__ هاووڵاتییه‌کی مه‌ریوانی به ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی سوپای پاسداران بریندار کرا__ لاوێکی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه‌ی سه‌قزی کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا__ هاووڵاتییه‌کی کورد له‌لایه‌ن دادگاوه ٨٠ زه‌ربه قامچیی لێدرا__ بارودۆخى مانگرتووانى لیبرتى له ٨٨ مین رۆژى مانگرتن له خواردن__ وریایی مه‌ک که‌ین به ئۆباما سه‌باره‌ت به پێشێلکردنى رێکه‌وتننامه‌ى ژێنۆ__ بلاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی ئیدز له نێو مندالانى کار ٤٥ به‌رانبه‌رى حه‌شیمه‌تى ئاساییه __ ئه‌گه‌رى درێژه پێدان به چالاکى ئاوى قورسی ئه‌راک و وریایی کۆشکى سپى__ پێشێلکارى مافى مرۆڤ: راپۆرتى هه‌ژێنه‌رى پارێزه‌رى زیندانى __ رۆحانى : یارمه‌تیه‌کان بۆ به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وام ده‌بێ__ توێژینه‌وه‌یه‌کØ› مانگێک پێش رودانی، نیشانه‌کانی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌رده‌که‌وێت__ سوریا، که‌وتنی موشه‌کێکی "سکۆد" ده‌بێته هۆی کوژران و برینداربوونی ٢٤٠ که‌س
هاووڵاتییه‌کی مه‌ریوانی به ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی سوپای پاسداران بریندار کراهاووڵاتییه‌کی کوردی خه‌ڵکی ناوچه‌ی مه‌ریوان به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه چه‌کداره‌کانی سوپای پاسداران حکوومه‌تی ئێران بریندار کرا. به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپاØ› هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی گوندی "دووپلاره"ی سه‌ربه شاری مه‌ریوان به ناوی "محه‌ممه‌د" کور٠ی که‌رریم له نزیک سنووری مه‌ریوان بۆ شاری پێنجوێن، له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی سوپای پاسدارانه‌وه درایه به‌ر دهستر٠ێژی گولـله و به توندی بریندار بوو. ژوماره‌یه‌ک له هاووڵاتییانی گوندی دووپلاره‌ی سه‌ربه به‌خشی سه‌رشیوی مه‌ریوان که له دارسانه‌کانی نزیک سنوور سه‌رقاڵی بهر٠وو و مازوو کۆکردنه‌وه بوون، دارونه‌ته به‌ر دهستر٠ێژی هێزه چه‌کداره‌کانی سوپای پاسداران و برینداربوونی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه وکه بۆ چاره‌سه‌ریی برینه‌کانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراوه.لاوێکی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه‌ی سه‌قزی کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنالاوێکی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌ی خور٠خور٠هی سه‌قز به‌هۆکارێکی نادیار هه‌وڵی خۆکوژی دا و له ئه‌نجامدا بووه هۆی گیان دانی. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، سه‌رله ئێوارێی رۆژی سێ‌شه‌ممه رێکه‌وتی ٥ی سه‌رماوه‌ز لاوێکی سه‌قزی به‌ناوی ئیدریس شوجاعی، کور٠ی عه‌باس و خه‌ڵکی گوندی "ده‌ره‌ویانی شێخ"ی سه‌ربه ناوچه‌ی خور٠خور٠هی سه‌قز له ماڵی خۆیاندا کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا. باوکی ئیدریس شوجاعی به هه‌واڵنێری کوردپای راگه‌یاندووه، "ئیدریس له رێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه و پاش دوو رۆژ له خۆکوژیی ناوبراو، ته‌رمه‌که‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز راگیراوه". عه‌باس شوجاعی باوکی ئه‌و لاوه کورده گوتیشیØ› کور٠هکهم هیچ کێشه‌یه‌کی دره‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بووه و هه‌تا ئیستاش هۆکاری خۆکوژیی ئیدریس روون نه‌بۆته‌وه.هاووڵاتییه‌کی کورد له‌لایه‌ن دادگاوه ٨٠ زه‌ربه قامچیی لێدرادادگای شاری تیکاب حوکمی ٨٠ زه‌ربه قامچیی به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌کی کوردی خه‌ڵکی شاری "تیکاب"دا جێبه‌جێ کرد. به‌پێی راپۆرتی کوردپا ، چوارشه‌ممه رێکه‌وتی ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هاووڵاتییه‌کی ده‌ستفرۆش به‌ناوی حوسێن خوسره‌وی دانشێتووی شاری تیکاب به بر٠یاری دادوه‌ری ئیجرای حوکمه‌کان به‌ناوی "حوسین شه‌ماڵی" ٨٠ قامچی لێدرا. ئه‌و هاووڵاتییه کورده له‌سه‌ر داوای پزیشک و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی به‌ردی گورچیله له ماڵه‌که‌یدا بیره(ئابجۆ)ی به‌کار هێناوه، که له‌لایه‌ن یه‌کێک له که‌سانی نزیکی خۆیه‌وه راپۆرتی لێدراوه و دادگای بر٠یاری ٨٠ زه‌ربه قامچی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه. مه‌لایه‌کی که ئاماده‌ی بهر٠ێوهچوونی ئه‌و حوکمه بووه به دادوه‌ری راگه‌یاندووه که به پێی یاسا قامچی له‌و که‌سه بده‌ن، به‌ڵام دادوه‌ر (حوسێن شه‌ماڵی) رایگه‌اندووه که ئه‌و که‌سه که‌سێکی ئیسلامی نییه و پێویسته هه‌تا سه‌ر مه‌رگ لێی بدرێت. هه‌مان سه‌رچاوه گوتیشی، ئه‌و هاووڵاتییه کورده که رۆژانه به هۆی ده‌ستفرۆشی بژیویی ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌ی دابین ده‌کرد، له ئه‌نجامی ئه‌و لێدانه‌دا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراوه و له‌ژێر چاوه‌دێریی پزیشکی دایه.بارودۆخى مانگرتووانى لیبرتى له ٨٨ مین رۆژى مانگرتن له خواردنله هه‌شتا و هه‌شته‌مین رۆژى مانگرتن له خواردنى ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران بارودۆخى هێندێک له مانگرتووان ناله‌بار راگه‌ێندراوه. به پێى راپۆرتى ماڵپه‌رى موجاهیدن مانگرتووان له رۆژى هه‌شتا و هه‌شته‌م به هۆى درێژبوونى ماوه‌ى مانگرتنه‌که‌یان تووشی ئازارى توند له سینگ و سه‌رئێشه‌ى توند و حاڵه‌تى رشانه‌وه و هه‌ناسه‌سووراى بوونه و به هۆیه‌شه‌وه به‌شێک له‌و مانگرتووانه که دۆخیان زۆر ناله‌بار بووه راگوێزراون بۆ کلینیکى ناو لیبرتى و پزیشک سه‌باره‌ت به که‌مبوونى قورسایی نێوه‌نجى ٢٠ له‌سه‌دى ئه‌و که‌سانه وریایی داوه. وریایی مه‌ک که‌ین به ئۆباما سه‌باره‌ت به پێشێلکردنى رێکه‌وتننامه‌ى ژێنۆسه‌ناتۆر جان مه‌ک که‌ین ئه‌ندامى کۆماریخوازى سه‌نا له ئه‌یاڵه‌تى ئاریزۆناى ئه‌مریکا و ئه‌ندامى پایه‌به‌رزى کومیته‌ى هێزه چه‌کداره‌کان و کومیته‌ى پێوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى سه‌ناى ئه‌میرکا ووتى: من ئۆباما تۆمه‌تبار به به‌ستنى رێکه‌وتنناه‌یێک له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران ده‌که‌م که له بناغه‌وه هه‌ڵه‌وه بووه. به پێى راپۆرتى باشگاى هه‌واڵنێران سه‌ناتۆر مه‌ک که‌ین سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى متمانه پێکردن به رژیمى ئێران ووتى: ده‌بێ سه‌ره‌نج بده‌ین که ئه‌و رژیمى ساڵیانى ساڵ قریوکاریی کردووه و درۆى کردووه و ناراست بووه. به پێى ووته‌کانى مه‌ک که‌ین گه‌لاڵه‌یێک له سه‌نا ئاماده‌یه که ئه‌گه‌ر تا ٦ مانگى تر رێکه‌وتنێک دروست نه‌بێ ته‌حریمه‌کان قورس‌تر ده‌کرێن. بلاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی ئیدز له نێو مندالانى کار ٤٥ به‌رانبه‌رى حه‌شیمه‌تى ئاساییه عه‌لى ئه‌کبه‌رى سه‌یارى جێگرى وه‌زیرى بێهداشتى رژیم باس له بوونى سه‌رژمێریی سه‌رسوورهێنه‌ر له نێو مندالانى کار و سه‌رشه‌قام ده‌کات و به پێى لێکۆڵینه‌وه‌یێک له راست ١٠ ٠ ٠ منداڵ ٥/٤ له‌سه‌د تووشی وایرۆسی HIV ى بوونه که ئه‌و رێژه‌ییه ٤٥ به‌رانبه‌ر زیاتر له حه‌شیمه‌تى ئاسایی ئێرانه. به پێى ده‌رئه‌نجاى لێکۆڵینه‌وه‌کان ٧٢ له‌سه‌دى مندالانى کار و سه‌رشه‌قام باسیان له که‌ڵک وه‌رگرتن له ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له نێو ره‌فیقه‌کانیان کردووه و ١٥ له‌سه‌دى ئه‌و مندلانه‌ش خۆیان به‌کارهێنه‌رى ماده‌ى هۆشبه‌ر له رێگه‌ى کووتانى ده‌رزى بوونه و ٢٩ له‌سه‌دیشله رێگه‌ى پێوه‌ندیی جینسی و ١٤٤منداڵیش باسیان له هاوبه‌شی جینسی کردووه. ژماره‌ى تووشبووان به ئیدز له ئێران ٩٠ هه‌زار که‌سه. ئه‌گه‌رى درێژه پێدان به چالاکى ئاوى قورسی ئه‌راک و وریایی کۆشکى سپىکۆشکى سپى له راگه‌ێندراوێکدا ده‌ڵێ: رژیمى ئێران مافى چالاکى له رئاکتۆرى ئاوى قورسی ئه‌راکى نییه که ئه‌نجامه‌که‌ى به‌رهه‌مهێنانى پلۆتۆنیۆم بێ. له رێکه‌وتنه‌که‌ى ژێنۆ ووتراوه که ده‌بێ رئاکتۆرى ئاوى قورس راگێردرێ. ئه‌وه له‌کاتێدایه که محه‌ممه‌د جه‌وادى زه‌ریف باس له به‌رده‌وام بوونى کارى رئاکتۆرى ئاوى قورسی ئه‌راک ده‌کات و ده‌ڵێ ئه‌مریکا بێ جێی کردووه. پێشێلکارى مافى مرۆڤ: راپۆرتى هه‌ژێنه‌رى پارێزه‌رى زیندانى نێوى ئێران له‌سه‌رووى وه‌لاتانى پێشێلکه‌رى مافى مرۆڤه . عه‌بدولفه‌تاح سوڵتانى پارێزه‌رى زیندانى کراو و چالاکى مافه‌کانى مرۆڤ له په‌یامێکدا بۆ ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى مافه‌کانى مرۆڤ له که‌نه‌دا که ناوبراوى به براوه‌ى خه‌لاتى ساڵى ٢٠ ١٣ ناساندووه، ده‌لێ: له ئێرانى ئه‌مرۆ له دین و باوه‌ر وه‌ک ئامرازێک بۆ سه‌پاندنى جۆرها جیاوازیی جینسی و قه‌ومى و مه‌زهه‌بی و عه‌قیده‌یی که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ. ناوبراو ده‌لێ ئه‌منیه‌تى وه‌لات هیچ پێناسه‌یێکى نییه و هیچ رێگه‌یێک بۆ ره‌خنه و ناره‌زایه‌تى بوونى نییه و هه‌ر جووڵه‌یێک به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌منیه‌تى وه‌لات دێته ئه‌ژمار و به‌شێکى به‌رچاوى خه‌ڵکى ئێران له‌مافى هاوبه‌شی سیاسی بێ به‌شن. نابراو هه‌روه‌ها له نامه‌که‌ى دا ئاماژه‌ى به دۆخى ناله‌بارى زیندانیانى به‌ندکراو کردووه و ده‌لێ به‌شێک له‌و زیندانیانه پێویسته به خێرایی له ده‌روه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن به‌لام به هیچ شێوه‌یێک ریگه‌ییان پێ نادرێ. رۆحانى : یارمه‌تیه‌کان بۆ به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وام ده‌بێسه‌رۆک کۆمارى رژیمى ئێران ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه له رێگه‌ى ته‌له‌فوون پێوه‌ندیی به به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه کردووه وسه‌باره‌ت به ئاڵگۆره‌کانى سوریا قسه‌یان کردووه و هه‌وه‌رها به‌ڵینى به‌رده‌وامى یارمه‌تیه‌کانى به رژیمى به‌شار ئه‌سةد داوه. رۆحانى ووتوویه‌تى: به هه‌مو هێزمانه‌وه یارمه‌تى رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ده‌ین. توێژینه‌وه‌یه‌کØ› مانگێک پێش رودانی، نیشانه‌کانی جه‌ڵته‌ی دڵ دهردهکهوێتوێر٠ای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و سور٠ی خوێن هۆکاری سه‌ره‌کی حاڵه‌ته‌کانی مردنه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، جگه له‌وه‌ش چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی هۆشیارکردنه‌وه هه‌یه بۆ ئاگاداربون له ئاماژه‌کانی توشبون به نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ، که به‌شێکی زۆر له هاوڵاتیان بێ ئاگان لێی. ده‌سته‌ی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ له ئه‌مه‌ریکا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامداوه، که (٦٠ ٠ ) که‌س به‌شدارییان تێداکردوه و تێیدا باس له ئاماژه‌کانی توشبون به نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ کراوه، پێش کاتی رودانی. لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ریده‌خات، هاوڵاتیان ده‌توانن پێش توشبونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ هه‌ست به ئاماژه‌کانی بکه‌ن، به‌جۆرێک له (٥٠ %)ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شدارییان له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا کردوه، پێش جه‌ڵته‌ی دڵ هه‌ستیان به ئازاری سنگیان کردوه و (١٥%)به‌شداربوانیش هه‌ستیان به ته‌نگه نه‌فه‌سی و (٤%)یش هه‌ستیان به گێژبون و لاوازی و که‌مبونه‌وه‌ی لێدانی دڵ کردوه. به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌که، ئه‌و ئاماژانه پێش مانگێک له دروستبونی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌رده‌که‌وێت و پزیکشه‌کانیش هۆشیاری ئه‌وه ده‌ده‌نه نه‌خۆشه‌کان، له‌کاتی هه‌ستکردن به‌و نیشانانه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بکه‌ن. به‌پێی نوێترین ئاماریش، نه‌خۆشییه‌کانی جه‌ڵته‌ی دڵ، هۆکاری یه‌که‌من بۆ مردن له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ساڵانه‌ش (١٧) ملیۆن و (٣٠ ٠ ) هه‌زار که‌س به‌و نه‌خۆشییه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش رێژه‌ی (٣٠ %) حاڵه‌ته‌کانی مردن پێکده‌هێنێت.سوریا، که‌وتنی موشه‌کێکی "سکۆد" ده‌بێته هۆی کوژران و برینداربوونی ٢٤٠ که‌سبه پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی"سکای نیوز"ی به‌ریتانی، که‌وتنی موشه‌که‌که بۆته هۆی کوژرانی ٤٠ که‌س و برینداربوونی ٢٢٠ که‌سی دیکه. سه‌رچاوه‌یه‌کیش له شاری روقه‌وه به ئاژانسه‌که‌ی راگه‌یاندووه" موشه‌که‌که بۆته هۆی وێرانکردنی به‌رفراوان له گهر٠هکی "سوق خزار" که ده‌که‌وێته ناوهر٠استی شاره‌که‌وه". رۆژ به رۆژ شهر٠هکانی سوریا به‌رده‌وامی پتر ده‌بێت و تاوه‌کو ئێستا رێگا چاره‌یه‌کی ئه‌وتۆ له ئارادانییه بۆ چاره‌سه‌رکردنی جه‌نگی ناوخۆی سوریا،به‌ڵام رۆژی ٢٦ی ئه‌م مانگه، جۆن کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاند،" کۆنگره‌ی جنێڤ ٢ باشترین هه‌له له‌به‌رده‌م پێکهاته جیاوازه‌کانی ناوخۆی سوریا، به‌هاوپه‌یمانی حکومه‌تێکی کاتی پێک‌بێنن" . وتیشی، پێویسته سیستمی سه‌رکردایه‌تیی سوریا نوێ بکرێته‌وه و ئامانجی کۆنگره‌که‌ش بۆ کۆتایی هێنانه به رشتنی خوێنی هاوڵاتیانی سوریا.
10 ساڵ و 11 مانگ و 24 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش