شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ درێژه‌‌‌ى مانگرتنى زیندانیانى سیاسی کورد له‌‌‌ زیندانى قزلحه‌‌‌سار__ ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کان له‌‌‌ بانه‌‌‌ کۆڵبه‌‌‌رێکی کرده‌‌‌ قوربانی__ وریایی سه‌‌‌ناتۆرى ئه‌‌‌مریکا سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌دڵدانه‌‌‌وه‌‌‌ و نه‌‌‌رمى نواندن له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ئێران__ گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ى نوێى ته‌‌‌حریمى سه‌‌‌ناى ئه‌‌‌مریکا، سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ داراییه‌‌‌کانى رژیم ده‌‌‌خنکێنێ__ پشتیوانى ٢٦ سه‌‌‌ناتۆرى ئه‌‌‌مریکایی له‌‌‌ گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ى نوێى ته‌‌‌حریمى رژیم __ به‌‌‌رده‌‌‌وامى ئیعدامه‌‌‌ به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌کان له‌‌‌ ئێرانى ئاخوندان__ خێرایی ئینته‌‌‌رنێت له‌‌‌ ئێران ٣٥ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر که‌‌‌متره‌‌‌ له‌‌‌ هۆنگ کۆنگ __ سووده‌‌‌کانی رێکردن بۆ نه‌‌‌خۆشی شه‌‌‌کره‌‌‌ و جه‌‌‌ڵته‌‌‌ی دڵ__ فرۆکه‌‌‌ جه‌‌‌نگیه‌‌‌کانی سوریا بۆردومانی گه‌‌‌ر٠ه‌‌‌که‌‌‌ کورده‌‌‌کانی حه‌‌‌له‌‌‌بیان کرد__ ئۆپۆزسیۆنی سوریا: ناسنامه‌‌‌ و مافه‌‌‌کانی کورد له‌‌‌ سوریا قبوڵ ده‌‌‌که‌‌‌ین

درێژه‌‌‌ى مانگرتنى زیندانیانى سیاسی کورد له‌‌‌ زیندانى قزلحه‌‌‌ساررۆژى هه‌‌‌ینى ٢٩ى سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز ٤٧ه‌‌‌مین رۆژى مانگرتن له‌‌‌ خواردنى ٦ زیندانى سیاسی له‌‌‌ زیندانى قزلحه‌‌‌سار له‌‌‌کاتێکدا به‌‌‌رده‌‌‌وام بوو که‌‌‌ مانگرتووان تووشی کێشه‌‌‌ى جیددى جه‌‌‌سته‌‌‌یی بوونه‌‌‌. ٤ که‌‌‌سیان بۆ چه‌‌‌نده‌‌‌مین جار تووشی خوێنرێژى ناوخۆیی بوونه‌‌‌ و هیچ جۆره‌‌‌ پێراگه‌‌‌یشتنێکى پزیشکیان پێ ناکرێ. ناوى ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ بریتیه‌‌‌ له‌‌‌ جه‌‌‌مشید و جیهانگیر دێهقانى، حاید ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى، سدیق محه‌‌‌ممه‌‌‌دى، که‌‌‌ماڵ مه‌‌‌ولایی و سه‌‌‌ید هادى حسێنى. ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کان له‌‌‌ بانه‌‌‌ کۆڵبه‌‌‌رێکی کرده‌‌‌ قوربانیله‌‌‌ درێژه‌‌‌ی کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبه‌‌‌رانی کورد به‌‌‌ ده‌‌‌ستی هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌تی ئێران له‌‌‌ خاڵه‌‌‌ سنوورییه‌‌‌کانی ناوچه‌‌‌ کوردستان، کۆڵبه‌‌‌رێکی دیکه‌‌‌ی کورد به‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی ئه‌‌‌و هێزانه‌‌‌ بریندار کـرا. به‌‌‌پێی راپۆرتی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپاØ› عه‌‌‌بدولمه‌‌‌جید ئه‌‌‌حمه‌‌‌دی خه‌‌‌ڵکی ئاوایی "ئه‌‌‌نجێنه‌‌‌ی مه‌‌‌لا ساڵه‌‌‌"ی سه‌‌‌ربه‌‌‌ شاری بانه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌خاڵی سنووریی شاری بانه‌‌‌ بۆ هه‌‌‌رێمی کوردستان سه‌‌‌رقاڵی کۆڵبه‌‌‌ری بووه‌‌‌، به‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی ‌هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کان پێکراوه‌‌‌ و له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدا به‌‌‌ توندی بریندار بووه‌‌‌. ئه‌‌‌و رووداوه‌‌‌ شه‌‌‌وی ٢٥ی سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز هاتۆته‌‌‌ ئاراوه‌‌‌ و عه‌‌‌بدولمه‌‌‌جید ئه‌‌‌حمه‌‌‌دی به‌‌‌هۆی سه‌‌‌ختیی برینه‌‌‌کانییه‌‌‌وه‌‌‌ ره‌‌‌وانه‌‌‌ی نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی شاری سنه‌‌‌ کراوه‌‌‌. هاووڵاتییانی کورد له‌‌‌و باوه‌‌‌ر٠ه‌‌‌دان، حکوومه‌‌‌تی ئێران ته‌‌‌نیا به‌‌‌ کوشتنی کۆڵبه‌‌‌ران له‌‌‌ هه‌‌‌وڵی بنبر٠ کردن و نه‌‌‌هێشتنی کۆڵبه‌‌‌ری کردنی سه‌‌‌ر سنووره‌‌‌کان دایه‌‌‌، له‌‌‌ کاتێکدا ته‌‌‌نیا له‌‌‌ بازار٠چه‌‌‌ی سنووریی "قاسمه‌‌‌ ره‌‌‌ش"ی سه‌‌‌رده‌‌‌شت، زیاتر له‌‌‌ ٤٥ هه‌‌‌زار هاووڵاتیی کورد له‌‌‌ رێگه‌‌‌ی کۆڵبه‌‌‌ری کردنه‌‌‌وه‌‌‌ بژیویی بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌یان دابین ده‌‌‌که‌‌‌ن.وریایی سه‌‌‌ناتۆرى ئه‌‌‌مریکا سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌دڵدانه‌‌‌وه‌‌‌ و نه‌‌‌رمى نواندن له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ئێرانله‌‌‌ دژکرده‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ هه‌‌‌ڵوێستى کۆشکى سپى که‌‌‌ باراک ئۆباما گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ى ته‌‌‌حریمه‌‌‌کان دژى رژیمى ئێران وێتۆ ده‌‌‌کات، مارک کرێک سه‌‌‌ناتۆرى کۆماریخواز وریایی دا: ده‌‌‌رئه‌‌‌نجامى دڵدانه‌‌‌وه‌‌‌ و دڵخۆشکردنى رژیمى ئێران شه‌‌‌ر٠ ده‌‌‌بێ. ناوبراو زیادى کرد: هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ که‌‌‌مکرنه‌‌‌وه‌‌‌ى ته‌‌‌حریمه‌‌‌کان یارمه‌‌‌تیده‌‌‌رى پێش خستنى به‌‌‌رنامه‌‌‌ى ناوکه‌‌‌یی و هه‌‌‌روه‌‌‌ها خه‌‌‌رجى په‌‌‌ره‌‌‌دان به‌‌‌  ترۆریسم  ده‌‌‌کرێ. سه‌‌‌ناتۆرى کۆماریخواز لیندزى گراهایش گووتى: ته‌‌‌حریمه‌‌‌ نوێیه‌‌‌کان نه‌‌‌ته‌‌‌نیا ئه‌‌‌و ره‌‌‌وته‌‌‌ شکست پێ ناهێنێ، به‌‌‌ڵکو ده‌‌‌ستى باراک ئۆباماش له‌‌‌ ووتووێژه‌‌‌ دیپلۆماتیکه‌‌‌کان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رژیى ئێران به‌‌‌ هێزتر ده‌‌‌کات. گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ى نوێى ته‌‌‌حریمى سه‌‌‌ناى ئه‌‌‌مریکا، سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ داراییه‌‌‌کانى رژیم ده‌‌‌خنکێنێبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى رۆیته‌‌‌رز، گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ى نوێى سه‌‌‌ناتۆره‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکایی بۆ ته‌‌‌حریى رژیى ئێران ، فرۆستنى نه‌‌‌وتى ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌ ده‌‌‌بر٠ێ و دابین که‌‌‌رى ماڵى به‌‌‌رنامه‌‌‌ى ناوکه‌‌‌یی رژیم ده‌‌‌به‌‌‌ستێ. پشتیوانى ٢٦ سه‌‌‌ناتۆرى ئه‌‌‌مریکایی له‌‌‌ گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ى نوێى ته‌‌‌حریمى رژیم ٢٦ سه‌‌‌ناتۆرى ئه‌‌‌مریکایی رۆژى پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ پشتیوانیان له‌‌‌ گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ى ته‌‌‌حریمه‌‌‌ نوێیه‌‌‌کان دژى رژیمى ئێران کرد. ئه‌‌‌و گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ نوێیه‌‌‌ ته‌‌‌حریمى ناردنه‌‌‌ده‌‌‌ره‌‌‌وى نه‌‌‌وت، پیشه‌‌‌سازیی کانگاکان، پیشه‌‌‌سازیی ئه‌‌‌ندازیارى و دروست کردن و بونیاد نانى رژیم له‌‌‌ خۆ ده‌‌‌گرێ. ئه‌‌‌و گه‌‌‌لاڵه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ١٣ سه‌‌‌ناتۆرى دیموکرات و ١٣ سه‌‌‌ناتۆرى کۆماریخواز پشتیوانى لێکراوه‌‌‌، ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا ناچار ده‌‌‌کات له‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌رنامه‌‌‌ى ناوکه‌‌‌یی رژی پشتیوانى له‌‌‌ ئه‌‌‌رته‌‌‌شی ئیسرائیل بکات و پشتیوانى ئابوورى و دیپلۆماتیکى لێ بکات.  جى کرانى ووته‌‌‌بێژى کۆشکى سپى ووتى: ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئه‌‌‌و گه‌‌‌لاڵه‌‌‌یه‌‌‌ په‌‌‌سه‌‌‌ند بکرێ ئه‌‌‌وا باراک ئۆباما وێتۆى ده‌‌‌کات. به‌‌‌رده‌‌‌وامى ئیعدامه‌‌‌ به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌کان له‌‌‌ ئێرانى ئاخوندانله‌‌‌ ماوه‌‌‌ىرۆژانى رابردوو لانى که‌‌‌م ٢٠  که‌‌‌س له‌‌‌ زیندانه‌‌‌کانى زاهیدان، ورێ، به‌‌‌م، گه‌‌‌چساران، ره‌‌‌جایی شار، قه‌‌‌زوین و ره‌‌‌شت له‌‌‌ سێداره‌‌‌ دراون. رۆژى رابردوو ٨ زیندانى به‌‌‌ تاوانێکى نادیار له‌‌‌ زیندانى ره‌‌‌جایی شار له‌‌‌سێداره‌‌‌ دران. رۆژى دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ش ٢ زیندانى دیکه‌‌‌ له‌‌‌ زیندانى لاکانى ره‌‌‌شه‌‌‌ت ئیعدام کران. هه‌‌‌روه‌‌‌ها دادستانى گیلان ئه‌‌‌مرۆ باسی له‌‌‌ ئیعدامى دوو زیندانى دیکه‌‌‌ له‌‌‌و شاره‌‌‌ کرد. خێرایی ئینته‌‌‌رنێت له‌‌‌ ئێران ٣٥ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر که‌‌‌متره‌‌‌ له‌‌‌ هۆنگ کۆنگ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ى ئۆکلا که‌‌‌ خێرایی ئینته‌‌‌رنێت له‌‌‌ وه‌‌‌لاتانى جیهان دیارى ده‌‌‌کات له‌‌‌ راپۆرتێکدا پله‌‌‌ى رژیمى ئێرانى له‌‌‌ پله‌‌‌ى ١٧٠  له‌‌‌ نێو ١٨٦ وه‌‌‌لاتى جیهان داناوه‌‌‌. له‌‌‌و ریزبه‌‌‌ندییدا ته‌‌‌نیا وه‌‌‌لاتانى ئه‌‌‌فریقایی وه‌‌‌ک سوودان و گامبیا و ئه‌‌‌فغانستان و کوبا له‌‌‌دواى ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ن. خێرایی ئینته‌‌‌رنێت له‌‌‌ هۆنگ کۆنگ نزیک به‌‌‌ ٧١ مێگابایت له‌‌‌ چرکه‌‌‌دایه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌کاتێدایه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ئێران خێرایی ئینته‌‌‌رنێت ته‌‌‌نیا ٢ مومه‌‌‌یز ٤٣ مێگابایت له‌‌‌ چرکه‌‌‌یه‌‌‌. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌و راپۆرته‌‌‌ به‌‌‌نگلادێش به‌‌‌ پله‌‌‌ى ١٦٧ و ئوزبه‌‌‌کستان به‌‌‌ پله‌‌‌ى ١٦٩ دۆخى ئینته‌‌‌رنێتیان له‌‌‌ وه‌‌‌لاتى ئێران باشتره‌‌‌. سووده‌‌‌کانی رێکردن بۆ نه‌‌‌خۆشی شه‌‌‌کره‌‌‌ و جه‌‌‌ڵته‌‌‌ی دڵزانایان رایده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نن، ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی نزیکن له‌‌‌وه‌‌‌ی تووشی نه‌‌‌خۆشی شه‌‌‌کره‌‌‌ ببن، ده‌‌‌توانن بۆ ماوه‌‌‌ی یه‌‌‌ک ساڵ رۆژانه‌‌‌ (٢٠ ) خوله‌‌‌ک رێبکه‌‌‌ن‌و به‌‌‌وه‌‌‌ش دوور ده‌‌‌بن له‌‌‌ مه‌‌‌ترسییه‌‌‌کانی تووشبوون به‌‌‌ نه‌‌‌خۆشی دڵ.  به‌‌‌پێی توێژینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی نوێ، که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر چه‌‌‌ند که‌‌‌سێک ئه‌‌‌نجامدراوه‌‌‌‌و رێژه‌‌‌ی شه‌‌‌کریان جێگیر نییه‌‌‌_سه‌‌‌ره‌‌‌تایه‌‌‌ بۆ تووشبوون به‌‌‌ نه‌‌‌خۆشی شه‌‌‌کره‌‌‌_ده‌‌‌رکه‌‌‌وتووه‌‌‌، رۆژانه‌‌‌ و بۆ ماوه‌‌‌ی یه‌‌‌ک ساڵ دوو هه‌‌‌زار هه‌‌‌نگاو رێبکه‌‌‌یت، به‌‌‌رێژه‌‌‌ی سه‌‌‌دا (٨) دوور ده‌‌‌بیت بله‌‌‌ مه‌‌‌ترسیی نه‌‌‌خۆشییه‌‌‌کانی دڵ‌و جه‌‌‌ڵته‌‌‌ی دڵ. له‌‌‌ جیهاندا نزیکه‌‌‌ی (٣٤٤) ملیۆن که‌‌‌س تووشی تێکچوونی رێژه‌‌‌ی شه‌‌‌کر له‌‌‌ له‌‌‌شدا هاتوون، پێشبینیش ده‌‌‌کرێت تا ساڵی ٢٠ ٣٠  ئه‌‌‌و ژماره‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌رز ببێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ (٤٧٢) ملیۆن که‌‌‌س، ئه‌‌‌وه‌‌‌ش له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ زیادبوونی ژماره‌‌‌ی دانیشتووان‌و جۆری خواردنی ناته‌‌‌ندروست، که‌‌‌ ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی به‌‌‌رزبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ژماره‌‌‌ی تووشبووان به‌‌‌ نه‌‌‌خۆشی شه‌‌‌کره‌‌‌.  تۆماس یاتس، له‌‌‌زانکۆی لیسته‌‌‌ر له‌‌‌ بریتانیا، که‌‌‌ سه‌‌‌رپه‌‌‌رشتی توێژینه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ی کرد، وتی، توێژینه‌‌‌وه‌‌‌کانی پیشوو ئاماژه‌‌‌یان به‌‌‌وه‌‌‌داوه‌‌‌ که‌‌‌ راهێنانه‌‌‌ وه‌‌‌رزشییه‌‌‌کان سوودمه‌‌‌ندن بۆ ئه‌‌‌وانه‌‌‌ی رێژه‌‌‌ی شه‌‌‌کر له‌‌‌ خوێنیاندا ناجێگیره‌‌‌، به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌مه‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌م توێژینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌ریده‌‌‌خات رێکردن چه‌‌‌ند کاریگه‌‌‌ری ده‌‌‌بێت له‌‌‌سه‌‌‌ر که‌‌‌مکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی مه‌‌‌ترسی تووشبوون به‌‌‌ نه‌‌‌خۆشییه‌‌‌کانی دڵ‌و ژماره‌‌‌ی مردن به‌‌‌ هۆی ئه‌‌‌و نه‌‌‌خۆشییانه‌‌‌وه‌‌‌. تیمی توێژه‌‌‌ران، که‌‌‌ تۆماس یاتس سه‌‌‌رپه‌‌‌رشتییان ده‌‌‌کات، زانیارییان له‌‌‌سه‌‌‌ر نۆ هه‌‌‌زار و(٣٠ ٠ ) لاو کۆکرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ (٤٠ ) وڵات ده‌‌‌ستنیشان کرابوون‌و تووشی ناجێگیری له‌‌‌ رێژه‌‌‌ی شه‌‌‌کر له‌‌‌ خوێندا یان نه‌‌‌خۆشی دڵ هاتبوون، یان لانی که‌‌‌م له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تای رووبه‌‌‌ر٠وبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و جۆره‌‌‌ نه‌‌‌خۆشییانه‌‌‌ن.  توێژه‌‌‌ران، بۆیان ده‌‌‌رکه‌‌‌وت، له‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر رێکردنی دوو هه‌‌‌زار هه‌‌‌نگاو له‌‌‌ رۆژێکدا و بۆ ماوه‌‌‌ی یه‌‌‌ک ساڵ، مه‌‌‌ترسی تووشبوون به‌‌‌ نه‌‌‌خۆشییه‌‌‌کان دڵ به‌‌‌رێژه‌‌‌ی سه‌‌‌دا (١٠ ) که‌‌‌م ده‌‌‌کات، هاوکات تووشبوون به‌‌‌ جه‌‌‌ڵته‌‌‌ی دڵ به‌‌‌رێژه‌‌‌ی سه‌‌‌دا (٨) که‌‌‌م ده‌‌‌کات.فرۆکه‌‌‌ جه‌‌‌نگیه‌‌‌کانی سوریا بۆردومانی گه‌‌‌ر٠ه‌‌‌که‌‌‌ کورده‌‌‌کانی حه‌‌‌له‌‌‌بیان کردسه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانی ئه‌‌‌مر٠ۆ فرۆکه‌‌‌ جه‌‌‌نگیه‌‌‌کانی سوریا بۆردومانی گه‌‌‌ر٠ه‌‌‌که‌‌‌ کوردنشینه‌‌‌کانی شاری حه‌‌‌له‌‌‌بیان کرد و له‌‌‌ ئاکامدا چه‌‌‌ندین قوربانی لێکه‌‌‌وته‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵێکی ئاژانسی(فورات نیوز) به‌‌‌گوێره‌‌‌ی ئه‌‌‌و زانیاریانه‌‌‌ی به‌‌‌ده‌‌‌ستکه‌‌‌وتوون ، سه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانی ئه‌‌‌مرۆ کاتژمێر ٠ ٩:٣٠  خوله‌‌‌ک فرۆکه‌‌‌ جه‌‌‌نگیه‌‌‌کانی رژێمی سوریا کۆڵانی موخابه‌‌‌راتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ گه‌‌‌ره‌‌‌کی شێخ مه‌‌‌قسودی شاری حه‌‌‌له‌‌‌بیان بۆردومان کردووه‌‌‌. له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی ئه‌‌‌و هه‌‌‌واڵه‌‌‌دا هاتووه‌‌‌، له‌‌‌ئه‌‌‌نجامی ئه‌‌‌و بۆردومانه‌‌‌دا هاوڵاتیه‌‌‌ک گیانی له‌‌‌ده‌‌‌ستداوه‌‌‌ و ژماره‌‌‌یه‌‌‌کیش برینداربوون . ئاماره‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاییه‌‌‌کانیش ئاماژه‌‌‌یان به‌‌‌وه‌‌‌ کردووه‌‌‌، له‌‌‌ ئاکامی ئه‌‌‌و بۆردومانه‌‌‌ ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک خانویش به‌‌‌و هۆییه‌‌‌وه‌‌‌ رووخاوه‌‌‌.ئۆپۆزسیۆنی سوریا: ناسنامه‌‌‌ و مافه‌‌‌کانی کورد له‌‌‌ سوریا قبوڵ ده‌‌‌که‌‌‌ینشاندی هاوپه‌‌‌یمانی هێزه‌‌‌ شۆر٠شگێر٠ه‌‌‌کانی سوریا له‌‌‌ هه‌‌‌ولێرن و ئه‌‌‌ندامێکی هاوپه‌‌‌یمانێتیه‌‌‌که‌‌‌یش رایده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێت، به‌‌‌ر٠ه‌‌‌سمی ناسنامه‌‌‌ و مافه‌‌‌کانی کورد له‌‌‌ سوریا قبوڵ ده‌‌‌که‌‌‌ن. عه‌‌‌بدولباست سه‌‌‌یدا، ئه‌‌‌ندامی هاوپه‌‌‌یمانیی هێزه‌‌‌ شۆر٠شگێره‌‌‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌‌‌ لێدوانێکی رۆژنامه‌‌‌وانیدا رایگه‌‌‌یاند "ئێمه‌‌‌ ناسنامه‌‌‌ و مافه‌‌‌کانی کورد له‌‌‌ سوریا به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی ره‌‌‌سمی قبوڵ ده‌‌‌که‌‌‌ین، ده‌‌‌مانه‌‌‌وێ سه‌‌‌رجه‌‌‌م لایه‌‌‌نه‌‌‌ کوردیه‌‌‌کانی سوریا له‌‌‌ژێر چه‌‌‌تری هاوپه‌‌‌یمانیی هێزه‌‌‌ شۆر٠شگێره‌‌‌کانی سوریا کۆببنه‌‌‌وه‌‌‌ ." ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌کرد، سه‌‌‌ردانه‌‌‌که‌‌‌یان بۆ هه‌‌‌ولێر هیچ په‌‌‌یوه‌‌‌ندی به‌‌‌ کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌ی پارته‌‌‌ کوردیه‌‌‌کانی سوریا له‌‌‌ هه‌‌‌ولێر نیه‌‌‌ وتی "دڵخۆش ده‌‌‌بین به‌‌‌ کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌ی پارته‌‌‌ کوردیه‌‌‌کانی سوریا لێره‌‌‌، ئێمه‌‌‌ش ده‌‌‌مانه‌‌‌وێ لایه‌‌‌نی کوردی به‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ بجوڵێن و ده‌‌‌ستیان له‌‌‌ هاوکاریی رژێم دور بخه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌" سه‌‌‌یدا جه‌‌‌ختی کرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌رگای هاوپه‌‌‌یمانی هێزه‌‌‌  هێزه‌‌‌ شۆر٠شگێره‌‌‌کانی سوریا هه‌‌‌میشه‌‌‌ بۆ پارته‌‌‌ کوردیه‌‌‌کانی سوریا کراوه‌‌‌ ده‌‌‌بێت، له‌‌‌مر٠وه‌‌‌وه‌‌‌ وتی "به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی ره‌‌‌سمی ناسنامه‌‌‌ و مافه‌‌‌کانی کورد قبوڵ ده‌‌‌که‌‌‌ین، ده‌‌‌مانه‌‌‌وێ سه‌‌‌رجه‌‌‌م لایه‌‌‌نه‌‌‌ کوردیه‌‌‌کانی سوریا له‌‌‌ژێر بناغه‌‌‌ی هاوپه‌‌‌یمانی هێزه‌‌‌ شۆر٠شگێره‌‌‌کانی سوریا کۆ ببنه‌‌‌وه‌‌‌، کاتێک ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ ئه‌‌‌نجام درا ئه‌‌‌وا ده‌‌‌بێ لایه‌‌‌نه‌‌‌کانی تریش بر٠یاری خۆیان بده‌‌‌ن که‌‌‌ ئایا لایه‌‌‌نگری رژێم یان ئۆپۆزسیۆن ده‌‌‌که‌‌‌ن؟." له‌‌‌باره‌‌‌ی ره‌‌‌وشی سوریاشه‌‌‌وه‌‌‌، عه‌‌‌بدولباست سه‌‌‌یدا، ئه‌‌‌وه‌‌‌ی خسته‌‌‌ر٠و، "ماوه‌‌‌ی چه‌‌‌ند رۆژێکه‌‌‌ هێزه‌‌‌کانی سوریا که‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئێران و روسیاوه‌‌‌ پاڵپشتی ده‌‌‌کرێن به‌‌‌چه‌‌‌کی قورس و بۆمبی به‌‌‌رمیل هێرش ده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌ سه‌‌‌ر خه‌‌‌ڵکی مه‌‌‌ده‌‌‌نی له‌‌‌ ناوچه‌‌‌کانی حه‌‌‌له‌‌‌ب و شوێنه‌‌‌کانی تر".

10 ساڵ و 11 مانگ و 2 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن