ده‌بێته‌وه." ته‌یب نیا روونیکرده‌وه که ئێستا ٥ ملیۆن قوتابی زانکۆ هه‌یه‌و به ده‌رچوونیان ژماره‌ی گه‌نجانی بێکار ده‌گاته هه‌شت ملیۆن و نیو که‌س. کورد به په‌رته‌وازه‌یی به‌شداری کۆنگره‌ی (ژنێڤ ٢) دهکاتبر٠یاره مانگی ئاینده کۆنگره‌ی (ژنێڤ ٢) بهر٠ێوهبچێت، ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی که به رێککه‌وتنی نێوان روسیا‌و ئه‌مه‌ریکا وه‌ک دو جه‌مسه‌ری به‌هێزی قه‌یرانی سوریا ئاماده‌کراوه‌و جیهان چاوهر٠وان ده‌کات کۆتایی بهێنێت به جه‌نگی ناوخۆیی له سوریا. کورد له رۆژئاوا به‌هۆی ناکۆکییه‌وه به دو وه‌فدی جیاواز به‌شداری له‌م کۆنگره‌یه‌دا ده‌کات، وه‌ک رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له ژماره‌ی ئهمر٠ۆیدا بڵاویکردوه‌ته‌وه، (پارتی یه‌کێتی دیموکرات- په‌یه‌ده) به وه‌فدێک‌و له چوارچێوه‌ی (ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی نیشتیمانی) به‌شداری ده‌کات که خۆی به‌شێکه له‌و ده‌سته‌یه. (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کورد) یش به‌و پێیه‌ی به‌شێکه له (ئیئتیلافی نیشتیمانی هێزه شۆر٠شگێر٠و ئۆپۆزسیۆنه‌کانی سوریا) ده‌ڵێت: په‌یوه‌ست ده‌بێت به هه‌ر بر٠یارێک که ئه‌و ئیئتیلافه ده‌ریبکات. رۆژنامه‌که نوسیویه‌تی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ردولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێککه‌وتون که ده‌بێت "دان به مافه‌کانی گه‌لی کورددا بنرێت‌و له‌ده‌ستوردا بچه‌سپێندرێت"، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بوه‌ته رێگر له‌وه‌ی به‌دو وه‌فدی جیاواز به‌شداری له کۆنگره‌ی (ژنێڤ ٢) دا بکه‌ن. له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌که، سوبحی داود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کورد له رۆژئاوا ده‌ڵێت "له‌چوارچێوه‌ی ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆندا نه‌بێت، ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان به‌شداری کۆنگره‌ی ژنێڤ ٢ ناکات" ئاماژه به‌وه‌شده‌کات "ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان پرسی داننان به مافه‌کانی گه‌لی کورد‌و به‌ده‌ستهێنانی گه‌ره‌نتی بۆ ئاینده ده‌خاته‌سه‌ر مێزی دانوستانه‌کان‌و له‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ (په‌یه‌ده) هاور٠ان". ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیش له لێدوانێکدا بۆ هه‌مان سه‌رچاوه جه‌خت له‌وه‌ده‌کات، ئه‌وان به وه‌فدێک‌و له‌چوارچێوه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی نیشتیمانی به‌شداری له کۆنگره‌ی ژنێڤ ٢ ده‌که‌ن‌و له‌وێ داوای مافه دیموکراتییه‌کانی کورد ده‌که‌ن له رێگه‌ی "به‌دیهێنانی فیدراڵیه‌تێکی دیموکراتی‌و ئیداری ناوچه کوردییه‌کان". ترێ ئێسک به‌هێز ده‌کاتی و برسێتی که‌مده‌کاته‌وه‌شاره‌زایه‌کی فه‌ره‌نسی بواری خۆراک رایده‌گه‌یه‌نێت که خواردنی ترێی سروشتی ده‌بێته هۆی به‌هێزبونی ئێسک و که‌مکردنه‌وه‌ی برسێتی. ماری تیراز بوتی، رایگه‌یاندوه:" ترێی سروشتی سودێکی زۆری هه‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ، جگه له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی ئێسک و که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی برسێتی، خرۆکه سپییه‌کانی خوێن چالاک ده‌کات و سیستمی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌کات". ئه‌و شاره‌زایه ئامۆژگاری هاوڵاتیانش ده‌کات،" بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وامبن له خواردنی ترێ و هه‌روه‌ها خۆشیان به دور بگرن له‌و خۆراکانه‌ی پێکهاته‌ی گۆشتیان تێدایه". باس له‌وه‌ش ده‌کات، "ترێ بر٠ێکی باش له ماده‌ی شه‌کری تێدایه، له‌گه‌ڵ ڤیتامین سی و ڤیتامین ڤی و ماده‌کانی پۆتاسیۆم و کالسیۆم و سۆدیۆم".
11 ساڵ و 24 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش