له‌ژماره‌ى ٢٦٥ ىتێکۆشان به‌رێز کاک عه‌لى به‌هرامى ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات وه‌لامى چه‌ند پرسیارێک سه‌باره‌ت به دوایه‌مین ئاڵوگۆر و پێشهاته‌کانى ناوچه‌که و ئ٠Šران و کوردستانى داوه‌ته‌وه که ئه‌وه‌ى خواره‌وه ده‌قى وه‌لامى به‌رێزیانه. ١ـ هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ ره‌وشی ئێستای کوردستان و ئێران چۆنه؟ــــ وه‌لاتى ئێران که له ئێستادا گیرۆده‌ى سیسته‌مێکى حوکمرانى دیکتاتۆرى مه‌زهه‌بی بۆته‌وه، به حوکمى سیاسه‌ته نائووسولیه‌کانى ده‌سه‌لاتداران سزای ئابوورى به‌رفراوان به سه‌ر رێژیم‌دا سه‌پێندراوه، هه‌ر بۆیه وه‌لات...
تووشى ده‌یان قه‌یرانى ناوخۆیی بووه‌ته‌وه. ئابوورى ئێران به‌شێوه‌یێکى به‌رچاو دارماوه، هه‌لاوسانى ئابوورى هه‌ڵکشانى زۆرى به‌خۆوه بینیوه، به‌شی پیشه‌سازى و زۆربه‌ى گارگاکان داخراون و له کار که‌وتوون، قه‌یرانى بێکارى رۆژ له دواى رۆژ له زیاد بووندایه و به‌شێکى زۆرى ئه‌و کرێکارانه‌ى پێشتر له کارگاکاندا کاریان ده‌کرد ئێستا له ریزى بێکاراندان. رێژیم له توانایدا نیه هه‌لی کار بۆ لاوان و هێزى نوێ دابین بکات. ده‌رچووانى زانکۆ و دانشگاکان دانامه‌زرێن و بێکار له گۆشه و که‌نارى شه‌قامه‌کاندا ده‌که‌ون. دابین کردنى بژێوی ژیان له ئێران‌دا زۆر حه‌سته‌م بووه. له‌لایێکى دیکه‌وه له بارى پێشیلکرانى مافى مرۆڤه‌وه، مافى تاک، نه‌ته‌وه‌کان، ئه‌دیان و مه‌زهه‌به جۆراوجۆره‌کان له‌لایه‌ن رێژیمى ئێرانه‌وه پێخوست ده‌کرێ. وه‌ک سازکردنى ده‌یان ئورگانى سه‌رکوتگه‌ر به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بێ حیجابی و شێوه‌ى جل پۆشین و رێگرى کردن له هه‌رجۆره کۆر٠ و کۆبوونه‌وه‌یێکى ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگى و... هه‌روه‌ها گرتن و راوه‌دوو نانى چالاکان و تێکۆشه‌رانى نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کانى ئێران. گرتن و شکه‌نجه‌ى په‌یره‌وانى ئه‌دیان و مه‌زاهبی وه‌ک یارسان و به‌هایی و مه‌سیحی و سوننه‌کان. بیرجیاوازان و رۆشنبیران و ئازادیخوازانى ئێرانى به توندترین شێوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه سه‌رکوت ده‌کرێن و هیچ مه‌نفه‌زێک بۆ ئازادى رادهربر٠ین نیه رۆژانه ده‌بینین ئه‌و رۆژنامه و راگه‌یاندنانه‌ى که له‌لایه‌ن خودى رژیمه‌وه ئیجازه‌ى بلاوبوونه‌وه‌ى پێدراوه داده‌خرێن یان زۆر به توندى فیلتێر و سانسۆر ده‌کرێن. هه‌روه‌ها له کوردستاندا سیاسه‌ته‌کانى رێژیم که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له چوارچێوه‌ى دژایه‌تى کورد و ماف و ویسته‌کانى ئه‌و نه‌ته‌وه دارێژراوه، به دڵنیاییه‌وه وه‌زعیه‌تى خه‌ڵک زۆر خراپتره له ناوچه‌کانى دیکه‌ى ئێران، به‌شى زۆرى خه‌ڵکى کوردستان له ژێر هێڵى هه‌ژاریدان بۆ بژێوى ژیان په‌ناده‌به‌نه به‌ر ئه‌نجامدانى کارگه‌لی قورس و تاقه‌تپروکێنى وه‌ک کۆڵبه‌رى له سنووره‌کاندا. رێژه‌ى ئێعدام له ناوچه‌کانى کوردستان به‌تایبه‌ت له دواى هاتنه سه‌رکارى ئاخوند روحانى به شێوه‌یێکى به‌رچاو په‌ره‌ى سه‌ندوه. زۆربه‌ى ناوچه‌کانى کوردستان بۆته مۆڵگه‌ى هێزه داگیرکه‌ره‌کانى رێژیم. به‌و شێوه‌ى که باس کرا به‌و ئاکامه ده‌گه‌ین که ئێرانى ژێرده‌سه‌لاتى وه‌لی فه‌قیه بۆته زیندانێکى گه‌وره بۆ تێکر٠ای پێکهاته‌کانى ئه‌و وه‌لاته.٢ـ له‌دوای هاتنه سه‌ر کاری حه‌سه‌ن رۆحانی و ئه‌و باوه‌ره‌ی که باسی لێوه ده‌کرێ بۆ گۆرینی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ده‌سپێکی خولێکی نوێی پێوه‌ندی رژیم له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، ئاسۆی پێوه‌ندییه‌کانی رژیمی ئێران و رۆژئاوا چۆن ده‌بینی؟ پێت وایه گۆرانکاریێکی له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێک بێ و کێشه‌کان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری برۆن؟ـــ به‌راستى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى رێژیم گۆرانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، به‌ڵکوو ته‌نها ده‌موچاوه‌کان گۆراون. هه‌رچه‌ند رۆژئاوا و به‌شێک له وه‌لاتانى ناوچه‌که دڵخۆش بوون به قسه‌کانى رۆحانى به‌لام، ئه‌و دڵخۆشیانه زۆرى پێ ناچێ کۆتایی پێدێ، له به‌رئه‌وه‌ى ئاخوند رۆحانى گورگه و له پێستى مهر٠دا. به‌و شیعارانه هه‌وڵى دا خۆى له رۆژئاوا نزیک بکاته‌وه له‌و کاره‌یدا سه‌رکه‌وتوو بوو تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ى که ده‌ورێکى نوێى وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ بکاته‌وه، ئامانجى رۆحانى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیان نیه له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، به‌ڵکوو بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى فشاره‌کانى رۆژئاوا بوو له‌سه‌ریان که زۆر کاریگه‌ر بوو له سه‌ر دارمانى ئابوورى رێژیم. هه‌ر چه‌ند رێژیم له‌گه‌ڵ ئاژانسى وزه‌ى ناوکه‌یی رێکه‌وت له سه‌ر ئه‌وه‌ى چه‌ند بنکه‌یێکى ئه‌تۆمى له‌وانه‌ش بنکه‌ى ئه‌راک بپشکنن، به‌لام له به‌ختى خراپی سه‌رانى رێژیم دیسان سازمانى موجاهیدین بنکه‌یێکى دیکه‌ى ئاشکرا کرد که له نزیک ئیسفه‌هانه که ئاشکرا بوونى ئه‌و بنکه ناوه‌کیه‌ى رێژیم دیسانه‌وه کاریگه‌رى ده‌بێ له سه‌ر ره‌وتى وتووێژه‌کان. له‌لایێکى دیکه‌وه هه‌رچه‌ند خامنه‌یی پێشتر باسى له نه‌رمشى قاره‌مانانه کردبوو، به‌لام هه‌ر ئه‌مرۆ له چاوپێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ سه‌رانى به‌سیج رایگه‌یاند که به هیچ شێوه‌یێک له مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی پاشه‌کشه ناکه‌ین که ئه‌مه ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌یه که سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى رێژیم هه‌ر وه‌ک خۆیه‌تى و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه به‌رده‌وام بن نه‌ک کێشه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ر نابێ به‌ڵکوو گه‌وره‌تریش ده‌بنه‌وه و فشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له سه‌ریان زیاد ده‌کا. هه‌روه‌ها رێژیم به‌رده‌وامه له هاوکارى و پشتیوانى حیزبولا و تاقمه ترۆریسته‌کانى دیکه له ناوچه‌که، ده‌ستێوه‌ردانى رێژیم له وه‌لاتانى ناوچه‌که زیاتر په‌ره‌ى ساندوه. هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه له هاوکارى و ره‌وانه کردنى هێز بۆ پشتیوانى له رێژیمه‌که‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له سوریه. ٣ـ ئه‌و فاکته‌رانه‌ی له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی وه‌ڵاتان دا کاریگه‌رییان هه‌یه چین و به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و فاکته‌رانه ئایا رۆژئاوا له بری ئیمنتیازی ئابووری ئاماده ده‌بێ نه‌رمی بنوێنێ له‌راست رژیمی ئێران؟ـــ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له سه‌ر سێ پایه (هێز له بارى نیزامى و ئابوورى، ئاسایش و ئاشتى) داده‌رێژرێ. کاتێ رێژیم له رابردوودا خاوه‌نى هێزێکى ئه‌ونده کاریگه‌ر نه‌بووه چ له بارى ئابوورى و چ له بارى نیزامى، وه‌ک مێحوه‌رى شه‌ر٠ چاوى لێده‌کرا و مه‌ترسیێک بوو بۆ سه‌ر جیهان و به‌تایبه‌ت رۆژئاوا، له ئه‌گه‌رى به‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی و بوون به ههر٠هشهیێک له بارى نیزامیه‌وه که حیسابی بۆ بکرێ، بێ شک مه‌ترسیه‌کان زۆر زیاتر ده‌بن، بۆیه به دوورى ده‌بینم رۆژئاوا له به‌ر هێندێ ئیمتیازى ئابوورى که خۆى له نه‌وت و گازدا ده‌بینێته‌وه، نه‌رمى بنوێنێ. ئه‌ویش له کاتێکدا هه‌ر رۆژئاوایه‌کان خۆیان به بێ منه‌تی ئابڵوقه‌یان خسته سه‌ر به‌شى نه‌وت و گازى رێژیم و جێگره‌وه‌ى وه‌ک عێراق و عه‌ره‌بستانیان بۆ دۆزیه‌وه. ٤ـ پێت وایه دوایین ئاڵوگۆره‌کانی رژیمی ئێران چ کاریگه‌رییه‌کی ده‌بێ له‌سه‌ر ره‌وتی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لانی ئێران و خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد؟ــــ من ئاڵووگۆره‌کانى رێژیم به گرینگ و ئه‌ساسی نابینم و پێشم وانیه ئه‌و رێژیمه بتوانێ ئاڵووگۆر٠ێکى ئه‌وتۆ له خۆیدا دروست بکات. ئه‌وه‌شی کراوه ته‌نها گۆر٠ینى سه‌رۆکى کۆماره‌که‌یانه که به هێندێ شیعاره‌وه هاتووه، بۆ راکێشانى سه‌ره‌نجى وه‌لاتانى رۆژئاوایی به‌و مه‌به‌سته‌ى بتوانێ به‌و شێوه ئابڵوقه و فشاره ئابووریه‌کانى سه‌ر رێژیمه‌که‌یان که‌م بکاته‌وه، هه‌ر چه‌ند به دوورى ده‌زانم بتوانن سه‌رکه‌وتوو بن له‌و هه‌نگاوه‌ى ناویانه. ٥ـ چ هه‌ڵسه‌نگاندنێکت هه‌یه بۆ ده‌ور و پێگه‌ی کورد به گشتی له هاوکێشه سیاسیه نیوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌کان دا و پێویسته کورد به‌ره‌و چ ره‌وتێک هه‌نگاو بنێ؟ ـــــ کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یێکى گه‌وره‌ى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست، که نیشتمانه‌که‌ى له‌لایه‌ن وه‌لاتانى ناوچه‌که داگیرکراوه. خاوه‌نى بزوتنه‌وه‌یێکى رزگاریده‌ره و ئه‌م بزوتنه‌وه‌ى خاوه‌ن ته‌جروبه‌یێکى دوور و درێژى خه‌باتکردنه دژ به داگیرکه‌ران و دیکتاتۆریه‌ت. له ئه‌نجامى ئه‌و خه‌باته دوور و درێژه‌ى گه‌لی کورد، له ئێستادا ده‌بینین له سێ به‌شی کوردستان ئاڵووگۆرێکى به‌رچاو کراوه، له کوردستانى عێراق خاوه‌نى حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکى خۆیه‌تى و ئه‌زموونى ٢٢ ساڵ خۆ به‌رێوه‌به‌رى هه‌یه، له کوردستانى تورکیه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌ستى پێ کردوه و حکومه‌تى ئێستاى ئه‌و وه‌لاته له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که هه‌نگاو به هه‌نگاو چاره‌سه‌رى کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌ی کورد له چوارچێوه‌ى تورکیه‌دا بکات. له رۆژئاواى کوردستان هه‌ر چه‌ند ناکۆکیێکى زۆر هه‌یه له نێوان بزوتنه‌وه‌ى کورد له‌و به‌شه‌ى کوردستان به‌لام له دواى ده‌رچوونى هێزه‌کانى به‌شار ئه‌سه‌د له کوردستان، ئێستا له هه‌وڵی دامه‌زراندنى حکومه‌تێکى کوردیدان. له کوردستانى ئێران له چاو ئه‌وه‌ى که بزوتنه‌وه‌یێکى کاریگه‌رى هه‌یه، به‌لام به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هیچ کات نه‌یتوانیوه یه‌کریزى خۆى بپارێزى، له‌لایێکى دیکه به‌بوونى ده‌سه‌لاتێکى دیکتاتۆر و پاوانخواز له ئێران، نه‌یتوانیوه ئه‌و ئاڵوگۆر٠انهى له به‌شه‌کانى دیکه‌ى کوردستاندا کراوه له‌وێ دروست بکات. کورد له ئێستادا له رۆژئاواى کوردستان هاوشێوه‌ى باشوور ده‌توانێ به‌هاوکاری و نزیکى له‌گه‌ڵ ئوپۆزیسیۆنى سوریه کارێک بکات، له ئێستاوه ئیعتراف به مافه‌کانى کورد له‌و وه‌لاته‌دا بکرێ، هاوکات به په‌ره‌پێدانى به‌شى وزه‌ى خۆى ، بێته وه‌زنێکى کاریگه‌ر که ئه‌وه هاوکار ده‌بێ بۆ بردنه پێشى ئامانجه سیاسیه‌کانى کورد له‌و به‌شه‌دا. هه‌روه‌ها له تورکیه کورد پێویسته به ده‌م داواکانى حکومه‌تى ئه‌و وه‌لاته‌وه بچێ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتى له تورکیه سه‌ربگرێ، کورد ده‌توانێ له‌و وه‌لاته سه‌نگ و قورسایی خۆى هه‌بێ له‌و رێگه‌وه مافه بنچینه‌ییه‌کانى کورد به‌ده‌ست بێنن.هه‌روه‌ها له رۆژهه‌لاتى کوردستان پێویسته کورد یه‌کریزى و ته‌بایی هه‌بێ و هه‌روه‌ها ده‌بێ له‌گه‌ڵ هێزه شۆرشگێر٠ه ئێرانیه‌کان پێوه‌ندى و هاوکارى دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ى له دواى روخانى رێژیمى ئێستا، به هاوکارى یه‌کتر ئارامى و ئاسایش و سه‌قامگیرى باڵ به سه‌ر ئێران‌دا بگرێ و حکومه‌تێکى دیموکراتیک و خه‌ڵکى دامه‌زرێ که مافى تێکر٠اى نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاکان ده‌سته‌به‌ر بکرێ. ٦ـ کورد پێویسته له ئێستا دا چ سیاسه‌تێک بگرێته به‌ر؟ به بروای به‌رێزتان کاتی ئه‌وه نییه کورد له کوردستانی ئێران به‌ره‌و هاوپه‌یمانه‌تی و یه‌کریزی هه‌نگاو بنێ؟ـــ ئیستراتژى روخانى رێژیم پێویسته له ئه‌وله‌ویت دا بێ بۆئه‌وه‌ى تا ئه‌و رێژیمه له ئارادا بێ ناتوانین به هیچ کام له ئامانجه‌کانمان بگه‌ین. بۆ یه‌کریزى و پێکه‌وه بوون له نێو کورد دا پێم وایه نه‌ک ئێستا کاتیه‌تى به‌ڵکوو زۆریش دره‌نگه و ده‌بوو هه‌ر هێزه کوردیه‌کان زۆر زووتر هه‌ستیان به‌و پێویستیه بکردایه و هه‌نگاویان بنایه. وه‌ک سازمانى خه‌باتیش هیچ مه‌رجێکمان نه‌بووه و هه‌رده‌م بانگه‌شه‌ى سازکردنى به‌ره‌مان کردوه و له نه‌بوونى رێکه‌وتن بۆ سازکردنى به‌ره‌ى کوردستانى پێمان وایه ده‌کرێ هێزه سیاسیه‌کان له سه‌ر چه‌ند خاڵى هاوبه‌ش رێکه‌ون که ئه‌وه بێته هه‌نگاوێک بۆ یه‌کریزى زیاترى نێوان ئه‌حزاب و سازمانه کوردیه‌کان.٧ـ خوێندنه‌وه‌ت بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی که قه‌رار بوو له مانگی ١١ی ئه‌مساڵ ببه‌سترێ و ئامانج و ئاکام و ده‌رئه‌نجامه‌کانی له‌سه‌ر بزاڤی کورد چییه؟ ــــ کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ کوردان که هه‌ڵگری یه‌کبوونی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان هه‌موو هێز و لایه‌نه کوردیه‌کان له به‌شه‌کانی کوردستان بێ زه‌رووره‌تێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره و کورد گووته‌نی سه‌رکه‌وتن له یه‌کبوون دایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێ مه‌سه‌له‌ی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی تا ئێستا له راستای پێویستیه حه‌یاتیه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردا نه‌بووه ،باشتره بڵێم وه‌ک ئه‌و جۆره‌ی بوونی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ یه‌کخستنی ماڵی کوردان بێ تا ئێستا به عه‌مه‌لی هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵنه‌گیراوه و ئه‌وه‌ش که بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێ و له ئێستا هه‌نگاوی بۆ ده‌نرێ ئه‌ونده‌ی له خزمه‌ت به مه‌سه‌له حیزبیه‌کان دایه له خزمه‌ت به مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌کان نابیندرێ.به‌داخه‌وه هژمۆنخوازیی له ئاستى گشتى و له‌ئاستى پارچه‌کانیش دا ده‌بیندرێ.پێم وایه تا ئه‌حزاب به‌و روانگه‌وه برواننه پێک هێنانی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کار بکرێ بۆ وه‌لا نانی ئه‌م و ئه‌و، سازکردنی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد مه‌حال ده‌بێ، له سووره‌تێکدا دروستیش بێ، له‌و کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌ی که له ساڵه‌کانی ١٩٩٠ ی زایینی ساز بوو ئه‌کیڤتر نابێ و دوور نیه به مروور پێکهێنه‌رانی کونگره‌که لێی بچنه‌ده‌ر.٨ـ سازمانی خه‌بات له هه‌ڵویسته‌کانی خۆیدا رایگه‌یاند که به بوونی نوێنه‌ری رژیمی ئێران له رێوره‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنگره به‌شداری ناکا، ئه‌و هه‌ڵویسته بۆ چی ده‌گه‌رێننه‌وه؟ ــــ رژیمى ئێران به درێژایی مێژوو له‌گه‌ڵ یه‌کبوونى کوردا ناکۆک بوون، هه‌روه‌ها رێژیمێکى داگیرکه‌رى وه‌ک رێژیمى ئێران که به توندترین شێوه وه‌لامى هه‌ر داوایێکى ئاشتیخوازانه‌ى نه‌ته‌وه‌که‌مانى داوه‌ته‌وه، ناکرێ به‌شدارى پێ بکرێ له پرسێکى وه‌ک کونگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کوردا. ئه‌گه‌ر هێندێ له‌لایه‌ن له‌و باوهر٠هدا بوون که ئه‌کرێ به‌بوونى حه‌سه‌نى رۆحانى کرانه‌وه‌یێکى هاوشێوه‌ى تورکیه دروست بێ، رێژیم به له سێداره‌دانى چالاکانى سیاسی و ده‌رکردنى زۆرترین حوکمى ئێعدام بۆ لاوانى کورد و به‌رته‌سکتر کردنى فه‌زاى سیاسی له کوردستان جوابێکى باشی به هه‌موو ئه‌و خۆشخه‌یاڵیانه دایه‌وه.٩ـ به له‌به‌رچاو گرتنی دوایین ئاڵوگۆره‌کانی سه‌رده‌م ئه‌و بابه‌ت و مژارانه‌ی له کۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمان که بریار وایه دوو مانگی تر به‌رێوه بچێ، ده‌بێ زۆرترین سه‌ره‌نجی پێ بدرێ چین؟ــــ من پێم وایه گرتنى کونگره له کاتى خۆی دا زۆر پێویسته به‌و مانایه‌ى ته‌شکیلات له‌گه‌ڵ ئاڵووگۆره‌کانى سه‌رده‌م خۆى ده‌گونجێنێ. به‌لام ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ باسى کونگره‌ى پێنجه‌مى سازمانى خه‌بات، به ر٠اى من کونگره ده‌بێ زۆر به باشى تیشک بخاته سه‌ر ئامانجه‌کانى سازمانى خه‌بات، زۆر مه‌سه‌له‌ى وه‌ک ژنان و لاوان و مندالان که ته‌نها به شێوه‌یێکى گشتى باسى هاتووه، ده‌بێ ووردتر و روونتر بێنه به‌ر باس و سازمانى خه‌بات نه‌زه‌راتى خۆى به شیکارى زیاتره‌وه دیارى بکات. هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و په‌سه‌ند کراوانه‌ى کونگره‌ى پێنجه‌م چ وه‌ک ئامانجه‌کان و چ وه‌ک په‌یره‌وى نێوخۆیی ده‌بێ ئایین نامه‌یان بۆ بنووسێرێته‌وه و شیی بکرێنه‌وه.مژارێکى دیکه که پێویسته له کونگره‌ى پێنجه‌م دا پلانى بۆ داندرێ کار و به‌رنامه‌کانى ئورگانه‌کانى سازمانه. مه‌سه‌له‌یێکى گرینگى دیکه ئه‌وه‌یه که کونگره‌ى پێنجه‌م ده‌بێ سه‌ره‌تایێک بێ بۆ چالاک‌تر کردنى هه‌موو ئه‌ندامێکى سازمانى خه‌بات.
10 ساڵ و 11 مانگ و 25 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش