ب.رۆژینپاش ٢٥ ساڵ تێپهر٠ین به سه‌ر کاتى شه‌رى نیوان عێراق و ئێران به‌لام هێشتا مه‌یدانه‌کانى به مین چێندراو پاک نه‌کراونه‌ته‌وه. به پێى ئامارى خودى ده‌سه‌لات له‌و سه‌رده‌مه‌دا به بر٠ى ٢٠ میلیۆن مین له ناوچه سنوورییه‌کانى نیوان عێراق و ئێران که به زۆرى له پارێزگاکانى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا و کوردستان و کرماشان و ئیلامن چێندراوه که هه‌تا کوو ئێستاش به‌ته‌واوى کارێک بۆ پاککردنه‌وه و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى ئه‌و مینانه نه‌کراوه. هه‌ر بۆیه‌شه سالانه ژماره‌یێکى زۆر له هاوه‌لاتیانى بێ تاوانى کوردستان ده‌بنه قوربانى مین و ئه‌گه‌ر گیانیش نه‌ده‌ن....
ئه‌وه بێ گومان خانه‌نشین ده‌بن و زیانێکى زۆر به‌ر جه‌سته‌یان ده‌که‌وێ. له‌دواترین رووداوى دڵته‌زێنى ده‌ستى مین، ٧ منداڵى ته‌مه‌ن ٥ تا ١٠ ساڵى کورد له‌دێى نشکاشی مه‌ریوان بوونه قوربانى ته‌قینه‌وه‌ى مین و به سه‌ختى بریندار بوون. ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی ٢٦ی ره‌زبه‌ری ١٣٩٢، ٧ منداڵ له‌کاتی یاری کردنی مندالانه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی مینێک به‌ره‌ورووبوون و له‌ئاکامدا ٦ منداڵی قۆناغی سه‌ره‌تایی و منداڵێکی ته‌مه‌ن ٥ سالان بریندار بوون. له‌دوای ته‌قینه‌وه‌که ئه‌و مندالانه گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بووعه‌لی مه‌ریوان و به هۆی ناله‌باری دۆخیان ٢ که‌سیان راگوێزراون بۆ تاران. گه‌شبین که‌ریمى، خه‌بات که‌ریمی، سینا دژئاهه‌نگ، زانا پاو، بێهنووش زیادی موقه‌ده‌م، مه‌تین ره‌خش به‌هار و ئاڵا رووبینا له کاتى یارى تۆپی پێ له نزیک کۆنه پایه‌گاێکى سپاى پاسداران که زیاتر له ١٥ ساڵه چۆلکراوه ئه‌و کاره‌ساته‌یان تووش بوو. یه‌کێک له‌و مندالانه له کاتى گێرانه‌وه‌ى رووداوه‌که دا ده‌ڵێ ئێمه یارى تۆپى پێمان ده‌کرد و ده‌مهه‌ویست له تۆپه‌که هه‌ڵده‌م به‌لام به جێى تۆپه‌که قاچم به‌ر شتێکى ره‌ق که‌وت و ته‌قیه‌وه و من و هاورێکانم بریندار بووین. له ئێستا دا زیاتر له ٩٠ میلیۆن مینى پووچه‌ڵنه‌کراو له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا بوونى هه‌یه و زیاتر له ٨٤ وه‌لات له‌گه‌ڵ کێشه‌ى مین رووبه‌روون. به پێى زانیارییه‌کانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و چه‌که کوشنده‌یه سالانه ١٥ تا ٢٠ هه‌زار قوربانى هه‌یه که به زۆریش که‌سى غه‌یره نیزامین. مینى دژه نه‌فه‌ر به هۆى قورسایی که‌م و باران و ئاڵوگۆره‌کانى ژینگه ده‌گه‌رێن و ده‌گوزارێنه‌وه بۆ شوێنێکى تر و کاریگه‌رییه تێکده‌رانه‌کانیان هه‌میشه راده‌گرن. هه‌تا ئێستا رژیمى ئێران هیچ کام له رێکه‌وتننامه‌کانى به‌رگرتن له که‌ڵک وه‌رگرتن و به‌رهه‌مهێنان و جێبه‌جێکردنى مینى چ له په‌یماننامه‌ى ئۆتاواى که‌نه‌دا و چ په‌یماننامه‌ى ئۆسلۆى نوروێژ بۆ به‌رگرتن له به‌کارهێنانى بۆمبى خووشه‌یی ئیمزا نه‌کردووه. په‌یماننامه‌ی ئۆتاوا وه‌لاتانى واژوو که‌ر راده‌سپێرێ که بۆ ماوه‌ى ١٠ ساڵ زه‌وییه‌کانى چێندراو به مین پاک بکه‌نه‌وه و له‌و پێوه‌ندییه‌دا یارمه‌تى ده‌درێن. ئه‌وه‌ى که رژیمى ئێران له‌به‌ر چ هۆکارێک تا ئێستا خۆى پاراستووه له ئیمزا کردنى ئه‌و په‌یماننامه‌یه جێگه‌ى پرسیاره؟ به پێى ئامار و زانیارییه‌کانى رژیم له‌ساڵى ٦٧ وه پاش قه‌بووڵ کردنى رێکه‌وتننامه‌ى ٥٩٨ى شۆر٠اى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ راگرتنى شه‌ر٠، مه‌وادى ته‌قینه‌وه و مینى ژێر زه‌وى به درێژایی ١١٠ ٠ کیلۆمه‌تر له سنووره‌کانى نێوان عێراق و ئێران و رووبه‌رى ٤ میلیۆن و ٢٠ ٠ هه‌زار هێکتار له ٥ پارێزگاى ورمێ، کوردستان، کرماشان و ئیلام و خوزستان بلاو بۆته‌وه . له‌و رێژه‌ییه پارێزگاى ئیلام به رووبه‌رى یه‌ک ملیۆن و ٧٠ ٠ هه‌زار هیکتار، خوزستان به رووبه‌رى ١ ملیۆن ٣٨٠ هه‌زار هیکتار، کرماشان به رووبه‌رى ٦٩١ هه‌زار هیکتار، ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا به رووبه‌رى ٥٩ هه‌زار هێکتار و کوردستان به رووبه‌رى ١٤٨٠ هیکتار ، زه‌وى ته‌ندراو به مینیان هه‌یه. تا ئێستا به‌ده‌یان جار باس له‌وه کراوه که کار بۆ پاککردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه ده‌کرێ و چه‌ندین جار ته‌نانه‌ت رێکه‌وت بۆ کۆتایی کاره‌که دیارى کرا، به‌لام ئه‌وه بۆ ٢٥ ساڵه به به‌رده‌وامى گوبیستى ته‌قینه‌وه‌ى مین و گیان دان و نوقستان بوونى هاوه‌لاتیانى بێ تاوان ده‌بین و هیچ کام له‌و به‌ڵیننانه نه‌چوونه‌ته ناو قۆناغى جێبه‌جێ کردنه‌وه. دوایین روواویش که یه‌کجار دڵته‌زین بوو قوربانى بوونى ٧ په‌پووڵه‌ى ته‌مه‌ن ٥ ساڵ تا ١٠ ساڵى دێى نشکاشی مه‌ریوان بوو که بێگومان له‌و ساته‌وه به‌ودواوه چاره‌نووسی ئه‌و ئازیزانه که تووشی نابینایی و له‌ده‌ست دانى قاچ بوونه ده‌گۆردرێ و هیچ ناوه‌ندێکى حکوومه‌تی خۆى له‌راست ئه‌و زیان و خه‌ساراته به به‌رپرسیار نازانێ. بێگومان ده‌سه‌لاتى دژه خه‌ڵکى ئاخوندى به مه‌به‌ست خۆ ده‌بوێرى له پاککردنه‌وه‌ى یه‌کجارى ئه‌و ناوچانه له مین و مه‌وادى ته‌قینه‌وه‌ى به جێماوى شه‌ر٠. کوردستان به درێژایی مێژوویی هاتنه سه‌رکارى ده‌سه‌لات روانگه‌یێکى ئه‌منیه‌تى له‌سه‌ر بووه و له سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌کانى ژیان له‌دواکه‌وتووی و بێ مافى دا هێشتراوه‌ته‌وه و هه‌ر بۆیه هه‌رگیز ئاماده‌ى ته‌رخان کردنى ئه‌و کات و تێچووییه بۆ پاککردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌یدانه به مین چێندراوانه نابێ و ته‌نانه‌ت به رووداوى له‌مجۆره سه‌رمه‌ست ده‌بێ و ده‌یکاته ده‌رفه‌تێک بۆ هه‌ڵکوتانه سه‌ر هێزه ئازادیخوازه‌کانى کوردستان و ئه‌وه به هۆکارى هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و مینانه ده‌زانێ. به‌لام له‌راستى دا ئه‌وه ته‌نیا بیانووێکى پووچه بۆ شاردنه‌وه‌ى رقى چه‌ندین ساڵه‌ى ده‌سه‌لات له گه‌لى کورد و دانیشتووانى کوردستان. بۆیه خوێنى رژاوى ئه‌و منداڵه بێ تاوانانه‌ى کوردستان له ئه‌ستۆ و له ژێر به‌رپرسیاره‌تى ئه‌و ده‌سه‌لاته‌یه و تاوانبارى راسته‌قینه‌وه‌ى کوشتن و نوقستان کردنى هاوه‌لاتیانى ئه‌و ناوچانه دسه‌لاتى جینایه‌تکارى ئاخوندییه که به‌که‌مته‌رخه‌میی و گوێنه‌دانه‌کانى هۆکارى سه‌ره‌کى مانه‌وه‌ى ئه‌و مینه مه‌رگهێنه‌رانه‌یه له خاکى کوردستاندا.
11 ساڵ و 22 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش