یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ب.رۆژینساڵیانێکى دوردرێژه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى دیکتاتۆرى ئاخوندى لاوان و خه‌‌‌ڵکى به‌‌‌ش مه‌‌‌ینه‌‌‌تى کورد له‌‌‌ سنووره‌‌‌کانى کوردستان ده‌‌‌داته‌‌‌ به‌‌‌ر گولله‌‌‌ و رۆژانه‌‌‌ شاهیدى هه‌‌‌واڵ و راپۆرتى کوژرانى هاوه‌‌‌لاتیانى کوردین. رژیمى ئاخوندى له‌‌‌ ریشه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر بناغه‌‌‌ى جینایه‌‌‌ت و کوشتار و دروست کردنى ترس و توقاندن ...

درێژه‌‌‌ى به‌‌‌ده‌‌‌سه‌‌‌لاتداریی خۆى داوه‌‌‌ و میلیتاریسم و سه‌‌‌پاندنى دۆخى شه‌‌‌ر سیاسه‌‌‌تى زاڵى ده‌‌‌سه‌‌‌لات به‌‌‌سه‌‌‌ر ناوچه‌‌‌ى کوردستان بووه‌‌‌. له‌‌‌کاتێکدا که‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ٣٥ ساڵه‌‌‌ به‌‌‌کرێگیراوانى رژیم سینگى کاسبکاران و کۆڵبه‌‌‌رانى کورد به‌‌‌ گولله‌‌‌ کون کون ده‌‌‌که‌‌‌ن، باس کردن له‌‌‌و باره‌‌‌وه‌‌‌ و شیکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى پانتایی و چۆنیه‌‌‌تى روودانى ئه‌‌‌و جینایه‌‌‌تانه‌‌‌ ره‌‌‌نگه‌‌‌ بابه‌‌‌تێکى نوێ نه‌‌‌بێ، به‌‌‌لام له‌‌‌ماوه‌‌‌ى رۆژانى رابردوو له‌‌‌درێژه‌‌‌ى ئه‌‌‌و ره‌‌‌وته‌‌‌ جارێکى دیکه‌‌‌ شاهیدى روودانى دوو جینایه‌‌‌تى که‌‌‌م پێشوونه‌‌‌ و تا راده‌‌‌یێک جێگه‌‌‌ى سه‌‌‌رسوورمان و دژوار بۆ باوه‌‌‌رکردن بووین. هه‌‌‌واڵى کوژرانى گه‌‌‌نجێکى نه‌‌‌وسوودى سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠اى بوونى کارتى سه‌‌‌وزى هاتوچوو له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ سنوورییه‌‌‌کان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها هه‌‌‌واڵى کوژرانى کچێکى ته‌‌‌مه‌‌‌ن ١٧ ساڵه‌‌‌ى کورد خه‌‌‌ڵکى بانه‌‌‌ به‌‌‌ بیانووى بوونى بارى قاچاخ زۆر هه‌‌‌ژێنه‌‌‌ر و جێگه‌‌‌ى داخ بوو.  هێزه‌‌‌ چه‌‌‌کداره‌‌‌کانى پاسگاى مه‌‌‌لانده‌‌‌ر ٢ لاوى نه‌‌‌وسوودیان به‌‌‌ بێ هیچ ئاگادارکردنه‌‌‌وه‌‌‌ و هۆکارێک دایه‌‌‌ به‌‌‌ر ره‌‌‌گبارى گولله‌‌‌ و به‌‌‌و هۆیه‌‌‌وه‌‌‌ ئیحسان په‌‌‌یام لاوى ٢٢ ساڵه‌‌‌ى نه‌‌‌وسوودى هه‌‌‌ر له‌‌‌وێ گیانى دا و کاروان حه‌‌‌یده‌‌‌ریش به‌‌‌ سه‌‌‌ختى بریندار بووه‌‌‌.  ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ کاتێکدابوو که‌‌‌ هه‌‌‌ردووکیان کارتى سه‌‌‌وزیان پێ بووه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن خودى ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ هێندێک مه‌‌‌رج ده‌‌‌درێته‌‌‌ کۆڵبه‌‌‌ران تا له‌‌‌و ناوچانه‌‌‌ به‌‌‌ ئازادى هاتووچۆ بکه‌‌‌ن. له‌‌‌دواى ئه‌‌‌و جینایه‌‌‌ته‌‌‌ له‌‌‌وپه‌‌‌ر٠ى بێ شه‌‌‌رمى دا رژیم سه‌‌‌ردانى خانه‌‌‌واده‌‌‌ى ئیحسان ده‌‌‌کات و داوایان لێده‌‌‌کات سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌و رووداوه‌‌‌ بێ ده‌‌‌نگ بن و هه‌‌‌واڵه‌‌‌که‌‌‌ى بلاو نه‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌هه‌‌‌مان کاتیشدا به‌‌‌ڵینى پێراگه‌‌‌یشتن به‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ ده‌‌‌ده‌‌‌ن به‌‌‌ خانه‌‌‌واده‌‌‌ى په‌‌‌یام . ئه‌‌‌و به‌‌‌ڵین و وه‌‌‌عده‌‌‌یه‌‌‌ش له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ ماوه‌‌‌ێک له‌‌‌مه‌‌‌وپێش له‌‌‌کاتى روودانى جینایه‌‌‌تێکى هاوشێوه‌‌‌ و دانى به‌‌‌ڵینى پێراگه‌‌‌یشتن به‌‌‌ رووداو و به‌‌‌سزاگه‌‌‌یاندنى بکوژانى کور٠ى ماڵى میدحه‌‌‌ت نیا که‌‌‌سی بکوژ ته‌‌‌نیا به‌‌‌ ٢٠ ٠  هه‌‌‌زار تمه‌‌‌ن سزا درا و پاشان ئازاد کرا و په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌که‌‌‌ش داخرا. له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ێکى ترى کوردستان ئه‌‌‌وین عوسمانى کچه‌‌‌ کوردى ته‌‌‌مه‌‌‌ن ١٧ ساڵه‌‌‌ له‌‌‌کاتێکدا که‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌زگیرانه‌‌‌که‌‌‌ى به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى سه‌‌‌یران چووبوونه‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى شار و له‌‌‌کاتى گه‌‌‌ر٠انه‌‌‌وه‌‌‌یان له‌‌‌لایه‌‌‌ن چه‌‌‌ند چه‌‌‌کدارێکى جل و به‌‌‌رگ شه‌‌‌خسی سه‌‌‌ر به‌‌‌ رژیم به‌‌‌ بیانووى بوونى که‌‌‌ل و په‌‌‌لى قاچاخ درانه‌‌‌ به‌‌‌ر گولله‌‌‌ و له‌‌‌ ئه‌‌‌نجام دا ٢ گولله‌‌‌ به‌‌‌ر پشت و قاچى ئه‌‌‌وین عوسمانى که‌‌‌وت و له‌‌‌دواى رۆژێک مانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ گیانى دا و ده‌‌‌زگیرانه‌‌‌که‌‌‌شی له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ خه‌‌‌وێندراوه‌‌‌. هێزه‌‌‌کانى رژیم له‌‌‌ ووته‌‌‌کانیان دا ئیدعایان کرد که‌‌‌ به‌‌‌ هه‌‌‌ڵه‌‌‌ ماشینى هه‌‌‌ڵگرى ئه‌‌‌وین و ده‌‌‌زگیرانه‌‌‌که‌‌‌یان داوه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌ر گولله‌‌‌ و هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک سیناریۆکانى پێشوو خوازیارى بێده‌‌‌نگى خانه‌‌‌واده‌‌‌ى ئه‌‌‌و ئازیزانه‌‌‌ بوون.  به‌‌‌ راستى تاوانى ئه‌‌‌و کچه‌‌‌ کورده‌‌‌ که‌‌‌ ته‌‌‌نیا حه‌‌‌وتووێکى بۆ کاتى زه‌‌‌ماوه‌‌‌ند مابوو چ بوو تا شایانى کوشتنێکى له‌‌‌و جۆره‌‌‌ بێ به‌‌‌زییانه‌‌‌ بێ؟ تاوانى ئه‌‌‌و خه‌‌‌ڵکه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌هه‌‌‌موو شوێنیکى ژیانیان سێبه‌‌‌رى مه‌‌‌ئمورانى جینایه‌‌‌تکارى رژیم قورساییان به‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌کات و هه‌‌‌موو تاکێکى کورد به‌‌‌ مه‌‌‌ترسی ده‌‌‌بیندرێ و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت ترسیشیان له‌‌‌ کچێکى ١٧ ساڵه‌‌‌ش هه‌‌‌یه‌‌‌، چیه‌‌‌؟  یان خود ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ رژیم له‌‌‌کاتێکدا کارتى سه‌‌‌وز بۆ کۆڵبه‌‌‌رانى کورد ده‌‌‌رده‌‌‌کات و متمانه‌‌‌ى ئه‌‌‌وه‌‌‌یان پێده‌‌‌دا که‌‌‌ به‌‌‌ بوونى ئه‌‌‌و کارته‌‌‌ گیانیان ده‌‌‌پارێزرێ و له‌‌‌و لاشه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌کرێنه‌‌‌ ئامانجى فیشه‌‌‌کى چه‌‌‌که‌‌‌کانیان، ده‌‌‌یانهه‌‌‌وێ چ شتێک بسه‌‌‌لمێنن؟ ده‌‌‌یانهه‌‌‌وێ بڵین ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌ له‌‌‌ ئێران هیچ قانوون و رێساێک نایگرێته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى کاره‌‌‌ساتبارترین جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانیش به‌‌‌ پارێزراوى ده‌‌‌مێننه‌‌‌وه‌‌‌ و هیچ جۆره‌‌‌ پێراگه‌‌‌یشتن به‌‌‌ بابه‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌ش له‌‌‌ئارادا نابێ؟ راستیه‌‌‌که‌‌‌ى ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لات هێشتا له‌‌‌سه‌‌‌ر بناغه‌‌‌ى فه‌‌‌رمانى جیهادى ساڵى ٥٨ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خه‌‌‌ڵکى کوردستان هه‌‌‌ڵس و که‌‌‌وت ده‌‌‌کات و بۆ ئه‌‌‌وان هیچ جیاوازییه‌‌‌ک له‌‌‌ نێو خه‌‌‌ڵکى چه‌‌‌کدار و بێ چه‌‌‌ک و ژن و پیاو و منداڵ و لاو بوونى نییه‌‌‌  و ئه‌‌‌وه‌‌‌ى گرینگه‌‌‌ کوشتن و داخدارکردنى دایکان و پێش گرتن له‌‌‌ چاره‌‌‌سه‌‌‌رى برینه‌‌‌کانى چه‌‌‌ندین ساڵه‌‌‌ و پێشگرتن له‌‌‌ قه‌‌‌تماغه‌‌‌ به‌‌‌ستنیانه‌‌‌. ئێستا ئه‌‌‌و جینایه‌‌‌تانه‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر له‌‌‌ زیندانه‌‌‌کان به‌‌‌ ئیعدامى رۆڵه‌‌‌کانمان به‌‌‌رێوه‌‌‌ بچێ و یان له‌‌‌ زانستگاکان له‌‌‌رێگه‌‌‌ى کوشتنى خوێندکارانى کورد و یان کوشتنى کۆڵبه‌‌‌ران که‌‌‌ ته‌‌‌نانه‌‌‌ت کارتى سه‌‌‌وزیان پێ بێ و یان خود  کوشتنى کچانى چاوه‌‌‌رێى پێکهێنانى ژیانى هاوبه‌‌‌ش به‌‌‌ بیانووى بارى قاچاخ ، بۆ ده‌‌‌سه‌‌‌لات جیاوازیی نییه‌‌‌ و گرینگ ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ رۆڵه‌‌‌کانى کورد له‌‌‌ناو ببرێن و خه‌‌‌ڵکى کوردستان بخه‌‌‌نه‌‌‌ ناو ماته‌‌‌م و پرسه‌‌‌ى ئازیزانیان. به‌‌‌لێ ناوه‌‌‌رۆکى ئه‌‌‌و نیزامه‌‌‌ سه‌‌‌ده‌‌‌ نێوه‌‌‌راستیه‌‌‌ ئه‌‌‌و راستیانه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئاماژه‌‌‌مان پێدا و هیوا به‌‌‌ستن به‌‌‌ هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ ئاڵوگۆرێک له‌‌‌ سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانى رژیم له‌‌‌ راست خه‌‌‌ڵکى کوردستان خه‌‌‌یالێک زیاتر نییه‌‌‌ و ته‌‌‌نیا رێگه‌‌‌ى رزگاریی له‌‌‌ ده‌‌‌ست ئیستبدادى ئاخوندى یه‌‌‌کگرتوویی بۆ له‌‌‌ناوبردن و رووخانى ئه‌‌‌و ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌یه‌‌‌. 

10 ساڵ و 11 مانگ و 28 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن