خه‌باتمێدیا: رۆژى هه‌ینى ٢٩ى سه‌رماوه‌زى ١٣٩٢ى هه‌تاوى یه‌که‌مین کۆنفرانسى لاوانى رۆژهه‌لات به به‌شدارى زۆربه‌ى رێکخراوه‌کانى لاوانى رۆژهه‌لات و که‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکان و به‌شدارى نوێنه‌رانى ئه‌حزابى سیاسى رۆژهه‌لاتى کوردستان ده‌ستى به کاره‌کانى کرد.کۆنفرانس له کاتژمێر ٩ى سه‌ر له به‌یانى به مارشى ئه‌ى ره‌قیب و ساتێک بێده‌نگى بۆ گیانى پاکى هه‌موو شه‌هیدانى لاوى کوردستان....
ده‌ستى پێ کرد. دوایى په‌یامى کردنه‌وه‌ى کۆنفرانس له لایه‌ن به‌رێز فوئاد جه‌عفه‌رى به‌رپرسى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران خوێندرایه‌وه و بر٠گهى دوایى خوێندنه‌وه‌ى په‌یامى کۆنفرانس بۆ لاوانى رۆژهه‌لات له لایه‌ن به‌رێز جه‌لال ره‌وانگه‌رد جیئ٠Žگرى سکرتێرى یه‌کێتى لاوانى دیموکراتى کوردستانى ئێران بوو.، په‌یام بۆ لاوانى چوارپارچه‌ى کوردستان له لایه‌ن کارۆ که‌نکاش و په‌یام بۆ خه‌ڵکى کوردستانى رۆژهه‌لات له لایه‌ن خاتوو ته‌وار شه‌ریفى خوێندرایه‌وه. له‌دواى رێوره‌سمى کردنه‌وه‌ى کۆنفرانس کاریی ره‌سمى له چوارچێوه‌ى ٥ پانێل ده‌ستى پێ‌کرد.له‌هه‌رکام له‌و پانێلانه ئه‌و باس و بابه‌تانه پێش که‌ش کران.له پانێلی یه‌که‌می کۆنفرانسه‌که‌دا، باسێک له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ "دیارده‌ی کۆچی لاوانی کوردستانی ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لایه‌ن له‌یلا محه‌ممه‌دی پێشکه‌ش کرا.له به‌شی دووهه‌می پانێلی یه‌که‌می ئه‌و کۆنفرانسه‌دا "کۆسپه‌کانی وه‌ده‌سهێنانی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستانی ئێران" له چۆارچێوه‌ی باسێکدا له‌لایه‌ن "کاوه که‌ریمی"یه‌وه پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرا.باسێک له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ''رۆڵی لاوان له خه‌باتی ئازادیخوازانه له کوردستانی ئێران" له‌لایه‌ن ''ئه‌میر عه‌بدوڵڵازاده"وه پێشکه‌ش کرا."ئیعدام و ده‌سبه‌سه‌رکردنی لاوان له کوردستانی ئێران" له‌لایه‌ن "هۆزان ساره‌وان"ـه‌وه پێشکه‌ش کرا."ئیسلامی سیاسی و ئاکامه‌کانی له کوردستانی ئێران" له لایه‌ن رێباز که‌ریمییه‌وه پێش که‌ش کرا. ئه‌نفالی سپی و کاردانه‌وه‌کانی له‌سه‌ر لاوانی کوردستانی ئێران" له لایه‌ن "هۆگر محه‌ممه‌دی" ئه‌ندامی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پێشکه‌ش کرا."بریارنامه‌کان و راسپارده‌کانی" یه‌که‌مین کۆنفرانسی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن "فوادخاکی‌به‌یگی" سکرتێری گشتی یه‌کییه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه پێشکه‌ش کرا.له‌پاشاندا په‌یامی کۆنفرانس سه‌باره‌ت به حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌لایه‌ن "هه‌ڵگورد کامیارانی" خوێندرایه‌وه.هه‌روه‌ها په‌یامی کۆنفرانسی لاوانی کوردستانی ئێران بۆ "کۆمه‌ڵگای جیهانی" له‌لایه‌ن "فیرووز مامۆیی"پێشکه‌ش کرا."ویست و داخوازییه‌کانی لاوانی کوردستانی ئێران" له‌لایه‌ن "ته‌وار شه‌ریفی"یه‌وه پێشکه‌ش کرا.باسێک له‌مه‌ر٠ "چۆنییه‌تی پێشه‌کی ئاماده‌کردن بۆ کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان" له‌لایه‌ن "سامان فه‌قێ نه‌بی" پێشکه‌ش کرا.له کۆتایی کۆنفرانسه‌که‌دا په‌یامی کۆتایی کۆنفرانس له‌لایه‌ن "سه‌ید جه‌لال ساڵحی" خوێندرایه‌وه. جێگه‌ى باسه که کارى یه‌ک رۆژه‌ى کۆنفرانسى لاوانى رۆژهه‌لات به په‌سه‌ند کردنى چه‌ندین خاڵ و راسپارده به سه‌رکه‌وتوویى له کاتژمێر ١٠ ى شه‌و به شادى و هه‌ڵپه‌رکێ کۆتایى به کاره‌کانى هێنا.
10 ساڵ و 11 مانگ و 2 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش