کامیل نوورانى فهردگومانی تێدا نییه که رژیمی ئاخوندی له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کار و گرتنی ده‌سه‌لاته‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماێکی فاشیستی دینیه‌وه دامه‌زراوه و بانگه‌شه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی به ناو ئیسلامی به‌رز کرده‌وه و په‌ره‌دان به‌و جۆره ئیسلامه‌ی ده‌سکردی کۆمه‌لێک ئاخوندی مێشک وشکی دواکه‌وتوو بوو له کاره هه‌ره گرینگ و ئیستراتژییهکانی هاته ئه‌ژمار و به عه‌مه‌لیش له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته تا ئێستا پووڵ و ئیمکاناتێکی یه‌کجار زۆری له‌سه‌ر حیسابی ...
خه‌ڵکی ئێران خه‌رج کردووه. باوه‌ری ئه‌و ده‌سه‌لاته له‌سه‌ر تا خواره‌وه به‌مجۆره بووه که خه‌ڵک ئه‌گه‌ر نانی شه‌وێیان نه‌بێ پێویسته ده‌ق بگرن به فکره دڵخوازه‌که‌ی ئاخوندانی زاڵ به‌سه‌ر ئێران و به‌مجۆره ده‌رفه‌تی مانه‌وه‌ی نامه‌شروعی خۆیان له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌لات مسه‌وگه‌ر بکه‌ن.لهدواترینی ئه‌و هه‌ولانه ئاخوندێکی سه‌ر به حکوومه‌ت که به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێکخراوی ته‌بلیغاتی ئیسلامی پارێزگای ئیلامه، له شه‌کرشکاندن و ووتهیێکی بێ نرخ و پووچ دا که‌مبوونی ئاخوندی له دێهاته‌کانی ئه‌و پارێزگایه دایه به‌ر ره‌خنه و ووتی: له گرینگ‌ترین ئه‌و باس و کێشانه‌ی ئێمه له پارێزگای ئیلام رووبه‌رووین، کێشه‌ی که‌مبوونی ئاخوند و به‌رنوێژی جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وته‌کانی دیهاته‌کان و هێندێک له مزگه‌وتی ناو شاره‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌یه. ئه‌و ئاخونده وێرای مه‌ترسی دهربر٠ین له پێشکه‌وتنه‌کانی سه‌رده‌م و هاتنی ماهواره و ئینته‌رنێت و له‌زمان خۆیه‌وه مه‌ترسیه‌کان بۆ سه‌ر تێکدانی فکر و کلتووری کۆمه‌ڵگا، ده‌ڵێ، گرینگ‌ترین فاکته‌ر بۆ پارێزگاری له ئیمان و باوه‌ری خه‌ڵک بوونی ئاخوند و به‌رنوێژی جه‌ماعه‌ته له‌ناو مزگه‌وته‌کان. ناوبراو به‌وه‌ش نه‌وێستا و داوای ١٠ ٠ میلیۆن ته‌مه‌ن ده‌کا بۆ دامه‌زراندنی ٥٠ ئاخوند له ٥٠ دێهاتی پارێزگای ئیلام.به راستی جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه له‌کاتێکدا که ئه‌و پارێزگا کوردنشینه به ده‌یان کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و ئابووریی ته‌ندراوه باس له‌وه بکرێ که ئاخوند دابین بکه‌ن بۆ دیهاته‌کانی و بنه‌ما ئیدئۆلۆژییه دواکهوتووانهکهی ده‌سه‌لاتی ملهور و دیکتاتۆر په‌ره و گه‌شه‌ی پێ بدرێ. ئه‌و قسه بێ بایه‌خ و گاڵته‌جارانه‌یه ئه‌گه‌ر خه‌ڵک له تێری و پر٠ی دا بووایه‌ن ره‌نگه زۆر جێگه‌ی سهرسوور٠مان نه‌بووایه به‌لام له ئێستا به‌و گشته کێشه‌یه‌ی وه‌ک بێ‌کاری و هه‌ژاری و بوونی به‌ربلاوی ماده هۆشبه‌ره‌کان و دیارده‌ی خۆکوژی و ته‌لاق و ده‌یان کێشه‌ی تر باس کردن له دابین کردنی ئاخوند و به‌رنوێژی جه‌ماعه‌ت و داوای بووجه بۆ ئه‌و بابه‌ته له زمان به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگایێکی حکوومه‌تی ئاخوندییه‌وه مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سه‌لات و پێکهاته‌یه و له‌هه‌مانکاتیشدا بێ دهبهرستی ئه‌و نیزامه له‌راست کێشه سه‌ره‌کی و ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک و هه‌روه‌ها ئاستی نه‌فامی و تێنه‌گه‌یشتوویی ئاخوندان ته‌نانه‌ت له‌پێناو وه‌دیهێنانی ئامانجه نگریسه‌که‌یان که په‌ره‌دان به فکری ولایه‌تی فه‌قیه ده‌رده‌خات . له‌کاتێکدا که پارێزگای ئیلام به بوونی سه‌رچاوه‌ی ژێر زه‌ویی نه‌وت و گاز و ئاو و خاکی شیاو بۆ کشت و کاڵ و کانزای جۆراوجۆر له زۆربه‌ی پێوه‌ره‌کانی گه‌شه‌سه‌ندن پله‌ی کۆتایی و خه‌راپترین ئاستی هه‌یه و له‌کاتێکدا ئیلام یه‌که‌مین پارێزگایه بۆ بوونی قه‌یرانی بێ‌کاری له‌سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا زۆرترین رێژه‌ی نرخی بێ‌کاری هه‌یه، له‌کاتێکدا بارودۆخی ئابووری و ژیانی خه‌ڵک له‌وپه‌ری نه‌شیاویی دایه، له‌کاتێدا پارێزگای ئیلام به هۆی بێ‌کاری زۆرترین که‌سی کۆچکردوو بۆ شاره‌کانی تری ئێرانی هه‌یه، له‌کاتێکدا که بۆ دابین کردنی بچووکترین پێداویستیه‌کان ده‌بێ چاوه‌رێی باقی شاره‌کانی تر بێ و خاوه‌نی که‌مترین گه‌شه‌ی پیشه‌سازییه و هیچ جۆره کار و کارخانه‌یێکی کاریگه‌ری تێدا بونیاد نه‌نراوه، له‌کاتێکدا که هیچ جۆره ژێرخانێکی بۆ گه‌شه‌ی ئابووری تێدا نه‌رخساوه بچووکترین سه‌رمایه‌دانانی تێدا ناکرێ چ له به‌شی تایبه‌ت و چ ده‌وڵه‌تی، له‌کاتێکدا که به هۆی فاکته‌ره‌کانی پێشوو خاوه‌نی زۆرترین رێژه‌ی تووشبوو به ماده هۆشبه‌ره‌کانه و له‌هه‌موو کونج و گۆشه‌یێکی شار ده‌رزی و که‌ل و په‌لی ئیعتیاد به‌رچاو ده‌که‌وێ، له‌کاتێکدا که رێژه‌ی ته‌لاق به هۆی کاری کاتی و نه‌بوونی بژیویی ژیان له ئاستی به‌رچاو دایه، له‌کاتێکدا کێشه‌ی زۆر قووڵی ته‌ندورستی به هۆی که‌م بوونی ئیمکانات و پسپۆری پزیشکی له پارێزگای ئیلام بوونی هه‌یه، له‌کاتێکدا که به هۆی بوونی رووبه‌رێکی به‌ربلاو له مینی چیندراو له زه‌وییه کشت و کاڵیه‌کان ئه‌و به‌ستێنه له‌ناو چووه و له‌هه‌مانکاتدا قه‌یرانی که‌م ئاویی هه‌یه به بوونی ١٣ روباره‌وه به هۆی نه‌بوونی به‌نداو، له‌کاتێکدا که پارێزگای ئیلام یه‌که‌م پارێزگای ئێرانه که زۆرترین دیارده‌ی خۆکوژی تێدا ده‌بیندرێ که زۆربه‌ی پێوه‌ندی به هه‌ژارییه‌وه هه‌یه باس کردن له ناردنی ئاخوند و ته‌رخان کردنی بووجه بۆی گاڵته‌کردن به شعووری خه‌ڵک و تراژیدیای ئه‌و سه‌رده‌مه نییه؟ پێویسته ئه‌و ئاخوونده و ته‌واوی هۆکارانی ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی به سه‌ر پارێزگای ئیلام و باقی شاره‌کانی کوردستان هاتووه له‌ناو دۆخێکی هاوشێوه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه بهێڵدرێنه‌وه تا خۆیان و ماڵ و منداڵیان هه‌ست به ئازار و مه‌ینه‌تیه‌کانی خه‌ڵک بکه‌ن و ئینجا با باسی که‌مبوونی ئاخووند و داوای دابین کردنی ئاخووند بکه‌ن. ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاخوونده له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و کێشه و گرفتانه رۆژانه ده‌ست و په‌نجه‌ی نه‌رم کردبا شه‌کرێکی وای ده‌شکاند؟ به‌راستی جێگه‌ی سه‌رسوورمانه که به‌رێوه‌به‌رێکی بالای ئه‌و نیزامه ئازار و خه‌مه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و شوێنه‌ی بۆی داندراوه نه‌زانێ و به‌و قسه پرووپووچانه ئه‌وه‌نده‌ی تر ئازار و خه‌مه‌کانی خه‌ڵک زیاد بکات. خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌ت بۆ له‌ته نانێک هه‌زار نه‌هامه‌تیان تووش ده‌بێ و ئاخوندێکی نه‌زان و نه‌فامی داندراوی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ش نیگه‌رانی لاوازیی باوه‌ر و ئیمانی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه و بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریش داوای هه‌نارده‌کردنی ئاخووندی زیاتر بۆ ئه‌و پارێزگایه ده‌کات. به‌راستی هه‌م مایه‌ی گاڵته‌جاری و پێکه‌نینه و هه‌م مایه‌ی رق و بێزاری و گریانه. ئه‌وه رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌یه و هه‌تا حوکمی وه‌لی فه‌قیه به‌سه‌ر وه‌لاتی ئێران و کوردستان مابێ ناکرێ چاوه‌روانی زیاتر له‌و ده‌سه‌لاته بین و بێگومان مانه‌وه‌ی فکریی ئاخوندی و نیزامه‌که‌یان له‌سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه‌یه.
11 ساڵ و 21 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 29 خوله‌ک لهمهوپێش