کامیل نورانى فه‌ردکۆمه‌ڵگاى یارسان له وه‌لاتى ئێران حه‌شیمه‌تێکى زیاتر له ٢ میلیۆن که‌سی هه‌یه که به بوونى نیزامى ئاخوندى ئێران و به ره‌سمیه‌ت نه‌ناسینیان وه‌ک که‌مایه‌تیه‌کى ئایینى له یاساى بنهر٠هتى له‌وپه‌رى بی مافى و سته‌مى ئایینى دان و له‌ماوه‌ى ساڵیانى هاتنه سه‌ر کارى رژیمى ئاخوندى به به‌رده‌وامى که‌وتوونه‌ته ژیر فشار و به‌ر سووکایه‌تى و بێرێزى پێکردن. دواترین بێ ریزى و سووکایه‌تیه‌کانى رژیمى فاشیستى ئاخوندى ، زنجیره ناره‌زایه‌تى و خۆسووتاندنى په‌یره‌وانى یارسانى لێکه‌وته‌وه که له جۆرى خۆیدا...
که‌م وێنه بوو.مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى ٩٢ زندانیه‌کى یارسان له زیندانى هه‌مه‌دان به ناوى کیومه‌رس ته‌مه‌ناک له رێگه‌ى تاشینى سمێلیه‌وه به‌ره‌ورووى سووکایه‌تى کرایه‌وه و ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ى ده‌سه‌لات ده‌سپێکى سه‌رهه‌ڵدانى ناره‌زایه‌تیه‌کى به‌رفراوانى کۆمه‌ڵگاى یارسان بوو. له‌دواى ئه‌و سووکایه‌تیه لاوێکى هه‌مه‌دانى به‌ناوى حه‌سه‌ن ره‌زه‌وى به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى ده‌ستی دایه خۆسووتاندن و له ئه‌نجامدا له‌دواى چه‌ند رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه به هۆى سه‌ختى برینه‌کانیه‌وه گیانى دا. سه‌رله به‌یانى چوارده‌ى جۆزه‌ردانى هه‌مان ساڵ یه‌کێکى دیکه له په‌یره‌وانى یارسان به ناوى نیکمه‌رد تاهیرى ئاگرى له جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا و له‌دواى سه‌عاتێک گیانى دا. رۆژى شه‌ممه ٥ى گه‌لاوێژیش په‌یره‌وێکى دیکه‌ى یارسان به‌ناوى محه‌ممه‌دى قه‌نبه‌رى له نزیک مه‌جلیسى شۆراى رژیم ده‌ستى بۆ خۆسووتاندن برد. له‌درێژه‌ى ناره‌زایه‌تیه‌کانى کۆمه‌ڵگاى یارسان بریار درا له‌به‌رده‌م مه‌جلیسى رژیم کۆبوونه‌وه‌ێکى ناره‌زایه‌تى به‌رێوه ببه‌ن به‌لام پێش ئه‌وه‌ى کۆبوونه‌وه‌که به‌رێوه بچێ هێزه سه‌رکووتگه‌ره‌کانى رژیم زیاتر له ٨٠ که‌سیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر کردن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵێک خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى له چه‌ندین شارى ئێران له لایه‌ن په‌یره‌وانى یارسانه‌وه به‌رێوه چوو که تێیدا چه‌ندین داواکارى خرایه روو. ئه‌و داواکارییانه بریتین له نه‌هێشتنى جیاوازییه‌کان، به ره‌سمى ناسینى ئایینى یارسان، راهێنان و خوێندن به زمانى دایکى و ناساندن و موحاکه‌مه‌ى کردنى ئه‌و که‌سانه‌ى سووکایه‌تیان به ئایینى یارسان له زیندانى هه‌مه‌دان کرد. ناره‌زایه‌تى یارسانه‌کان تادێ بڵێسه‌ى زیاتر ده‌ستێنى و که‌مته‌رخه‌مى و گوێنه‌دانه‌کانى رژیمیش ئه‌وه‌نده‌ى تر کۆمه‌ڵگاى یارسانى بێزار‌و توره‌تر کردووه. له‌هه‌مانکاتیشدا وێراى ئه‌وه‌ى که به‌رپرسانى رژیم به‌ڵینى جێبه‌جێکردکردنى ویست و داواکارییه‌کانى کۆمه‌ڵگاى یارسانیان داوه به‌لام ده‌رکه‌وته‌کان پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه ده‌سلمێنن و نه‌ته‌نیا داواکارییه‌کیان نه‌چۆته بوارى عه‌مه‌له‌وه به‌ڵکو ره‌وتى سووکایه‌تپێکردنه‌کان هه‌روا به‌رده‌وامه و دوایین حاڵه‌تی سووکایه‌تی کردنی ناوه‌نده حکوومه‌تییه‌کان به هاووڵاتییانی یارسانی له کۆتاییه‌کانی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا بوو که یه‌کێک له پهیر٠هوانی ئایینی یاری به‌ناوی "سه‌فه‌ر فه‌رجی" ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵکی هه‌شتگردی که‌ره‌ج له‌لایه‌ن مه‌ئمووران و هه‌روه‌ها به‌رپرسی زیندانی شاری تارانه‌وه به‌زۆر سمێلی تاشرا. هه‌موو ئه‌و هه‌لس و که‌وتانه‌ى ده‌سه‌لات بێ ده‌ربه‌ستى ئه‌و نیزامه له‌راست گیانى هاوه‌لاتیانى یارسانى ده‌گه‌ێنێ و ته‌نانه‌ت هانده‌ره بۆ به‌رده‌وامى کرده‌وه‌ى خۆسووتاندنى هاوه‌لاتیانى ئه‌هلى حه‌ق. ره‌نگ بێ چاوه‌روانیه‌کى زۆر له نیزامى دژه مرۆڤى ئاخوندى که له‌سه‌ر ئه‌ساسی جیاوازیی دینى و نه‌ته‌وه‌یی و به بنه‌ماگرتنى فکره‌یێکى دواکوتووانه‌ى وه‌لى فقیه بونیاد نراوه نه‌کرێ و له‌راستیش دا هۆکارى چه‌وسانه‌وه و سته‌م له‌دژى یارسانه‌کان نه‌ک به‌و هۆکاره‌یه که له یاساى بنهر٠هتى به ره‌سمى وه‌ک که‌مایه‌تى ئایینى نه‌ناسێندراون، به‌ڵکو ئه‌و سیاسه‌ته له دژى باقى ئایینه‌کانى تر‌ى ئێران په‌یره‌و ده‌کرێ و بێجگه له که‌مایه‌تیه‌کى زۆر نزیک له ده‌سه‌لات باقى په‌یره‌وانى دینى په‌راوێز خراون و بازنه‌ى خودییه‌کانى ده‌سه‌لات تا دێ ته‌سکتر ده‌بێته‌وه. کێشه له نه‌بوونى ناو له یاساى بنهر٠هتى دا نییه به‌ڵکو ئه‌و خودى یاساى بنهر٠هتیه که کێشه‌ى سه‌ره‌کیه و توانا و زه‌رفیه‌تى له خۆگرتنى فره‌چه‌شنیه‌کانى نییه. ئه‌مرۆ له وه‌لاتانى پێشکه‌وتووى خاوه‌ن دیموکراسی جیهان هیچ جۆره جیاوازییه‌کى ره‌گه‌زیی و زمانى و دینى و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ دیارى کردنى پێگه‌ى مرۆڤه‌کان له‌ناو ده‌ستور و یاسا دا ناکرێته پێوه‌ر و سه‌روه‌ریی تاکێک به‌سه‌ر تاکێکى تره‌وه. ئه‌وه ته‌نیا له ناو سیسته‌مى کۆمارى نائیسلامى ئێران و سیسته‌مه هاوجۆره‌کانیدایه که ئه‌و شێوه جیاوازییه سروشتیانه تۆختر و پر٠رهنگتر ده‌کرێته‌وه و ده‌کرێته پێوه‌ر و بیانووێک بۆ زاڵ کردنى حوکمى دیکتاتۆریه‌ت و پشت گوێخستنى ئه‌وانه تر و سر٠ینهوهى شوناس وجیاوازیی و فره چه‌شنیه‌کان. بی هیچ پاساوهێنانه‌وه‌ێک ئه‌وه مافى بی ئه‌ملاو ئه‌و لاى کۆمه‌ڵگاى ٢ میلیۆن که‌سی یارسانه له وه‌لاتى ئێران خاوه‌نى هه‌موو مافه سیاسی و کۆمه‌لایه‌تى و کلتوورییه‌کانیان بن و هه‌لس و که‌وتى نیزامى ئاخوندى له‌راست کۆمه‌ڵگاى یارسان پێشێلکردنى زه‌قى جارنامه‌ى مافه‌کانى مرۆڤه و به ته‌واوى ناته‌بایه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مى ئێستا. له‌هه‌مان کاتیش‌دا به بوونى ئه‌و نیزامه چاوه‌روانى ده‌ستبه‌ربوونى مافه‌کانى نه‌ک یارسانه‌کان به‌ڵکو هه‌ر تاکێکى تر له وه‌لاتى ئێران حه‌سته‌م و دژواره و ته‌نیا رێگه‌ى کۆتایی هێنان به‌هه‌موو سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌کانى ئه‌و نیزامه و ده‌سه‌لاته سه‌ده نێوه‌راستیه رووخان و له‌ناوچوونى یه‌کجاری و دامه‌زاندنى نیزامێکى دیموکراتیک و په‌رله‌مانیه که خاوه‌نداریه‌تى له هه‌موو جۆراوجۆریی وجیاوازییه‌کانى کۆمه‌ڵگا بکات .
11 ساڵ و 24 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش