شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هۆگرماشینى ئیعدام له‌‌‌ ئێران به‌‌‌ خێرایی که‌‌‌وتۆته‌‌‌ جووڵه‌‌‌. نه‌‌‌یاران، رخنه‌‌‌گران و بیرجیاوازان به‌‌‌ره‌‌‌ورووى هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌، زیندان و له‌‌‌سێداره‌‌‌ دان بوونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. تیرۆرى نه‌‌‌یاران و ره‌‌‌خنه‌‌‌گرانى سیاسی و باوه‌‌‌ره‌‌‌ندان، هه‌‌‌ر له‌‌‌ کاتى به‌‌‌ تالان بردنى شۆر٠شى گه‌‌‌لانى ئێران له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئاخونده‌‌‌ توندره‌‌‌وکان به‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ رێوشوێنه‌‌‌کانى چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنى کێشه‌‌‌کانى ولات له‌‌‌ هه‌‌‌موو بواره‌‌‌کاندا چاولێکراوه‌‌‌. هه‌‌‌موو تاکێک له‌‌‌ ئێران و کوردستاندا پێویسته‌‌‌  چوارچێوه‌‌‌کانى حوکمرانى و رێوشوێنه‌‌‌ ...

تایبه‌‌‌تیه‌‌‌کانى رژیمى فاشیستى رژیمى ئاخوندى له‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى حکوومه‌‌‌ت و هه‌‌‌لس و که‌‌‌وتى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خه‌‌‌ڵک و وه‌‌‌لات و جیهاندا بناسێ. به‌‌‌ بێ ناسینى وردى چوارچێوه‌‌‌کانى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارى ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌، ناوه‌‌‌رۆکى ئیدئۆلۆژى فاشلى ئاخوند و پاسداره‌‌‌کانى قوتابخانه‌‌‌ى "خومه‌‌‌ینیسم" ناتوانین به‌‌‌ شێلگێرى و به‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامى له‌‌‌ رێى خه‌‌‌بات  و له‌‌‌ناو رووداو و ئه‌‌‌گه‌‌‌ره‌‌‌کانى سیاسی و هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى ناوچه‌‌‌یی بمێنینه‌‌‌وه‌‌‌. ئێوه‌‌‌و ئه‌‌‌م پێناسه‌‌‌ کورته‌‌‌:١ـ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر له‌‌‌ رووداو و که‌‌‌ین و به‌‌‌ینه‌‌‌کانى ناو بازنه‌‌‌ى  ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى ئاخوندى و پێوه‌‌‌ندى به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌کانى ناوچه‌‌‌یی و جیهانى دا له‌‌‌ هه‌‌‌ستیارى به‌‌‌ دوور بین و به‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌خۆیی و خۆراگرییه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر بنه‌‌‌ماکانى باوه‌‌‌ر٠ و بۆچوونى سیاسی، ده‌‌‌بێ له‌‌‌ خاڵه‌‌‌کانى سه‌‌‌ره‌‌‌کى مافى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کورد پارێزگارى بکه‌‌‌ین .٢ـ دژکرده‌‌‌وه‌‌‌ى شیاو و لوژیکى له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ رووداوێک سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ هه‌‌‌ر لایه‌‌‌نێک ره‌‌‌چاو بکه‌‌‌ین.٣ـ ئه‌‌‌و پێناسانه‌‌‌ بۆ به‌‌‌ره‌‌‌ى لاو و لایه‌‌‌ن و هێزه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان شی بکه‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌مووان بۆ خۆ به‌‌‌دوور گرتن له‌‌‌ فێله‌‌‌کانى رژیم ئاماده‌‌‌ و ئاگادار بکه‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌به‌‌‌رچاو گرتنى خاڵه‌‌‌کانى سه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌رگاکانى رۆشنگه‌‌‌ری بۆ به‌‌‌ره‌‌‌ى خه‌‌‌باتکارانى نوێ ده‌‌‌کرێته‌‌‌وه‌‌‌. متمانه‌‌‌ نه‌‌‌کردن به‌‌‌ فێڵه‌‌‌کانى ٣٤ ساڵه‌‌‌ى ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌ و دوش دامان له‌‌‌ به‌‌‌ڵێنه‌‌‌ درۆ و بێ بنه‌‌‌ماکانى خۆى ئه‌‌‌بێته‌‌‌ خاڵى ده‌‌‌سپێکردنى هیوادارى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی له‌‌‌ ده‌‌‌ربازبوون له‌‌‌ به‌‌‌ندى نه‌‌‌زانى و سته‌‌‌مگه‌‌‌ری. هێره‌‌‌مى ده‌‌‌سه‌‌‌لات له‌‌‌ ئێراندا له‌‌‌سه‌‌‌ر بنه‌‌‌ماى ئیدئۆلۆژى هروژمکه‌‌‌رى شیعه‌‌‌ى دوانزده‌‌‌ ئیمامى ویلایه‌‌‌تى فه‌‌‌قیه‌‌‌  و له‌‌‌سه‌‌‌ر حاشاکردن له‌‌‌ هه‌‌‌موو لایه‌‌‌ن و بیروباوه‌‌‌ر٠ه‌‌‌کانى تر و داسه‌‌‌پاندنى راى که‌‌‌سێک به‌‌‌سه‌‌‌ر هه‌‌‌موواندا دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ و چۆته‌‌‌ پێش که‌‌‌ به‌‌‌م شێوه‌‌‌یه‌‌‌یه‌‌‌: تێکه‌‌‌لاوى و په‌‌‌یوه‌‌‌ندى هاوته‌‌‌ریب و جاروبار هاوشێوه‌‌‌ى دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ و باڵه‌‌‌کانى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى ناوخۆیی رژیم و جێگۆرکێ و دامه‌‌‌زراندنى  که‌‌‌س و ئه‌‌‌ندامه‌‌‌کانى له‌‌‌هه‌‌‌موو به‌‌‌شه‌‌‌کانى ده‌‌‌سه‌‌‌لات به‌‌‌ شێوه‌‌‌ى به‌‌‌رده‌‌‌وام و بگۆر٠ له‌‌‌ شوێن و کاتى جۆراوجۆردا بۆته‌‌‌ هۆى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى هاوکارییه‌‌‌کى نه‌‌‌هێنى و یه‌‌‌کریز له‌‌‌ناو حکوومه‌‌‌ت دا و له‌‌‌ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌و بازنه‌‌‌یه‌‌‌شدا به‌‌‌ رۆاڵه‌‌‌ت نه‌‌‌سازان و مشت و مرێک دیار بێت. به‌‌‌هره‌‌‌ وه‌‌‌رگرتن له‌‌‌ که‌‌‌سانى ناو بازنه‌‌‌ى ده‌‌‌سه‌‌‌لات له‌‌‌ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌کانى جۆراوجۆر و به‌‌‌ کارهێنانیان له‌‌‌ شوێن و پۆست و مه‌‌‌سئولیه‌‌‌تى تردا باوه‌‌‌ بۆ نمونه‌‌‌ بوونى شۆر٠اى پاراستنى قانونى بنه‌‌‌ر٠ه‌‌‌تى و دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کان و هێزى دادوه‌‌‌رى و به‌‌‌رگرى له‌‌‌ رژیم له‌‌‌ هه‌‌‌موو ئیداره‌‌‌ و دامه‌‌‌زراوه‌‌‌کاندا هۆى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌سانى نوێ و بیرجیاواز له‌‌‌ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى بازنه‌‌‌ى ده‌‌‌سه‌‌‌لات دا نه‌‌‌توانن بێنه‌‌‌ ناو حکوومه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.  بۆ وێنه‌‌‌:ئه‌‌‌ندامانى شۆر٠اى پاراستنى یاساى بنه‌‌‌ر٠ه‌‌‌تى (شۆراى نیگه‌‌‌هبان) دوانزه‌‌‌ که‌‌‌سن که‌‌‌ ٦ که‌‌‌سیان ئه‌‌‌بێت له‌‌‌ ئاخونده‌‌‌کان بن و له‌‌‌ لایه‌‌‌ن وه‌‌‌لى فه‌‌‌قیهه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ڵده‌‌‌بژێردرێن. شه‌‌‌ش که‌‌‌سی تر به‌‌‌ راسپارده‌‌‌ى وه‌‌‌لى فه‌‌‌قیه له‌‌‌ لایه‌‌‌ن مه‌‌‌جلیسى شۆراى ئیسلامى به‌‌‌ ده‌‌‌زگاى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى وه‌‌‌لى فه‌‌‌قیه ئه‌‌‌ناسێندرێن. به‌‌‌رپرسی ئه‌‌‌و شۆر٠ایه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن خامنه‌‌‌ییه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ڵده‌‌‌بژێردرێت و ئه‌‌‌وانى تریش به‌‌‌ بێ مۆڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌و ناتوانن له‌‌‌و شۆر٠ایه‌‌‌ دابن. پالاوتن و ئه‌‌‌رێنى بۆ به‌‌‌کارگرتنى هه‌‌‌موو ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ى که‌‌‌ ده‌‌‌یانهه‌‌‌وێ بچنه‌‌‌ مه‌‌‌جلیسى شۆر٠اى نیگه‌‌‌هبان، مه‌‌‌جلیسى شۆر٠اى ئیسلامى، کۆگاى لێکدانه‌‌‌وه‌‌‌ى قازانجه‌‌‌کانى رژیم، مه‌‌‌جلیسى خوبره‌‌‌گان، دادوه‌‌‌رانى دادگاکان، کاندیده‌‌‌کانى سه‌‌‌رۆک کۆمارى، شۆر٠اى شار و دێ، به‌‌‌رپرس و به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رانى دامه‌‌‌زراوه‌‌‌کانى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى و حکوومه‌‌‌تى، ئیمام جومعه‌‌‌کان و ... هتد، له‌‌‌ لایه‌‌‌ن وه‌‌‌لى فه‌‌‌قیه و ده‌‌‌زگاى به‌‌‌یت و ده‌‌‌ست و پێوه‌‌‌نده‌‌‌کانى ژێر ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى ئه‌‌‌و دا و به‌‌‌ حوکم و فه‌‌‌رمانى  ئه‌‌‌و ئه‌‌‌نجام ئه‌‌‌درێت.  بۆیه‌‌‌ نابێت باوه‌‌‌ر به‌‌‌و کۆمیدیایه‌‌‌ بکرێت که‌‌‌ ئه‌‌‌ڵێت ره‌‌‌خنه‌‌‌گرانى راسته‌‌‌قینه‌‌‌ و لایه‌‌‌نه‌‌‌کانى دژواز ئه‌‌‌توانن بچنه‌‌‌ ناو بازنه‌‌‌ى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى رژیمه‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌م نێوه‌‌‌دا پرسیارگه‌‌‌لێک له‌‌‌سه‌‌‌ر به‌‌‌ڵێن و پروپاگه‌‌‌نده‌‌‌کانى حه‌‌‌سه‌‌‌ن رۆحانى دێته‌‌‌ پێش که‌‌‌ به‌‌‌ ناسینى چوارچێوه‌‌‌ى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى ویلایه‌‌‌تى فه‌‌‌قیه وه‌‌‌لامێکى باشمان بۆ ئه‌‌‌و پرسیاره‌‌‌ ده‌‌‌ست ئه‌‌‌که‌‌‌وێت. به‌‌‌لام بۆ هه‌‌‌ندێک که‌‌‌س و لایه‌‌‌ن له‌‌‌ ناوخۆ و ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئێراندا ئه‌‌‌بێت روون بکرێته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى رۆحانى تا چ راده‌‌‌یێک ئه‌‌‌توانێ له‌‌‌ ر٠اگرتنى رووکه‌‌‌شی دروشمه‌‌‌کانى دا خۆ راگرێت. پێناچێت که‌‌‌ ئه‌‌‌و دیوى سیاسه‌‌‌تى نه‌‌‌رمشى قاره‌‌‌مانانه‌‌‌ى ئاخوند خامنه‌‌‌یی که‌‌‌ به‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى رۆحانى راسپێردراوه‌‌‌، ده‌‌‌رئه‌‌‌که‌‌‌وێت و هه‌‌‌ر له‌‌‌و رۆژانه‌‌‌دا که‌‌‌ ئیعدامه‌‌‌کان به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ر چوون دیاره‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تیش وه‌‌‌کوو دیکه‌‌‌ى باڵه‌‌‌کانى رژێم گوێرایه‌‌‌لى ده‌‌‌زگاى وه‌‌‌لى فه‌‌‌قیهه‌‌‌. رۆحانى ناتوانێ له‌‌‌ بۆچوون وکارکردى دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ و ئورگانه‌‌‌کانى لایه‌‌‌نگرى وه‌‌‌لى فه‌‌‌قیهدا ده‌‌‌ست تێوه‌‌‌ربدات و وه‌‌‌رچه‌‌‌رخانێک به‌‌‌دی بهێنێت.  بۆیه‌‌‌ ئه‌‌‌بێ بپرسین به‌‌‌ڵێنى ئازادکردنى زیندانیانى سیاسی ، کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌شی سیاسی و کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى له‌‌‌ ناوخۆدا و که‌‌‌م کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى فشارى ئابوورى و سیاسی و له‌‌‌سه‌‌‌ر خه‌‌‌ڵک به‌‌‌ چ گه‌‌‌ره‌‌‌نتیه‌‌‌ک و له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌ساسی کام چوارچێوه‌‌‌دا ده‌‌‌سه‌‌‌لات هێناویه‌‌‌تى به‌‌‌ر باس.  وادیاره‌‌‌ ئینعتاف له‌‌‌ سیاسه‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌کى  و سه‌‌‌رکووت له‌‌‌ناوخۆدا و بلاوپێکردنى بابه‌‌‌تى ته‌‌‌سلیم بوون له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر وه‌‌‌لى فه‌‌‌قیه له‌‌‌ هه‌‌‌موو بواره‌‌‌کاندا، هاوکاته‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خولێکى ترى فێڵبازى رژیم له‌‌‌ بوارى سیاسه‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ و ناوخۆدا.  به‌‌‌ بلاوپێکردنى گومانى ئه‌‌‌گه‌‌‌رى روودانى شه‌‌‌ر٠ و ترساندنى  خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ هێرشی نیزامى بێگانه‌‌‌ و مه‌‌‌ترسی چه‌‌‌ند پارچه‌‌‌ بوونى ئێران و به‌‌‌و پێیه‌‌‌ش ئه‌‌‌گه‌‌‌رى شه‌‌‌ر٠ى ناوخۆ و لێقه‌‌‌وماویی و نه‌‌‌مانى ئاسایش هاوشێوه‌‌‌ى ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ساته‌‌‌ى که‌‌‌ له‌‌‌ سوریا و عێراق و ئه‌‌‌فغانستان دا ئه‌‌‌یبینین،  هه‌‌‌موو بر٠یاره‌‌‌ نابه‌‌‌جێکان و سه‌‌‌رکووته‌‌‌ نامرۆڤانه‌‌‌کانى خۆیان پێ پاساو ئه‌‌‌ده‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌سه‌‌‌ر خه‌‌‌ڵک دا ئه‌‌‌و حوکمه‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌پێنن که‌‌‌ په‌‌‌یره‌‌‌و نه‌‌‌کردن له‌‌‌ سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانى وه‌‌‌لى فه‌‌‌قیه و ده‌‌‌وڵه‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌ى به‌‌‌رانبه‌‌‌ره‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ شه‌‌‌ر٠ و فه‌‌‌قیرى و لێک پچرانى وه‌‌‌لات و له‌‌‌ حالێکدا به‌‌‌رده‌‌‌وام خه‌‌‌ڵک بۆ سه‌‌‌بر و له‌‌‌خۆبردوویی بانگهێشت ئه‌‌‌که‌‌‌ن هاوکات  سیاسه‌‌‌تى ملیتاریزه‌‌‌ کردنى هه‌‌‌موو لایه‌‌‌نه‌‌‌کانى ژیانى خه‌‌‌ڵک و وه‌‌‌لات درێژه‌‌‌ پێ ئه‌‌‌ده‌‌‌ن و دروشمى دیموکراسی سه‌‌‌رچاوه‌‌‌گرتوو له‌‌‌ سندووقه‌‌‌کانى ده‌‌‌نگدان و بزووان له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ى قانوون له‌‌‌ لایه‌‌‌ن رێفۆرمخوازه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ ته‌‌‌بلیغ و دووپات ئه‌‌‌کرێته‌‌‌وه‌‌‌. دوایی بابه‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ حه‌‌‌سه‌‌‌نى رۆحانى له‌‌‌ خاته‌‌‌مى لێو به‌‌‌ بزه‌‌‌تر و ناکارامه‌‌‌تره‌‌‌. ئه‌‌‌و بزانه‌‌‌ى که‌‌‌ به‌‌‌ سته‌‌‌ملێکراوى خه‌‌‌ڵکى لێقه‌‌‌وماو و له‌‌‌ناو به‌‌‌ندى ئێراندا ئه‌‌‌نه‌‌‌خشێن. ناوه‌‌‌نده‌‌‌کانى نیزامى و ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى ژێر چاودێرى ده‌‌‌زگاى به‌‌‌یت وه‌‌‌کوو سپا و به‌‌‌سیج و هێزى ئینته‌‌‌زامى و نوێنه‌‌‌رانى مه‌‌‌جلیس و باڵى نادادوه‌‌‌رى له‌‌‌ هه‌‌‌ڵوێسته‌‌‌کانى خۆیان دواناکێشن و مۆڵه‌‌‌تى هه‌‌‌ر کارێک ناده‌‌‌ن به‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت رۆحانیش جیا له‌‌‌و چوارچێوه‌‌‌ و سیستمه‌‌‌ نییه‌‌‌، بۆیه‌‌‌ له‌‌‌ ئێستادا سیاسه‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى رۆحانى له‌‌‌سه‌‌‌ر بنه‌‌‌ماى هێوه‌‌‌ر بوونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ بابه‌‌‌تى ناوکه‌‌‌یی بۆ کرینى کاتى زیاتره‌‌‌ و دروشمه‌‌‌کانى رووکه‌‌‌ش داریشى بۆ نائومێد کردن و بێ هیواکردنى خه‌‌‌ڵکه‌‌‌ له‌‌‌ رووخانى رژیم . به‌‌‌ته‌‌‌مان بۆ ٨ ساڵى تر خه‌‌‌ڵک و کۆمه‌‌‌ڵگاى جیهانى به‌‌‌ بزه‌‌‌ و قه‌‌‌شمه‌‌‌ریی پێکردن فریو بده‌‌‌ن و ماوه‌‌‌ى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى وه‌‌‌لى فه‌‌‌قیه درێژ بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و جێ پێى خۆیان له‌‌‌ناوچه‌‌‌که‌‌‌دا قایم بکه‌‌‌ن. بێ ئاگا له‌‌‌وه‌‌‌ى به‌‌‌ره‌‌‌ى نوێ له‌‌‌سه‌‌‌ر بنه‌‌‌ماى ئه‌‌‌زموونى خه‌‌‌باتکاران و به‌‌‌ وریاییه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌داهاتوودا به‌‌‌یتى جاڵجاڵۆکه‌‌‌ دا ئه‌‌‌رمێنن. دیاره‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئینعتاف و کشانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌هه‌‌‌ر کام له‌‌‌ بواره‌‌‌کانى سیاسه‌‌‌تى ناوخۆیی و ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ دا رووبدات به‌‌‌ ماناى ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ خه‌‌‌ڵک و کۆمه‌‌‌ڵگاى جیهانى هه‌‌‌نگاوێکیان به‌‌‌ره‌‌‌و پێش نه‌‌‌ناوه‌‌‌. به‌‌‌ هیواى ئه‌‌‌و رۆژى هه‌‌‌نگاوه‌‌‌کانى خێرا و قایمى خه‌‌‌ڵک و کۆمه‌‌‌ڵگاى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی ئه‌‌‌و پێکهاته‌‌‌ شوومه‌‌‌ له‌‌‌ رۆژهه‌‌‌لاتى ناوین دا ناچار بکات به‌‌‌ کشانه‌‌‌وه‌‌‌ى به‌‌‌رده‌‌‌وام و له‌‌‌ناوچوونى هه‌‌‌تایی.  

10 ساڵ و 11 مانگ و 26 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن