پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رۆژى یه‌‌‌کشه‌‌‌مه‌‌‌ ١ى به‌‌‌فرانبارى ١٣٩٢ دواهه‌‌‌مین پلینۆمى کومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى کۆنگره‌‌‌ى چواره‌‌‌مى سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران به‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوونى سه‌‌‌رجه‌‌‌م ئه‌‌‌ندامانى سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تى به‌‌‌رێوه‌‌‌ چوو. سه‌‌‌ره‌‌‌تاى پلینۆم به‌‌‌ ده‌‌‌قیقه‌‌‌یێک وێستان وفاتیحایێک بۆ رێز گرتن له‌‌‌ شه‌‌‌هیدانى سازمانى خه‌‌‌بات و کوردستان ده‌‌‌ستى پێکرد. پاشان هه‌‌‌یئه‌‌‌تى ئاماده‌‌‌کاریی کۆنگره‌‌‌ راپۆرتى خۆى پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ پلینۆم کرد. له‌‌‌ناو ....

راپۆرتى هه‌‌‌یئه‌‌‌تى ئاماده‌‌‌کاریی به‌‌‌ وردى باسی چۆنیه‌‌‌تى به‌‌‌رێوه‌‌‌ بردنى کۆنفرانسه‌‌‌کان له‌‌‌ ئاستى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ و ناوخۆى کوردستان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها پارێزگاکانى هه‌‌‌رێمى کوردستان و باس له‌‌‌ وه‌‌‌رگرتنى را و سه‌‌‌رنج و پێشنیاره‌‌‌کانى ئه‌‌‌حزاب و که‌‌‌سایه‌‌‌تیه‌‌‌ ئازادیخوازه‌‌‌کان و تێکۆشه‌‌‌رانى ناوخۆ بۆ کۆنگره‌‌‌ى پێنجه‌‌‌م و میکانیزم و چۆنیه‌‌‌تى به‌‌‌رێوه‌‌‌ بردنى کۆنگره‌‌‌ى پێنجه‌‌‌م قسه‌‌‌ى له‌‌‌سه‌‌‌ر کرا.  له‌‌‌دواى پێشکه‌‌‌ش کردنى راپۆرتى هه‌‌‌یئه‌‌‌تى ئاماده‌‌‌کاریی دوایین رێنوینى و ئاماده‌‌‌کارییه‌‌‌کانى به‌‌‌ستنى کۆنگره‌‌‌ باس و راوێژى له‌‌‌سه‌‌‌ر کرا. له‌‌‌ درێژه‌‌‌ى کاریی پلینۆم دا پێداگریی له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌ کرایه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ پێویسته‌‌‌ کۆنگره‌‌‌ى وه‌‌‌فادارى بۆ رێبازى مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لالى  حوسێنى له‌‌‌سه‌‌‌ر بناغه‌‌‌ى رێزگرتن له‌‌‌ ئامانج و رێبازى پیرۆزی کوردایه‌‌‌تى ئه‌‌‌و سه‌‌‌رکرده‌‌‌ نه‌‌‌مره‌‌‌ى گه‌‌‌لى کورد و دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌رى سازمانى خه‌‌‌بات به‌‌‌رێوه‌‌‌ بچێ و مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لالى حوسێنى به‌‌‌ هێماى خه‌‌‌باتى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نیشتمانى زاندرا.  هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌سه‌‌‌ر خۆلقاندنى که‌‌‌شێکى دیموکراتیک و ئازاد له‌‌‌ ناو کۆنگره‌‌‌ پێداگریی کرایه‌‌‌وه‌‌‌ و هیواى سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوویی بۆ کۆنگره‌‌‌ى پێنجه‌‌‌م خوازرا. سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران کومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى ١ى به‌‌‌رفرانبارى ١٣٩٢ 

10 ساڵ و 10 مانگ و 28 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن