__ فشاری دادگای ئینقلابی شاری مه‌هاباد بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی چالاکێکی فه‌رهه‌نگیی کورد__ هێزە نیزامییەکان لە ناوچەی بانە گیانی کوڵبەرێکی دیکەی کوردیان ستاند__ مه‌حکوم کردنى دوو ده‌ڵاڵى ئێران له ئه‌مریکا __ رێکه‌وتنى ژێنۆ ، وتووێژى ئۆباما له‌گه‌ڵ پاشاى عه‌ربستان __ وریایى دانى مه‌ک که‌ین به سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا __ ئێرانØ› بومه‌له‌رزه ٧که‌سی کوشت و ٣٧ی بریندارکرد__ ئه‌حمه‌د خاته‌مى : ئیسرائیل ده‌بێ له‌ناو بچێ __ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان: ژماره‌ی ئاواره‌کانی سوریا سێ ملیۆنی تێپهر٠اندووه__ نوستنی زۆر ده‌بێته هۆی توشبون به نه‌خۆشیی دڵ
فشاری دادگای ئینقلابی شاری مه‌هاباد بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی چالاکێکی فه‌رهه‌نگیی کوردبنه‌ماڵه‌ی چالاکێکی فه‌رهه‌نگیی کوردی خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد و نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بهرهور٠ووی ههر٠هشه و فشار بوونه‌ته‌وه. به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا و به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار، دادگای ئینقلابی شاری مه‌هاباد به بنه‌ماڵه‌ی "مه‌نووچێهر پۆردڵ"یان راگه‌یاندووه که ده‌بێ هه‌تا رێکه‌وتی ١٥ی سه‌رماوه‌ز بر٠ی ٦٠ میلیۆن تمه‌ن بخه‌نه حیسابی دادگای ئینقلابی مه‌هاباده‌وه. "مه‌نووچێهر پۆردڵ" کور٠ی مه‌حموود، چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانی منداڵان له ئێران رێکه‌وتی ١٦ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩١ له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دادنانی بارمته‌یه‌کی ٦٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد کرا. مه‌نووچێهر پۆردڵ دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی هاوینی ئه‌مساڵ به ناچاری وڵاتی به‌جێهێشت ، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری مه‌هاباده‌وه ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی ته‌عزیری بۆ بر٠ایهوه. هێزە نیزامییەکان لە ناوچەی بانە گیانی کوڵبەرێکی دیکەی کوردیان ستاندهاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز لە ناوچەی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی خەڵکی گوندی "باشماخ"ی سەربە شاری سەقز بەناوی "فەرزاد بیگلەری" تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی تالب لە نزیک گوندی "بڕوێشکانی" لە خاڵی سنووریی شاری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژی گولــلە گیانی دا. ئەو رووداوە رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٥ی سەرماوەز هاتۆتە ئاراوە، و هاوکات هێزە چەکدارەکانی تەقەیان لە ئەسبی بارهەڵگری کۆڵبەرانیش کردووە و لە ئەنجامدا ٤٠ سەر ئەسبی بارهەڵگریش بە تەقەی ئەو هێزانە بەکوشت چوون.مه‌حکوم کردنى دوو ده‌ڵاڵى ئێران له ئه‌مریکا قازییه‌کى فێدراڵ له ئه‌مریکا دوو ده‌ڵاڵ به ناوه‌کانى حوسێن لاهیجى و خێزانى ناوبراو نه‌جمه‌ى به تاوانى پێشێل کردنى گه‌مارۆکانى ئه‌مریکا دژ به رژیمى ئێران و شۆردنه‌وه‌ى پووڵ به یه‌ک ساڵ و یه‌ک رۆژ مه‌حکووم کرد. ئه‌و قازییه فه‌رمانى داوه ئه‌و دوو که‌سه ده‌بێ یه‌ک میلیۆن و سه‌د هه‌زار دۆڵار خه‌ساره‌ت بده‌ن . وێراى ئه‌وه‌ش ئه‌و ٦٠ ٠ هه‌زار دولاره‌ى که پوڵیان شۆردبوویه‌وه پێویسته بیگه‌رێنه‌وه .رێکه‌وتنى ژێنۆ ، وتووێژى ئۆباما له‌گه‌ڵ پاشاى عه‌ربستان به پێى هه‌واڵى فارس ،سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا باراک ئۆباما له‌گه‌ڵ پاشاى عه‌ره‌بستان عه‌بدوڵڵا عه‌بدولعه‌زیز په‌یوه‌ندى ته‌له‌فوونى گرتووه. سه‌باره‌ت به بابه‌تى گرینگى ناوچه و رێکه‌وتنى رژیمى ئێران له گه‌ڵ ١ + ٥ له ژێنۆ وت‌ووێژیان کرد. به پێى هه‌واڵى رایلکه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بیه پاشاى عه‌ره‌بستان له باره‌ى رێکه‌وتنى ناوکه‌یى له نێوان رژیمى ئێران و وه‌ڵاتانى ١+ ٥ ووتى ئه‌و رێکه‌وتنه له ئه‌گه‌رى نیه‌ت باشى ده‌تواندرێ هه‌نگاوى یه‌که‌م بێ بۆ چاره‌سه‌رى بابه‌تى ناوکه‌یى رژیم بێ .جێى ئاماژه‌یه سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا دواى رێکه‌وتنى ناوکه‌یى ژێنۆ هه‌وڵى داوه دڵنیایى به وه‌ڵاتانى هاوپه‌یمانى خۆى بدا که رێکه‌وتنى ناوکه‌یى له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران زیان به په‌یوه‌ندى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتانى هاوپه‌یمانى ناگه‌ینێ .وریایى دانى مه‌ک که‌ین به سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا سه‌ناتۆر جان مه‌ک که‌ین ئه‌ندامى کۆماریخوازى سه‌نا ئه‌مریکا و ئه‌ندامى پایه‌به‌رزى کومیته‌ى هێزه چه‌کداره‌کان و کومیته‌ى په‌یوه‌ندى ده‌ره‌وه‌ى سه‌ناى ئه‌مریکا له وتووێژ له‌گه‌ڵ رایلکه‌ى ته‌له‌فیزیۆنى فاکس نیوز ووتى ، من ئۆباما تۆمه‌ت بار ده‌که‌م به به‌ستنى رێکه‌وتن نامه له گه‌ڵ رژیمى ئێران که له بنه‌ره‌ت دا هه‌ڵه‌یه. ناوبراو سه‌باره‌ت به ئێران ووتى ، ده‌بێ سه‌رنج بده‌ین که ئه‌و رژێمه ساڵانێکه درۆى کردووه و کارى نادروستى کردووه . ناوبراو وریایى به ده‌وڵه‌تى ئوباما دا که له کۆنگره‌ى ئه‌مریکا گه‌ڵاڵێک له ئارا دایه که به پێى ئه‌و ئه‌گه‌ر تا شه‌ش مانگى تر ئه‌و رێکه‌وتنه ئاکامى نه‌بێ گه‌مارۆکان بۆ سه‌ر ئه‌و رژیمه تووندتر ده‌بێ .ئێرانØ› بومه‌له‌رزه ٧که‌سی کوشت و ٣٧ی بریندارکرد به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ، بومه‌له‌رزه‌یه‌ک بهگور٠ی ٦،٣ پله‌ی رێشته‌ر له نزیک دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌کانی بوشه‌هر رویداوه‌و به‌هۆیه‌وه ٧ که‌س گیانیان له داوه‌و ٣٠ که‌سیش برینداربون. بومه‌له‌رزه‌که ئێواره‌ی ئهمر٠ۆ پێنجشه‌ممه له سه‌عات ٥:٢١ خوله‌ک به کاتی ئه‌و ناوچه‌یه رویداوه له باشوری ئێران و ده‌وروبه‌ری شاری برازجان له ناوچه‌ی ده‌شتیشانی پارێزگای بوشه‌هری گرتوه‌ته‌وه.ئه‌حمه‌د خاته‌مى : ئیسرائیل ده‌بێ له‌ناو بچێ ئه‌حمه‌د خاته‌مى پێش نوێژى کاتى تاران له‌باره‌ى ئیدعاى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به به‌شدار بوونى ئیسرائیل له وتووێژى دواى ئێران له‌گه‌ڵ گروپى ١ + ٥ ووتى رژیمى ئێران خۆازیارى نه‌مانى ئه‌و وه‌ڵاته‌یه له سه‌حنه‌ى رۆژگاردا . ناوبراو که ئه‌ندامى مه‌جلیسى خوبرگانه نه‌ى ووت کام سه‌رچاوه‌یه که هه‌واڵی بر٠یارى باراک ئۆباماى بۆ به‌شدار کردنى ئیسرائیل له وتووێژى ناوکه‌یى ئێران له‌گه‌ڵ گروپى ١ + ٥ ى بلاو کردۆته‌وه . جێى ئاماژه‌یه ناوبراو ئه‌مریکاى تۆمه‌ت بار کرد به پێشێل کردن و شکاندنى به‌ڵێن و هه‌روه‌ها ووتى خامنه‌یش ووتویه‌تى گۆمانم هه‌یه که پێبه‌ند بن له سه‌ر به‌ڵێنه‌که‌یان .نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان: ژماره‌ی ئاواره‌کانی سوریا سێ ملیۆنی تێپهر٠اندووهرێپێدراوی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی شهر٠ی ناوخۆی سوریاوه هه‌ڵهاتوون، سێ ملیۆنی تێپهر٠اندووه و، له‌هه‌مان کاتدا داواشیکردووه، وڵاتانی خاوه‌ن ماڵ به‌شێوه‌یه‌کی باش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوارانه بکه‌ن. به‌پێی هه‌واڵێکی پێگه‌ی " mepanorama" رێپێدراوی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران، ئه‌نتۆنیۆ جۆتیریس رایگه‌یاندووه" رێکخراوه‌که‌یان ناوی زیاتر له سێ ملیۆن که‌سی ئاواره‌ی تۆمارکردووه، که له‌سه‌ر تاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوهر٠است بڵاوبونه‌ته‌وه". ئه‌و به‌رپرسه وتیشی، ئه‌و ژماره‌یه له کاتێکدایه، به هه‌زاران که‌سیش سوریایان جێهێشتووه و ناوی خۆیان وه‌کو په‌نابه‌ر تۆمار نه‌کردووه. شهر٠هکانی سوریا به‌رده‌وامه و کوشتاریش له‌و وڵاته رۆژ به رۆژ روو له زیاد بوونه، دوێنێ، به پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی"سکای نیوز"ی به‌ریتانی، که‌وتنی موشه‌کێکی جۆری "سکۆد" بۆته هۆی کوژرانی ٤٠ که‌س و برینداربوونی ٢٢٠ که‌سی دیکه.نوستنی زۆر ده‌بێته هۆی توشبون به نه‌خۆشیی دڵپزیشکانی پسپۆر٠ی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن، نوستن به شێوه‌یه‌کی زۆر له سه‌ره‌تای شه‌وه‌وه تا کۆتایی رۆژ، هۆکارێکه بۆ توشبونی مرۆڤ به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ.ئه‌وه‌شیان خستوهتهر٠و، هه‌ندێ ماده له له‌شی مرۆڤ ده‌رده‌درێنه ده‌ره‌وه که یارمه‌تی مه‌ینی خوێن ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌کاتی خه‌ودا روده‌دا‌ت و سه‌ره‌نجام زیان به ته‌ندروستی دڵ ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته‌هۆی توشبون به‌نه‌خۆشیه‌کانی دڵ. هه‌روه‌ک ئامۆژگاری ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن، که له کاتی نوستندا، ناوبه‌ناو له‌خه‌و هه‌ستن، تا رێگر بێت له توشبون به مه‌ینی خوێن، جگه‌له‌وه‌ش ده‌ڵێن، که‌م خه‌ویش، هۆکارێکه بۆ توشبون به فشاری خوێن و تور٠هیی و خه‌مۆکی .
10 ساڵ و 11 مانگ و 23 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش