شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌‌‌عات ٩ى سه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانى رۆژى سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ رێکه‌‌‌وتى ٣ى به‌‌‌رفرانبارى ١٣٩٢ له‌‌‌ باره‌‌‌گاى ناوه‌‌‌ندى سازمانى خه‌‌‌بات یه‌‌‌که‌‌‌م رۆژى کۆنگره‌‌‌ى پێنجه‌‌‌مى سازمان له‌‌‌ ژێر ناوى کۆنگره‌‌‌ى وه‌‌‌فادارى بۆ رێبازى مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لالى حوسێنى به‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوونى سه‌‌‌رجه‌‌‌م نوێنه‌‌‌رانى سازمان له‌‌‌ شار و پارێزگاکانى کوردستان و ...

ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى وه‌‌‌لات و ئورگان و به‌‌‌شه‌‌‌کان ده‌‌‌ستى پێکرد.  سه‌‌‌ره‌‌‌تاى کۆنگره‌‌‌ به‌‌‌ ده‌‌‌قیقه‌‌‌یێک وێستان به‌‌‌ بێده‌‌‌نگى و فاتیحایێک بۆ رێز گرتن له‌‌‌ رۆحى پاکى شه‌‌‌هیدان و مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لالى حسێنى ده‌‌‌ستى پێکرد. پاشان سردوى کوردم ئه‌‌‌من پێش که‌‌‌ش کرا و له‌‌‌دواییشدا ووته‌‌‌کانى جه‌‌‌نابی مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لالى حسێنى رێبه‌‌‌ر و دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌رى سازمانى خه‌‌‌بات له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌ى چواره‌‌‌م به‌‌‌ده‌‌‌نگ و ره‌‌‌نگ پێشان ئه‌‌‌ندامانى کۆنگره‌‌‌ى پێنجه‌‌‌م درا. له‌‌‌دواى پێش که‌‌‌ش کردنى ووته‌‌‌کانى مامۆستاى هه‌‌‌رگیز نه‌‌‌مر په‌‌‌خشانێک له‌‌‌ لایه‌‌‌ن کاک رێبوارى حسینى له‌‌‌ژێر ناوى شنه‌‌‌ى هه‌‌‌ناسه‌‌‌ى رێبه‌‌‌رم خوێندرایه‌‌‌وه‌‌‌وه‌‌‌.برگه‌‌‌ى دواتر ووته‌‌‌ى به‌‌‌خێر هاتن له‌‌‌ لایه‌‌‌ن لێژنه‌‌‌ى ئاماده‌‌‌کاریی کۆنگره‌‌‌ى پێنجه‌‌‌م و ئینجا هه‌‌‌ڵبژاردنى ئه‌‌‌ندامانى دیوانى کۆنگره‌‌‌ بوو که‌‌‌ به‌‌‌ ده‌‌‌نگى نه‌‌‌هێنى ٣ که‌‌‌س له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانى کۆنگره‌‌‌ وه‌‌‌ک هه‌‌‌یئه‌‌‌تى به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رى کۆنگره‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژێردران.له‌‌‌دواى ئه‌‌‌و برگه‌‌‌یه‌‌‌ داوا له‌‌‌ به‌‌‌رێز کاک بابه‌‌‌شێخ حسینى ئه‌‌‌ندامى کۆنگره‌‌‌ و سکرتێرى هه‌‌‌ڵبژێردراوى کۆنگره‌‌‌ى چواره‌‌‌مى سازمانى خه‌‌‌بات کرا راپۆرتى سیاسی کومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى  سازمانى خه‌‌‌بات پێش که‌‌‌ش بکات. به‌‌‌رێز حسینى له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاى ووته‌‌‌کانى دا کۆتایی هاتنى به‌‌‌رپرسیاره‌‌‌تى ئه‌‌‌ندامانى سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تى هه‌‌‌ڵبژێردراوى کۆنگرى چواره‌‌‌مى راگه‌‌‌یاند و به‌‌‌ باسی ئاڵوگۆره‌‌‌کانى چه‌‌‌ند ساڵ رابردووى جیهان و ناوچه‌‌‌که‌‌‌ ووته‌‌‌کانى ده‌‌‌ست پێکرد. راپۆرتى سیاسی تێر و ته‌‌‌سلى کومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى چه‌‌‌ندین بر٠گه‌‌‌ و به‌‌‌شی له‌‌‌ خۆگرتبوو که‌‌‌ هه‌‌‌ر کام له‌‌‌و به‌‌‌ش و باسانه‌‌‌ ، مشتومر٠ و لێدوان و تێبینى ئه‌‌‌ندامانى کۆنگره‌‌‌ى له‌‌‌سه‌‌‌ر کۆ کرایه‌‌‌وه‌‌‌. قسه‌‌‌کردن له‌‌‌سه‌‌‌ر ارپۆرتى سیاسی کومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى بۆ کۆنگره‌‌‌ى پێنجه‌‌‌م رۆژى یه‌‌‌که‌‌‌مى کاریی کۆنگره‌‌‌ى بۆ خۆى ته‌‌‌رخان کرد و له‌‌‌دواى باسێکى گه‌‌‌رمى ئه‌‌‌ندامان له‌‌‌سه‌‌‌ر بر٠گه‌‌‌ و به‌‌‌شه‌‌‌ جۆراوجۆره‌‌‌کان به‌‌‌ کۆى ده‌‌‌نگ په‌‌‌سه‌‌‌ند کرا. سه‌‌‌عات ١٠  و ٤٠  ده‌‌‌قیقه‌‌‌ى شه‌‌‌وى سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ به‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردن لێژنه‌‌‌ى جێبه‌‌‌جێکردن و چه‌‌‌سپاندنى خاڵ و پێشنیار و سه‌‌‌رنجى ئه‌‌‌ندامانى کۆنگره‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر راپۆرتى سیاسی کومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى کۆتایی به‌‌‌ کاریی یه‌‌‌که‌‌‌م رۆژى کۆنگره‌‌‌ى پێنجه‌‌‌مى سازمانى خه‌‌‌بات ، کۆنگره‌‌‌ى وه‌‌‌فادارى بۆ رێبازى مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لالى حسێنى هات.کۆنگره‌‌‌ى پێنجه‌‌‌مى سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران هه‌‌‌یئه‌‌‌تى به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رى٤ى به‌‌‌فرانبارى ١٣٩٢

10 ساڵ و 10 مانگ و 29 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن