پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ نادیار بوونى چاره‌‌‌نووسی خوێندکارێکى مه‌‌‌هابادى __ فشاری هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کان بۆسه‌‌‌ر هاووڵاتییانی کورد رووی له‌‌‌ زیادبوون کردووه‌‌‌__ کچه‌‌‌ خوێندکارێکی بۆکانی پاش دوو حه‌‌‌فته‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ری چاره‌‌‌نووسی نار٠وونه‌‌‌__ بارودۆخى قه‌‌‌یراناویی ئابوورى رژیمى ئێران__ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئاڵمان شه‌‌‌پۆڵى نوێى ئیعدامه‌‌‌کانى له‌‌‌ ئێران مه‌‌‌حکووم کرد__ رێکه‌‌‌وتنى ژێنۆ: سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرى بریتانیا له‌‌‌ لاى ئیسرائیل ده‌‌‌مێنیننه‌‌‌وه‌‌‌__ پرێز: رژیمى تاران دروست کردنى مووشه‌‌‌کى دوورهاوێژ رابگرێ__ ته‌‌‌حریمى نه‌‌‌وتى: رژیمى ئێران نیگه‌‌‌رانى مانه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌تى__ ته‌‌‌حریمى سه‌‌‌رله‌‌‌نوێى شیرکه‌‌‌تى که‌‌‌شتیرانى و ١٥ شیرکه‌‌‌تى دیکه‌‌‌__ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان: له‌‌‌ چوار مانگی رابوردودا ٩٠ ٠ ٠  که‌‌‌س له‌‌‌ عێراق کوژراوه‌‌‌

نادیار بوونى چاره‌‌‌نووسی خوێندکارێکى مه‌‌‌هابادى له‌‌‌ چاره‌‌‌نووسی خوێندکارێکى خه‌‌‌ڵکى مه‌‌‌هاباد هیچ هه‌‌‌واڵیک له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌ست دا نییه‌‌‌. به‌‌‌ پێى راپۆرتى که‌‌‌مپه‌‌‌ینى داکۆکى له‌‌‌ زیندانیانى سیاسی و مه‌‌‌ده‌‌‌نى، رۆژى یه‌‌‌کشه‌‌‌مه‌‌‌ ١٢ى خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌رى ١٣٩٢ ، ئامانج په‌‌‌رویزى براى زیندانى سیاسی کوردى مه‌‌‌حکووم به‌‌‌ ئیعدام ئارمان په‌‌‌رویزى له‌‌‌ شارى مه‌‌‌هاباد  له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌یتیه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراوه‌‌‌ و هیچ هه‌‌‌واڵێک له‌‌‌شوێنى راگرتنى نییه‌‌‌. جب٠Žگه‌‌‌ى وه‌‌‌بیر هێنانه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئارمان په‌‌‌رویزى کۆتاییه‌‌‌کانى سیاڵى رابردوو له‌‌‌ لایه‌‌‌ن چه‌‌‌ند که‌‌‌سێکى چه‌‌‌کداره‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرا و به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى کرده‌‌‌وه‌‌‌ دژى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و هاوکارى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ حیزبه‌‌‌ کوردییه‌‌‌کان به‌‌‌ ئیعدام مه‌‌‌حکووم کرا. فشاری هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کان بۆسه‌‌‌ر هاووڵاتییانی کورد رووی له‌‌‌ زیادبوون کردووه‌‌‌ هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌تی ئێران له‌‌‌ ناوچه‌‌‌کانی سه‌‌‌ربه‌‌‌ ئوستانی کرماشان، به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی به‌‌‌رین ده‌‌‌زگا و دیشی ماهواره‌‌‌ی هاووڵاتیانیان کۆ کرده‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌پێی راپۆتی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، سه‌‌‌ره‌‌‌له‌‌‌ به‌‌‌یانیی ئه‌‌‌مر٠ۆ شه‌‌‌ممه‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی ٩ی سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کان له‌‌‌ شاره‌‌‌کانی پاوه‌‌‌، شمشێر و گونده‌‌‌کانی ده‌‌‌وروبه‌‌‌ری ده‌‌‌یان ده‌‌‌زگا و دیشی ماهواره‌‌‌ی هاوڵاتییانیان زه‌‌‌وت کرد. به‌‌‌ وته‌‌‌ی یه‌‌‌کێک له‌‌‌ هاووڵاتییانی شارۆچه‌‌‌که‌‌‌ی شمشێر، هێزه‌‌‌ نیـزامییه‌‌‌کان به‌‌‌بێ هه‌‌‌بوونی مۆڵه‌‌‌ت هاتوونه‌‌‌ته‌‌‌ ماڵی هاووڵاتییان و هه‌‌‌موو ماڵه‌‌‌کانیان پشکنیووه‌‌‌، ئه‌‌‌مه‌‌‌ش ترس و نیگه‌‌‌رانیی لای هاووڵاتییان دروست کردووه‌‌‌.،بێ حورمه‌‌‌تی و سووکایه‌‌‌تی کردنی هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌تی ئیسلامیی ئێران، نار٠ه‌‌‌زایه‌‌‌تیی هاووڵاتیی لێکه‌‌‌وتۆته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدا شه‌‌‌ر٠ و تێکهه‌‌‌چوون له‌‌‌نێوان هاووڵاتییان و هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کاندا هاته‌‌‌ ئاراوه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ چه‌‌‌ند رۆژی رابردووشدا هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌تی ئێران، وێر٠ای سووکایه‌‌‌تی کردن به‌‌‌ هاووڵاتییانی گه‌‌‌ر٠ه‌‌‌کی ته‌‌‌په‌‌‌ی مووسک له‌‌‌ شاری مه‌‌‌ریوان، کۆمه‌‌‌ڵێک ده‌‌‌زگا و دیشی ماهواره‌‌‌ی هاووڵاتیانیان کۆ کردبوویه‌‌‌وه‌‌‌.کچه‌‌‌ خوێندکارێکی بۆکانی پاش دوو حه‌‌‌فته‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ری چاره‌‌‌نووسی نار٠وونه‌‌‌ خوشک و برایه‌‌‌کی بۆکانی پاش دوو حه‌‌‌فته‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کران، هه‌‌‌تا ئیستا چاره‌‌‌نووسیان به‌‌‌ نار٠وونیی ماوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌پێی راپۆرتی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، ئه‌‌‌فسانه‌‌‌ بایزیدی خوێندکاری زانکۆی په‌‌‌یام نوور له‌‌‌ شاری بۆکان که‌‌‌ هاور٠ێ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ براکه‌‌‌ی به‌‌‌ناوی "شاهۆ بایزیدی" رێکه‌‌‌وتی ٢٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ر ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کران، پاش ٢ حه‌‌‌فته‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ری، هیچ هه‌‌‌واڵێک له‌‌‌ چاره‌‌‌نووسیان له‌‌‌به‌‌‌ر ده‌‌‌ستدا نییه‌‌‌.  بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی بایزیدی له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ئه‌‌‌و ٢ حه‌‌‌فته‌‌‌یه‌‌‌دا به‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامی سه‌‌‌ردانی ئیداره‌‌‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆکانیان کردووه‌‌‌، به‌‌‌ڵام له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئیتلاعاتییه‌‌‌کان پێیان راگه‌‌‌یاندوون که‌‌‌ رۆڵه‌‌‌کانیان بۆ ئیداره‌‌‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌‌‌هاباد راگوێزراون. سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠ای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ که‌‌‌سووکاری ئه‌‌‌فسانه‌‌‌ و شاهۆ بایزدی سه‌‌‌ردانی ئیتلاعاتی شاری مه‌‌‌هابادیشیان کردووه‌‌‌، هێزه‌‌‌ ئیتلاعاتییه‌‌‌کانی مه‌‌‌هاباد بێ ئاگایی خۆیان له‌‌‌ چاره‌‌‌نووسی ئه‌‌‌فسانه‌‌‌ و شاهۆ بایزیدی ده‌‌‌ربر٠یوه‌‌‌.بارودۆخى قه‌‌‌یراناویی ئابوورى رژیمى ئێرانله‌‌‌ کاتێکدا که‌‌‌ ئابوورى ئێران به‌‌‌ هۆى گه‌‌‌نده‌‌‌ڵى  و به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌ریی هه‌‌‌ڵه‌‌‌ى رژیمى ئێران ده‌‌‌ناڵێنێ، چین و توێژه‌‌‌کانى هه‌‌‌ژار به‌‌‌ هۆى که‌‌‌مبوونى پووڵ و خواردن و گرانى وزه‌‌‌ له‌‌‌ ژێر فشارێکى توند و قورس دان. ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ رژیمى ئێران به‌‌‌ میلیارد دۆلار پووڵ و نه‌‌‌وتى له‌‌‌ماوه‌‌‌ى ٣ ساڵى رابردوو داوه‌‌‌ به‌‌‌ رژیمى به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د. رۆژنامه‌‌‌ى ئاسۆ شێتد پرێس له‌‌‌ راپۆرتێکدا ده‌‌‌نووسێ: هه‌‌‌لاوسان له‌‌‌ ئێران نزیک به‌‌‌ ٣٥ له‌‌‌سه‌‌‌ده‌‌‌ ونرخى که‌‌‌ل و په‌‌‌لیش هه‌‌‌تا دێ به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ر ده‌‌‌چێ. بێکارى به‌‌‌ ره‌‌‌سمى ١٣ له‌‌‌سه‌‌‌ده‌‌‌ و کارناسانیش باس له‌‌‌ زیاتر بوونى ئه‌‌‌و رێژه‌‌‌یه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن و نرخى زۆربه‌‌‌ى که‌‌‌ل و په‌‌‌له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌کانى وه‌‌‌ک خورادن له‌‌‌ کرینى خه‌‌‌ڵکى هه‌‌‌ژار نایه‌‌‌ن و ئه‌‌‌وه‌‌‌ش ناره‌‌‌زاییه‌‌‌تیه‌‌‌کانى به‌‌‌رزتر کردۆته‌‌‌وه‌‌‌. ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئاڵمان شه‌‌‌پۆڵى نوێى ئیعدامه‌‌‌کانى له‌‌‌ ئێران مه‌‌‌حکوو کردده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئاڵمان زۆربوونى ئیعدامه‌‌‌کانى له‌‌‌ ئێران مه‌‌‌حکووم کرد. به‌‌‌رپرسی ده‌‌‌فته‌‌‌رى چاودێرى به‌‌‌سه‌‌‌ر کاروبارى مافى مرۆڤى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئاڵمانى له‌‌‌ راپۆرتێکى ره‌‌‌سمى دا ، پێشێلکارییه‌‌‌کانى مافى رۆڤى له‌‌‌ ئێران به‌‌‌ توندى مه‌‌‌حکووم کرد و رایگه‌‌‌یاند: له‌‌‌ کاتى هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌ر کراى حه‌‌‌سه‌‌‌ن رۆحانى تا ئێستا ٢٠ ٠  که‌‌‌س ئیعدام کراون. ناوبراو ووتى هه‌‌‌روه‌‌‌ها ژماره‌‌‌ى ئیعدامه‌‌‌کان له‌‌‌ ئێران له‌‌‌مساڵدا ٤٠ ٠  که‌‌‌س بووه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌شێکیان له‌‌‌ شوێنه‌‌‌ گشتیه‌‌‌کان به‌‌‌رێوه‌‌‌ چوون. رێکه‌‌‌وتنى ژێنۆ: سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرى بریتانیا له‌‌‌ لاى ئیسرائیل ده‌‌‌مێنیننه‌‌‌وه‌‌‌سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرى بریتانیا له‌‌‌ په‌‌‌یامێکدا دڵنیایی به‌‌‌ ئیسرائیلیه‌‌‌کان داوه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ لایان ده‌‌‌مێننه‌‌‌وه‌‌‌ و فشاره‌‌‌کان بۆسه‌‌‌ر رژیمى ئێران به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بێ. ده‌‌‌یوید کامێرۆن سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرى بریتانیا رۆژى هه‌‌‌ینى دڵنیایی داوه‌‌‌ به‌‌‌ ئیسرائیلیه‌‌‌کان که‌‌‌ له‌‌‌نده‌‌‌ن به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بێ له‌‌‌سه‌‌‌ر پاڵپشتیه‌‌‌کانى. ناوبراو ده‌‌‌لێ: من هه‌‌‌ست به‌‌‌و مه‌‌‌ترسیه‌‌‌ى که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن رژیمى ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌ووى ئیسرائیل ده‌‌‌کرێته‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌م. بێنیامین نه‌‌‌تانیاهو سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرى به‌‌‌ توندى رێکه‌‌‌وتنى ژێنۆى داوه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌ر ره‌‌‌خنه‌‌‌ و ئه‌‌‌و رێکه‌‌‌وتنه‌‌‌ى به‌‌‌ هه‌‌‌ڵه‌‌‌یێکى مێژوویی زانیوه‌‌‌. پرێز: رژیمى تاران دروست کردنى مووشه‌‌‌کى دوورهاوێژ رابگرێسه‌‌‌رۆک کۆمارى ئیسرائیل پێشنیارى به‌‌‌ رژیمى ئێران داوه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌ست له‌‌‌ دروست کردنى مووشه‌‌‌کى دوورهاوێژ هه‌‌‌ڵبگرێ. پرێز له‌‌‌ قسه‌‌‌کردنێکدا له‌‌‌ مێکزیکۆ سیتى له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ئه‌‌‌ندامانى مه‌‌‌جلیسى سه‌‌‌ناى مه‌‌‌کزیک ووتى: من رژیمى ئێران بانگ ده‌‌‌که‌‌‌م بۆ راگرتنى ترۆریسم و به‌‌‌رنامه‌‌‌ى ناوکه‌‌‌یی و گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ى دروست کردنى مووشه‌‌‌کى دوورهاوێژ. ناوبراو ووتى: کۆمه‌‌‌ڵگاى نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ناتوانێ رژیمى ئێران به‌‌‌ بوونى چه‌‌‌کى ناوکه‌‌‌یی قبووڵ بکات، چوونکه‌‌‌ هیچ وولاتێک هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ نییه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر ئێرانته‌‌‌حریمى نه‌‌‌وتى: رژیمى ئێران نیگه‌‌‌رانى مانه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌تىبه‌‌‌ پێى راپۆرتى رادیۆ فه‌‌‌ردا، هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى رۆیته‌‌‌رز له‌‌‌ نوێترین راپۆرتى خۆیدا سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ ناردنه‌‌‌ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى نه‌‌‌وتى ئێران نووسیوه‌‌‌یه‌‌‌تى که‌‌‌ گرینگترین هاوبه‌‌‌شه‌‌‌کانى ئاسایی رژیمى ئاخوندى کرینى نه‌‌‌وتیان له‌‌‌مساڵدا تا ١٥ له‌‌‌سه‌‌‌د که‌‌‌م کردۆته‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌و رۆژنامه‌‌‌یه‌‌‌ ده‌‌‌نووسێ: که‌‌‌مبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى توندى داهاتى نه‌‌‌وتیی ئێران له‌‌‌ په‌‌‌نا هه‌‌‌لاوسانى ٦٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى و نرخى سه‌‌‌رووى بێکارى کێشه‌‌‌ى جیددى بۆ رژیمى ئێران دروست کردووه‌‌‌. ته‌‌‌حریمى سه‌‌‌رله‌‌‌نوێى شیرکه‌‌‌تى که‌‌‌شتیرانى و ١٥ شیرکه‌‌‌تى دیکه‌‌‌ شۆراى یه‌‌‌کێتى ئورووپا شیرکه‌‌‌ته‌‌‌کانى که‌‌‌شتیر٠Žانى رژیمى ئێران و ١٥ شیرکه‌‌‌تى دیکه‌‌‌ى که‌‌‌ توانیبوویان حوکمى هه‌‌‌ڵوه‌‌‌شانه‌‌‌وه‌‌‌ى ته‌‌‌حریمى خۆیان  له‌‌‌ یه‌‌‌کێتى ئورووپا وه‌‌‌ربگرن دووباره‌‌‌ بخرێنه‌‌‌ ناو لیستى ته‌‌‌حریمه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌. پێشتر دادگاى گشتى ته‌‌‌حریمى ئه‌‌‌و شیرکه‌‌‌تانه‌‌‌ى ناقانوونى زانیبوو به‌‌‌لام یه‌‌‌کێتى ئورووپا به‌‌‌ بێ گه‌‌‌ر٠انه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ دادگایی ئیستیناف ئه‌‌‌و شیرکه‌‌‌تانه‌‌‌یان خستۆته‌‌‌ ناو لیستى ته‌‌‌حریمه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌. نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان: له‌‌‌ چوار مانگی رابوردودا ٩٠ ٠ ٠  که‌‌‌س له‌‌‌ عێراق کوژراوه‌‌‌به‌‌‌گوێره‌‌‌ی‌ راپۆرتێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان، له‌‌‌ مانگی ته‌‌‌موزه‌‌‌وه‌‌‌ تا تشرینی‌ یه‌‌‌که‌‌‌می‌ ئه‌‌‌مساڵ، ٩ هه‌‌‌زار مه‌‌‌ده‌‌‌نی و ئه‌‌‌ندامانی‌ هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌کانی‌ عێراق کوژراون. نیکۆلای‌ میلادینۆڤ، سه‌‌‌رۆکی‌ نێرده‌‌‌ی‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان له‌‌‌ عێراق ئه‌‌‌مر٠ۆ هه‌‌‌ینی‌ له‌‌‌ راپۆرتێکدا که‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی ئاسایشی نوسیوه‌‌‌، ئاماژه‌‌‌ی‌ به‌‌‌وه‌‌‌داوه‌‌‌، که‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان ژماره‌‌‌ی‌ کوژراوان له‌‌‌ مه‌‌‌ده‌‌‌نی و هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌کانی‌ عێراق به‌‌‌ ٩٠ ٠ ٠  که‌‌‌س و برینداره‌‌‌کان به‌‌‌ هه‌‌‌زاره‌‌‌ها که‌‌‌س له‌‌‌ مانگی ته‌‌‌موزه‌‌‌وه‌‌‌ تا تشرینی‌ یه‌‌‌که‌‌‌می‌ رابوردو مه‌‌‌زه‌‌‌نده‌‌‌ ده‌‌‌کات. سه‌‌‌رۆکی‌ نێرده‌‌‌ی‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان له‌‌‌و راپۆرته‌‌‌دا ده‌‌‌ڵێت:"تیرۆر له‌‌‌ عێراق گاڵته‌‌‌ی‌ پێناکرێت و .. چه‌‌‌ندین گروپی چه‌‌‌کدار هه‌‌‌ی که‌‌‌ ده‌‌‌یانه‌‌‌وێت ئیراده‌‌‌ی‌ خۆیان بسه‌‌‌پێنن".

10 ساڵ و 11 مانگ و 22 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن