__ ١٣ ئیعدامى جینایتکارانه له‌وان ٣ ژن له ورمێ و گه‌وهه‌ر ده‌شتى که‌ره‌ج __ ژنه زیندانییه‌کی سیاسیی کورد ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کرا__ په‌سه‌ندکردنى حوکمى ئیعدام بۆ زیندانیه‌کى سیاسى کورد __ هه‌وڵێکی خێرا بۆ له‌قاودانی مه‌به‌سته‌کانی رژیمی جینایه‌تکاری کۆماری ئیسلامی وه‌گه‌ر٠ بخه‌ن.__ رژیمى ئێران هۆکارى ناله‌بار بوونى وه‌زعى ئه‌منیه‌تى له عێراقه __ وزه‌ى ناوکه‌یى مافى ئێمه‌یه و پێویستى به په‌سه‌ندى ئه‌وان ناکا __ دابزینى ئێران له ریز به‌ندى جیهانى کاروکاسپى __ مه‌حمود عه‌باس : ئازادى ته‌واوى زیندانیان مه‌رجى رێکه‌وتنى کوتایى له گه‌ڵ ئیسرائیل __ پوتین به‌هێزترین که‌سایه‌تی جیهان ده‌ست نیشانکرا__ (٤٠ %)ی منداڵانی ته‌مه‌ن خوار دوساڵ مۆبایل و ئامێره زیره‌که‌کان به‌کارده‌هێنن
١٣ ئیعدامى جینایتکارانه له‌وان ٣ ژن له ورمێ و گه‌وهه‌ر ده‌شتى که‌ره‌ج رژیمى ئێران ١٣ زیندانى له‌وان ٣ ژن له ورمێ و گه‌وهه‌ر ده‌شتى که‌ره‌ج له سێداره دا . ١١ زیندانى وله‌وان دوو ژن له ئه‌و ئیعدامه به کۆمه‌ڵه له زیندانى ورمێ له سێداره دران که‌چه‌ند که‌س له‌و ئیعدامیانه کورد بوون . هه‌روه‌ها رژیمى ئێران دوو زیندانى تر‌ى له زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شتى که‌ره‌ج له سێداره دا که یه‌کێک له ئیعدام کراوان میترا شه‌هنه‌وازى ناویه‌تى و ماوه‌ى ١١ ساڵ له زیندان دابوو. به پێى هه‌واڵى بلاوکراوه‌کان میترا شه‌هنه‌وازى کاتى له سێداره دانى به توندى ناساغ بووه . ناوبراو به تاوانى دیفاع له ناموسى خۆى مه‌ئمورێکى جینایه‌تکارى هێزى ئینتزامى کۆشتبوو . له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری حه‌سه‌ن رۆحانی له‌رێکه‌وتی ١٢ی مانگی گه‌لاوێـژه‌وه هه‌تا ئهمر٠ۆ رێکه‌وتی ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌رجه‌م ٢٢٤ هاووڵاتی ئێــرانی له‌سێداره دراون که له‌سێداره درانی ١٤٥ که‌سیان له‌ماوه‌ی ٢ مانگی یه‌که‌می ده‌وڵه‌تداریی رۆحانیدا تۆمار کراوه. هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رجه‌م حوکمی له‌سێداره درانی ٢٨ هاووڵاتیی کورد له‌زیندانه‌کانی وڵاتی ئێــراندا جێبه‌جێ کراوه.ژنه زیندانییه‌کی سیاسیی کورد ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کرایه‌کێک له ژنه به‌ندکراوه‌کانی زیندانی ئێڤینی تاران به هۆی هه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌ی بۆ یه‌کێک له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌کانی شاری تاران گوازرایه‌وه. به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، چالاکێکی سیاسیی کورد به ناوی "مریه‌م موقه‌ده‌سی" به هۆی هه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌ی و که‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین، تووشی نه‌خۆشی بووه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی یه‌کێک له‌ناوه‌نده‌ده‌رمانییه‌کانی تاران کراوه. مریه‌م موقه‌ده‌سی، چالاکی سیاسیی کورد به هۆی هه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌ی و که‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین، تووشی نه‌خۆشی بووه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی یه‌کێک له‌ناوه‌نده‌ده‌رمانییه‌کانی تاران کراوه. ناوبراو له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین جار به هۆی "دۆخی ناله‌باری زیندان" و که‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی زیندان" به نسیبه‌ت نه‌خۆشییه‌که‌یه‌وه، مانی له‌خواردن گرتبوو. مریه‌م موقه‌ده‌سی مانگی بانهمهر٠ی ١٣٨٩ی هه‌تاوی به تاوانی هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومه‌تی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر حوکمی ٩ ساڵ زیندان مه‌حکووم کرا.په‌سه‌ندکردنى حوکمى ئیعدام بۆ زیندانیه‌کى سیاسى کورد حوکمى ئیعدام بۆ مه‌نسوور ئاروه‌ند له دیوانى باڵاى ئێران په‌سه‌ند کرا و ناوبراو له سه‌روده‌مى به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئیعدام دایه . به پێى هه‌واڵده‌رى هێرانا، حوکمى ئیعدامى مه‌نسور ئاروه‌ند زیندانى سیاسى کورد که له به‌ندى ١٢ ى زیندانى ناوه‌ندى ورمێ دا به سه‌ر ده‌با له لایه‌ن دیوانى به‌رزى ئێران په‌سه‌ند کراو و له ناو زیندان به ناوبراو راگه‌ێندرا . مه‌نسور ئاروه‌ند هاوه‌ڵاتى کوردى خه‌ڵکى مه‌هاباده که له جۆزه‌ردانى ساڵى ١٣٩٠ له ماڵى خۆى ده‌ست به سه‌ر کرا و به تومه‌تى دژایه‌تى و هاوکارى له‌گه‌ڵ یه‌کێک له رێکخراوه کوردییه‌کان دژ به نیزام له خه‌رمانانى ١٣٩١ له لایه‌ن لقى ١ ى دادگاى شۆر٠شی مه‌هاباد به ئیعدام مه‌حکوم کرا .هه‌وڵێکی خێرا بۆ له‌قاودانی مه‌به‌سته‌کانی رژیمی جینایه‌تکاری کۆماری ئیسلامی وه‌گه‌ر٠ بخه‌نکه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی له راگه‌ێندراوێکدا داواى چر٠ کردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کان بۆ به‌ربه‌ست کردنى ئیعدامه‌کان له وه‌لاتى ئێران ده‌کات. له‌و راگه‌ێندراوه‌دا هاتووه: ته‌وژمی گرتن و زیندانی و ئه‌شکه‌نجه کردنی هاوولاتیانی کورد له گه‌ڵ به‌رده‌وام بونیکی له میژینه، ئه‌مرۆ گه‌یشتۆته قۆناغیک که رۆژ نییه که‌سانیک به تاوانی دهربر٠ینی بیر‌و باوه‌ر٠، نووسین و هه‌لسورانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌که‌وێته زیندانه‌وه، یاخود حۆکمی له سیداره‌دانی بۆ نهبر٠دریتهوه. هه‌ر چه‌ن رۆژ پێش ئێستا بوو که ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ژماره‌یه‌ک زیندانیی سیاسی له رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌و رێژیمه‌وه ئیعدام کراون، ''ره‌زا ئیسماعیلی'' و ''حه‌بیبوڵڵا گوڵپه‌ری‌پوور'' زیندانییانی سیاسیی کورد له شاره‌کانی سه‌لماس ورمێ و هه‌روه‌ها ١٦ چالاکی سیاسی و فه‌رهه‌نگیی بلوچ له شاری ''زاهیدان''ی پارێزگای سیستان و بلووچستان له ریزی ئه‌و ئیعدام کراوانه دان. ئه‌و که‌مپه‌ینه له درێژه‌دا ده‌لێ: له لایه‌کی تره‌وه، مه‌سه‌له‌ی گرنگتر، مه‌ترسی ئیعدامی چه‌ند که‌س له هه‌ڵسوراوانی کورد به ناوه‌کانی زانیار و لوقمان مورادی ، عه‌لی و حه‌بیب ئه‌فشاریه، له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند جار به مه‌به‌ستی جێ به جێکردنی حوکمی ئیعدام گوازراونه‌ته‌و بۆ ژووری تاکه‌که‌سی . له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا حوکمی له‌سێداره درانی چوار زیندانیی سیاسیی کورد به‌ناوه‌کانی "سیروان نژاوی، ئیبراهیم عیساپوور، مه‌نسوور ێ‌روند و سامان نه‌سیم" له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاتی ئێرانه‌وه پشتر٠است کراوه‌ته‌وه. هه‌نووکه له‌وڵاتی ئێـران ٢١ زیندانیی سیاسیی کورد له زیندانه‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران‌دا حوکمی له‌سێداره درانیان بۆ بر٠اوهتهوه و حوکمی زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه له دیوانی باڵای وڵاتی ئێران پشتر٠است کراوه‌ته‌وه.رژیمى ئێران هۆکارى ناله‌بار بوونى وه‌زعى ئه‌منیه‌تى له عێراقه عه‌بدولقاده‌ر نایه‌ل ووته‌بێژى مانگرتووانى رومادى عێراق ووتى : ئه‌مرۆ هه‌مو شتێک بۆ خه‌ڵکى عێراق روون بۆته‌وه و خه‌ڵک ده‌زانن رژیمى ئێران بۆته هۆکارى سه‌ره‌کى ناله‌باریی وه‌زعى ئه‌منیه‌تى له عێراق . هه‌روه‌ها ووتیشى ده‌وڵه‌تى نوورى مالیکى پشتیوانى له چه‌کداران ده‌کا و رژیمى ئێرانیش که‌ڵکیان لێ وه‌ر ده‌گرێ تا له‌و رێگه‌یه‌وه گه‌ڵاڵه‌کانى خۆى به‌ره‌و پێش ببات .وزه‌ى ناوکه‌یى مافى ئێمه‌یه و پێویستى به په‌سه‌ندى ئه‌وان ناکا حسین که‌ره‌م له گۆپاڵبه‌ده‌ستانى خامنه‌یى له هێرش بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تى رۆحانى ووتى ، دیپڵۆماسى ناوکه‌یى پێویستى به پشتیوانه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ستى ده‌وڵه‌تیش هیچى تێدانه‌بێ نابێ بگۆترێ ده‌ستى ئیمه هیچ تێدا نییه . ناوبراو سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندى ئێران له گه‌ڵ ئه‌مریکا ووتى ، پێداویستى سه‌ره‌کى ئێمه به ووتووێژ چاره‌سه‌ر نابێ ، مه‌گه‌ر ئێمه بووینه‌ته سواڵکه‌رى مافى خۆمان ؟ هه‌روه‌ها ووتیشى وزه‌ى ناوکه‌یى مافى ته‌واوى ئێمه‌یه و پێویست به په‌سه‌ندکردنى ئه‌وان ناکا .دابزینى ئێران له ریز به‌ندى جیهانى کاروکاسپى جارێکى تر ئێران له ریزبه‌ندى جیهانى کاروکاسپى دابه‌زینى به خۆوه بینى . بانکى جیهانى له نوێترین راپۆرتى خۆیدا سه‌باره‌ت به پێوه‌ره‌کان کاروکاسبى له جیهان له دابه‌زینى ٧ پله‌ى ئێران له نێو ١٨٩ وه‌ڵاتى جیهان هه‌واڵى دا . به پێى ئه‌و هه‌واڵه پله‌ى رژیمى ئێران سه‌باره‌ت به ژینگه‌ى کاروکاسپى له نێو وه‌ڵاتانى جیهان ١٥٢ راگه‌ێندراوه .مه‌حمود عه‌باس : ئازادى ته‌واوى زیندانیان مه‌رجى رێکه‌وتنى کوتایى له گه‌ڵ ئیسرائیل مه‌حمود عه‌باس سه‌روکى ده‌وڵه‌تى فه‌لستین ووتى : هیچ رێکه‌وتنێکى کۆتایى نایه‌ته ئاراوه مه‌گه‌ر ته‌واوى زیندانیه‌کانى ئێمه له زیندانه‌کانى ئیسرائیل ئازاد بکرێن. ته‌له‌فیزیۆنى ئه‌لجه‌زیره ووتى ، مه‌حموود عه‌بباس که له زیندانیانى ئازاد کراوى فه‌لستینى پێشوازى ده‌کرد بڵێنى به خه‌ڵک دا هیچ زیندانیه‌ک له زیندان دا نامێنێته‌وه . پوتین به‌هێزترین که‌سایه‌تی جیهان ده‌ست نیشانکراگۆڤاری(فۆربس)ی ئه‌مریکی ناوی که‌سایه‌تیه به‌هێزه‌کانی ئه‌مساڵ (٢٠ ١٣)ی جیهانی دیاریکرد و تێیدا ڤلادیمێر پوتن وه‌ک به‌هێزترین که‌سایه‌تی جیهان ده‌ستنیشانکراوه و باراک ئۆباماش له پله‌ی دوه‌م دێت. به گوێره‌ی ریزبه‌ندی گۆڤاره ئه‌مریکیه‌که، که (٧٢) سه‌رکرده و سه‌رۆکی کۆمپانیا و رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی تێدایه بۆ به‌هێزترین که‌سایه‌تیه‌کانی ساڵی (٢٠ ١٣)ی جیهان، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆکی روسیا به‌هێزترین که‌سایه‌تی جیهانه و باراک ئۆباما سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا دوه‌م که‌سایه‌تی به‌هێزی جیهان دێت و چی جینبینگ سه‌رۆکی چین له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندیه‌که‌دایه. هاوکات، پاپا فرا‌نسیسی ڤاتیکان له پله‌ی چواره‌مدایه و ئه‌نجێلا مێرکلی راوێژکاری ئه‌ڵمانیاش پله‌ی پێنجه‌می گرتوه و ده‌یڤد کامیرۆنی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیاش له پله‌ی یانزه‌هه‌مدایه، فرانسوا هۆلاند سه‌رۆکی فه‌ره‌نساش پله‌ی هه‌ژده‌هه‌می به‌رکه‌وتوه و دیلما روسیف سه‌رۆکی به‌رازیل له پله‌ی بیسته‌م دێن. هه‌ر به پێی ریزبه‌ندی گۆڤاره‌که، شا عه‌بدوڵای کور٠ی عه‌بدولعه‌زیز پاشای سعودیه هه‌شته‌مین که‌سایه‌تی به‌هێزی جیهان و یه‌که‌م به‌هێزترین سه‌رکرده‌ه‌ی عه‌ره‌بیه.(٤٠ %)ی منداڵانی ته‌مه‌ن خوار دوساڵ مۆبایل و ئامێره زیره‌که‌کان به‌کارده‌هێننلێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ئاماژه به‌وه ده‌کات که رێژه‌ی (٤٠ %)ی منداڵانی ته‌مه‌ن خوار دوساڵ مۆبایل به‌کارده‌هێنن. ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن گروپی (کۆمۆم سنس میدیا)ه‌وه ئه‌نجامدراوه و ئاشکرایکردوه، که رێژه‌ی (٤٠ %)ی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن دو ساڵ مۆبایل به‌کار ده‌هێنن و ته‌نانه‌ت منداڵانی ته‌مه‌ن خوار یه‌ک ساڵیش ئامێره زیره‌که‌کانیان به‌کارهێناوه، له‌کاتێکدا دوساڵ پێش ئێستا منداڵانی ته‌مه‌ن خوار هه‌شت ساڵ ئه‌و ئامێرانه‌یان به‌کارده‌هێنا. لێکۆڵینه‌وه‌که ئه‌وه‌شی خستوهتهر٠و،" که جیهان له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی نه‌وه‌یه‌کی دیجیتاڵیدایه".هاوکات باسله‌وه‌شکراوه، له کۆی چوار منداڵ، سیانیان به ئه‌سانی ده‌ستیان ده‌گات به مۆبایل و به‌کاریده‌هێنن، جگله‌وه‌ش ئه‌و منداڵانه‌ی پیش‌تر له ته‌مه‌نی خوار هه‌شت ساڵییه‌وه مۆبایل و ئامێره زیره‌که‌کانیان به‌کار ده‌هێنا، رێژه‌که‌یان له (٣٨%)ه‌وه بۆ (٧٢%) به‌رزبوه‌ته‌وه.
11 ساڵ و 21 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش