زێنه‌ب حسینىبه هاتنى ئاخوند رۆحانى هه‌ر وه‌ک چاوه‌روان ده‌کرا ر٠ژیم به په‌له و بێ دوا که‌وتن له‌حاڵى پاشه‌کشێدایه. بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى بایکوته ئابورى وسیاسیه‌کان، ژێستى سیستمێکى دیموکراتیان به ر٠ژیم به‌خشیوه و سه‌رانى ئه‌و ر٠ژیمه دیکتاتۆر و مرۆڤ کۆژه، گه‌ره‌کیانه به‌یه‌ک رۆژ جینایه‌ت وپیلانگێریه‌کانیان سه‌باره‌ت به مرۆڤایه‌تى له‌بیر کۆمه‌ڵگا ببه‌نه‌وه. بۆ گه‌یشتن به ئامانجه شوومه‌کانیان ،له هه‌ڵدانى جامى ژار به‌رده‌وامن و پاشه‌کشێ به دووى پاشه‌کشێدا ده‌که‌ن و به‌گورجى که‌وتونه‌ته کلکه سوتێ. ووتوێژى ناوکه‌یى شانده‌کانى ر٠ژیمى ئاخوندى و...
٥ ئه‌ندامى هه‌میشه‌یى شۆراى ئاسایش وده‌وڵه‌تى ئاڵمان له رۆژه‌کانى١٥ و١٦ى ئوکتۆبرى ٢٠ ١٣ به‌رانبه‌ر به ٢٣ و٢٤ى ره‌زبه‌رى ١٣٩٢ له ژنێڤ پێته‌ختى سویس ئه‌نجام درا. له راگه‌یێندراوى کۆتایى کۆبوونه‌وه‌که‌دا هاتووه که شاندى نوێنه‌رایه‌تى ر٠ژیمى ئاخوندى گه‌لا٠Žڵه‌یێکیان بۆ باس کردن ئاماده کردبوو که به‌پێى ئه‌و گه‌لا٠Žڵه و ووتوێژ له‌باره‌یه‌وه، وه‌زیره‌کانى ده‌ره‌وه له رۆژى ٢٦ى سێپتا‌مبر له نێویورک قه‌راریان لێدا بوو. به پێى راگه‌یێندراوه‌که‌یان رازى بوون خولى ووتوێژه‌کان له رۆژه‌کانى ٧و٨ نوامبرى ئه‌م ساڵ له‌ژنێڤ وه‌رێبخرێت. شاندى ر٠ژیمى ئاخوندى ئه‌و گه‌لا٠Žله‌ى که له‌و ووتوێژه‌دا پێشکه‌شى کردوه، نێوى ناوه کۆتایی قه‌یرانى ناپێویست وئاسۆى نوێ و گه‌ره‌کیه‌تى له‌م رێگه‌وه ئاماده‌یى ر٠ژیم بۆ وتووێژ نیشان بدات. نێوه‌رۆکى ئه‌و گه‌لا٠Žله پێشنیازکراوه تا ئێستا ئاشکرا نه‌کراوه. به‌لا٠Žم عه‌باسى عێراقچى جێگرى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رژیم پێداگرى کرد که که‌م کردنه‌وه‌ى راده‌ى پالاوتنى ئۆرانیوم وقبوڵ کردنى پرۆتۆکۆلى په‌یوه‌ست به په‌یماننامه‌ى قه‌ده‌خه‌کردنى چه‌ک وچۆڵى ئه‌تۆمى، به‌شێک له هه‌نگاوى کۆتایى له مه‌ر٠ گه‌لاڵه‌ى پێشنیازى ر٠ژیمه. هه‌روه‌ها گوتراوه‌که له‌وانه‌یه ر٠ژیمى ئاخوندى رێگه‌ى زیاتر بدات به پشکێنه‌رانى نێونه‌ته‌وه‌ى تا دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌که‌ى بپشکێنن. له به‌رانبه‌ردا له‌زمانى ئه‌مریکایه‌کانه‌وه گۆتراوه که له‌وانه‌یه کابینه‌ى ئۆباما له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئیمتیازانه‌دا مۆڵه‌ت بدا به ر٠ژیمى ئاخوندى تا ده‌ستى بگات به ٥٠ میلیارد له پوڵه‌که‌ى که له بانکه‌کانى ده‌ره‌وه‌یه. ئه‌و پوڵه به‌هه‌وڵى ئۆباما بلوک کراوه و ر٠ژیم پێویستى زۆرى پێیه‌تى. له درێژه‌ى باس وخواسى ر٠ژیم له‌هه‌مبه‌ر پاشه‌کشێیان له به‌رانبه‌ر ئه‌مریکا وپه‌شیمان بوونه‌وه له دروشمى ٣٤ ساڵه‌یان، فیروز ئابادى سه‌رۆکى گشتى هێزه چه‌کداره‌کانى ر٠ژیم رۆژى چوارشه‌ممه گوتى: دیپلۆماسى ئه‌رێنى و به که‌ڵکى جمهورى ئیسلامى مه‌جاڵیکى باشى داوه‌ته ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا هه‌میشه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى نابێت بۆ سازان ونابێت شانسى خۆى له ده‌ست بدات. ئه‌م هه‌ڵویست و سیاسه‌ته په‌له‌یێکى زۆرى پێوه دیاره‌و رژیم گه‌ره‌کیه‌تى ئه‌و په‌یامه به ئه‌مریکا بدات که به ئیمتیازى که‌متر رازى ببن تا ووتوێژه‌کان زووتر بگه‌نه ئاکام وئه‌و مه‌جاله له ده‌ست نه‌ده‌ن. له دووى وتووێژى ژنێڤ، دوو لایه‌ن ، راگه‌یێندراوى هاوبه‌شیان ده‌رکردوه و به‌جۆرێک دوو دڵى خۆیان نیشان داوه. دیاره ووتوێژى رژیم له‌گه‌ڵ وه‌لا٠Žتانى رۆژئاوا شتێکى نوێ نیه. رژیمى ئاخوندى له‌ساڵى ١٣٨٢ وه تا ئیستا ١٧ خولى ووتوێژى ناوکه‌یی ئه‌نجام داوه. یه‌که‌مین ووتوێژى ناوکه‌یى له‌گه‌ڵ سێ ده‌وڵه‌تى ئوروپایى له ره‌زبه‌رى ١٣٨٢ى کۆچى خۆرى له سه‌عدئابادى تاران ئه‌نجام درا. له‌و ووتویژه‌دا راگه‌یێندرا که ر٠ژیم به‌ریوه بردنى پرۆتۆکۆلى په‌یوه‌ست به قه‌ده‌غه‌کردنى سیلاحه ئه‌تۆمیه‌کانى قبووڵ کردوه تا به‌ر به ناردنى په‌روه‌نده‌که‌ى بۆ شۆراى ئاسایش بگرێت. ١٠ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ریکه‌وته‌دا راده‌برێت ورژیم هه‌موو جارێک به کات کوشتن، رێکه‌وتنى جیددى له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌که‌ى هه‌ڵپه‌ساردوه. به‌لا٠Žم ئه‌مجاره ووتوێژه‌کان له بارودۆخ و پارسه‌نگى هێزى نوێ ئه‌نجام ئه‌درێت و راستیه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که له‌سه‌ر نێوه‌رۆکى قه‌یرانى قوڵى ئابورى ئێران، کاریگه‌رى بایکوته‌کان له‌سه‌ر توندبوونه‌وه‌ى ئه‌و قه‌یرانه و لاوازبوونى پێگه‌ى رژیم له ناوچه‌که، رژیمى ناچار به پاشه‌کشێ و سازان له به‌رانبه‌ر وه‌لا٠Žتانى رۆژئاوا کردوه. ووتوێژى رژیم له‌گه‌ڵ گرووپى ٥+١ له رۆژه‌کانى سێ شه‌ممه وچوارشه‌ممه له ژنێڤ هه‌نگاوێک بوو له راستاى پاشه‌کشێى ئیستراتیژیک. ئیستراتیژى رژیم له‌سه‌ر بنه‌ماى پێداگرتن له‌سه‌ر رێچکه‌ى ده‌ست گه‌یشتن به‌چه‌کى ئه‌تۆمى بۆ بوون به هێزى ناوچه‌یى گه‌یشتۆته بۆنبه‌ست. کاره‌ساتى بیکارى،فه‌قیرى وچاره‌ره‌شى کۆمه‌لا٠Žنى خه‌ڵک و بێبه‌ش بوون له سه‌ره‌تایترین مافى سیاسى و وکۆمه‌لا٠Žیه‌تى ته‌نگى به‌خه‌ڵک هه‌ڵچنیوه. ئه‌م بارودۆخه به‌ستێنى ناره‌زایه‌تى و ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ى خه‌ڵکى به‌دواى خوێدا هێناوه ومانه‌وه‌ى رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى خستۆته به‌ر مه‌ترسى. رژیمى ئاخوندى له ژێر ناوى نه‌رمشى قاره‌مانانه، به‌هه‌نگاو هه‌ڵگرتن بۆ لاى سازان له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، گه‌ره‌کیه‌تى به‌ر به کڵپه‌ى جه‌ماوه‌رى نارازى بگرێت. جه‌ماوه‌ر ئێران ده‌زانن که ئێران زیاتر له سێ ده‌یه‌یه پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا پچراندوه و دروشمى مردنى ئه‌و وه‌لا٠Žته‌ى کردۆته بنه‌مایێکى ئیدئۆلۆژیک. به‌م پێیه هه‌ر نیه‌تێکى ته‌سلیم بوون له ووتوێژه‌کانى له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌لا٠Žته به پاشه‌کشێی دێته ئه‌ژمار وله لاى زۆرێک له خه‌ڵکى ئێران و ناوچه‌که بێزراوتر ده‌بێت. رژیمى ئاخوندى به چۆکدادانى له به‌رانبه‌ر ئه‌مریکا، ده‌بێت هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌ست له ده‌سه‌لاتخوازیه ناوچه‌یه‌که‌ى هه‌ڵبگرێت. گومانى تێدا نیه هه‌ر وه‌کوو ئه‌وه‌ى که پێداگرى رژیم له‌سه‌ر ده‌ست گه‌یشتن به چه‌کى ئه‌تۆمى و بوون به هێزێکى ناوچه‌یى پێوه‌ندى به قازانجى خه‌ڵکى ئێرانه‌وه نیه، پێدا گریشى له‌سه‌ر ده‌ست گه‌یشتنى به وزه‌ى ئاشتیخوازانه له قازانجى خه‌ڵکدا نیه و هه‌موو ئه‌م سیناریو و ته‌سلیم بوون و دروشمه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنانه‌ى به مه‌به‌ستى درێژه‌دان به ده‌سه‌لا٠Žتى نامه‌شروعیه‌تى که ماوه‌ى ٣٥ ساڵه درێژه‌ى هه‌یه وئێرانى کردۆته زیندانێکى گه‌وره که پشکى زۆرى به‌ر نه‌ته‌وه‌ى کورد که‌وتوه.
11 ساڵ و 22 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش